كۆبونەوەی لوتكەی شەش لایەنی سیاسی لەهەولێر بەڕێوەدەچێت

 كۆبونەوەی لوتكەی شەش لایەنی سیاسی لەهەولێر بەڕێوەدەچێت

3588 خوێندراوەتەوە

بڕیارە بەبەشداری سەركردەی یەكەمی 6 لایەنی سیاسی یەكەم كۆبونەوەی لوتكە لەدوای هەڵبژاردنەكانی 12 ی ئایار بەڕێوەبچێت لە بارەگای مەكتەبی سیاسی یەكگرتوی ئیسلامی لە هەولێر.

بڕیارە كاتژمێر30 :1 ئەمڕۆ هەریەك لە عومەری سەید عەلی و بەرهەم ساڵح و عەلی باپیر و عیرفان عەلی عەبدولعەزیز سەردانی سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتی یەكگرتو بكەن لە هەولێر و یەكەم كۆبونەوەی لوتكەی لایەنەكانی ئۆپۆزسیۆن ئەنجام بدەن.
لەدژی دەستكاریكردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەكان و یاریكردن بە دەنگەكان.

لە شەوی 12 ی ئایار بە چەند كاتژمێرێك دوای ئاشكراكردنی ئەنجامی بەرایی دەنگەكان چوار لایەنی سیاسی لە مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان كۆبونەوە و بڕیاری رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان دا.

دوێنێ‌ 13 ی ئایاریش 6 لایەنی ئۆپۆزسیۆن كۆبونەوە و بڕیاری رەتكردنەوەی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانیان دا و داوایان كرد هەڵبژاردنەكان ەلە هەرێمی كوردستان و كەركوك دوبارە بكرێتەوە بەهۆی ئەو دەسكاریكردنە زۆرەی كە لەئەنجامەكاندا كراوە.

هەروەها بڕیاریاندا چەند لیژنەیەكی هاوبەش دروست بكەن بۆ سەردانی بەغدا و لایەنە سیاسیە عەرەبیەكان باڵیۆز و كونسوڵخانەی وڵاتانی دونیا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری