لیژنەكەی كۆمسیۆن بۆچی لە هوانەن؟

204 سندوقی پارێزگای سلێمانی دەنگەكانیان جیانەكراوەتەوە

لیژنەكەی كۆمسیۆن بۆچی لە هوانەن؟

4596 خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان داوای چارەنوسی دەنگەكانی 204 سندوقی هەڵبژاردنەكان دەكات لە پارێزگای سلێمانی

حەمەسەعید حەمەعەلی ، ئەندامی سەركردایەتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بە دیبلۆماتیك مەگەزینی راگەیاند كۆمسیۆنی عەڵبژاردنەكان داوای ئەنجامەكانی 204 سندوقی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی دەكات كە بەڕێگەی ئەلكترۆنی ئەنجامەكانیان تائێستا ڕەوانەی بەغدا نەكراوە.

ئەو بەرپرسە دەڵێت" ئەو لیژنەیەی كەهاتون لە بەغداوە بۆ بەراوردكردن و سامپڵ وەرگرتن نەهاتون، بەڵكو بۆ ئەنجامی ئەو 204 سندوقە هاتون كە ژمارە و كۆدەكانیان لایە و تائێستا ئەجامەكانیان ڕەوانەی بەغدا نەكراون"

هەروەها رەتی كردەوە كە لیژنەكە بۆ ئەوە هاتبن كە بەراوردی دەنگی ناو سندوقەكان بكەن لەگەڵ ژمارەی سەر پسوڵەكان، وەك ئەوەی لایەنە ئۆپۆزسیۆنەكان داوایان دەكرد.

لەبارەی ئەو سندوقانەشەوە ووتی ئەمانە سێ‌ جۆرە سندوقن تایبەتن بە هەڵبژاردنی تایبەت و ئاوارەكان و گشتی كە تائێستا دەنگەكانیان رەوانەی بغدا نەكراوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری