س. گاردیان
و. نیاز نایف
ئه‌و كه پياوێكى ئاینى نه‌ته‌وه‌ییه و له رابردوودا دوو روبه‌روبونه‌وه‌ى چه‌كدارى دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا به‌رپا كردووه، ئێستا بوه‌ته سوپرایزى هه‌ڵبژاردنه‌كان و له پێشه‌نگى لیسته عێراقییه‌كانه له دوایین هه‌ڵبژاردندا.
به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیسته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در سه‌ركه‌وتنى تۆمار كردوه به‌سه‌ر لیستى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستاى عێراق و مونافیسهكانى تر‌ى كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن، ئه‌ندامێكى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق واى وت.
به‌پێى ٩٥٪ى ده‌نگه جیاكراوه‌كان له ١٠ پارێزگاى عێرا ق له كۆى ١٨ پارێزگا، موقته‌دا سه‌در، دوژمنه دهگمهنهكهى هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو ئێران، له پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌و هادى عامرى سه‌ركرده‌ى میلیشیا شیعه‌كان كه پاڵپشتى ده‌كرێت له لایه‌ن ئێرانه‌وه له پله‌ى دووهمدايهو حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران له پله‌ى سێهه‌مى ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه.
ئه‌نجامه سه‌ره‌تاییه‌كان بۆ عه‌بادى شكستێكى گه‌وره بوو له كاتێكدا ئه‌و به چانس و هیوایه‌كى زۆره‌وه چووه كه‌مپه‌ینى هه‌ڵبژاردنه‌كان.
شوێنكه‌وتوانى سه‌رد زۆرتر خه‌ڵكانى گه‌نج و هه‌ژارو سته‌م لێكراوان بوون كه پشتگوێ خرابوون له لایه‌ن كه‌سایه‌تیه كاریگه‌ره‌كانى كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن.
،،
به‌پێى ٩٥٪ى ده‌نگه جیاكراوه‌كان موقته‌دا سه‌در، دوژمنه دهگمهنهكهى هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو ئێران، له پله‌ى یه‌كه‌مدایه‌و هادى عامرى سه‌ركرده‌ى میلیشیا شیعه‌كان كه پاڵپشتى ده‌كرێت له لایه‌ن ئێرانه‌وه له پله‌ى دووهمدايهو حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیران له پله‌ى سێهه‌مى ریزبه‌ندییه‌كه‌دایه
ئه‌و به نیاز نییه ببێته سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق هه‌روه‌ك خۆى نهپاڵاوتبوو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڵام سه‌ركه‌وتنه ئاشكراكه‌ى وا ده‌كات ئه‌و كه‌سێك بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستنیشان بكات.
هه‌رچه‌نده بردنه‌وه‌ى ژماره‌یه‌كى گه‌وره‌ى كورسییه‌كانى په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كى ئۆتۆماتیكى گره‌نتى ئه‌وه نادات، چونكه براوه‌كانى دیكه‌ش ده‌بێت ره‌زامه‌ند بن له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سه‌ى كاندید ده‌كرێت بۆ پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران.
ژنێكى عێراقى وێنه‌ى موقته‌دا سه‌درى به ده‌سته‌وه‌یه له میانه‌ى ئاهه‌نگێران له مه‌یدانى ته‌حریر له به‌غداد
سه‌در و عامرى هه‌ریه‌كه‌یان براوه‌ن له چوارى پارێزگا له‌و ١٠ پارێزگايهى تا ئێستا ده‌نگه‌كانیان جیا كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كوتله‌ى پیاوه ئاینیهكه به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو ده‌نگێكى زۆرترى له به‌غداى پایته‌خت بردوه‌ته‌وه كه زۆرترین ژماره‌ى كورسى هه‌یه.
پێشتر كۆمسیۆن ئاماژه‌ى به‌وه‌دابوو لیسته‌كه‌ى عه‌بادى بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان له پێشه‌وه‌یه به‌ڵام دواى جیاكردنه‌وه‌ى ٩٥٪ى ده‌نگه‌كان ئه‌نجامه‌كان گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتوه.
كۆمسیۆنى باڵا ژماره‌ى ئه‌و كورسیانه‌ى بڵاو نه‌كرده‌وه كه به‌ر هه‌ر كوتله‌یه‌ك ده‌كه‌وێت و ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ئه‌وه ده‌كه‌وێته دواى راگه‌یاندنى ئه‌نجامى ئه‌و پارێزگایانه‌ى دیكه كه تا ئێستا رانه‌گه‌یه‌نراون.
،،
سهدریهكێكه له‌و سه‌ركرده كه‌مانه‌ى شیعه كه خۆى له ئێران به‌دور گرتوه‌و حكومه‌تى تارانیش به ئاشكرا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندوه كه رێگا ناده‌ن كوتله‌كه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست
به‌پێى دۆكیومێنتێك كه ده‌ست رۆژنامه‌نوسان كه‌وتوه له به‌غداد و ئه‌نجامى سه‌رجه‌م ١٨ پارێزگاكه‌ى عێراق نیشان ده‌دات، ده‌رده‌كه‌وێت لیستى سائیرونى موقته‌دا سه‌در زۆرترین ده‌نگى به‌ده‌ست هێناوه له سه‌رتاسه‌رى وڵات‌دا به‌رێژه‌ى ١.٣ ملیۆن ده‌نگ و به‌وه‌ش ٥٤ كورسى له كۆى ٣٢٩ كورسیه‌كه‌ى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
به دواى ئه‌ویشدا لیسته‌كه‌ى هادى عامرى دێت به به‌ده‌ستهێنانى ١.٢ ملیۆن ده‌نگ كه ده‌كاته ٤٧ كورسى و دواتریش لیسته‌كه‌ى عه‌بادى به به‌ده‌ستهێناى ١ ملیۆن ده‌نگ ده‌بێته خاوه‌نى ٤٢ كورسى.
سهدریهكێكه له‌و سه‌ركرده كه‌مانه‌ى شیعه كه خۆى له ئێران به‌دور گرتوه‌و حكومه‌تى تارانیش به ئاشكرا ئه‌وه‌ى راگه‌یاندوه كه رێگا ناده‌ن كوتله‌كه‌ى ئه‌و ده‌سه‌ڵات بگرنه ده‌ست.
ئه‌و خۆى وه‌ك عراقیهكى نه‌ته‌وه‌یى ده‌ناسێنێت و ساڵى رابردووش چاوى به موحه‌ممه‌د سه‌لمانى پادشاى سعودیه كه‌وت كه نه‌یارێكى توندى ئێرانه.
له هه‌ڵبژاردنى ٢٠١٠، لیستى ئه‌یاد عه‌لاوى، جێگرى سه‌رۆك كۆمار زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى په‌رله‌مانى برده‌وه به‌ڵام رێگرى كرا له‌وه‌ى ببێته سه‌رۆك وه‌زیران، بۆ ئه‌وه‌ش ئه‌و ئێرانى تۆمه‌تبار كرد.