س. ئیندیپێنده‌نت
و. نیاز نایف
حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، چاوى له‌وه‌یه جارێكى دیكه ببێته‌وه سه‌رۆك وه‌زیران ئه‌وه‌ش دواى ئه‌وه‌ى لیسته‌كه‌ى كه یه‌كێكه له براوه‌كان له هه‌ڵبژاردنێكدا كه گرنگى و بایه‌خى زیادیكردوه به‌هۆى زیادبونى گرنگى و ئاڵۆزییه‌كانى نێوان ئهمریكاو ئێران.
سوپرایزى هه‌ڵبژاردنه‌كه تا ئێستا سه‌ركرده‌ى ئاینى شیعه‌كان موقته‌دا سه‌دره، كه هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ كۆمۆنیسته‌كان پێكهێناوه‌و به‌پێى ئه‌نجامه به‌راییه‌كان لیسته‌كه‌ى زۆرترین ده‌نگى به‌ده‌ستهێناوه.
عه‌بادى كه پاش داگیركردنى موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى به‌ده‌ستهێنا، رزگاركردنى شاره‌كه له پاش گه‌مارۆدانى بۆ ماوه‌ى ٩ مانگ بۆ ئه‌و بوو به ده‌ستكه‌وت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراقییه‌كان دهنگیانداو نوێنه‌رانى خۆیان هه‌ڵبژاردوه، به‌لام ئهمریكاو ئێران رۆڵى به‌رچاو ده‌گێرن له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقدا، له‌گه‌ڵ بونى كاریگه‌رى لاوه‌كى هه‌ریه‌ك له توركیا‌و سعودیه.
له دواى جه‌نگى یه‌كه‌مى كه‌نداو له ساڵى ١٩٩١، هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو ئێران بونه‌ته كێبركێكار بۆ دروستكردنى كاریگه‌رى و جێنفوسى خۆیان له عێراق. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى هه‌ندێك به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شیشیان هه‌بوه وه‌ك دژایه‌تى كردنى سه‌دام حسه‌ین و دواتریش دژایه‌تى كردنى قاعیده و داعش.
،،
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى عێراقییه‌كان دهنگیانداو نوێنه‌رانى خۆیان هه‌ڵبژاردوه، به‌لام ئهمریكاو ئێران رۆڵى به‌رچاو ده‌گێرن له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێى عێراقدا، له‌گه‌ڵ بونى كاریگه‌رى لاوه‌كى هه‌ریه‌ك له توركیا‌و سعودیه
هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك وه‌زیرانى ئێستا، حه‌یده‌ر عه‌بادى و سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشووى عێراق نورى مالیكى وه‌ك سه‌رۆك وه‌زیران ده‌ستیشان كراون له پێشتردا ته‌نها دواى ئه‌وه‌ى ئه‌وه یه‌كلا كراوه‌ته‌وه كه ئه‌وان په‌سه‌ند كراون له‌لایه‌ن واشنتن و تارانه‌وه.
هێرشه تونده‌كانى دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران و سه‌پاندنى سزاكان پاش كشانه‌وه‌ى له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه وا ده‌كات ئه‌و رێككه‌وتنه نهێنیه زه‌حمت ببێت.
هه‌موو سه‌ركرده عێراقیه‌كان له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان په‌یوه‌ندییه‌كى باشیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو ئێران ئه‌مه‌ش پێكهێنانى حكومه‌تێكى ئیئتیلافى ئاڵۆزتر ده‌كات بۆ هه‌ردوولایان.
ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت كاریگه‌رى مالیكى و هادى عامرى سه‌ركرده‌ى میلیشیا شیعه‌كان كه‌م بكاته‌وه كه هه‌ردوكیان دوو كه‌سى نزیكن له ئێرانه‌وه.
ئێران بۆ به‌شه‌كه‌ى خۆى، له هه‌وڵى پاراستن و فراوانتركردنى به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى خۆیه‌تى له عێراقدا. كورده‌كانیش لاواز كراون به هۆیى دابه‌شبونى سیاسیان و نه‌بوونى پاره‌و له‌ده‌ستدانى كه‌ركوكه‌وه، به‌ڵام ئه‌وان هێشتا رۆڵێكى گرنگیان ده‌بێت له پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ‌دا.