ئەو پیاوەی پێشوەخت مەترسییەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد

"دەمزانی ئەم سیستمە کارەسات دەخولقێنێت"

ئەو پیاوەی پێشوەخت مەترسییەکانی دەنگدانی ئەلیکترۆنی ئاشکرا کرد

4070 خوێندراوەتەوە

چه‌ند رۆژێك به‌ر له‌ هه‌ڵبژاردن دپلۆماتیك مه‌گه‌زین له‌ رێگه‌ى چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ د.ئیسماعیل خورماڵى ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى باڵاى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد كه‌ به‌هۆى به‌كارهێنانى ئه‌و سیسته‌مه‌ ئه‌لكترۆنییه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ساخته‌كارییه‌كى گه‌وره‌ ده‌كرێت كه‌ كه‌س پێشبینى ناكات.
سه‌باره‌ت به‌ ئه‌گه‌رى دووباره‌ ئه‌نجامدانه‌وه‌ى ئه‌و ساخته‌كارى و شێواندنى ده‌نگانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمى كوردستان جارێكى دیكه‌ دیجتاڵ میدیای دپلۆماتیك مه‌گه‌زین چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجومه‌نى كۆمسیاران ده‌كاته‌وه‌ و له‌ وه‌ڵامى ئه‌و پرسیاره‌ى دپلۆماتیك كه‌ ئایا له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك  باسی ئەوەیان کردووەکە ساختەکاریی دەکرێت،  خورماڵى وتى: "له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌زموونى رابردووم هه‌یه‌ له‌ بوارى ئایتى و كۆمپیته‌ردا و له‌بوارى هه‌ڵبژاردن كه‌ پسپۆريم هه‌یه‌و 20 ساڵه‌ له‌باره‌یانه‌وه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ و ده‌زانم كه‌ به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره‌ سیسته‌مه‌ چ كاره‌ساتێك ده‌خوڵقێنى بۆ هه‌ڵبژاردنى له‌و كۆمه‌ڵگةیانه‌ى كه‌ هێشتا له‌ رووى دیموكراسى و بنه‌ماكانییه‌وه‌ پێشكه‌وتنێكى ئه‌وتۆیان به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌.


ئه‌و ئه‌ندامه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى هه‌رێم ئیسماعیل خورماڵى ئه‌وه‌شى بۆ دپلۆماتیك مه‌گه‌زین خسته‌ روو كه‌: كه‌ له‌ماوه‌كانى رابردوودا سه‌روكارییه‌كى زۆرى هه‌بووه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره‌ سیسته‌م و جیهانى ئه‌لكترۆنییه‌دا ئه‌وه‌ى بۆ ده‌ركه‌وتووه‌ له‌ هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت و هێزێكى زۆر نا رێكخراوى لێ بێت و ده‌سه‌ڵاتێكى لێ بێت حه‌ز به‌مانه‌وه‌ بكات ئه‌وا هه‌وڵ ئه‌دات سیسته‌مه‌ بۆ خۆى به‌كار بهێنێت و له‌رێگه‌ى هاك كردن یاخود پرۆگرامكردنه‌وه‌ زۆر به‌ سانایی ساخته‌كارییه‌كى خه‌یاڵى بۆ خۆى ئه‌نجام بدات.

،،

ئیسماعیل خورماڵی: لە هه‌ر وڵاتێك یاسا سه‌روه‌ر نه‌بێت و هێزێكى زۆر نا رێكخراوى لێ بێت و ده‌سه‌ڵاتێكى لێ بێت حه‌ز به‌مانه‌وه‌ بكات ئه‌وا هه‌وڵ ئه‌دات سیسته‌مه‌ بۆ خۆى به‌كار بهێنێت و له‌رێگه‌ى هاك كردن یاخود پرۆگرامكردنه‌وه‌ زۆر به‌ سانایی ساخته‌كارییه‌كى خه‌یاڵى بۆ خۆى ئه‌نجام بدات.

sdx
دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ـ هەرێمی کوردستان

،،

" به‌كارهێنانى ئه‌و جۆره‌ سیسته‌مه‌ چ كاره‌ساتێك ده‌خوڵقێنى بۆ هه‌ڵبژاردنى له‌و كۆمه‌ڵگةیانه‌ى كه‌ هێشتا له‌ رووى دیموكراسى و بنه‌ماكانییه‌وه‌ پێشكه‌وتنێكى ئه‌وتۆیان به‌خۆوه‌ نه‌دیوه‌"


خورماڵى ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ى له‌ په‌رله‌مان و له‌ میدیاكان و بۆ حزبه‌كان ئاشكرا كردووه‌ و به‌ روونى بۆى باس كردوون كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ى له‌ عێراق پیاده‌ ده‌كرێت بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق چى ناهه‌ماتییه‌ك به‌دواى خۆیدا ده‌هێنێت و چۆن ده‌بێته‌ هۆى ئه‌وه‌ى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن و دیموكراسى به‌ته‌واوى له‌كه‌دار بكات.
ئیسماعیل خورماڵی گله‌يى ده‌كات له‌حزبه‌كان ده‌ڵێت كه‌سیان گوێیان لێ نه‌گرتووه‌ و ده‌ڵێت لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ دژى ده‌سه‌ڵاته‌ (یه‌كێتى و پارتى) و ته‌زویر ئه‌نجام نادرێت و هه‌موو كه‌س ده‌نگى حه‌قیقى ده‌هێنێت و لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌كه‌ن بۆیه‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كرد رێگه‌ بگرن له‌ به‌كارهێنانى ئه‌م سیسته‌مه‌.
ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ئه‌نجوومه‌نى كۆمسیارانى كۆمسیۆنى هه‌رێمى كوردستان كه‌ ژماره‌یان 9 ئه‌ندامه‌ له‌ كۆى پێنج حزب كه‌ به‌شدارن ته‌نها ئه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ نه‌بووه‌ ئه‌و سیسته‌مه‌ به‌كار بێت و دژى وه‌ستاوه‌ته‌وه‌ به‌ڵكو لایه‌نه‌كانى دیكه‌ له‌گه‌ڵیدا بوون و شتێكى باش بووه‌ به‌لایانه‌وه‌.

sdxc
ئیسماعیل خورماڵی، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنی  هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم

،،

" لایه‌نه‌كانى ئۆپۆزسیۆن به‌ بیانووى ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ دژى ده‌سه‌ڵاته‌ و ته‌زویر ئه‌نجام نادرێت و هه‌موو كه‌س ده‌نگى حه‌قیقى ده‌هێنێت و لایه‌نه‌كانى ده‌سه‌ڵات كه‌م ده‌كه‌ن بۆیه‌ كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ نه‌كرد رێگه‌ بگرن له‌ به‌كارهێنانى ئه‌م سیسته‌مه‌".

خورماڵى باس له‌ دووباره‌ بوونه‌وه‌ى ئه‌و مه‌ترسییه‌ ده‌كات له‌هه‌رێمى كوردستان و باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌گه‌ر رێگه‌ نه‌گیرێت له‌و سیسته‌مه‌ كه‌ قه‌راره‌ له‌ هه‌رێمى كوردستانیش دووباره‌ ببێته‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا په‌یره‌و بكرێت جارێكى دیكه‌ هه‌مان كاره‌سات دووباره‌ ده‌بێته‌وه‌ ساخته‌كارییه‌كى ئێجگار گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌درێت و ده‌سه‌ڵات له‌به‌رژه‌وه‌ندى خۆى سیسته‌مه‌كه‌ به‌كار ده‌هێنێت بۆیه‌ ده‌بێت لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ى ئه‌مجاره‌ غه‌دریان لێكرا زۆر ئاگاردار بن و داواى ئه‌وه‌ بكه‌ن بارودۆخى هه‌رێمى كوردستان هى ئه‌و جۆره‌ سیسته‌مه‌ نییه‌ و ده‌بێت له‌رێگه‌ى ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ده‌ستى (یه‌ده‌وى) نه‌ك ئه‌لكترۆنى ده‌نگدان ئه‌نجام بدرێت.
خورماڵى ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى له‌سه‌ره‌تاوه‌ هاوڕێیانى له‌ كۆمسیۆن دژى ئه‌وه‌ بوون ئه‌م سیسته‌مه‌ له‌ هه‌رێمى كارى پێ نه‌كرێت و زۆریان پێ باش بوو كه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌رێمیش به‌ سیسته‌مه‌ى ئه‌لكترۆنى كار بكرێت به‌ڵام ئه‌مرۆ رایان گۆراوه‌ و قسه‌ى دیكه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌و به‌رگرییه‌ى پێشوو ناكه‌ن له‌و سیسته‌مه‌ كاتێك كه‌ مه‌ترسییه‌ به‌كارهێنانه‌كه‌یان به‌ چاوى خۆیان بینى, بۆیه‌ ئه‌گه‌ر كار به‌و سیسته‌مه‌ بكرێت له‌هه‌رێمى كاره‌سات ده‌خوڵقێته‌وه‌.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان