س. زه ناشناڵ
و. نیاز نایف
دواى ئه‌وه‌ى كوتله‌كه‌ى نه‌یتوانى ده‌نگى زۆرینه به‌ده‌ست بهێنێت، حه‌یده‌ر عه‌بادى، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، ئاماده‌یى خۆى نیشاندا هاوكارى له‌گه‌ڵ لایه‌نه براوه‌كانى هه‌ڵبژاردن بكات بۆ پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز دور له تائیفه‌گه‌رى.
سه‌ركرده‌ى ئاینى، موقته‌دا سه‌در كه پێشتر سه‌ركردایه‌تى گروپێكى میلیشیاى چه‌كدارى ده‌كرد بۆ شهر كردن دژى هێزه‌كانى ئه‌مریكا، ئێستا به‌هێزه‌وه گه‌راوه‌ته‌وه گۆره‌پانى سیاسى و لیسته‌كه‌ى پێشه‌نگى هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
ئه‌و كه ئێستا سه‌رۆكى لیستى هاوپه‌یمانى سائیرون، رۆشتن به‌ره‌و چاكسازییه، هاوپه‌یمانه له‌گه‌ڵ شیعه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و كۆمۆنیسته‌كان، له ٦ پارێزگاى عێراقدا براوه‌ى یه‌كه‌من له كۆى ١٨ پارێزگا‌و به پله‌ى دووم دێن له چوارى پارێزگاى دیكه.
،،
هه‌رچه‌نده به‌ر له هه‌ڵبژاردن عه‌بادى كاندیدى زۆرتر په‌سه‌ند كراوبوو له عێراق و ناوچه‌كه‌شدا، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌ك هاوكێشه‌كانیان له دژى عه‌بادى هه‌ڵگێرایه‌وه
موقته‌دا سه‌در، سوپرایزى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌ى عێراق
هادى عامرى سه‌رۆكى لیستى فه‌تح، كه هاوكات سه‌ركرده‌ى گروپێكى میلیشیا شیعه‌كانه، به پله‌ى دووه‌م دێت دواى ئه‌وه‌ى له چوار پارێزگا پله‌ى یه‌كه‌م و له هه‌شت پارێزگاى دیكه پله‌ى دووه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
ئه‌م ئه‌نجامانه كه له‌لایه‌ن كۆمسۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقه‌وه پشتراستكراونهتهوه ده‌توانن باڵانسى هێز له عێراقدا بگۆرن.
هه‌رچه‌نده به‌ر له هه‌ڵبژاردن عه‌بادى كاندیدى زۆرتر په‌سه‌ند كراوبوو له عێراق و ناوچه‌كه‌شدا، ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن تا راده‌یه‌ك هاوكێشه‌كانیان له دژى عه‌بادى هه‌ڵگێرایه‌وه، به‌ڵام ئه‌و له به‌یاننامه‌یه‌كدا داواى له عێراقیه‌كان كرد ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان قبوڵ بكه‌ن و به‌رژه‌وه‌ندى وڵات و خۆشگوزه‌رانى هاوڵاتیان بخه‌نه پێش هه‌ر شتێكى دیكه‌وه.
"ئێمه ئاماده‌ین هه‌ماهه‌نگى و كارى هاوبه‌ش بكه‌ین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانى دیكه له پێكهێنانى حكومه‌تێكى به‌هێز بۆ عێراق كه دورر بێت له گه‌نده‌ڵى،" عه‌بادى واى وت.