هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق چۆنە؟

هەنگاوەكانی پێكهێنانی حكومەتی عیراق چۆنە؟

859 خوێندراوەتەوە

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبَژاردنەكان لە عیراق بەردەوامە لە ئاشكرا كردنی ئەنجامی دەنگدانی رۆژی 12ی مایۆ/2018،هێشتا ئەنجامی كۆتایی ڕانەگەیەنراوە و لایەنەكانیش بەردەوامن لە رەتكردنەوەی ئەنجامەكانی، بەڵام لە ئەگەری پەسەند كردنی ئەنجامەكان بۆ پێكهێنانی حكومەت چەند هەنگاوێك گرنگن كە خۆی لەم هەنگاوانەی خوارەوە دەبینێتەوە:


1- كۆمسیۆنی باڵای هەلبژاردنەكان ئەنجامی كۆتایی ئاشكرا دەكات ،بە ئەنجامی دەنگدانی تایبەت و رەوەندی عیراقی لە دەرەوە، بۆ ئاشكرا كردنی ئەنجامەكان كاتێكی دیاری كراو نیە.


2- دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەلبژاردنەكان پەسەند دەكات، بەڵام لەمەشدا كاتەكەی دیاری نەكراوە كە پێویستە لەو كاتەدا پەسەندی بكات.


3- دوای ئەوەی دادگای فیدراڵی ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی پەسەند كرد، سەرۆك كۆماری عیراق داوا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی هەلبژێردراو ( نوێ) دەكات لە ماوەی 15 رۆژدا كۆببنەوە.


4- ئەنجومەنی نوێنەران لەو ماوەیەدا بە زۆرینەی رەها (لە كۆی 329 پەرلەمانتار ) كۆبونەوەی خۆی بە سەرۆكایەتی بە تەمەنترین پەرلەمانتار دەبەستێت.


5- ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ماوەی 30 رۆژدا بە كۆی 1/3 سەرۆك كۆماری عیراق هەڵدەبژێرێت.


6- سەرۆك كۆمار گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی رادەسپێرێت لە ماوەی 15 رۆژدا لە بەرواری بوون بە سەرۆك كۆماریەوە حكومەت پێكبهێنێت.


7- سەرۆك وەزیران 30 رۆژی لەبەردەمدایە كە حكومەتەكەی لە بەردەم پەرلەمان ئاشكرا بكات ، تا كابینەی حكومەتەكە پەسەند بكرێت.


8- ئەنجومەنی نوێنەران بە زۆرینەی رەها دەنگ بە سەرۆك وەزیران و یەك بە یەكی وەزیرەكان دەدات.


9- ئەگەر سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو نەیتوانی لە ماوەی 30 رۆژدا حكومەت پێكبهێنێت یان رەزامەندی پەرلەمانی بە دەست نەهێنا، ئەوا سەرۆك كۆمار كەسێكی تر بۆ سەرۆك وەزیران دەستنیشان دەكات كە بۆ ماوەی 15 رۆژ حكومەت پێكبهێنێت.


10- پێویستە سەرۆك وەزیران عێراقی بێت و دایك و باوكیشی عێراقی بێت، نابێت بروانامەی لە بەكالۆریۆس یان هاوتای بروانامەی زانكۆی كەمتر بێت، هەروەها پێویستە 35 ساڵی تەواو كردبێت.

 

author photo

 بروانامەی بەکالۆریۆس لە زمان و ئەدەبی عەرەبی

ئەزمونی پێنج ساڵ کاری ڕۆژنامەوانی و وەرگێڕان