"گۆڕان و هاوپەیمانی و یەكگرتوو كۆمەڵ: " پشتی یەكتری بەرنادەین و خیانەت لەیەكتری ناكەین

یان گەڕنەوەی دەنگە دزراوەكانمان یان بایكۆتی پرۆسەی سیاسی

"گۆڕان و هاوپەیمانی و یەكگرتوو كۆمەڵ: " پشتی یەكتری بەرنادەین و خیانەت لەیەكتری ناكەین

4123 خوێندراوەتەوە

دوای ئەنجامدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق رۆژی 12ی ئایار هەندێك لە حزب و لایەنە كوردییەكان رەخنەی توندیان لەو سیستەمە ئەلەكترۆنییە گرت كە پرۆسەی هەڵبژاردنی پێ بەرێوەچوو، چونكە پێیان وابوو دەنگێكی زۆریان بردراوە و زوڵمیان لێكراوە بۆیە بەهەموو شێوەیەك دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنیان رەد كردەوە و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی پرۆسەی هەڵبژاردن دەكەن.


تەنها 24 كاتژمێر دوای راگەیاندنی ئەنجامە سەرەتاییەكان لە كەناڵە نارەسمییەكانەوە هەر شەش لایەنی گۆران و یەكگرتوو كۆمەڵ و هاوپەیمانی و بزووتنەوە و شوعی لە بارەگای سەرەكی یەكگرتووی ئیسلامی لەهەولێر لەسەر ئاستی كەسە باڵاكانیان كۆبوونەوە و لەسەر هەندێك خاڵ رێك كەوتن گرنگترینیان رەدكردنەوەی دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن و كشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق تا ئەو كاتەی هەڵبژاردن دووبارە دەكرێتەوە.

،،

بەهیچ شێوەیەك لەسایەی ئەم تەزویرەدا بزوتنەوەی گۆران ناگەرێتەوە بۆ بەغداد و بەشداری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ناكات و تەنها داواكاریشمان دووبارە ئەنجامدانەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنە لەمە كەمتر تەنها نەگەرانەوەیە بۆ بەغداد و گۆران بریاری كۆتایی خۆی داوە".

 

شۆرش حاجی وتەبێژی بزوتنەوەی گۆران دەڵێت" بەم بەهیچ شێوەیەك لەسایەی ئەم تەزویرەدا بزوتنەوەی گۆران ناگەرێتەوە بۆ بەغداد و بەشداری پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ناكات و تەنها داواكاریشمان دووبارە ئەنجامدانەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنە لەمە كەمتر تەنها نەگەرانەوەیە بۆ بەغداد و گۆران بریاری كۆتایی خۆی داوە".

سۆزانی خاڵە شەهاب سەركردە لە بەرەی هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری، سەرەڕای ئەوەی بەتەواوی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن رەد دەكاتەوە، زۆر بەتوندی دژی ئەو دەنگۆو قسانە دەوەستێتەوە كە باس لە ڕێكەوتنی هەندێك لایەن دەكەن لەگەڵ یەكێتی و پارتی بۆ دەسكاریكردنی كورسیەكانیان.

،،

" ئەو چەند لایەنەی كە پێكەوە دەرەنجامەكانمان رەتكردۆتەوە كەس ناتوانێ بكەوێتە نێوانمان و بەیەكەوە بریاری كۆتایی لە بارەی كشانەوە و نەكشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەدەين كە تا ئێستا بریار تەنها كشانەوەیە"

 

ئاماژە بەوە ش دەكات ئەو چەند لایەنەی كە پێكەوە دەرەنجامەكانیان رەتكردۆتەوە كەس ناتوانێ بكەوێتە نێوانیان و بەیەكەوە بریاری كۆتایی لە بارەی كشانەوە و نەكشانەوە لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەدەن كە تا ئێستا بریار تەنها كشانەوەیە.

سۆرزانی خاڵە شەهاب ئاماژە بەوەش دەكات ئەو لایەنانە بەتەواوی متمانەمان بە یەكترە و پشتی یەكتری بەرنادەین و خیانەت لە یەكتری ناكەین

،،

" یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشنیاری ئەوەی بۆ ئەو لایانەی دیكەش كردووە كە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەكەن و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بكەن و یەكگرتوو سوورە لەسەر ئەو بریارەی و ناگەرێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق."

هەرچی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستانیشە كە پێیان وایە ئەوان پشكی شێریان بەركەوتووە لەو غەدرەی كە كراوە دەنگیان، سەبارە بە كشانەوەیان لە پرۆسەی سیاسی عێراق زۆر توندن و پێ دەچێ ئەگەر لایەنەكانی دیكەش بەجێیان بهێڵن ئەمان هەر سوور بن لەسەر بریاری خۆیان و بەهیچ شێوەیەك بەشداری لە خولی نوێی پەرلەمانی عێراق نەكەن.

موستەفا عەبدوڵا ئەندامی ئەنجوومەنی جێ بەجێكردن لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بۆ دپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت و دەڵێت" یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان پێشنیاری ئەوەی بۆ ئەو لایانەی دیكەش كردووە كە بەشداری لە پرۆسەی سیاسی عێراق نەكەن و داوای دووبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن بكەن و یەكگرتوو سوورە لەسەر ئەو بریارەی و ناگەرێتەوە بۆ پەرلەمانی عێراق.

ئەو ئەندامەی یەكگرتوو پێشی وایە ئەو لایانانەی كە دەرەنجامەكانیان رەتكردووەتەوە پێكەوە هاوران لەسەر ئەوەی كە دەبێت هەڵبژاردن دووبارە بكرێتەوە گەرنا بەهیچ شێوەیەك ناگەرێنەوە بەغداد و هەر بریارێكیش بدەن پێكەوە دەیدەن و گفتوگۆی جدی لەبارەوە دەكەن و پێشیان وایە كۆمسیۆین تاوانباری سەرەكییە چونكە خەرقكراوە و لەوێوە دەستكاری دەنگەكانیان كراوە و ئەو غەدرە گەورەیان بەرامبەر ئەنجام دراوە.

،،

 ئێمە بەرگری لە دەنگی دەنگدەرەكانمان دەكەین و هەر هێزێكیش نەتوانێ ئەو بەرگرییە بكات سبەی لەپەرلەمانیش ناتوانێ نوێنەرێكی راستەقینە و بەهێزی دەنگدەرانیان بن.

 

كۆمەڵی ئیسلامیش هەمان رای ئەو سێ لایەنەی پێشەوەی هەیە (گۆران و یەكگرتوو هاوپەیمانی) كە دەبێت هەڵبژاردنەكان بۆ پەرلەمانی عێراق دووبارە بكرێنەوە گەرنا لە پرۆسەی سیاسی عێراق دەكشێنەوە.

رێبوار حەمەد وتەبێژی كۆمەڵی ئیسلامی پێی وایە لە ئەگەری گۆرانكاری بەسەر دەنگەكان و هاتنە ئارای هەر پێشهاتێكی دیكە دەرگای گفتوگۆ لەنێوان ئەو چەند لایەنەدا كراوەیە و لێكۆڵینەوەیان لەبارەوە دەكەین و ئەگەرەكان كراوەن بۆ كشانەوە یاخود نەكشانەوە لە پەرلەمانی عێراق.

ئەو وتەبێژەی كۆمەڵی ئیسلامی دەشڵێت ئێمە بەرگری لە دەنگی دەنگدەرەكانمان دەكەین و هەر هێزێكیش نەتوانێ ئەو بەرگرییە بكات سبەی لەپەرلەمانیش ناتوانێ نوێنەرێكی راستەقینە و بەهێزی دەنگدەرانیان بن.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان