چی لە سندوقەکانەوە دێتەوە دەرەوە ؟

ئیرانییەكان ویستیان چیمان پێ‌ بڵێن

چی لە سندوقەکانەوە دێتەوە دەرەوە ؟

4893 خوێندراوەتەوە

 ئەوەی دەزانرێت دەنگی هەڵبژاردن و ئیختیاری سیاسی خەڵک دەچێتە سندوقەکانی هەڵبژاردنەوە . بەڵام نازانرێت دواتر چی دێتەوە دەرەوە ؟! هەر لەو سندوقانەوە کە خەڵک دەنگی سیاسی خۆی تێدەخات ، لەهەندێ کۆمەڵگەکەدا شەڕێکی خوێناوی لێوە دێتە دەرەوە .

لە شوێنی دیکەدا حکومەتێکی دیکتاتۆری ، لە جێگە و سەردەمێکی دیکەدا دەستەڵاتێکی دیموکراسی و دادپەروەر.

 لە عێراقدا لەماوەی هەڵبژاردنەکانی ڕابردوودا نوخبەیەکی دز و گەندەڵ لەو سندوقانەوە هاتوونەتە دەرەوە . لەم هەڵبژاردنەی ١٢ ی ئایاردا ، ئەوەی دەبینرێت وتەوەقوع دەکرێت ڕێکەوتنێکی ئەمریکی - ئێرانی ، سعودی - تورکی ، لەو سندوقانەوە بێتەدەرەوە . ئەگەر کەسێک یان لایەنێک چاوەڕوانی ئەوەبێت دەنگە سیاسیەکەی لەناو ئەو سندوقەدا ئامانج و خواستە سیاسیەکەی خۆی لێ بەرهەم بێتەوە ، بەداخەوە ماناکەی ئەوە دەکات نە لە سیاسەتی ئێستای عێراق و ناوچەکە حاڵی بووە . نە لە ئالیەت و ئامانجی هەڵبژاردنەکەش شارەزایە .

 

،،

 بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ، ئێران دەرسێکی زۆر تایبەتی لە سندوقەکانەوە پێگەیاند . کە ناکرێت ، نابێت ، تۆ وەک هێزێکی سیاسی لە هەرێم و ناوچەکەدا ، دیدی سیاسی ئیقلیمیت نەبێت ، یەکلانەبیتەوە لەنێوان بەرەکاندا . بتەوێت بچیتە پرۆسەی سیاسیەوە لە عێراقدا

 

ئەگەر وێنەکەی هەرێمی کوردستان ، بەدیاری کراوی پارێزگای سلێمانی و کەرکوک وەک عەینەیەک وەربگرین کە دەکاتە زۆنی سەوز . لە سندوقەکانەوە ژمارەی دەنگەکان و بەشەکانی لیستەکان نایەتەوە دەرەوە . بەڵکە کوڕێکی لاسار دەبینین ، پەلی بە دەستی باوکێکی وریایی توند و چاوتیژەوەیە . هەر ئەو باوکەی لە ١٦ ی ئۆکتۆبەردا لە تۆڵەی بێگوێی کوڕەکەیدا ، پشتەملی کوڕەکەی خۆی و هاوپەیمانەکەی گرت و لە کەرکوکدا فڕێ ی دایە دەرەوە . هەمان ئەو باوکە بەبێ خواست و ئاگای کوڕەکە خۆی ، پەلی گرتووە و دەیخاتەوە ناو کەرکوکەوە . بۆ دڵنیایی خۆی و چاوترسێنی کوڕەکەشی دوو هێزی دیکەشی نیشان ئەدات . یەکێکیان نەوەی نوێ یە . لە گۆڕەپانی سیاسیدا هیچ پێگە و جێگەیەکی نەبووە . بەڵام لە سندوقەکانەوە نیشانی کوڕەکەی خۆی ئەدات کە ئەگەر لاساریەکی دیکەی وەک ٢٥ ی سێپتەمبەر بکەیتەوە ، ئەم منداڵە تازە خولقاوەت دەکەم بەگژدا ، سەرت وەها لێ تێک ئەدەم لە چڕنوکەکانی بزوتنەوەی گۆڕان زۆر کاریگەرتربێت .

 لەهەمان کاتدا هێزێکی دیکەی بە پێکهاتن لەگەڵ تورکیادا لە تەنیشتیەوە بۆ بەهێزکردەوە کە لەپێکهاتنی حکومەتی نوێ ی عێراقدا خۆی بەتەنیا بەبێ کوڕەکەی خۆشی بتوانێت بەشداری کاریگەری لە حکومەتەکەی بەغدادا پێبکات. چما ئەو پێکهاتنەی ئێران لەگەڵ تورکیادا مەحاڵە ؟ لەحاڵێکدا لە عەفریندا چاوی لە هێرشەکەی تورکیا داخست .

،،

ئێران تۆڵەی دیدارە نهێنیەکانی نێوان دکتۆر بەرهەم و خەمیس خەنجەریشی لە د .بەرهەم کردەوە کە لەو پەڕی نزیکایەتی لە شیعەکان و ئێرانەوە ، دکتۆر بەرهەم دیداری لەگەڵ دوژمن و نەیارە سونەکەی ئێراندا بەو باجە قورس و گرانەوە لە سندوقەکانەوە پێ ی گەیاندەوە .

 

بێگومان ئاساییە و بە قازانجترە لە دروستکردنی حکومەتی ئاییندەی عێراقیشدا بەبێ کوڕەکەی خۆی ، نەیاری کوڕەکەی ڕۆڵی سەرەکی پێ بدات . بەڵام لەو یارییەدا ، باوکەکە پێدانەوەی کەرکوک بۆکوڕەکەی لە پێدانەوەی پێگەی لە حکومەتی عێراقدا بە باشتر دەزانێت بۆ ئاییندەی خۆی و کوڕە لاسارەکەشی ، ڕوسیاش وەک هاوپەیمانی ئەو باوکە و روزنێفت بۆ وەدەرنانی کۆمپانیا ئەمریکی و بەریتانیەکان لە کەرکوک ئەو کردە دینامیکیەی باوکەکەی بەلاوە پەسەندترینە .

لەلایەکی ترەوە هەر لەو سندوقانەوە ، لەبری دەنگەکان ، هەڕەشەیەکی قایم دیتەوە دەرەوە بۆ هێزە ئیسلامیەکانی هەرێم ، کە ئەگەر ئێوە بەردەوام بن بە وابەستەیی بە ئیخوانە قەتەری و تورکیەکەوە ، ڕۆڵ و کاریگەریتان لەوە خراپتر لێ دەکەین کە لە چاوەڕوانیتاندا نەبوو . تۆڵەی دیدارە نهێنیەکانی نێوان دکتۆر بەرهەم و خەمیس خەنجەریشی لە د .بەرهەم کردەوە کە لەو پەڕی نزیکایەتی لە شیعەکان و ئێرانەوە ، دکتۆر بەرهەم دیداری لەگەڵ دوژمن و نەیارە سونەکەی ئێراندا بەو باجە قورس و گرانەوە لە سندوقەکانەوە پێ ی گەیاندەوە .

 

،،

هەر لەو سندوقانەوە ، لەبری دەنگەکان ، هەڕەشەیەکی قایم دیتەوە دەرەوە بۆ هێزە ئیسلامیەکانی هەرێم ، کە ئەگەر ئێوە بەردەوام بن بە وابەستەیی بە ئیخوانە قەتەری و تورکیەکەوە ، ڕۆڵ و کاریگەریتان لەوە خراپتر لێ دەکەین کە لە چاوەڕوانیتاندا نەبوو

ئێران دەوڵەتێکی میحوەری و کاریگەرە لە ناوچەکەدا یاریزان نەبیت ، یاری لەگەڵدا ناکرێت ، زۆڵ نەبیت ، زۆڵێتی لەگەڵدا ناکرێت . وریا نەبیت ، دڵنیایی لەگەڵیدا مسەوگەر ناکەیت . ئەمەش بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ، ئێران دەرسێکی زۆر تایبەتی لە سندوقەکانەوە پێگەیاند . کە ناکرێت ، نابێت ، تۆ وەک هێزێکی سیاسی لە هەرێم و ناوچەکەدا ، دیدی سیاسی ئیقلیمیت نەبێت ، یەکلانەبیتەوە لەنێوان بەرەکاندا . بتەوێت بچیتە پرۆسەی سیاسیەوە لە عێراقدا . عێراقی گێژاوی نێوان ئێران و ئەمریکا و سعودیە و تورکیا .لەو گێژاوەدا بۆ هیچکام لەو تەرەفانە بێلایەنی ناکاتە دۆستایەتی . بەڵکە دەکاتە دورکەوتنەوە لە گەمەیەک کە بەنیازیت لە سندوقەکانەوە بچیتەناویەوە !!

ئەنجامێکی دیکەی ناو سندوقەکان سوپرایسی موقتەدا سەدرە . موقتەدایەک کەرتێکی نزیکە لە سعودیەکان کە راستەوخۆی دەکاتە پەسەندی ئەمریکاییەکان . کەرتەکەی تریشی ئێرانیە کە دەگاتەوە بە قوم . موقتەدا دێوەکەی ئەو فانۆسە سیحریەیە کە چارەسەری قەیرانی دیواری هەڵبژاردنەکە دەکات لەنێوان ئێران و ئەمریکادا . هیچ کامیان ڤیتۆیان لەسەری نابێت . دەگەنەوە بەو حکومەتە تەوافقیەی کە خودی موقتەدا سەدر لە تویتەکەی دوێنێ ی تویتەردا نەخشەی یەکەمی پێکهاتەکانی لە نەسری دەعوە و وەتەنیەی سونە و حیکمەی عەمارحەکیم و دیموکراتی کورد پێشنیارکرد . بێ گومان بە موبارەکەی ئێران و ئەمریکا .