پرۆسەی رامكردنەوەی بارزانی

دوای مەكگۆرك حاجی ئاغاش دێتە هەولێر

پرۆسەی رامكردنەوەی بارزانی

6364 خوێندراوەتەوە


دوای 8 مانگ دابڕان لە یەكتر، جارێكی دیكە مەسعود بارزانی و مەكگۆرك یەكتریان بینیەوە.

8 مانگ بەر لەئێستا و بە دروستی بە چەند كاتژمێرێك بەر لە ڕیفراندۆم، برێت مەكگۆرك سەردانی سەری ڕەشی كردبوو بۆ گەیاندنی دوا پەیامی ئەمریكا و دوا زەنگی ئاگاداركردنەوە، بەڵام بەر لەوەی مەكگۆرك بگاتە جێ‌ بارزانی كۆشكەكەی بەجێهێشتبوو. ئەم كارە مەكگۆركی بێ هیواكرد و تێگەیشت بارزانی سورە لەسەر سەركێشیەكەی بە هەر نرخێك بێت.

،،

ئێستا كە وادەردەكەوێت ئەزمون وانەیەكی فێری كورد كردبێت جارێكی دیكە ئەمریكیەكان ئامادەن ڤیتۆكەیان لەسەر بارزانی لابەرن و مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، ئەمەش تا ئەوكاتە بەردەوام دەبێت كە بارزانی خۆی بە عێراقی بزانێت و بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن.

دوێنێ‌ 16/5/2018 مەكگۆركی جارێكی دیكە چویەوە كۆشكەكەی بارزانی، بەڵام بۆ بابەتێكی جیاواز و لە دۆخێكی جیاوازدا.

مەكگۆرك ئەمجارەیان بۆ پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی پارتی سەردانی بارزانی كرد، دوای ئەوەی خۆی و پارتەكەی بەناچاری پرۆسەی گەڕانەوە بۆ بەغدایان قبوڵكرد و لەچوارچێوەی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا ڕوە و بەغدا گەڕانەوە. لەكاتێكدا پێشتر بارزانى دەیوت" كورد جارێكی دیكە ناتوانێت لەناو دەوڵەتی عێراقی بژی.

لەوانەیە بارزانی ئێستا لەهەموو كات باشتر ئەو راستیەی بۆ دەركەوتبێت كە ئەو سەركێشیەكی گەورەی بە ژیانی سیاسی خۆی و چارەنوسی هەرێمی كوردستانیشەوە كردووە.

،،

مەكگۆرك ئەمجارەیان بۆ پیرۆزبایی لە سەركەوتنەكانی پارتی سەردانی بارزانی كرد، دوای ئەوەی خۆی و پارتەكەی بەناچاری پرۆسەی گەڕانەوە بۆ بەغدایان قبوڵكرد و لەچوارچێوەی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا ڕوە و بەغدا گەڕانەوە. لەكاتێكدا پێشتر بارزانى دەیوت" كورد جارێكی دیكە ناتوانێت لەناو دەوڵەتی عێراقی بژی.

ئێستا كە وادەردەكەوێت ئەزمون وانەیەكی فێری كورد كردبێت جارێكی دیكە ئەمریكیەكان ئامادەن ڤیتۆكەیان لەسەر بارزانی لابەرن و مامەڵەی لەگەڵدا بكەن، ئەمەش تا ئەوكاتە بەردەوام دەبێت كە بارزانی خۆی بە عێراقی بزانێت و بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن.

بەم پرۆسەیەش دەوترێت پرۆسەی رامكردنەوەی بارزانی لەلایەن ئەمریكاوە، دوای ئەوەی كە بۆماوەیەك یاخی بوو لەو ئەجێندا نێودەوڵەتیەی كە لە ناوچەكە و عێراق و هەرێمدا كاری دەكرد.

پێدەچێت سەردانەكەی مەكگۆرك كۆتایی بە گۆشەگیریی سیاسی مەسعود بارزانی بهێنێت و گەمارۆ دیبلۆماسیەكانی سەری بشكێت، دوریش نییە پۆستەكەی زیندوبكاتەوە و جارێكی دیكە وەك سەرۆكی هەرێمی كوردستان خۆی پێناسە بكاتەوە.

ئەمریكیەكان هیچ كێشەیەكیان نییە لەگەڵ ئەو ئەجێندایەی پارتی بۆ گەڕانەوە بەغدای داناوە، لە دروستكردنی ئەنجومەنی فیدراڵیەوە تا دەگاتە بودجەی هەرێمی كوردستان و ژمارەی پێشمەرگە، بەڵام زۆر مەبەستیانە ئەم داواكاریانە لەچوارچێوەی دەوڵەتی عێراقدا بخرێتە ڕوو.

ئێستا كە بارزانی و پارتكەی خاوەنی 26-28 كورسی پەرلەمانین، ئەمریكا پێویستی پێیەتی و دەیەوێت بەشداری بكات لە هاوپەیمانێتیەك كە دڵخوازی ئەمریكا بێت نەك ئێران.

لەلایەكی دیكەشەوە بڕیارە ئەمڕۆ قاسمی سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودسیش بگاتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانیدا كۆبێتەوە.

لە بنەڕەتدا كۆبونەوەی بارزانی و قاسمی سولەیمانی كوبونەوەی ناچاری نێوان دوو نەیارە كە هیچیان لەدڵەوە ئەوی دیكەیان خۆش ناوێت.

،،

لەماوەی رابردودا بەرپرسانی پارتی و راگەیاندنەكانی درێغیان نەكردوە لە ناوهێنانی قاسمی سلێمانی وەك پیاوی ئاشوب و دوژمنی كورد، ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە، هێمن هەورامی ڕاوێژكاری بارزانی، زۆر بەئەدەبەوە دەڵێت" بەڕێز قاسم سولەیمانی كەسێكی گرنگی ناو دەوڵەتی ئێرانە و بەرپرسی دۆسیەی عێراقە لە دەوڵەتی ئێران، كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ڕوداوەكان"

ئەگەر مەكگۆرك تێكشكێنەری خەونی ڕیفراندۆم بوبێت، ئەوا قاسمی سولەیمانی ئەندازیاری 16 ی ئۆكتۆبەرە و كۆتایی هێنانە بە چیرۆكی ڕیفراندۆم.

گرتنەوەی 51% ی خاكی هەرێمی كوردستان لەماوەی شەو و رۆژێكدا و گێڕانەوەی هەرێم بۆ چوارگۆشەی یەكەم هەمووی پیلانێك بوو لەلایەن حاجی ئاغاوە جێ‌بەجێكرا.

لەماوەی رابردودا بەرپرسانی پارتی و راگەیاندنەكانی درێغیان نەكردوە لە ناوهێنانی قاسمی سلێمانی وەك پیاوی ئاشوب و دوژمنی كورد، ئێستا دۆخەكە گۆڕاوە، هێمن هەورامی ڕاوێژكاری بارزانی، زۆر بەئەدەبەوە دەڵێت" بەڕێز قاسم سولەیمانی كەسێكی گرنگی ناو دەوڵەتی ئێرانە و بەرپرسی دۆسیەی عێراقە لە دەوڵەتی ئێران، كاریگەری گەورەی هەیە لەسەر ڕوداوەكان"

دیسانەوە قاسمی سلێمانی كە دێتە هەولێر پەیامی نوێی پێیە. سەرەتا ئەو ڕۆژێك دواكەوت لەگەیشتنە عێراق،بەڵام هەر كە بیستی مەكگۆرك لەبەغدایە وەك شەبەح شوێنی كەوت، ئێستا كاتێك مەكگۆرك هەولێر جێدەهێڵێت ئەو دێتەژورەوە.

هەریەكە لە مەكگۆرك و قاسمی سولەیمانی لە هەوڵی پێكهێنانی حكومەتێكی نزیك لە خۆیانن، هەریەكەشیان بەلایەوە گرنگە كورد بێتە ئەو بەرەیەوە كە ئەو دروستی دەكات. بۆ ئەم مەبەستەش قاسمی سولەیمانی و مەكگۆرك لە كێبەڕكێدان، مەكگۆرك لە هەرشوێنێك سەرداوێك پێكەوە گرێ‌ دەدات، بۆ بەیانی قاسمی سولەیمانی هەڵیدەوشێنێتەوە.

قاسمی سولەیمانی دێتە كوردستان و دیارە داواكاری نوێشی پێیە، بەڵام هێشتا دیار نیە لەبەرامبەر داواكاریەكانیدا چی پێشكەش دەكات.

لەوانەیە میوانداریەكی بە ئازار بێت، كاتێك ناچار دەبیت پیشوازی لەو جەنراڵە بكەیت كە 9 مانگ بەر لەئێستا لە ئۆپراسیۆنێكی سەربەزیدا كەركوك و شەنگاڵی گرتەوە.

قاسمی سولەیمانی كاتێك سەیری چاوەكانی بارزانی دەكات چی دەبینێت، سەركردەیەك كە هەڵبژاردنی بردۆتەوە یان سەركردەیەكی ناسیۆنالیست كە دەیەوێت لەڕێگەی هەڵبژاردنەوەخۆی بكاتەوە بەعێراقدا.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری