س. ئاژانسه‌كان
و.نیاز نایف
موقته‌دا سه‌در، كه‌سایه‌تى ئاینى ناسراوى شیعه‌كان رایگه‌یاند، عێراقییه‌كان بۆ خۆیان بریار ده‌ده‌ن دوور له ده‌ستێوه‌ردانى ئێران و ئه‌مریكا.
"نا بۆ داگیركارى، نا بۆ كۆنترۆڵكردن"، سه‌در واى وت، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ هه‌ریه‌ك له ئهمریكاو ئێران. وتیشى: بریارى ئێمه له ناو عێراقه‌وه ده‌درێت نه‌ك له ده‌ره‌وه.
ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌در دواى ئه‌وه دێت كه لیسته‌كه‌ى، لیستى سائیرون، له هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ى ئێراقدا به پله‌ى یه‌كه‌م هات و دواى ئه‌ویش كوتله‌ى فه‌تح هات كه سه‌ر به هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبین له عێراق و لیستى نه‌سرى حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وهزیرانيش له پله‌ى سێهه‌مدایه.
هاوپهیمانێتیهكهى سه‌در زۆرینه‌ى پێویستى نه‌برده‌وه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت به ته‌نها، به‌ڵام لیسته‌كه‌ى رۆڵى سه‌ره‌كى ده‌بینێت له ده‌ستنیشان كردنى سه‌رۆك وه‌زیرانى داهاتووى عێراق.
،،
پاش ئه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن توشى شۆكى كردن، ئێران و هاوپه‌یمانه‌كانى له‌لایه‌ك و ئه‌مریكا له لاكه‌ى دیكه، له هه‌وڵى ئه‌وه‌دان رۆڵى موقته‌دا سه‌در لاواز بكه‌ن له حكومه‌تى داهاتووى عێراقدا
هه‌ردوو سه‌ركرده‌ى شیعه موقتهداسهدرو عه‌ممار حه‌كیم له شارى نه‌جه‌ف. AFP
سه‌در وتیشى، ئه‌و هیواخوازه كه حكومه‌تێكى ته‌كنۆكرات له عێراقدا دروست بكات كه دور بێت له لایه‌نگیرى حیزبى و تائیفى.
ئه‌و ناسراوه به‌وه‌ى كه دوژمنى ئه‌مریكایه، هاوكات سه‌در یه‌كێكه له‌و سه‌ركرده كه‌مانه‌ى شیعه كه په‌یوه‌ندییه‌كى باشى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا نییه.
رۆژى شه‌ممه‌ى رابردوو عێراقییه‌كان ده‌نگیاندا له یه‌كه‌مین هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى وڵاته‌كه‌یان له دواى كۆتایى هاتنى شه‌رى داعش. پاش ده‌ركه‌وتنى ئه‌نجامه‌كان لیسته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در بویه سوپرایزى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌و بۆ یه‌كه‌مجاره كهساییهتیهكى ئاینى شیعه دوور له پاڵپشتى ئهمریكاو ئێران پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا.
به‌پێى ئه‌نجامى كۆتایى هه‌ڵبژاردن كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ له لایه‌ن كۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئاشكرا كرا، لیسته‌كه‌ى موقته‌دا سه‌در ٥٤ كورسى و لیسته‌كه‌ى هادى عامرى ٤٧ كورسى و لیستى حه‌یده‌ر عه‌بادى ٤٢ كورسیان به ده‌ستهێناوه له كۆى ٣٢٩ كورسى په‌رله‌مان.