خاوەنی دروشمی 7_7 بەهۆی ئەم ڤیدیۆیەوە دەرنەچوو

خاوەنی دروشمی 7_7 بەهۆی ئەم ڤیدیۆیەوە دەرنەچوو

4564 خوێندراوەتەوە


ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بۆ حەنان فەتلاوی، سەرۆكی لیستی ئیرادە شۆكهێنەربوو. چونكە وەك سەرۆكی لیست و لەشارەكەی خۆیدا تەنها 4733 دەنگی بەدەستهێناو دەرگای پەرلەمانی بەڕودا داخرا.

حەنان سەعید موحسین عەلوان، ئەو ژنەی شانازی بە دەمارگیریی مەزهەبیەوە دەكرد و خاوەنی دروشمی 7_7 بوو، لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیەكەی ئەمجارەدا بەخراپی تێكشكا.

حەنان كاتی خۆی وتبوی لە بەرامبەر كوشتنی 7 كەسی شیعدا دەبێتە تەرمی حەوت كەسی سونەش ببینم.

لەهەڵبژاردنی خولی پێشودا و لە چوارچێوەی لیستی دەوڵەتی یاسای نوری مالیكیدا فەتلاوی توانیبوی لە پارێزگای بابل 90 هەزار دەنگ كۆبكاتەوە و یەكێك بێت لە 10 دەنگی یەكەمی سەرئاستی عێراق. بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا كاتێك لیستێكی دروستكرد بەناوی ئیرادە و خۆی سەرۆكایەتی كرد، بەخراپی تێكشكاو نەگەیشتە پەرلەمان، تەنانەت كەمتر لە 5 هەزار دەنگیشی هێناوە.

سەرەڕای بەرگرییە سەرسەختەكانی لە دۆزی شیعە لە عێراقدا و جۆشدانی ڕقی مەزهەبی لە شەقامی عێراقیدا كەچی دەنگدەرانی شیعە رەتیانكردەوە بلیتی چونە پەرلەمانی پێبدەن.

هۆوكاری سەرەكی دەرنەچونیشی دەگەڕێتەوە بۆ ڕقی توندی لایەنگرانی سەدر كە بەهاوكار و هاودەستی مالیكی سەیریان دەكرد.

بە بڕوای چاودێران كاریگەرترین هۆكار بۆ كەوتنی فەتلاوی لەم خولەی پەرلەماندا بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی بوو لەلایەن لایەنگرانی سەدرەوە لەسەر فەتلاوی كە تیایدا داوا دەكات بۆ چوار ساڵی دیكە دەنگ بە حكوەتەكەی نوری مالیكی بدرێتەوە. تەنانەت پیاوانی ئاینی لە مینبەری مزگەوتەكانەوە بابەتەكەیان وروژاندوو لە ناو تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیش بەخێرایی بڵاوكرایەوە و باس لەوەش دەكرێت ڤیدیۆكە نزیكەی 10 ملیۆن جار بینراوە.

حەنان فەتلاوی لە ئاهەنگی راگەیاندنی لیستەكەیدا ئاشكرای كردبوو كەئەو سڵناكاتەوە لەو تۆمەتانەی بە كەسێكی تایەفی ناوزەدی دەكەن.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری