شێڵی کیتڵسۆن ـ ئەلمۆنیتۆر
و: هاشم حسێن
ده‌ستگیركردنى پێنج لهسهركردهدیارهكانى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى(داعش) ئه‌وڕاستییه ده‌رده‌خات كه هێشتا ئه‌و ناوچانه له ژیر ڕكێفى گروپه توندرهوهكاندان بەڵام هه‌تا دێت بازنه‌ى ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌كه‌یان (ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی) ته‌سكتر ده‌بیته‌وه، به‌گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌كان چوار لهئهندامهكانى ئه‌وگروپه له‌ناوچه‌ى نزیك ماڵه‌كانیان له‌نیوان سنوره‌كانى سوریا و عیراق ده‌ستگیركراون. دووان له‌و سووریانه‌ى ده‌ستگیر كرابوون هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان بهدهوڵهتى ئیسلامییه‌وه نه‌بووه. له‌كاتێكدا به‌گوێره‌ى گێڕانه‌وه‌كان لایه‌نى كه‌م یه‌كێك له پێنج عیراقییه‌كه مێژوویه‌كى درێژى هه‌بووه له‌گه‌ڵ کۆمەڵەی تەوحید و جیهاد.
پرسیاره‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ن كه ئایا چۆن و كه‌ى لێكۆڵینه‌وه كراوه له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركراوه‌كاندا, له‌كاتێكدا ڕاپۆرته‌كانى ڕاگه‌یاندن و لێدوانى به‌رپرسه‌كان له‌وباره‌یه‌وه دژیه‌ك ده‌وه‌ستن. ده‌ستگیركردنه‌كه نابێت بكریته ده‌ستكه‌وتى ده‌زگا ئه‌منییه‌كان. له‌كاتیكدا سه‌ره‌راى هێرشه ئاسمانییه‌كانى سه‌رسنوره‌كان هیشتا هه‌ندێك له ناوچه‌كان له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان لهدیرهزوور كه ده‌كه‌وێته ڕۆژهه‌ڵاتى سوریاوه. ناوچه‌كانى ڕووبارى فورات دابه‌ش بووه له‌نێوان هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات كه‌له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه پشتگیرى ده‌كرێن له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى ڕ‌ژێمى سوریا كه میلیشیاكان له باشورى ڕۆژئاواوه هاوپه‌یمانییان له‌گه‌ڵ به‌ستوون.
له 9ى مایس تهلهفزیۆنیكى عێراقى گرتەیەكى ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه كه‌سه‌ره‌تا مۆرى نهتهوهىى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقى نیشان ده‌دا و دواتریش ده‌ستگیر كراوه‌كان له شێوه‌ى فیلمێكى هاوشیوه‌ى ئەوفیلمانهدا نیشان ده‌دران كه داعش بۆ ماوه‌یه‌كى دریژ كارى له‌سه‌ر ده‌كردن به‌مه‌به‌ستى راكیشانى سهرجى بینه‌ران و سه‌ركرده و ئه‌ندامانى ده‌اعش، له‌به‌شێكی ڤیدیۆكه‌دا پێنج ده‌ستگیركراوه‌كه نیشان ده‌دران له‌كاتێكدا له‌ناو ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا بوون و دواتر ده‌ستگیر كران و دواى وته لێوه‌رگرتنیان هه‌موویان پۆشاكیكى زه‌ردى ره‌ونه‌قداریان لهبهركرابوو وه‌ك زیندانییه‌ك.
ڤیدیۆكه بهنیشاندانى وێنه‌یه‌كى سه‌رۆك وه‌زیران (حه‌یده‌ر عه‌بادى) كۆتایى ده‌هات ئه‌مه‌ش وه‌ك هێمایه‌ك كه ئه‌و به‌وردى كاره‌كانى بینیووه، بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆكه به‌ته‌نها چه‌ند رۆژیك پێش هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى مایس بوو بۆ په‌رله‌مانى عێراق ئه‌مه‌ش هێمایه‌ك بوو وه‌ك هه‌ولێك بۆ به‌ده‌ستهێنان و زیادكردنى ده‌نگه‌كانى عه‌بادى. لێدوانێک له به‌روارى 11ى مایس له یه‌كیك له گروپهكانى تۆری كۆمه‌ڵایه‌تى وه‌تس ئه‌پدا و له‌ده‌زگا حكومییه‌كان و بڵاوكراوهكانیشدا له‌لایه‌ن ناوه‌ندى ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقه‌وه بڵاوكرایه‌وه ده‌ڵێت كه هه‌ر پێنج ده‌ستگیركراوه‌كه له خاكى سوریادا ده‌ستگیر كراون،.لایه‌نى كه‌م یه‌كێك له ئه‌وان عێراقییه، ئیسماعیل علوان سەلمان عیساوى كه به ئه‌بو زه‌یدى عێراقى ناسراوه له‌راستى دا له‌مانگى شوباتدا له توركیا ده‌ستگیر كرا.
،،
بەپێی زانیارییەکانی ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراقی هه‌ر پێنج ده‌ستگیركراوه‌كه له خاكى سوریادا ده‌ستگیر كراون،.لایه‌نى كه‌م یه‌كێك له ئه‌وان عێراقییه، بەگوێره‌ى ڕاپۆرتیكى نیویۆرك تایمز ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق به‌هۆى به‌كارهێنانى عیساوییهوه ئه‌و چواركهسهى دیكه‌شیان خستۆته ته‌ڵه‌كه‌وه.
به‌گوێره‌ى ڕاپۆرتیكى نیویۆرك تایمز ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق به‌هۆى به‌كارهێنانى عیساوییهوه ئه‌و چواركهسهى دیكه‌شیان خستۆته ته‌ڵه‌كه‌وه. راپۆرته‌كه‌ى نیۆرك تایمز به‌پچڕ پچر و تێکەڵ باسى ده‌كات و ده‌ڵێت له چالاكییه‌كى سه‌ر سنووهكاندا چوار عێراقى و سورییه‌ك ده‌ستگیر كراون. ئه‌و پیاوانه‌ى كه له‌لایه‌ن ده‌ستگاى هه‌والگرى عێراقه‌وه ده‌ستگیركران سه‌ره‌ڕاى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه ده‌ڵێت له ناوچەی ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكراتدا ده‌ستگیر كراون و هینراون بۆ عێراق.
عەواد ئیبراهیم (ئەبوبەکر بەغدادیی)
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش هه‌ندێك له ڕاگه‌یاندنه‌كان ده‌ڵێن كه ئه‌وانه به‌فێڵ و هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن هێنراون بۆ عێراق و په‌یوه‌ندیان به هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه نییه كه ده‌یسه‌لمێنێ ڕێگه‌یان بۆ خۆش كراوه به‌و مانایه‌ى یان رووبه‌رووى مه‌رگ ده‌بنه‌وه وه‌یان ده‌بێت پابه‌ندبن بهبهڵیننامهیهكهوه كه له‌پێشتردا له‌سه‌رى رێكه‌وتوون. پێش چه‌ند مانگێك سه‌رچاوه‌یه‌ك له دیره‌زوور به ئه‌لمۆنیتۆری راگه‌یاند یه‌كێك له پیاوه‌كان محەمەد قادر له لایه‌ن هێزه‌كانى سوریاى دیموكراته‌وه ده‌ستگیركراوه له‌كاتیكدا هه‌وڵێ هه‌ڵهاتنى داوه. سه‌رچاوه‌كه له‌وكاته‌دا نیگه‌رانى ده‌ربرى كه له‌وانه‌یه هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات ئه‌ویان ئازاد كردبێت له‌برى وه‌رگرتنى بڕێكى زۆر له به‌رتیل و وتیان كه ئه‌مه زۆرجار ڕووده‌دات.
هه‌ردوو سورییه‌كه سه‌دام جه‌مال و قادر كه زیاتر به ئه‌بوسه‌یف شایتى ناسراوه و خه‌ڵكى دێرهزوورە، جه‌مال خه‌ڵكى ئهلبوكهماله كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر قائیم له عێراق و وه‌ك ده‌وترێت خێزانه‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك ئاواره‌ى ئه‌وێ بوون.
ئه‌بوسه‌یف له گرانیج له‌دایك بووه كه یه‌كێكه له سێ شاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ى عه‌شیره‌تى شایتات و نه‌وه‌كانى، هه‌ردووكیان له‌گه‌ڵ گروپهكانى ئۆپۆزسیۆنى سوریادا بوون له ناوچه‌كانى خۆیاندا، له‌ڤیدیۆ عێراقییه‌كه‌دا جه‌مال یه‌كه‌م كه‌سه كه ده‌رده‌كه‌وێت و حه‌سه‌ن حه‌سه‌نى كه گه‌وره‌ترین كه‌سه تا ئێستا به‌زیندووى ده‌ستگیر كراوه له‌دواى ئه‌بوزه‌ید عێراقى.
جه‌مال تێوه‌گلاوه بهقاچاغچیتى له نێوان سنوره‌كاندا له‌گه‌ڵ چه‌ندین كارى نایاسایی دیكه ئه‌وه‌ش به‌ر له گرژییه‌كانى سوریا، سه‌رچاوه‌یه‌كى ناوچه‌كه به ئه‌لمۆنیتۆری راگه‌یاند ئه‌و جێگرى لیواى الله اكبر بووه كه جه‌مال سه‌ركردایه‌تى كردووه، دواتر به‌رده‌وام بوو هه‌تا گروپیكى راگه‌یاندنى توركى چاویان برییه ئه‌وه‌ى چۆن زانیارییه‌كانى لێ ده‌ربهینن ده‌رباره‌ى ئه‌و ناوچانه‌ى رۆژئاواى سوریا كه له‌لایه‌ن داعشەوە ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو.
،،
هه‌ردوو سورییه‌كه سه‌دام جه‌مال و قادر كه زیاتر به ئه‌بوسه‌یف شایتى ناسراوه و خه‌ڵكى دێرهزوورە، جه‌مال خه‌ڵكى ئهلبوكهماله كه ده‌كه‌وێته به‌رامبه‌ر قائیم له عێراق و وه‌ك ده‌وترێت خێزانه‌كه‌ى بۆ ماوه‌یه‌ك ئاواره‌ى ئه‌وێ بوون.
وه‌ك ئه‌م رۆژنامه نووسه ده‌گێڕێته‌وه له‌ساڵى 2015 دا گروپێك له چالاكوانانى راگه‌یاندن له رۆژهه‌ڵاتى سوریا كه داواى شاردنه‌وه‌یان كردبوو به‌هۆى شه‌ڕكردنى له‌گه‌ڵ سوپاى ئازادى سوریا كه له‌لایه‌ن سه‌دام جه‌مال سه‌ركردایه‌تى ده‌كرا كه دواتر په‌یوه‌ندى كرد به ده‌وڵه‌تى ئیسلامییه‌وه ئه‌ندامانى گروپه‌كه وتیان كه‌وا له‌ناو سوریادا نزیكه‌ى 70 كه‌س هه‌ن كه زانیارییه‌كانیان ده‌گه‌یه‌نن.
ده‌مێكه خه‌ڵكانێكى نزیك له جه‌مال به ئه‌لمۆنیتۆریان ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌و پیاوه په‌یوه‌ندى كردووه بهدهوڵهتى ئیسلامییه‌وه بۆئه‌وه‌ى تۆڵه له جه‌بهه‌ى نوسره بكاته‌وه كه دژى داعشن له هه‌رێمه‌كه‌دا دواى ئه‌وه‌ى براكه‌ى له‌لایه‌ن ئه‌و گرووپه‌وه كوژرا.
ژمارەیەک چەکداری داعش ـ سوریـــا
راپۆرته‌كانى ئه‌م دواییه‌ى راگه‌یاندنه‌كان پشتراستى په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌م ریپۆرته‌ره له ساڵێ 2012 دا ئه‌بو سه‌یفى بینیووه كاتیك چاوپێكەوتنى له‌گه‌ڵ چه‌ند گروپێكى ئۆپۆزسیۆن كردووه له هه‌رێمى دیره‌زوور، له‌وكاته‌دا لاواز بووه و ریشى كورت كردۆته‌وه و تاتۆش له‌سه‌ر باڵه‌كانى بووه و بلوزێكى موجهسهمى نه‌رمى پۆشیووه، به‌به‌رده‌وامى هاوڕێى دوان له‌و پیاوانه‌ى دیكه بووه كه به‌شدار بوون له گروپه ئۆپۆزسیۆنه‌كاندا له‌هه‌مان ئه‌و ناوچانه‌دا.
دواى كه‌متر له دوو ساڵ بوو به‌یه‌كێك له تاوانباره‌كانى پشت بهكۆمهڵكوژكردنى عه‌شیره‌ته‌كه‌ى خۆى (شایتات) به‌ده‌ستى داعش، وه‌ك ئه‌م رۆژنامه‌نووسه له راپۆرته‌كه‌یدا له‌ساڵى 2015 دا بۆ مۆنیتۆر دواى ساڵێك و له ساڵیادى كۆمه‌ڵكوژییه‌كه‌دا ده‌ڵێت بایه‌خێكى كه‌مى نێوده‌وڵه‌تى دراوه به تاوانه‌كه كه به‌هه‌زاران كه‌سى تێدا كوژرا.
هیزێكى دهلتاى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه ئهبوسهیافى كوشت كه كه‌سێكى باڵاى چالاكىىه بازرگانییه‌كانى نه‌وت و گازى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى بوو، له نێوان 800 بۆ 1000 كه‌س له‌مانگى هه‌شتى ساڵى 2014 له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تى ئیسلامییه‌وه كوژران له تۆڵه‌ى راپه‌ڕینى دژ به ده‌وڵه‌تى ئیسلامی‌دا.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌بوسه‌یف، كه‌سێكى قه‌ڵە و و عه‌قل ساویلكه‌یه و به‌خێرایى ناوى ئه‌و گروپانه ده‌بات كه پێش په‌یوه‌ندیكردنى به ده‌وڵه‌تى ئیسلامییه‌وه په‌یوه‌ندى پێوه كردوون، سەبارەت بە عومەر ئەلكاربولى له نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌بوموسا زه‌رقاوى كارى كردووه وه‌ك یه‌كێك له سه‌ركرده‌كان له ساڵى 2003 دا و له‌ئیستادا سه‌ركردایه‌تى گروپیكى نیوخۆىى ده‌كات له قائیم.
ئه‌فسه‌رى گروپه‌كه ده‌ڵێت له ساڵی 2008 ئه‌و پیاوه‌مان ده‌ستگیر كرد و ئێستا لاى هێزه‌كانى هه‌واڵگرى عێراقه، ئه‌و ده‌ڵێت كه شوێنى عومه‌ریان له ماركێتێكدا دیارى كرد له شارى فه‌لوجه و ده‌ستگیركرا و ده‌مانچه‌یه‌ك درایه ده‌ستى و هه‌ر له‌وێدا درایه ده‌ستى پۆلیس به‌ڵام له‌برى ئازادكردنیدا، به‌رتیلى پێدان و دواتر ماڵهكهمى ته‌قانده‌وه.
ئه‌و پێشتر له دەزگاى پۆلیسى هه‌واڵگیرى كارى كردووه له قائیم كه شارێكى سه‌ر سنوره و خۆى و عومەر، كوچه و كۆڵانه‌كانى ئه‌و شاره شاره‌زان، عیسام ئەلزهوبهى كه به‌ڕه‌گه‌ز عێراقییه له نێو ده‌ستگیركراوه‌كاندایه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى بۆچونه‌كان ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ن كه ئه‌م پیاوانه به‌كارده‌هێنران بۆ دۆزیینه‌وه‌ى سه‌ركرده‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى به‌ره‌گه‌ز عێراقى عواد ئیبراهیم عەلى ئەلبەدرى سامەرایی ناسراو به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادیی.