قاسم سولەیمانی چ پێشنیازێکی داوەتە پارتی و لەسەرچی رێککەوتوون ؟

ووردەکاریی پرۆژەکەی ئێران بۆ دوورخستنەوەی موقتەدا سەدر لە پێکهێنانی حکومەتی نوێێ عێراق

قاسم سولەیمانی چ پێشنیازێکی داوەتە پارتی و لەسەرچی رێککەوتوون ؟

11229 خوێندراوەتەوە

س: ئەلمۆنیتۆر

و: دانا ساڵــح 

شەوی رابردوو ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق راگەیەنراو هاوپەیمانێتی سائیرونی موقتەدا سەدر لە پلەی یەکەمی ریزبەندی لیستە براوەکاندا مایەوە،  زیاء ئەسەدیی سەرکردەی سەدرییەکانیش دەڵێت هاوپەیمانێتی سائیرون مافی خۆیەتی داوای پۆستی سەرۆک وەزیران بکات و دەرگاش کراوەیە لە بەردەم هاوپەیمانێتیەکە لەگەڵ هەر کام لە کوتلە رکابەرەکان بۆ پێکهێنانی حکومەت.

موقتەدا سەدر لە ١٦ی ئایار رایگەیاند دەیەوێت حکومەتێکی تەکنۆکرات دوو لە حزبایەتیی و تایفییەت دروست بکات، بەپێێ تویتەکەشی ئەو هاوپەیمانێتی فەتحی هادی عامریی و دەوڵەتی قانونی مالیکی لەو حکومەتە کردووەتە دەرەوە.

هێزە عەرەبییە رکابەرەکانی ئێران، لەسەرو هەمووشیانەوە سعودیە خۆشحاڵن بە سەرکەوتنی موقتەدا سەدر، هیواخوازن دەسەڵاتی ئێرانیی لە عێراقدا قارس بکەن، هەروەک هێزە سونییەکانی عێراق وەک هاوپەیمانێتی قەراری عێراقی بە سەرۆکایەتی خەمیس خەنجەر خۆشحاڵن بە سەرکەوتنی سەدر، حەیدەر عەبادیش نامەیەکی ئاراستەی موقتەدا سەدر کرد بۆ پیرۆبازیی لە سەرکەوتنی، ئەوەش ئارەزووی عەبادی  بۆ بەستی هاوپەیمانی لەگەڵ سەدر پیشان دەدات.

هەموو ئەوانەش رێگرنین لە رکابەرەکانی موقتەدا سەدر لە هەوڵەکانیان بۆ وەلانانی سائیرون لە رێگەی دروستکردنی کوتلەیەکی گەورەی رکابەر لە ناو پەرلەمانی عێراقدا.

 بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، ئێرانییەکان دەیانەوێت سەدر لە دروستکردنی حکومەتی نوێ دووربخەنەوە، بۆ ئەوەش لە هەوڵی پێکهێنانی کوتلەیەکی گەورەی پەرلەمانین لە نێوان لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران، لەگەڵ بەشداریپێکردنی هێزە کوردیی و سونییەکانی نزیک لە ئێران.

،،

 بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، ئێرانییەکان دەیانەوێت سەدر لە دروستکردنی حکومەتی نوێ دووربخەنەوە، بۆ ئەوەش لە هەوڵی پێکهێنانی کوتلەیەکی گەورەی پەرلەمانین لە نێوان لایەنە شیعەکانی نزیک لە ئێران، لەگەڵ بەشداریپێکردنی هێزە کوردیی و سونییەکانی نزیک لە ئێران.

dfc
موقتەدا سەدر لەگەڵ عەممار حەکیم

بەپێی زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر کە لە سەرچاوەکانییەوە لە ناو دەوڵەتی یاسا و فەتح و نەسرەوە دەستیکەوتووە، ئاماژەیان کردووە بە هەوڵەکانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە لە رۆژی دووشەممەی هەفتەی رابردووەوە چووەتە ناوچەی سەوزی بەغداد، لە پێناو سەرخستنی سەفقەیەک لە نێوان نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانێتیەک لە نێوانیاندا، پاشانیش بانگهێشتکردنی حەیدەر عەبادیی و عەممار حەکیم بۆ هاتنە ناو ئەو هاوپەیمانێتیە، بەوەش دەتوانن موقتەدا سەدر پەراوێز بخەن و دووری بخەنەوە لەوەی کوتلەیەکی پەرلەمانی گەورە دروست بکات.

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، قاسم سولەیمانی پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم مالیکی و عامریی و عەبادی، کە هیچ کامیان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید نەکەن، بەڵکو ناوی دیکە هەیە کە بخرێنە روو وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران، لەوانەش محەمەد شەیاع سودانیی سەرکردە لە حزبی دەعوە و وەزیری کارو کاروباریی کۆمەڵایەتی لە حکومەتەکەی ئێستای عەبادیی.

،،

هەر بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی، قاسم سولەیمانی پێشنیازێکی خستووەتە بەردەم مالیکی و عامریی و عەبادی، کە هیچ کامیان خۆیان بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید نەکەن، بەڵکو ناوی دیکە هەیە کە بخرێنە روو وەک کاندیدی سەرۆک وەزیران، لەوانەش محەمەد شەیاع سودانیی.

dfc
قاسم سولەیمانی

دەربارەی گفتوگۆکانی نێوان سەرکردەکانی کورد و قاسم سولەیمانی لە هەرێمی کوردستان، ئەلمۆنیتۆر ئەوەی ئاشکرا کردووە،  دانوستانەکانی قاسم سولەیمانی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان لە هەولێر بە رێکەوتنێک کۆتایی هاتووە، کە بەپێی ئەم رێکەوتنە پارتی پشتیوانی عەبادی ناکەن بۆ وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران.

سەبارەت بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستانیش، زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر کە لە سەرچاوەیەکی حزبی دەعوە وەریگرتووە، باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی مالیکی و عامرییی گەیشتوون بە رێکەوتنێکی شێوە کۆتایی، لە ئێستادا پەیوەندیدان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی بەرهەم ساڵح و لایەنی دیکەی سیاسیی سووننە بۆ ئەوەی بێنە ناو ئەم هاوپەیمانێتیە نزیک لە ئێرانە، لە پێناو پێکهێنانی کوتلەیەک کە زۆرینەی سیاسیی پێکهاتەکانی عێراق لە خۆ بگرێت.

،،

زانیارییەکانی ئەلمۆنیتۆر کە لە سەرچاوەیەکی حزبی دەعوە وەریگرتووە، باس لەوە دەکەن، دوای ئەوەی مالیکی و عامرییی گەیشتوون بە رێکەوتنێکی شێوە کۆتایی، لە ئێستادا پەیوەندیدان لەگەڵ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و هاوپەیمانی بەرهەم ساڵح و لایەنی دیکەی سیاسیی سووننە بۆ ئەوەی بێنە ناو ئەم هاوپەیمانێتیە نزیک لە ئێرانە.

dfc
حەیدەر عەبادی، سەرۆکی هاوپەیمانێتی نەسر

سەبارەت بە دەستێوەردانەکانی ئێران لە پێکهێنانی حکومەتی ئایندەدا، هێزەر ناورت وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ٣ رۆژ دوای هەڵبژاردنەکە رایگەیاند، دەستێوەردانەکانی ئێران جێگەی نیگەرانی ئەمریکایە، بەڵام متمانە و باوەری تەواویان بە گەلی عێراقی  و بەو کەسەش هەیە دەگاتە حوکم، کە مەبەستی سەرۆک وەزیرانی ئایندەیە.

لە کۆتاییدا، ماڵپەری ئەلمۆنیتۆری ئەمریکی ئاماژەی بەوە کردووە، ئێرانییەکان بەپەلەن بۆ دۆزینەوەی سەفقەیەک لە نێوان هێزە عێراقییەکانی نزیک لە خۆیان لە ترسی ئەوەی نەوەک موقتەدا سەدر هەژموون بەسەر حکومەتی داهاتوودا بکات، چونکە ئەوە دەبێتە هۆی کەمبوونەوەی دەسەڵاتی تاران لە عێراقدا.

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك