قاسم سولەیمانی، لە کرێکارییەوە بۆ فەرماندەی فەیلەقی قودس

قاسم سولەیمانی، لە کرێکارییەوە بۆ فەرماندەی فەیلەقی قودس

8249 خوێندراوەتەوە

س: رۆژنامەی هارتس

سەرەتا کرێکارێکی ئاسایی بیناو باڵەخانەکان بووە، پاشان بە خێرایی دەچێتە ڕیزەکانی سوپای پاسدارانەوە و تاوەکو ببێتە یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

ئەمرۆ قاسم سولەیمانی وەک یەکێک لە دیارترین کەسایەتییە کاریگەرەکانی ئێران، فەرماندەی فەیلەقی قودسە کە یەکێکە لە پێج بەشەکەی سوپای پاسداران، کە زۆرتر بەریرسە لە ئۆپراسیۆنی سەربازیی لە دەرەوەی ئێران، هەروەک بەرپرسە لەو موشەکانەی ئەمدواییە لە سوریاوە ئاراستەی ئیسرائیل کران، هەروەک بەشدارە لە چالاکییە سەربازییەکانی ئێران لە زۆرێک لە وڵاتاندا، لەوانەش: عێراق و ئەفغانستان و وڵاتانی قەوقاز، قاسم سولەیمانیی لە نزیکترین کەسەکانی عەلی خامنەیی رابەری باڵای شۆرشی ئیسلامیی دادەنرێت.

قاسم سولەیمانی ئێستا تەمەنی ٦١ ساڵە، باوکی پێنج منداڵە، ئەو هیچ چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیی ئەنجام نادات لەگەڵ میدیا ئێرانییەکان و غەیری ئێرانیش، ئەوەی بۆ سیاسییەکان جێهێشتووە، ئەو زانایەکی ئاینیش نییە و خوێندنی ئاینیی نەخوێندووە، لە گەنجێتیدا لە باڵەخانەیەک ئیشی کردووە  بۆ دانەوەی قەرزێکی بە بری ١٠٠ دۆلار بە حکومەتی شا، کە بۆ هاوکاریی خێزانە کەمدرامەتەکەی وەری گرتووە، پاشان وەک کامەندێکی هونەریی لە فەرمانگەی ئاوی شاری کرمان ئیشی کردووە.

قاسم لە کاتی گەنجی و لە ماوەی جەنگی ئێران و عێراق

 تەنانەت هیچ زانیارییەک نییە دەربارەی ئەوەی ئایا بەشداری کردووە لە خۆپیشاندانەکان کە بوونە هۆی روخاندنی شا لە ساڵی ١٩٧٩، بەڵام دوای شۆرشی ئیسلامیی پەیوەندی کردووە بە هێزێکی سەربازیی جیابووە لە سوپا، بەشداری شەری ئێران عێراقی کردووە لە ١٩٨٠ هەتا ١٩٨٨، بەهۆی تواناکانی بۆ بیرکردنەوەی ستراتیژیی و توانای سەرنجراکێشی و سەرکردایەتیکردنەوە، ساڵی ١٩٨٨ لە لایەن خامنەییەوە کرا بە فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران.

،،

قاسم سولەیمانی ئێستا تەمەنی ٦١ ساڵە، باوکی پێنج منداڵە، ئەو هیچ چاوپێکەوتنێکی رۆژنامەوانیی ئەنجام نادات لەگەڵ میدیا ئێرانییەکان و غەیری ئێرانیش، ئەوەی بۆ سیاسییەکان جێهێشتووە، ئەو زانایەکی ئاینیش نییە و خوێندنی ئاینیی نەخوێندووە، لە گەنجێتیدا لە باڵەخانەیەک ئیشی کردووە  بۆ دانەوەی قەرزێکی بە بری ١٠٠ دۆلار بە حکومەتی شا.

 

فەیلەقی قودس، چالاکییەکانی لە دەرەوەی خاکی ئێرانە زۆرتر، ئەوەش بۆ بەرفراوانکردنی دەسەڵاتی ئێران و کارکردن بۆ بڵاوکردنەوەی شۆرشی ئیسلامیی.

سەرباری ئەوەی تەنها ٦ هەفتە راهێنانی سەربازیی کردووە، بەڵام ئەمرۆ قاسم سولەیمانی بەهێترین کەسی ناو سوپای پاسدارانە، تەناتەن بە هێزتر لە محەمەد عەلی جەعفەریی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران.

D
قاسم سولەیمانی لەگەڵ چەند پێشمەرگەیەک ـ جەلەولا ـ ٢٠١٥

فەیلەقی قودس لە ماوەی جەنگی ئێران و عێراق وەک یەکەیەکی نوخبەی سەربازیی دامەزرێنرا، بە ئامانجی یارمەتیدانی کوردەکان لە شەرەکەیان دژی سەدام حسێن، زیاتر لەوەش لە پێناو بڵاوکردنەوەی بنەماکانی شۆرشی ئیسلامیی ئەوەش لە کاتێکدا بوو کە هێشتا ئەوە روون نەبوو پاشماوەی سوپاکەی شا دڵسۆزدەبن بۆ کۆماری ئیسلامیی، پاشان فەیلەقی قودس دەستیکرد بە راهێنانی سەربازیی لە دەرەوەی ئێران وەک راهێنان بە حزبوڵا لە لوبنان، دەستیشیکرد بە ئۆپراسیۆن دژی ئۆپۆزیسیۆنی کۆماری ئیسلامیی لە هەموو جیهاندا.

،،

سەرباری ئەوەی تەنها ٦ هەفتە راهێنانی سەربازیی کردووە، بەڵام ئەمرۆ قاسم سولەیمانی بەهێترین کەسی ناو سوپای پاسدارانە، تەناتەن بە هێزتر لە محەمەد عەلی جەعفەریی فەرماندەی گشتی سوپای پاسداران.

 

قاسم سولەیمانی پەیوەندی هەیە بە ژمارەیەک ئۆپراسیۆن دژی ئامانجەکانی ئیسرائیل، لەوانەش تەقاندنەوەی سەنتەری رەوەندی جولەکە لە پایتەحختی ئەرژەنتین ساڵی ١٩٩٤، هێرش بۆ سەر پاسێکی گەشتیارە ئیسرائیلییەکان لە بولغاریا ساڵی ٢٠١٢، ناردنی کەشتیەکی چەک بۆ فەلەستین، ساڵی ٢٠٠٢، دواترینیان ئۆپراسیۆن بۆ سەر ئامانجە ئیسرائیلییەکان لە سنوری باکوری لەگەڵ سوریا لە ئێوارەی چوارشەممەی رابردوو، کە ئیسرائیل لە وەڵامدانەوەیدا زیانێکی زۆری بەو ژێرخانە سەربازییە گەیاند قاسم سولەیمانی لە سوریا دروستی کردبوو لە ماوەی ساڵی رابردوودا.

DK
فواد مەعسوم بەشداری پرسەی مردنی دایکی قاسمی سولەیمانی دەکات ـ تەموزی ٢٠١٣

دەسەڵاتی زۆری سولەیمانی بووەتە هۆی ئەوەی هاوکارییەکی سنورداری لەگەڵ ئەمریکییەکان هەبێت، سەرباری ئەوەی تێوەگلاوە لە هێرش گەلێک دژی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا دوای داگیرکردنی عێراق لە ساڵی ٢٠٠٣، سەرباری رق و ناحەزی زۆری بۆ ئەمریکا، بەڵام لەگەڵ ئەوان هەماهەنگی کردووە لە هەڵبژاردنی نوری مالیکی لە ساڵی ٢٠١٠، لەسەر داوای ئەمریکاش، قاسم سولەیمانی فەرمانی کردووە بە سوپای مەهدی کە باڵی سەربازیی سەدرییەکانە لە هێرشەکانیان بۆ سەر ئەمریکییەکان بوەستن لە بەغداد.

،،

هێزەکانی ئەمریکا، لانیکەم دووجار بۆیان رێکەوتووە سولەیمانی بکوژن، بەڵام نەیانکردووە، لە پێناو هەندێکی ئیعتیباراتی سیاسیی ناوچەیی و ئارەزووی واشنتۆن بۆ پاراستن و مانەوەی هەماهەنگییە نهێنییەکانی لەگەڵ تاران لە شەری دژ بە داعشدا.

 

هێزەکانی ئەمریکا، لانیکەم دووجار بۆیان رێکەوتووە سولەیمانی بکوژن، بەڵام نەیانکردووە، لە پێناو هەندێکی ئیعتیباراتی سیاسیی ناوچەیی و ئارەزووی واشنتۆن بۆ پاراستن و مانەوەی هەماهەنگییە نهێنییەکانی لەگەڵ تاران لە شەری دژ بە داعشدا.

DFC
شێح تاهیری چوێسە لە پرسەی مردنی باوکی قاسم سولەیمانی ـ تاران ـ ٢٠١٧

،،

قاسم سولەیمانی بە پاڵەوانی ئێرانییەکان دادەنرێت، خامەنیش بە "شەهیدی زیندوو" وەسفی کردووە.

 

قاسم سولەیمانی بە پاڵەوانی ئێرانییەکان دادەنرێت، خامەنیش بە "شەهیدی زیندوو" وەسفی کردووە.

لە ساڵی ٢٠١٥ وە روبەرووی رەخنە بوویەوە بەهۆی بەرێوەبردن و بەشداری لە شەرەکانی دژ بە داعش لە عێراقدا، هەروەک سەرباری پەیوەندییە تۆکمەکانی لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو لە قایلکردنی کوردەکانی عێراق تاوەکو لە رێگەی هەرێمی کوردستانەوە چەک و تەقەمەنی بگوێزنەوە بۆ رژێمی بەشار ئەسەد لە سوریا.