هەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامیی دەرەباری دروستکردنی هێزی چەکدار چییە ؟

"دوو حزبەکە بەهۆی ئەو هێزە چەکدارەی هەیانە نایاسایی و ساختەکاریی دەکەن"

هەڵوێستی کۆمەڵی ئیسلامیی دەرەباری دروستکردنی هێزی چەکدار چییە ؟

3479 خوێندراوەتەوە

سازدانی رەزوان زەڵمی

دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، جگە لە ئاڵۆزبوونی دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان، پرسێکی دیکەشی لای لایەنە نارازییەکان هێنایە ئاراوە، کە مەسەلەی بوونی هێزی چەکداری و دروستکردنی هێزی چەکداری تایبەت بە حزبەکانە، ئەوانەشی لە نێو لایەنە نارازییەکاندا بانگەشە بۆ ئەمە دەکەن دەڵێن وەک کارێکی ناچاریی و بۆ بەرگریکردن پێویستە هێزی چەکداریان هەبێت.

فاروق عەلی، ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵی ئیسلامیی و بەرێوەبەری تۆری میدیایی ئەو حزبە، لەم چەند رۆژەدا لە فەیسبوکی خۆیەوە گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە کە مێژووەکەی بۆ ساڵی ١٩٩٨ دەگەرێتەوە کە کۆبوونەوەیەکی فەرماندە سەربازییەکانی بزوتنەوەی ئیسلامییە و نوسیویەتی "ئەوکاتە بە جەستە لاواز بووین، بەڵام نەگزیمان لێدەکرا نە دەدۆراین... چونکە هێزمان هەبوو".

سەبارەت، بەم تێروانینەی بۆ هێزی چەکدار دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دیپلۆماتیک مەگەزین چاوپێکەوتنێکی لەگەڵدا ئەنجامداوە و فاروق عەلی ئاماژەی بەوە کردووە، کە " ئه‌وه‌ی ‌ڕوویدا کارێکی زۆرئابڕوبه‌رانه‌بوو ئه‌نجام درا، ‌لایه‌ن دوو هێزی ده‌سه‌ڵاتداری هه‌رێمی کوردستان که ‌له‌سیاسه‌ت و حکومداریدا فه‌شه‌لیان هێنابوو به ‌پاره ‌و قووتی خه‌ڵکی و له‌به‌رامبه‌ر خاکی فرۆشراوی کورددا ئه‌و کاره‌یان بۆ ئه‌نجام دراوه‌ که‌ساخته‌کاریی و گزییه ‌به‌ده‌نگی لایه‌نه‌کانی تر، دیاره ‌ئه‌و کاره ‌له ‌توانای زانستی ئه‌و دوو لایه‌نه ‌ساخته‌کاره‌دا نییه ‌به‌ڵکو له ‌به‌رامبه‌ر پاره‌دا له ‌ده‌ره‌وه ‌هاوکاری کراون و پشتیوانی ده‌ره‌کیان هه‌بووه‌".

دەربارەی بە هۆکارەکانی ئەوەی بەسەر هەڵبژاردنەکاندا هات ، کە چەند لایەنێک ئەنجامەکانی بە توندی رەت دەکەنەوە، لە وانەش کۆمەڵی ئیسلامیی، فاروق عەلی دەڵێت:" له‌ڕاستیدا ئێمه‌ تا ئه‌ندازه‌یه‌کی زۆر به‌هۆی هه‌ڵوێست و موقیفی چوار ساڵی ڕابردوومان وه‌ک حزب و پاشان لێوه‌شاوه‌یی ستافه‌کانمان له ‌په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و تیمی حکومیمان تا ئه‌وکاته‌ی له‌ حکومه‌ت به‌شداربووین، وێڕای پۆست و نوێنه‌ره‌کانمان له ‌حکومه‌ته ‌خۆجێیه‌کان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان، متمانه‌مان به‌هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ران هه‌بوو که ‌کۆمه‌ڵی ئیسلامیان له‌ بیره ‌و متمانه‌شی پێ ده‌که‌ن و ده‌نگ ده‌ده‌نه ‌پاڵێوراوه‌کانی، بێگومان پشتگیریان کرد و ده‌نگیشیان پێیدا ئێمه ‌له‌وه ‌دڵنیاین".

،،

فاروق عەلی: متمانه‌مان به‌هاوڵاتیان و ده‌نگده‌ران هه‌بوو که ‌کۆمه‌ڵی ئیسلامیان له‌ بیره ‌و متمانه‌شی پێ ده‌که‌ن و ده‌نگ ده‌ده‌نه ‌پاڵێوراوه‌کانی، بێگومان پشتگیریان کرد و ده‌نگیشیان پێیدا ئێمه ‌له‌وه ‌دڵنیاین.

dfcv
فاروق عەلی، بەرێوەبەری تۆری میدیایی کۆمەڵ

سەبارە بەوەی پێشوەخت تا چەند متمانەیان بە رێوشوێنەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق هەبووە، و مەترسی ئەوەیان هەبووە ساختەکاریی بکرێت فاروق عەلی دەڵێت:""

"متمانه‌ی ئێمه ‌به ‌لێدوان و به‌ڵێنه‌کانی کۆمیسیۆنی باڵا هۆکارێک بوو که‌ بڵێین ئیتر ساخته‌کانی ڕابردوو ڕێگه ‌پێنه‌دراون و دووباره ‌نابنه‌وه‌، بێگومان ئه‌و جۆره‌ی له ‌ڕابردووساخته‌ی پێ ده‌کرا له‌م جاره‌یاندا ساخته‌کان به‌وشێوه‌یه ‌نه‌بوون، ئه‌م جاره‌یان ساخته‌چییه‌کان ساخته‌کاریه‌که‌یان له ‌ڕێگه‌ی ده‌نگده‌رانه‌وه ‌‌نه‌کرد به‌ڵکو له‌ ڕێگه‌ی سیسته‌مه‌که‌وه ‌کردیان، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی پێشینه‌یانه‌وه‌ له ‌ساخته‌کاری ده‌بوو هێزه‌کانی تر متمانه ‌هه‌رگیز نه‌که‌ن به‌وه‌ی ئه‌م دوو پارته ‌ده‌ست بۆساخته‌کاری نابه‌ن، ئه‌و پێشبینیه‌ش کراوه‌ که‌ ده‌سته‌وسان دانانیشن و ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به‌وانی تربکه‌ن به‌ڵام گومانی ساخته‌ی له‌وشێوه‌یه‌ پێیان نه‌ده‌برا چونکه‌ هێشتا ئومێدێک مابوو که‌ نیشتمانیانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ بیربکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هیچ تروسکاییه‌ک نه‌ماو هه‌رکه‌س زه‌ڕه‌یه‌ک متمانه‌یان پێبکات خه‌ڵه‌فاوه‌ ، به‌ڵام متمانه‌ی ئێمه‌به‌لێدوان و به‌ڵێنه‌کانی کۆمیسیۆنی بالا هۆکارێک بوو که‌بڵێین ئیتر ساخته‌کانی ڕابردوو ڕێگه‌پێنه‌دراون و دوباره‌نابنه‌وه‌، بێگومان ئه‌وجۆره‌ی له‌ڕابردووساخته‌ی پێ ده‌کرا له‌م جاره‌یاندا ساخته‌کان به‌وشێوه‌یه‌نه‌بوون ، ئه‌م جاره‌یان ساخته‌چیه‌کان ساخته‌کاریه‌که‌یان له‌ڕێگه‌ی ده‌نگ ده‌رانه‌وه‌‌نه‌کرد به‌ڵکو له‌ڕێگه‌ی سیسته‌مه‌که‌وه‌کردیان، هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی پێشینه‌یانه‌وه‌ له ‌ساخته‌کاری ده‌بوو هێزه‌کانی تر متمانه‌هه‌رگیزنه‌که‌ن به‌وه‌ی ئه‌م دوو پارتە ده‌ست بۆساخته‌کاری نابه‌ن، ئه‌و پێشبینیه‌ش کراوه ‌که ‌ده‌سته‌وسان دانانیشن و ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به‌وانی تر بکه‌ن به‌ڵام گومانی ساخته‌ی له‌وشێوه‌یه‌ پێیان نه‌ده‌برا چونکه‌ هێشتا ئومێدێک مابوو که ‌نیشتمانیانه ‌و نه‌ته‌وه‌ییانه ‌بیر بکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هیچ تروسکاییه‌ک نه‌ماو هه‌رکه‌س زه‌ڕه‌یه‌ک متمانه‌یان پێبکات خه‌ڵه‌فاوه‌".

،،

"به‌هۆی پێشینه‌یانه‌وه‌ له ‌ساخته‌کاری ده‌بوو هێزه‌کانی تر متمانه ‌هه‌رگیز نه‌که‌ن به‌وه‌ی ئه‌م دوو پارته ‌ده‌ست بۆساخته‌کاری نابه‌ن، ئه‌و پێشبینیه‌ش کراوه‌ که‌ ده‌سته‌وسان دانانیشن و ده‌سه‌ڵات ته‌سلیم به‌وانی تربکه‌ن به‌ڵام گومانی ساخته‌ی له‌وشێوه‌یه‌ پێیان نه‌ده‌برا چونکه‌ هێشتا ئومێدێک مابوو که‌ نیشتمانیانه‌و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ بیربکه‌نه‌وه‌ به‌ڵام ئه‌مجاره‌ هیچ تروسکاییه‌ک نه‌ماو هه‌رکه‌س زه‌ڕه‌یه‌ک متمانه‌یان پێبکات خه‌ڵه‌فاوه‌".

پەیوەست بە هەڵوێستی لایەنە نارازییەکان و ئەوانەی دەرئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەی ١٢ی ئایاریان رەتکردووەتەوە، بەرێوەبەری تۆری میدیایی کۆمەڵی ئیسلامی ئاماژەی بەوە کردووە،" پێموانیه‌ ئه‌و هێزانه‌ی که‌ ساخته‌یان به‌رامبه‌ر کراوه‌ هه‌روا قبووڵی بکه‌ن و بێده‌نگ بن له‌وه‌ی ده‌نگیان دزراوه ‌و ته‌سلیمی ئه‌مری واقیع ببن، ده‌بێت هه‌موو ڕێکارێکی یاسایی و مه‌ده‌نی بگرنه‌به‌ر له ‌پێناوی ده‌رخستنی ڕاستیه‌کان و گێڕانه‌وه‌ی متمانه‌ بۆ هاوڵاتیان که‌ ده‌کرێت له ‌ڕێگه‌ی سندوقی ده‌نگدانه‌وه‌ به‌شێوه‌ی ئاشتیانه ‌ده‌ستاوده‌ستی ده‌سه‌ڵات بکرێت، چونکه ‌ئه‌وه‌ی ساخته‌کاران کردیان هاولاتیانی تەواو بێمتمانه ‌کردوه‌، له‌ پێناو گێڕانه‌وه‌ی متمانه ‌ده‌بێ ئێمه ‌کۆڵ نه‌ده‌ین و ئه‌و دزی و ساخته‌کارییه‌ به‌رده‌وام به ‌زیندووی بهێڵینه‌وه ‌و وه‌ک خاڵێکی ڕه‌ش بیده‌ینه‌وە به ‌نێوچاوانیان دا، پاشان چی ده‌که‌ین و به‌ته‌مای چین ؟ پێویسته ‌له ‌ڕێگای ڕێکاره‌ یاسایی و ده‌ستورییه‌کانه‌وه‌ ئێمه‌ به ‌شوێن مافی خۆماندا بڕۆین و بۆ ئه‌و مەبه‌سته‌ش هەماهه‌نگی و هاوکاری ئه‌و هێزانه‌ی ساخته‌یان به‌رامبه‌ر کراوه‌ به ‌پێویست ده‌زانم".

dfc
فاروق عەلی  لەگەڵ لایەنگرانی کۆمەڵ بانگەشە بۆ لیستەکەیان دەکەن ـ ٢٠١٨.٤.٢٦

کۆمەڵی ئیسلامیی تا ساڵی ٢٠٠٣ خاوەن هێزێکی گەورەی سەربازیی بووە، دواتر ئەو حزبە مەکتەبی عەسکەریی هەڵوەشاندەوە و دەستیکرد بە خەباتی پەرلەمانیی و مەدەنیی، سەبارەت بە وروژاندنی پرسی دروستکردنی هێزی چەکدار لە ئێستادا و دوای هەڵبژاردنی ١٢ی ئایار، فاروق عەلی بە دیپلۆماتیک مەگەزینی وت:" ئه‌وه‌ی که ‌من نوسیومه‌، ئاماژه‌یه‌کم به ‌ڕابردوو کردووه‌ نه‌ک ئێستا، مه‌رج نییه ‌ئه‌وه‌ی له ‌ڕابردوودا چاره‌سه‌ر بووبێت ئێستاش هه‌مان وه‌سیله‌ بۆ ئه‌م سه‌رده‌مه ‌چاره‌سه‌ربێت، ئێمه ‌ئێستا حزبێکی مه‌ده‌نین و خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ‌هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات زۆربه‌ی کاره‌ نایاساییه‌کان له ‌لایه‌ن ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه ‌به‌هۆی ئه‌و هێزه‌وه ‌ده‌کرێت که‌ هه‌یانه‌، بۆئه‌وه‌ی چیتر هێزی سه‌ربازی و ئه‌منیمان نه‌بنه ‌هۆکارێک به‌ده‌ستی ئه‌و دوو لایه‌نەوه‌ پێویسته ‌بکرێنه ‌هێزی نیشتمانی و له‌ چنگی ئه‌مانە ده‌ربهێنرێن، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌، چونکه‌ ئه‌وان ده‌زانن بوون و ئاینده‌یان په‌یوه‌سته ‌به ‌بوونی هێزه ‌چه‌کداره‌که‌یانه‌وه‌، له‌حاڵه‌تێکدا ئه‌مه‌ سه‌رکه‌وتوو ده‌بێت، ده‌سه‌ڵاتێکی یاسایی و ده‌ستووری هه‌بێت ئه‌م هێزانه‌ی ئێستا له ‌هه‌رێمی کوردستان هه‌یه‌ به‌ سه‌ربازی و ئه‌منیه‌وه‌ هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه ‌و سه‌رله‌نوێ به‌شێوه‌یه‌کی یاسایی و نیشتمانی پێکبهێنرێنه‌وه‌، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئەگه‌ر بڕۆینه ‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمیش ده‌بینین ده‌نگی جه‌ماوه‌ر به‌س نییه‌ بۆئه‌وه‌ی له ‌پرۆسه‌ی دیموکراسی دا براوه‌ بێت، چونکه ‌بردنه‌وه ‌هه‌ر ئه‌وه ‌نییه‌ ده‌نگی هاوڵاتیان به‌ده‌ست بهێنی به‌ڵکو هێز پێویست بووه‌ بۆ پارێزگاری له‌ ده‌نگی هاوڵاتیان و سه‌رکه‌وتنه‌که‌، نمونه‌ی جه‌زائیرمان هه‌یه ‌له‌ هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی ڕابردوو، ‌وڵاتی میسر و محەمەد مورسی که‌ به ‌هه‌ڵبژاردنی دیموکراسیانه‌ بردیه‌وه ‌به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی هێزی نه‌بوو ده‌بینی ئێستا له‌زیندانه".‌

،،

"ئێمه ‌ئێستا حزبێکی مه‌ده‌نین و خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له ‌هه‌رێمی کوردستان ڕووده‌دات زۆربه‌ی کاره‌ نایاساییه‌کان له ‌لایه‌ن ئه‌و دوو لایه‌نه‌وه ‌به‌هۆی ئه‌و هێزه‌وه ‌ده‌کرێت که‌ هه‌یانه‌، بۆئه‌وه‌ی چیتر هێزی سه‌ربازی و ئه‌منیمان نه‌بنه ‌هۆکارێک به‌ده‌ستی ئه‌و دوو لایه‌نەوه‌ پێویسته ‌بکرێنه ‌هێزی نیشتمانی و له‌ چنگی ئه‌مانە ده‌ربهێنرێن، ئه‌مه‌ش مه‌حاڵه‌، چونکه‌ ئه‌وان ده‌زانن بوون و ئاینده‌یان په‌یوه‌سته ‌به ‌بوونی هێزه ‌چه‌کداره‌که‌یانه‌وه‌".

هەر سەبارەت بە دروستکردنی هێزی چەکدار، فاروق عەلی دەڵێت:" ئه‌وه‌ی ده‌یبیستین له‌سه‌ر بیرۆکه‌ی دروستکردنی هێز له‌ لایه‌ن گۆڕان یان هه‌رلایه‌نێکی تر، پێموایه‌ قسه‌ی فه‌ڕمی هیچ کام له‌ لایه‌نه‌کان نین، وه‌ک پێشتر باسم کردوه‌ ئه‌م لایه‌نانه‌، پارتی مه‌ده‌نین و خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ن و پێموانيیه‌ دزی و ساخته‌ی ئه‌و لایه‌نانه ‌که ‌هێزیان هه‌یه‌ ئێمه‌ش ناچار بکات په‌نا بۆ دروست کردنی هێز ببه‌ین چونکه ‌ئه‌و هه‌نگاوە جارێکی تر له ‌لێواری شه‌ڕی ناوخۆ نزیکمان ده‌کاته‌وه‌، به‌ڵکو ده‌بێت هه‌موو هه‌وڵ و تێکۆشانمان بۆ ئه‌وه ‌بێت دامه‌زراوه‌ سه‌ربازیی و ئه‌منیه‌کانی کوردستان به‌ نیشتمانی بکرێن و حزب خاوه‌نیان نه‌بێت و پارتی سیاسی شتێکی نه‌بێ به‌ناوی هێزی سه‌ربازیی، پێموایه ‌ئه‌و دوو لایه‌نه‌ی هه‌رێمی کوردستان که‌ به‌ردوام سوودیان له ‌دامه‌زراوه ‌حکومی و نیشتمانیه‌کان وه‌رگرتووه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان، به‌ یه‌کسانی گزیی و کاری ساخته‌یان کردووه‌ له ‌هه‌ڵبژاردنه‌کان و کۆمه‌ڵی ئیسلامی یه‌کێکه ‌له‌و لایه‌نه‌ی که ‌زۆرترین ساخته‌ی به‌رامبه‌ر کراوه‌، به‌ڵام ئایا له‌به‌رامبه‌ردا چی ده‌که‌ین؟ دیسانه‌وه ‌ده‌یڵێمه‌وه‌ ئێمه ‌پارتێکی مه‌ده‌نین و ئێستا خه‌باتی سیاسی ده‌که‌ین، هێزی چه‌کدارمان نییه‌ تاتوشی به‌ریه‌ک که‌وتن ببین".

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان