ن: جەیمس رۆبینس ـ Nationalinterest
و: هاشم حسێن
بنیامین ناتانیاهۆی سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی و له‌ژێر ناوی "پرۆژه‌ی بنیاد" هه‌ستا ئاشکراکردنی كردنی سه‌رجه‌می زانیارییه‌كان ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران بۆ دیزاین به‌رهه‌مهێنان و تاقیكردنه‌وه‌ی چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كان.
زانیارییه‌كان له سه‌د هه‌زار لاپه‌ڕه و دۆكیومێنته‌وه ده‌رهێنرابوون كه ئیسرائیل به‌نهێنی و له‌مانگی كانوونی دووه‌مدا له عهمبارێكدا له تارانی پایته‌خت ده‌ستی خستبوون، به‌ڵگه‌نامه‌كان جیاوازن له‌بانگه‌شه‌كانی ئێران ده‌رباره‌ی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی. "پرۆژه‌ى بنیاد" له‌ساڵی 2003 وه وه‌ستێنراوه به‌ڵام ده‌ریده‌خه‌ن تاران درۆی كردووه ده‌رباره‌ی مه‌به‌سته‌كانی له به‌كارهێنانی به‌رنامه‌كه‌ی بۆ ئاشتی.
به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌ریده‌خه‌ن كه ئێران چه‌ندی پێچووه له‌پلان ڕێژی و گه‌شه‌پێدانی چه‌كی ئه‌تۆمی و چه‌ند به‌خێراییی پرۆگرامێكی له‌وشێوه‌یه ده‌توانرێت دابنرێته‌وه و وه‌ها كارێكیش له‌پێشتردا بیری لێ نه‌كراوه‌ته‌وه به‌هۆی لاوازی له " نه‌خشه‌ی كاری هاوبه‌شی ته‌واو" ئه‌م په‌رده له‌سه‌ر لادانه‌ی ئیسرائیل دژ به به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران خرایه 12ى مایس كه وه‌ك دوا واده دیاری كرا بۆ دۆناڵد تره‌مپ له‌پێناو نوێكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران كه لاواز بوو بوون.
ئه‌م چاوپێدا خشاندنه‌وه كاتییانهش ده‌رئه‌نجامی ئه‌و ڕێكه‌وتنه ناسیاسییانه‌ی ئۆباما‌و یاریده‌ده‌ره‌كانی بوون كه به‌به‌رده‌وامی گوشاری ده‌خسته‌سه‌ر سه‌رۆك به‌مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌قه‌ده‌غه‌كردنی سزاكان له‌كاتی ئه‌گه‌ری دووباره به‌كار هێنانهوهیاندا.
،،
هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا كۆشكی سپی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشنیارێكی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ ده‌ست كردن به‌كارێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ داواكردنی "به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا" كه ئه‌مه‌ش ڕووبوڕوو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری" نه‌خشه‌ی كاری هاوبه‌ش" بوو له ئیداره‌ی ئۆبامادا.
ئه‌م شێوه‌یه له سیاسه‌ت گرژی و ئاڵۆزییه‌كانی دروست ده‌كرد كه سیاسییه‌كان و دیپلۆماتكاره‌كان و ڕاگه‌یاندنه‌كانی والێ ده‌كرد بپرسن " ئایا ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌مجۆره ده‌بێ ؟!." ئێران هه‌ڕه‌شه‌ی كۆتایی پێهێنانی ڕێككه‌وتن نامه‌كه‌ی كردووه ئه‌گه‌ر هات و دۆناڵد تره‌مپ هه‌ستێ به ڕاگه‌یاندن و نوێكردنه‌وه‌ی سزاكانی سه‌ر ئێران,
هه‌ربۆیه چاره‌نووسی به‌ڵێننامه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه وه‌ستاوه. ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل به‌ڵگه‌نامه‌ی زیاتر و زیاتری بڵاو كرده‌وه كه ئه‌سته‌مه بتوانرێت پاساوی بۆ بهێنرێته‌وه. هه‌فته‌یه‌ك پێش ئێستا كۆشكی سپی خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی بۆ پێشنیارێكی ئیمانوێل ماكرۆنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بۆ ده‌ست كردن به‌كارێكی فره‌نه‌ته‌وه‌یی بۆ داواكردنی "به‌ڵێننامه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ ئێران‌دا" كه ئه‌مه‌ش ڕووبوڕوو بوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی كاری" نه‌خشه‌ی كاری هاوبه‌ش" بوو له ئیداره‌ی ئۆبامادا كه به‌ناته‌واو ناو ده‌برا له‌بواری بشكنین و لێكۆڵینه‌وه‌دا یان گاڵته‌ئامێز باس ده‌كرا و به پرۆگرامی مووشه‌كی ئێران و پشتگیری كردنی ئێران بۆ تیرۆر و یاخی بوون داده‌نرا.
وێستگەی ئەتۆمی ئاراک بۆ ئاوی قورس ـ پارێزگای مەرکەزی (ئاراک) ئێران
پرۆسه نوێیه‌كه هه‌روه‌ها به‌وه ناوده‌برا كه له‌ساڵی 2025دا كاتی خۆر ئاوابوونی به‌ڵێننامه ڕهسمییهكهیه و دوای ئه‌وه‌ش واداده‌نرێت ئێران به‌ئاسانی ده‌توانێت ببێته خاوه‌نی پرۆگرامی ئه‌تۆمی خۆی به‌بێ هیچ به‌ربه‌ستێك ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی "پرۆژه‌ی بنیاد"
پێشنیاره‌كه‌ی ماكرۆن هه‌ندێ له‌و گرژیانه‌ی ڕه‌وانده‌وه به داوا كردن و ده‌ستنیشان كردنی خراپی له‌جێ به‌جێ كردنی به‌ڵێننامه‌كه‌ی ساڵی 2015دا كه ئه‌دای كاره‌كانی خراپ بووه. ئه‌وه‌ش شێوه‌یه‌كی نوێ دروست ده‌كات كه‌تێیدا سه‌رنه‌كه‌وتووی لهپهیمانه كۆنه‌كه‌دا به‌ڕوونی دیاری ده‌كات و ئه‌مه‌ش ئێران ده‌خاته ژێر چاودێرییه‌وه بۆ كاره نایاساییه‌كانی.
،،
ئێران ڕایگه‌یاند كه‌به‌هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕازی نابێ لهبهڵێننامهی ساڵی 2015دا بكرێت و له‌ڕاستیدا له‌و به‌ڵێننامه‌یه‌دا كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه نه‌كراوه كه خاڵێكی لێ زیاد بكرێت وه‌یان به‌خاڵێكی دیكه جێی بگرێته‌وه.
ئه‌مه‌ش نزیكترین هه‌نگاوه كه‌ده‌توانرێت جێ به‌جێ بكرێت له چوارچێوه‌ی كارى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان یان ڕووسیاو چیندا له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر په‌یماننامه‌ی نوێ جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندییان نه‌بێ ئه‌وا له‌وانه‌یه بۆگه‌شتن به ئه‌نجامێك له‌چه‌ند لاوه و به‌هه‌نگاو وڕێگه‌ی جیاواز هه‌وڵی جێ به‌جێ كردنی بدرێت.
له‌وانه‌یه ئێرانیش به‌شداربێ یاخود نا, ئه‌گه‌ر به‌شدار نه‌بوو ئه‌وا گفتوگۆكارانی بابه‌ته‌كه ده‌توانن داوای سزای نوێی نێوده‌وڵه‌تی بكه‌ن بۆسه‌ر رَژێمی ئێران و ئه‌م سزایانه‌ش زیاتر كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و خاڵانه دابنێت كه ئێران لهبهڵێننامه كۆنه‌كه‌دا پشتگوێی خستوون. ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانیش سووره له‌سه‌ر سیاسه‌ته‌كانی خۆی وه‌ك سه‌رچاوه‌ی هێَز و لهناوهێنانێكیشدا ده‌ڵێ له‌هه‌ركاتێكدا بمانه‌وێ ده‌توانین ده‌ستبه‌رداری ئه‌و په‌یمان نامه‌و به‌ڵێننامانه‌ی پێشتر ببین.
ئیداره‌ی ئۆباما گه‌شبینانه یان ساویلكانه له‌وبڕوایه‌دابوو نه‌خشه‌ی كاری هاوبه‌شی یارمه‌تیده‌ر ده‌بێ له‌باشتر كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ئێران. له‌بری ئه‌مه كۆماری ئیسلامی ئێران پشتگیری زیاتری تیرۆر و تیرۆرستان و گروپهتیرۆریهكانی كرد و ده‌سه‌ڵاتی خۆی له‌وناوچانه‌دا فراوانتر كرد و ڕاسته‌وخۆ ده‌ستی خسته‌نێو جه‌نگی نێوخۆیی سوریاوه و ئاستی چالاكی به‌رنامه‌ی مووشه‌كی بالیستی بۆ دووهێنده‌ی جاران به‌رزكرده‌وه.
،،
ئه‌گه‌ر ئێران لهپهیماننامهكه چووه ده‌ره‌وه و ده‌ستی كرده‌وه به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌وا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داوه و ده‌ڵێ " ئێران ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه, گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌تائێستا و له‌پێشتردا ڕووبه‌ڕووی بووبێته‌وه ".
ئێران ڕایگه‌یاند كه‌به‌هیچ گۆڕانكارییه‌ك ڕازی نابێ لهبهڵێننامهی ساڵی 2015دا بكرێت و له‌ڕاستیدا له‌و به‌ڵێننامه‌یه‌دا كه له‌سه‌ری ڕێككه‌وتوون به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماژه بۆ ئه‌وه نه‌كراوه كه خاڵێكی لێ زیاد بكرێت وه‌یان به‌خاڵێكی دیكه جێی بگرێته‌وه.
نه‌خشه‌ی كاری هاوبه‌شی دوا پێشنیاره وه ئه‌گه‌رنا هیچ شتێكی دیكه بوونی نی یه. بۆیه به‌ده‌ست خستنه‌سه‌ر ئه‌م گرفتانه‌ی دیكه له‌ده‌ره‌وه‌ی په‌یماننامه‌كه‌وه تاران ناتوانێ یاخود ئه‌ومافه‌ی نابێ بڵێ تووند و تیژی به‌رامبه‌ر كراوه. وه لهههرحاڵهتێكدا ئه‌گه‌ر ئێران لهپهیماننامهكه چووه ده‌ره‌وه و ده‌ستی كرده‌وه به‌به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئه‌وا دۆناڵد تره‌مپ بڕیاری داوه و ده‌ڵێ " ئێران ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی گه‌وره ده‌بێته‌وه, گه‌وره‌تر له‌وه‌ی هه‌تائێستا و له‌پێشتردا ڕووبه‌ڕووی بووبێته‌وه ". به‌ڵێننامه‌ی نوێ دواسنوور و هه‌موو شتێكه بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان كه تێیدا ئاماژه به‌به‌رپرسیارێتی ته‌واوی نه‌خشه‌ی كاری هاوبه‌ش ده‌كات له سه‌رنه‌كه‌وتنیان به‌ده‌ر له‌خراپی خودی به‌ڵێننامه‌كه خۆی. به‌ڵێننامه نوێیه‌كه سه‌رنجی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆخۆی ڕاده‌كێشێ سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران بۆ ئه‌وكارانه‌ی له‌پشتی به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یه‌وه پێی هه‌ڵده‌سێ وه په‌رۆشی و به‌رده‌وامی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌رده‌خات بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی گشتگیری نێودهوڵەتی دیپلۆماتیكی بۆ كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان. ئه‌م به‌ڵێننامه‌یه هیچ شتێكی به‌جێ نه‌هێشتووه و ژماره‌یه‌كی زۆر له هه‌ڵبژاردنی خستۆته به‌رده‌م ئێران له‌كاتێكدا ئه‌م پرۆسه‌یه له‌حاڵه‌تی جێ به‌جێ كردندایه وه ئه‌گه‌ر ئێران ڕه‌زامه‌ندی نه‌نواند ئه‌وا تاران باجه‌كه‌ی ده‌دات .