پێنج حیزبی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەكانی كوردستان ،سندوقی زیرەكیان رەتكردەوە

پێنج حیزبی سیاسی بۆ هەڵبژاردنەكانی كوردستان ،سندوقی زیرەكیان رەتكردەوە

859 خوێندراوەتەوە

هەریەكە لە بزوتنەوەی گۆڕان و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری و یەكگرتوی ئیسلامی و كۆمەڵ و بزوتنەوە، سندوقی زیرەك رەتدەكەنەوە لە هەڵبژاردنەكانی كوردستاندا و بە ڕیگەیەكی مترسیداری ساختەكاری دادەنێن.

دوێنێ‌ لە كۆبونەوەیەكی پێنج قۆلیدا لایەنەكانی دەرەوەی یەكێتی و پارتی و كاركردنیان بە سندوقی زیرەك بۆ هەڵبژاردنەكان رەتكردەوە و داوایان لە كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی كوردستان كرد كە بۆ هەڵبژاردنەكانی كوردستان بگەڕێتەوە بۆ ڕێگە تەقلیدیەكە.

لەنامەكەیاندا بۆ كۆمسیۆن ئەو لایەنانە 6 خاڵی سەرەكیان دەستنیشان كردوە وەك كەموكوڕی گەورە لە سندوقی زیرەكدا كە سەرەكیترینیان ئەوەیە بە ڕێگەیەكی مەترسیداریان داناوە بۆ ساختەكاری.

هەر لەنامەكەیاندا بۆ كۆمسیۆن ئەو 6 لایەنە دەڵێن" ئەزمونێكی زۆر تاڵمان تۆماركردوە لەگەڵ تەكنەلۆجیای هەڵبژاردن"

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری