دیداری بنار هیدایه‌ت
فه‌رمانده‌یه‌كی سه‌ربازی له‌ناو بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان رایده‌گه‌یه‌نێت، گه‌نجه توڕه‌كانی ناو بزووتنه‌وه‌كه ده‌یانه‌وێت هێزی چه‌كدار بۆ گۆڕان دروستبكرێت، ئه‌گه‌ر خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتی نیشتیمانی بڕیار له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌و هێزه بده‌ن گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن و رێگر ده‌بین، دەشڵێت ئه‌و دەنگۆیانەشی باس لەوە دەکەن بزوتنەوەی گۆران كۆبوونهوهیەکی کردووە بۆ تاوتوێکردنی دروستكردنی هێزی چه‌كدار، دوورن له‌راستییه‌وه و ده‌یانه‌وێت په‌لكێشمان بكه‌ن بۆ شه‌ڕێكی ناوخۆیی، خەلیل سەرکانی ئەندامی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆران و یەکێک لە فەرماندە سەربازییەکانی بزوتنەوەکە لەم چاوپێکەوتنەدا لەگەڵ دیپلۆماتیک مەگەزین بیرورای بزوتنەوەکە دەرباری بوونی هێزی چەکدار و ئەو ئاراستەیەی کە داوای هێزی چەکدار دەکات لە ناو گۆران دەخاتەروو.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: دواین هه‌وڵه‌كانی بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بۆ دروستكردنی هێزی چه‌كدار گه‌یشت به‌كوێ؟
خه‌لیل سه‌ركانی: بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان باوه‌ڕی به‌هێزی چه‌كدار نیه و هێزی چه‌كدار دروست ناكات، ئه‌وه‌ى باس له‌دروستكردنی هێزی چه‌كداره‌وه ده‌كرێت ده‌نگۆی ده‌سه‌ڵاته و ده‌یانه‌وێت كێشه‌ی دیكه وه‌كوو شه‌ڕی ناوخۆ دروستبكه‌ن، ئێمه پێمان وایه به، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌په‌یام و به‌رنامه‌ى خۆی لا نادات، په‌یامی ئێمه په‌یامی ئاشتییه و وه‌ك هه‌ر وڵاتێكی تر ده‌مانه‌وێت له‌رێی خه‌باتی مه‌ده‌نییه‌وه بگه‌ینه ئه‌نجام.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاوبۆته‌وه دوێنێ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌كانی گۆڕان كۆبوونه‌وه‌یه‌كیان له‌سه‌ر دروستكردنی هێزی چه‌كدار كردووه، ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه به‌كوێ گه‌یشت؟
خه‌لیل سه‌ركانی: ئێمه هه‌ر كۆبوونه‌وه ده‌كه‌ین، ره‌نگه شتێك بكه‌ین له‌رێی پاسه‌وانه‌كانه‌وه ئه‌م گرده بپارێزرێت و هێرشی نه‌كرێته سه‌ر، كه‌سێكی ئاسایی كه‌تیبه بۆ ماڵه‌كه‌ى ده‌كات له‌ترسی گیانی خۆی، ئێمه چ پێویستیمان به دروستكردنی هێزی چه‌كدار هه‌یه، ئێمه شه‌ڕی دنیامان كردووه ملیشیا نه‌مێنێت و ئه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ی زیاتر له 400 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌یه لهبنهماڵهیی ده‌ریكه‌ین و لهملیشیا ده‌ریكه‌ین، كۆبوونه‌وه‌كه‌ى ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه بووه ئه‌گه‌ر ئه‌مریكییه‌كان و لایه‌نی دیكه فشاریان خستینه سه‌ر چ كارێك پێویسته بیكه‌ین، كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر دروستكردنی هێزی چه‌كدار نه‌بووه.
،،
"ئێمه شه‌ڕی دنیامان كردووه ملیشیا نه‌مێنێت و ئه‌و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌ی زیاتر له 400 هه‌زار مووچه‌خۆری هه‌یه لهبنهماڵهیی ده‌ریكه‌ین و لهملیشیا ده‌ری بكه‌ین"
خەلیل سەرکانی لەگەڵ قادری حاجی عەلی لە کەمپینی بانگەشە بۆ لیستی گۆران ـ نیسانی ٢٠١٨
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: پێتان وایه ئه‌و هێزه‌ى له‌ناو یه‌كێتی و پارتی هه‌یه ملیشیایه یا هێزێكی كوردستانییه؟
خه‌لیل سه‌ركانی: ملیشیای حزبییه، حكوومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هیچ هێزێكی نیشتیمانی نیه، ئه‌وه‌ى له‌وه‌زاره‌تی پێشمهرگهشدان ملیشیان، ئه‌گه‌ر ملیشیا نه‌بێت شێخ جه‌عفه‌ر نایه‌ت به‌سه‌رخۆشی هێرشیان پێ بكاته سه‌ر باره‌گایه‌ك و ته‌قه‌یان پێ بكات، هێزی نیشتیمانی كاری ئه‌وه‌یه سنوری وڵاته‌كه‌ى بپارێزێت.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ده‌ڵێن قادری حاجی عه‌لی شێخ جه‌عفه‌ری راكێشاوه‌ته ناو كێشه‌كه‌وه تا سۆزی خه‌ڵكی پێ بجوڵێنێت، تا چه‌ند راسته؟
خه‌لیل سه‌ركانی: هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێت ئه‌و شته وانیه، كاك قادر پیاوێكی له‌سه‌ر خۆیه و حه‌ز به‌و كێشانه ناكات، حه‌زی به‌و شته قۆڕانه نیيه، شێخ جه‌عفه‌ر ته‌له‌فۆنی بۆكردووه و به‌سه‌رخۆشی پێی وتووه ده‌بێت ئه‌و ئه‌نجامانه قبوڵ بكه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه و جنێوی داوه به كاك قادر ده‌بێت ئه‌و ئەنجامەی هه‌ڵبژاردن قبوڵ بكه‌ن، ئێمه‌ش خۆمان به‌پیاو ده‌زانین و ئه‌نجامه‌كه‌مان قبوڵ نه‌كرد، پێمان وتووه ناچینه ژێر هیچ فشارێك كاریگه‌ری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌مان هه‌بێت.
،،
"ئه‌وه‌ى له‌وه‌زاره‌تی پێشمهرگهشدان ملیشیان، ئه‌گه‌ر ملیشیا نه‌بێت شێخ جه‌عفه‌ر نایه‌ت به‌سه‌رخۆشی هێرشیان پێ بكاته سه‌ر باره‌گایه‌ك و ته‌قه‌یان پێ بكات"
خەلیل سەرکانی لەگەڵ کۆچکردوو نەوشیروان مستەفا
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: پێتان وانیه ئه‌م رووداوانه دووباره ده‌بێته‌وه؟ بهرگرییهكانتان لهئارامگهى نه‌وشیروان مسته‌فا چۆن ده‌بێت؟
خه‌لیل سه‌ركانی: دروستكردنی هێزی چه‌كدار له‌م وڵاته پێویستی زۆری هه‌یه، مۆڵه‌تی یاسایی ده‌وێت یا ده‌بێت داوا له‌حكوومه‌تی هه‌رێم یا حكوومه‌تی به‌غدا بكه‌یت، پاره‌ى ده‌وێت و پێداویستی ده‌وێت، له‌جه‌وهه‌ردا بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان نایه‌وێت هێزی چه‌كدار دروستبكات.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ترستان نیه كه‌سێكی تر وه‌ك ده‌ڵێیت بهمیزاجێكی تره‌وه هێرش بكاته‌وه سه‌رتان؟
خه‌لیل سه‌ركانی: هه‌موو كه‌سێك به‌رگری له‌ماڵه‌كه‌ى خۆی ده‌كات، ئێمه خۆمان ئه‌وه‌نده‌مان له‌توانادایه به‌رگری له‌خۆمان بكه‌ین و له‌شه‌رعی ئیسلامیشدا رێگه پێدراوه به‌رگری له‌خۆت بكه‌یت، جه‌ختیش ده‌كه‌مه‌وه ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه بۆ دروستكردنی هێزی چه‌كدار نه‌بووه.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ده‌ڵێن له‌ناو گۆڕان دوو به‌ره‌ی جیاواز له‌سه‌ر دروستكردنی هێزی چه‌كدار دروستبووه، به‌ره‌ى گه‌نجه‌كان به‌هێزتره یا پیاوانی شاخ؟
خه‌لیل سه‌ركانی: هێزه سیاسییه‌كانی تر هێزی شه‌قامیان له‌گه‌ڵ نيیه به‌ڵكو هێزێكی سه‌ربازییان هه‌یه به ته‌ڵاق و سوێندخواردن كاره‌كانیان پێ ده‌كه‌ن، راسته گۆڕان گه‌نجی توڕه‌ى تێدایه و هه‌موومان ئه‌م ته‌زویر و ساختهكارییهمان پێ‌ناخۆش بووه به‌سه‌رماندا هاتووه، یه‌كڕیزی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی تێكداوه، گه‌نجانی ناو گۆڕان له‌گه‌ڵ دروستكردنی هێزی چه‌كدارن بۆ بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه هێزی چه‌كدار بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروستبكه‌ین.
،،
"گه‌نجانی ناو گۆڕان له‌گه‌ڵ دروستكردنی هێزی چه‌كدارن بۆ بزووتنه‌وه‌كه، به‌ڵام ئێمه ره‌تیده‌كه‌ینه‌وه هێزی چه‌كدار بۆ بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان دروست بكه‌ین"
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین:كه‌واته له‌نێوان گه‌نجه توڕه‌كان و فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كان فشاری كامیان به‌هێزتره بۆ دروستكردنی ئه‌و هێزه‌ى باسی لێوه ده‌كرێت؟
خه‌لیل سه‌ركانی: ئه‌گه‌ر بڕیار بێت بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان هێز دروستبكات ئه‌وا ئێمه ده‌بینه بناغه و ئه‌ساسی دروستكردنه‌كه، ئێمه‌ش وه‌ك فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی ناو بززووتنهوهى گۆڕان باوه‌ڕمان به‌دروستكردنی هێزی چه‌كدار نیيه.
دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین: ئه‌گه‌ر خانه‌ى راپه‌ڕاندن و جڤاتی نشتیمانی بڕیاری له‌سه‌ر دروستكردنی هێز ئێوه بۆچوونتان چی ده‌بێت؟
خه‌لیل سه‌ركانی: ئه‌وان كارێك ناكه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی میلله‌ته‌كه‌مان نه‌بێت، كاری هه‌ڵه‌ى له‌و جۆره ناكه‌ن، ئه‌گه‌ریش بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌یان دا ده‌رده‌شه و گفتوگۆیان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین، یا ئه‌وان باوه‌ڕ به‌ئێمه ده‌هێنن یا ئێمه له‌بڕیاره‌كه‌یان پاشگه‌زیان ده‌كه‌ینه‌وه.