لێكه‌وته‌كانى ده‌رچوونى ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیی ئێران

لێكه‌وته‌كانى ده‌رچوونى ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمیی ئێران

964 خوێندراوەتەوە

له‌دواى ڕێكه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانى 5+1 ، وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان له‌ كێبڕكێدابوون كه‌ به‌ به‌هاى ملیاره‌ها دۆلار گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ ئێران ببه‌ستن به‌ڵام له‌دواى ڕاگه‌یاندنى كشانه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمی، یه‌كێتى ئه‌وروپا له‌هه‌وڵدایه‌ تا ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ بپارێزێت كه‌ له‌گه‌ڵ ئێران له‌سه‌رى رێك كه‌وتوون، ئه‌ڵبه‌ته‌ ئابورى ئێران نه‌وه‌ك ته‌نها به‌ر له‌ هه‌ڵگرتنى سزاكان، به‌ڵكو له‌ كاتى هه‌ڵگرتنى سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا زۆر ئاسایش نه‌بوو بۆ وه‌به‌رهێنه‌ره‌ ده‌ره‌كییه‌كان و هۆكارى سه‌ره‌كیش خودى ترامپ بوو.

به‌ ده‌رچوونى ئه‌مه‌ریكاش له‌ڕێكه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى پێشبینی ئه‌كرێت مه‌ترسی گه‌وره‌ ڕووبه‌ڕووى كه‌رتى ئابورى ئێران ببێته‌وه‌ كه‌ نه‌وه‌ك ده‌بێته‌ هۆى ده‌رچوونى سه‌رمایه‌ى بیانى له‌ ئێران بگره‌ هانى سه‌رمایه‌ى ناوخۆش ده‌دات كه‌ له‌ئێران بچێته‌ دره‌وه‌. له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ بوونى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاش، زیانه‌كانى ئابورى ئێران به‌ به‌راورد به‌ ڕابوردوو زیاتر ده‌بێت به‌و پێیه‌ى كه‌ ئه‌م جاره‌ سزاكان هۆشمه‌ندانه‌تر ده‌بن.

لێكه‌وته‌ كورت مه‌وداكان:

  1. چوونى سه‌رمایه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئێران.
    2. دابه‌زینی به‌هاى دراو.
    3. كه‌م بوونه‌وه‌ى وه‌به‌رهێنانى كورت مه‌ودا.
    4. نه‌مانى گه‌شه‌ى ئابورى نه‌مانى هه‌لى كارى نوێ.

لێكه‌وته‌ میان مه‌وداكان:
1. به‌كه‌م بوونه‌وه‌ى داهاتى نه‌ت، كه‌م هێنانى بودجه‌ ڕوو له‌ زیاد بوون ئه‌كات.
2. تواناى دانه‌وه‌ى قه‌رزه‌ ده‌ره‌كییه‌كان ڕوو له‌كه‌مى ئه‌كات.
3. به‌هاى درواى ئێرانى ڕوو له‌ دابه‌زینی زیاتر ئه‌كات.

،،

به‌ ده‌رچوونى ئه‌مه‌ریكاش له‌ڕێكه‌وتنامه‌ى ئه‌تۆمى پێشبینی ئه‌كرێت مه‌ترسی گه‌وره‌ ڕووبه‌ڕووى كه‌رتى ئابورى ئێران ببێته‌وه‌ كه‌ نه‌وه‌ك ده‌بێته‌ هۆى ده‌رچوونى سه‌رمایه‌ى بیانى له‌ ئێران بگره‌ هانى سه‌رمایه‌ى ناوخۆش ده‌دات كه‌ له‌ئێران بچێته‌ دره‌وه‌. له‌گه‌ڵ جێبه‌جێ بوونى سزاكانى ئه‌مه‌ریكاش، زیانه‌كانى ئابورى ئێران به‌ به‌راورد به‌ ڕابوردوو زیاتر ده‌بێت.

dfc
ترەمپ ئیمزای لەسەر کشانەوەی ئەمریکا لە رێکەوتننامەی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران دەکات ـ ٢٠١٨.٥.٨

لێكه‌وته‌ دوور مه‌وداكان:
1. كه‌م بوونه‌وه‌ى تواناى به‌رهه‌م هێنانى ناوخۆ.
2. زۆر بوونى هاورده‌كردن و به‌رز بوونه‌وه‌ى ڕێژه‌ى بێكارى.
3. كاریگه‌ر بوونى زیاتر ئابورى ئێران به‌ گۆڕانارییه‌ جیهانییه‌كان.

ئه‌وروپا و ئێران:
دۆناڵد ترامپ له‌ به‌روارى 8/5/2018 پاشه‌كشێى ئه‌مه‌ریكاى له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ڕاگه‌یاندو ووتى كه‌ سزا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى سه‌ر ئێران سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌كرێته‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا و به‌ڕیتانیا ووتویانه‌ كه‌ پابه‌ند ئه‌بن به‌ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیی و بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌و مه‌رجه‌ى كه‌ ئێرانیش پابه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌كانى خۆیه‌وه‌.

به‌ر له‌ سه‌پاندنى سزا ئابورییه‌كان له‌دژى ئێران له‌ ساڵى 2012، یه‌كێتى ئه‌وروپا گه‌وره‌ترین هاوبه‌شی بازرگانى ئێران بوو. له‌ ساڵى 2017 ئه‌وروپا به‌ به‌هاى 1.8 ملیار دۆلار كاڵا و خزمه‌ت گوزارى هه‌نارده‌ى ئێران كردووه‌. زیاتر له‌ 75%ى هاورده‌ى یه‌كێـتى ئه‌وروپاش له‌ ئێران نه‌وت و پێكهاته‌كانى دیكه‌ى سوته‌مه‌نى بوو. به‌شى هه‌ره‌ زۆرى هه‌نارده‌ى ئه‌وروپاش بریتی بوو له‌ ئامێر و پێداویستى گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن و ماده‌ى كیمیایی. ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ش كه‌ یه‌كیـَتى ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ ئێران واژۆى له‌سه‌ر كردبوو دواى هه‌ڵپه‌ساردانى سزاكان بریتی بوون له‌ :
1. توتالى فه‌ڕه‌نسا گرێبه‌ستێكى بازرگانى به‌ به‌هاى 5 ملیارد دۆلار له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردووه‌ بۆ هاوكارى كردنى ئێران بۆ په‌ره‌دان به‌ به‌رهه‌م هێنانى گاز له‌ مه‌یدانى گازى باشور كه‌ به‌ یه‌كێك له‌ گه‌وره‌ترین نێوه‌نده‌كانى گاز له‌ جیهاندا ئه‌ژمار ئه‌كرێت.
2. ساگا ئه‌نێرژى گرێبه‌ستێكى 3 ملیارد یۆرۆیى له‌گه‌ڵ ئێران واژۆ كردووى بۆ دروست كردنى وێستگه‌ به‌رهه‌م هێنانى وزه‌ له‌ ڕێگه‌ى ووزه‌ى خۆره‌وه‌.
3. واژۆ كردنى فه‌ڕه‌نسا له‌سه‌ر گرێ به‌ستى فرۆشتنى زیاتر له‌ 100 فڕۆكه‌ى نه‌فه‌ر به‌رى ئێرباس به‌ ئێران.
4. گرێبه‌ستى كۆمپانیاى زیمنسی ئه‌ڵمانى له‌گه‌ڵ ئێران بۆ په‌ره‌دان به‌ هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى دیزڵ – كاره‌بایی.
5. گریبه‌ستى دروست كردنى هێڵى شه‌مه‌نده‌فه‌رى خێرا له‌ لایه‌ن ئ‌ویتالیاوه‌ به‌ به‌هاى 1.4 ملیادر دۆلار له‌ نێوان شاره‌كانى ئه‌راك و قوم.
6. كۆمپانیارى ڕینۆى فه‌ڕه‌نسی یه‌ك نێوه‌ندى ئه‌ندازیارى و فرۆشتن له‌ ئێران داده‌مه‌زرێنێت و ساڵانه‌ 350 هه‌زار ئۆتۆمبیل به‌رهه‌م ئه‌هێنێت .

،،

دۆناڵد ترامپ له‌ به‌روارى 8/5/2018 پاشه‌كشێى ئه‌مه‌ریكاى له‌ ڕێكه‌وتننامه‌ى ئه‌تۆمى ڕاگه‌یاندو ووتى كه‌ سزا هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانى سه‌ر ئێران سه‌رله‌نوێ زیندوو ئه‌كرێته‌وه‌. له‌ به‌رامبه‌ردا فه‌ڕه‌نساو ئه‌ڵمانیا و به‌ڕیتانیا ووتویانه‌ كه‌ پابه‌ند ئه‌بن به‌ ڕێكه‌وتنه‌ ئه‌تۆمیی و بازرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌و مه‌رجه‌ى كه‌ ئێرانیش پابه‌ند بێت به‌ به‌ڵێنه‌كانى خۆیه‌وه‌.

دابه‌زینی به‌هاى تمه‌ن:
سه‌ربارى دۆخى ناهه‌موارى سیاسی ئێران، له‌سه‌ر ئاستى ناوخۆش تا دێت به‌هاى تمه‌ن دابه‌زینی زیاتر به‌خۆوه‌ ئه‌بینێت و شرۆڤه‌كاران پێشبینی هه‌ره‌س هێنانى ته‌واوه‌تى ئابورى ئێران ئه‌كه‌ن. له‌سه‌ر هۆكارى سه‌ره‌كى دابه‌زینی به‌هاى تمه‌نى ئێرانیش بۆچوون زۆره‌ به‌ڵام به‌ ئه‌گه‌رى زۆر هۆكارى سه‌ره‌كى دابه‌زینی به‌هاى تمه‌ن چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ى به‌مه‌به‌ستى دراوى دۆلاره‌ له‌ ئێرانه‌وه‌ به‌ره‌و ئه‌و وڵاتانه‌ى كه‌ ئێران ڕۆڵى به‌هێز ئه‌گێڕێت تیایاندا له‌ ڕێگه‌ى بریكاره‌كانییه‌وه‌ له‌وانه‌ عێراق، لوبنان، سوریا، یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان. ئێران پێى وایه‌ كه‌ له‌گه‌ڵ توند بوونه‌وه‌ى سزاكان له‌سه‌رى ڕه‌نگه‌ ئیدی وه‌ك جاران نه‌توانێت هاوكارییه‌ داراییه‌كانى بگه‌یه‌نێته‌ بریكاره‌كانى له‌ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى تا چه‌ك و پێداویستى خۆیانى پێ دابین بكه‌ن.

 

author photo

 

توێژه‌ر له‌ناوه‌ندی كوردستان بۆ توێژینه‌وه‌ له‌ململانێ و قه‌یرانه‌كان 

و پسپۆڕی كاروباری ئێران