پەرلەمانتارە دەرچووەكان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر چونە بەغدا

پەرلەمانتارە دەرچووەكان ڕای جیاوازیان هەیە لەسەر چونە بەغدا

855 خوێندراوەتەوە


.
دوای راگەیاندنی دەرەنجامەكانی كۆتایی هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق دەنگێكی نارەزایی توند بەرز بوویەوە لەلایەن هەر شەش حزبی (گۆران و یەكگرتوو و كۆمەڵ و هاوپەیمانی و بزووتنەوە و شوعی) بە بیانووی ئەوەی غەدرێكی گەورەیان لێكراوە و دەنگەكانیان درزراون، بەو هۆیەشەوە بایكۆتی پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن. بەڵام لە دوای سەردانیكردنی برێك مەكگۆرك وەك نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بۆ شاری سلێمانی كۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەكان ئەو لایەنە نارازییانە نەرمیەك بەراكانیانەوە دیارەو بەبیانووی چۆڵ نەكردنی نوێنەرایەتی كورد لە بەغداد بۆ یەكێتی و پارتی قسەیەكی دیكە دەكەن.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كە بیرۆكەی بایكۆتی بۆ لایەنەكان پێشنیار كردووە، هەرچەندە تا ئێستا بریارێكی رەسمی بەناوی حزبەكەوە دەرنەچووە بەڵام سوورە لەسەر ئەوەی كە یان دەرەنجامەكانی هەڵبژاردن هەڵوەشێنەوە یان بایكۆتی پەرلەمانی عێراق بكەن.

،،

موسەنا ئەمین:

یەكێتی و پارتی نیوەی ماڵەكەنیان دزیون، نابێت نیوەكەی دیكەشیان تەسلیم بكەین

بەڵام دكتۆر موسەنا ئەمین وەك تاكە كاندیدی دەرچووی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان لە سلێمانی بۆ پەرلەمانی دەڵێت: هێشتا زۆر زووە و كات ماوە بۆ ئەوەی بیر لەوە بكەینەوە كە بە هەموو شێوەیەك بایكۆتی پرۆسەی سیاسیی عێراق بكەین و نەچینە پەرلەمانی بەغدا.

بزووتنەوەی گۆرانیش یەكێكی دیكەیە لەو لایانانەی كە زۆر بەخێرایی دژی دەرەنجامەكان وەستایەوە و بەم هۆیشەوە گردی زەرگەتە كە مەكۆی سەرەكی بزوتنەوەی گۆرانی لێیە رووبەرووی توندو تیژی و دەسترێژی گوللە بوویەوە، هەمان بۆچوونیان هەیە.

،،

بەهار مەحمود كاندیدی دەرچووی بزووتنەوەی گۆران:

چوار لایەنەكە هەر بریارێك بدەن ئێمە پێوەی پایەند دەبین و ئەگەر بریارەكەش بە كشانەوە یاخود نەكشانەوە بێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق.

بەهار مەحمود كاندیدی دەرچووی بزووتنەوەی گۆران لە سلێمانی بۆ دپلۆماتیك مەگەزین دەدوێت و دەڵێت:  چوار لایەنەكە هەر بریارێك بدەن ئێمە پێوەی پایەند دەبین و ئەگەر بریارەكەش بە كشانەوە یاخود نەكشانەوە بێت لە پرۆسەی سیاسی عێراق.

بەهار مەحموود سەبارەت بەوەی لە ئەگەری بایكۆتكردنی دەنگە نارازییەكانی هەڵبژاردن و نەچوونیان بۆ پەرلەمانی عێراق بەپێی یاسا كورسییەكانیان دەدرێن بە لیستەكانی دیكە دەڵێت: بزووتنەوەی گۆران هەموو وردەكارییە یاسایی و سیاسییەكانی تاوتوێ كردووە و ئەگەر بگەرێتەوە بۆ بەغدا دەزانێ چۆن دەگەرێتەوە و بۆ دەشگەرێتەوە.

لەبەرامبەریشدا كاندیدە دەرچووەكەی یەكگرتوو رایەكی تایبەتی خۆی هەیە كە تارادەیەك پێچەوانەی رای حزبەكەیەتی و پێی وایە نابێت بەهیچ شێوەیەك بەبیانووی غەدرلێكردن و تەزویركردنەوە بریارێكی سۆزداری بدەین و نەگەرێینەوە بۆ بەغداد چونكە نابێت گۆرەپانەكە بۆ یەكێتی و پارتی چۆڵ بكرێت كە ئەوان ئەوەیان دەوێت تەنها خۆیان نوێنەری كورد بن لە بەغدا.

ووتەکان

ئەحمەدی حاجی رەشید وەك تاكە كاندیدی دەرچووی كۆمەڵ:

راپۆرتێكم بۆ حزبەكەم نوسیوە و پێم داون، هەموو ئەگەرەكان و خاڵە باش و خراپەكانی كشانەوە و نەكشانەوەم لە پرۆسەی سیاسی عێراق خستوونەتە روو، ئەوەشم ئاشكرا كردووە چۆن نەكشانەوە خاڵی باش و خراپی هەیە بەهەمانشێوە كشانەوە لە پەرلەمانی عێراق خاڵی خراپ وباشی خۆی هەیە.

ئەحمەدی حاجی رەشید وەك تاكە كاندیدی دەرچووی كۆمەڵیش لە پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە هەمان پرس بۆ دپلۆماتیك دەدوێـت دەڵێـت: من راپۆرتێكم بۆ حزبەكەم نوسیوە و پێم داون، هەموو ئەگەرەكان و خاڵە باش و خراپەكانی كشانەوە و نەكشانەوەم لە پرۆسەی سیاسی عێراق خستوونەتە روو، ئەوەشم ئاشكرا كردووە چۆن نەكشانەوە خاڵی باش و خراپی هەیە بەهەمانشێوە كشانەوە لە پەرلەمانی عێراق خاڵی خراپ وباشی خۆی هەیە.

ئەو كاندیدە دەرچووەی كۆمەڵ رایەكی دیكەی هەیە و پێی وایە دەكرێت لە جومگە و پۆست و پلەو پایەكانی حكومەتی داهاتووی عێراقدا نەبین و بەهەموو شێوەیەك بەجێی بهێڵین بۆ یەكێتی و پارتی و بەكشانەوەمان لە حكومەتی داهاتووی عێراق یەكێتی و پارتی بخەینە بەردەم بەرپرسیارییەتیەكی گەورە تاكو بزانین لە چوار ساڵی داهاتوودا چیمان بۆ دەكەن.

كاندیدەكەی یەكگرتووی ئیسلامی بە راشكاوانە ئەوە ئاشكرا دەكات كە بەهیچ شێوەیەك لەگەڵ ئەوە نییە كە ئەو كەسانەی نیوەی ماڵەكەیان دزیوە و غەدریان لێكردوون ئەمجارە بەدەستی خۆت نیوەكەی دیكەیان تەسلیم بكەیت و پێیان بڵێیت فەرموون لەسەر كورسی پەرلەمانی ئێمەش دانیشن و نوێنەرایەتی ئێمەش بكەن.

بیانووەكانی دكتۆر موسەنا زۆرن بۆ ئەوەی بەغداد بۆ یەكێتی و پارتی چۆڵ نەكرێت لەوانەش: ئەگەر ئەوان نەچنەوە پەرلەمانی بەغداد ئەی كێ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق بانگهێشتی پەرلەمان بكات و لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكات و بەتەواوی متمانەی لێ بسێنێتەوە.؟! بۆیە پێی وایە نابێ دانیشن و دەبێ بگەرێنەوە بۆ بەغداد.

ئەحمەدی حاجی رەشید ئەوە ئاشكرا دەكات كە مەرج نیە كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەگەڵ پێشنیارەكانی ئەمریكادا بێت و بچێتە ژێر باری ئەو مەرج و بریارانەی نوێنەرەكەی سەرۆكی ئەمریكاوە كە دوێنێ سەردانی لایەنە نارازییەكانی كرد لە شاری سلێمانی.

ئەو كاندیدە دەرچووەی كۆمەڵ پێی وایە دەكرێت بگەرێینەوە بۆ بەغداد بەڵام بە میكانیزمی جیاواز و پێكەوە بین یەكتر بەجێ نەهێڵن.

وتەی ئەم كاندیدانە دوای ئەوە دێت كە پەیامی ئەمریكایان لەرێگەی برێك مەكگۆرك پێ گەشت و ئەوەیان پێ گوتراوە كە دەبێت لەبری درووستكردنی دەنگی نارازی و نائارامی و سەرقاڵ بوون بە دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنەوە باشترە خۆیان سەرقاڵی ئەوە بكەن چۆن ئامادەبن بۆ هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و لە خولی نوێی پەرلەمان و حكومەتی داهاتووی عێراق بەشدار بن.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان