سێ ڕێگا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن

سێ ڕێگا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن

1112 خوێندراوەتەوە

 

 له‌ئێستا سێ هه‌وڵى به‌هێز له‌ ئارادان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق

 

یه‌كه‌م: ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق: 

حه‌یده‌ر عه‌بادى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق، كه‌ به‌پێچه‌وانه‌ى پێشبینییه‌كانه‌وه‌ لیسته‌كه‌ى به‌ پله‌ى سێیه‌م هات له‌ هه‌ڵبژاردنى 12 ى ئایاری پەرلەمانی عێراقد، هه‌موو تواناى حكومه‌ته‌كه‌ى خستۆته‌گه‌ڕ بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌كان.

 

عه‌بادى له‌ئاستێكى به‌رزى حكومه‌تدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى عێراقى و سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى وەک لیژنەیەک هێناوه‌ته‌ سه‌رخه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكوڕیی و ئه‌گه‌ره‌كانى ساخته‌كاریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیەکەی عێراقدا كه‌ له‌ دوو هه‌فته‌ى رابردوو به‌ڕێوه‌چوو. 

لیژنه‌کە به‌پێى هه‌ستیارى پێگه‌كه‌یان تواناى لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌ كۆمسیۆنى باڵا هه‌یه‌ و بۆیان هه‌یه‌ بچنه‌ ناو ورده‌كارییه‌كانى پرۆسه‌ى ده‌نگدانى ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ و زانیارییه‌كان كۆبكه‌نه‌وه‌.

 

dfc
حەیدەر عەبادی لە کاتی دەنگداندا ـ کەرادە ـ بەغداد ـ ٢٠١٨.٥.١٢

 

ئه‌گه‌رى زۆریش له‌ئارادایه‌ كه‌ به‌هۆى ئه‌م لیژنه‌یه‌وه‌ زانیارى ئه‌وتۆ كۆبكرێته‌وه‌ كه‌ شه‌رعیه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ به‌ته‌واوه‌تى بخاته‌ ژێر پرسیاره‌وه‌، ئه‌وكاته‌ به‌هۆى دادگاى فیدراڵییه‌وه‌ بڕیارێكى له‌سه‌ر  بدرێت.

،،

عه‌بادى له‌ئاستێكى به‌رزى حكومه‌تدا هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى عێراقى و سه‌رۆكى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌ریی و سه‌رۆكى ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى وەک لیژنەیەک هێناوه‌ته‌ سه‌رخه‌ت بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كه‌موكوڕیی و ئه‌گه‌ره‌كانى ساخته‌كاریی له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیەکەی عێراقدا.

 

هه‌روه‌ها ئه‌گه‌رى زۆره‌ به‌هۆى كۆكردنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى ساخته‌كاریی و تێوه‌گلانى كۆمسیۆنى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ ساخته‌كارییه‌كان و به‌هه‌ده‌ردانى پاره‌ و ماڵى گشتى به‌ڕێگه‌ى نادروست ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌  به‌رپرسانى كۆمسیۆن دادگایى بكات.

 

دووه‌م: پەرلەمانی عێراق

سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانى عێراق و ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مان سورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ دانیشتنێكى نائاسایى بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ كۆمسیۆن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن گرێ بده‌ن.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌لیم جبورى كه‌ به‌هۆى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ كورسیه‌كه‌ى خۆشى له‌ده‌ستداوه‌ و هومام حه‌مودى و ئارام شێخ محه‌مه‌د كه‌ حزبه‌كانیان  خۆیان به‌زیانمه‌ندى پرۆسه‌ى ساخته‌كارییه‌كان ده‌بینن، سورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى كۆبونه‌وه‌یه‌كى نائاسایى په‌رله‌مان و بانگهێشتكردنى كۆمسیاران بۆ لێپرسینه‌وه‌، ته‌نانه‌ت ئیقاله‌كردنیان و ڕه‌وانه‌كردنى دۆسیه‌كه‌یان بۆ دادگا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ لایه‌ن ژماره‌یه‌ك له‌ ئه‌ندامانى په‌رله‌مانه‌وه‌ كۆمه‌ڵێك به‌ڵگه‌ كۆكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن  هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه‌.

،،

 تائێستا پەرلەمانی عێراق سێ دانیشتنى كردووه‌ بەڵام نه‌یتوانیووه‌ رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران كۆبكاته‌وه‌ بۆ بەرێوەچوونی دانیشتنه‌كه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان نه‌توانێت توڕه‌یى خۆى به‌ كۆمسیۆن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بڕێژێت.

 

هه‌رچه‌نده‌ تائێستا پەرلەمانی عێراق سێ دانیشتنى كردووه‌ بەڵام نه‌یتوانیووه‌ رێژه‌ى یاسایى په‌رله‌مانتاران كۆبكاته‌وه‌ بۆ بەرێوەچوونی دانیشتنه‌كه‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ ئه‌گه‌رى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ په‌رله‌مان نه‌توانێت توڕه‌یى خۆى به‌ كۆمسیۆن و ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن بڕێژێت.

 

سێیه‌م: دادگاى باڵاى فیدراڵى

دادگاى باڵاى فیدراڵى كه‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌ له‌وانه‌یه‌ دوایه‌مین سه‌نگه‌ر بێت كه‌ لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كان له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ببنه‌وه‌.

به‌پێى یاسا هیچ كاندیدێكى ده‌رچوو نابێته‌ په‌رله‌مانتار تا ئه‌وكاته‌ى له‌لایه‌ن دادگاى باڵاى فیدراڵیه‌وه‌ بڕیاری له‌سه‌ر ده‌درێت.

 

dfc
سەرۆک و ئەندامانی دادگای باڵای فدراڵیی عێراق

،،

دادگاى باڵاى فیدراڵى كه‌ به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رییه‌ له‌وانه‌یه‌ دوایه‌مین سه‌نگه‌ر بێت كه‌ لایه‌نه‌ ناڕازیه‌كان له‌ڕێگه‌یه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن ببنه‌وه‌.

 

له‌ئێستادا لایه‌نه‌كان له‌ دادگاى باڵاى فیدراڵى عێراق سكاڵایان تۆماركردووە، ئه‌و دادگایه‌ش ده‌بێت سه‌یرى ئه‌و سكاڵایانه‌ بكات، له‌ حاڵه‌تى باوه‌ڕهێنانى دادگاكه‌ به‌ بوونى ساخته‌كاریی فراوان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراقدا مافى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌یه‌.

 

هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر ئاستى عێراق براوه‌ى یه‌كه‌مى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ لیستى سائیرونى موقته‌دا سه‌دره‌ و ترسى ئه‌وه‌ هه‌یه‌ ئه‌گه‌ر ئەنجامەکانی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵوه‌شێته‌وه‌ سه‌درییه‌كان قبوڵى نه‌كه‌ن، به‌ڵام هه‌ندێك زانیارى باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ خه‌ریكه‌ سه‌دریه‌كانیش ئه‌گه‌نه‌ ئه‌و بڕوایه‌ى ئه‌نجامه‌كان هێنده‌ دڵخۆشكارنین كه‌ بتوانن به‌هۆیه‌وه‌ حكومه‌تێكى به‌هێزى نیشتیمانى له‌ كه‌سانى دڵخوازى خۆیان دروست بكه‌ن، بۆیه‌ له‌وانه‌یه‌ كاردانه‌وه‌ى توندیان نه‌بێت له‌حاڵه‌تى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردندا

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری