کوردەکان، لە دۆستی ئەمریکییەکانەوە بۆ  ژێرباڵی ڕوسـەکان

کورد و ڕوسەکان جەنگێکی بەرفراوانی وزە لە خۆهەڵاتی ناوەراست بەرپا دەکەن ؟

کوردەکان، لە دۆستی ئەمریکییەکانەوە بۆ ژێرباڵی ڕوسـەکان

1692 خوێندراوەتەوە

ن: Michael R. G. Lyons ـ The National Interest

و: راشد کەمال

حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق، بە شێوەیەکی ئۆتۆنۆمی بۆ ماوەیەکە ناوچەیەک لە باکوری عێراق بەڕێوە دەبات. لەدوای سەرهەڵدانی دەوڵەتی ئیسلامی داعش، هێزەکانی پێشمەرگە هۆکارێک بوون بۆ وەستاندنی تەشەنەکردنی خەلافەتی ئیسلامی.

هێزی سەربازیی عێراق، ڕاهێنراو و پشتگیریکراو لەلایەن ئەمریکاوە هەڵهاتن لە بەرامبەر هێرشەکانی داعشدا، بڕێکی زۆر خاکی لەدەستدا و کەلوپەلە سەربازییەکانیشیان کەوتە دەست داعش، بە پێچەوانەوە هێزەکانی پێشمەرگە خاکی بەدەستهێناو وەک خۆم گەواهیدەر بووم لە بنکەیەکی سەربازیی لە نێوان هەولێر و موسڵ ساڵی ڕابردوو، پێشمەرگە توانیان دەستبگرن بەسەر کەلوپەلی داعشدا، بەتایبەت بارهەڵگرە بۆمبڕێژکراوە خۆکوژییەکان.

بۆ زیاتر چەسپاندنی دەسەڵاتیان بەسەر خاکی هەرێمی کوردستاندا، دەستیانگرت بەسەر دوو کێڵگەی نەوتی لە مانگی تەمووزی ٢٠١٦دا، کێڵگەی بای حەسەن و کێڵگەی نەوتیی کەرکوک، ئەم دەستبەسەرداگرتنە بووە هۆی زیاتر خراپبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

ئەم ناوچانە پێشتر لەلایەن هێزی عێراقییەوە بەرگری لێ دەکرا، کە لە ڕوبەڕوبونەوەی داعشدا پاشەکشەیان کردبوو، کێڵگەکان بۆ چەند ساڵێک لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتی ھەرێمی کوردستاندا مانەوە، تا ئەو کاتەی کە حکومەتی ھەرێمی کوردستان ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی ئەنجامدا، کە بە زۆرینەی ڕەهای بەڵێ تێپەڕێنرا، کە شەرعییەتی زیاتری بەخشی بە لێپرسراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ سەربەخۆیی.

،،

دیمیتری ژدانیکۆف لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کاتێک وەزیری دەرەوە ڕیکس تیلەرسۆن لە حکومەتی هەرێم ئەپاڕایەوە تا بوەستن لە بانگەشەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ئیگۆر سێچین، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕوسنەفتی ڕوسی، خەریکی نووسینی ڕێککەوتن بوو لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

پاش کەمتر لە مانگێک هێزە عێراقییەکان بە پشتیوانی میلیشیا شیعییەکانی پشتگیریکراو لەلایەن ئێرانەوە، هێرشێکیان ئەنجامدا بۆ دەستبەسەرداگرتنەوەی کێڵگەکان لە کەرکوک. لە هەوڵدا بۆ ڕێگریکردن لە ڕژانی خوێن لە نێوان هەولێر و بەغداد و لەژێر پەستانی ئەمریکادا، هێزە کوردییەکان پاشەکشەیان کرد، ئەمەش ڕێگەی دا بە بەغداد کۆنترۆڵی کێڵگەکان بکاتەوە کە پێشتر داعش دەستیبەسەردا گرتبوو. ئەوەش جێی تێبینییە کە کێڵگە نەوتییەکان بەشێک نەبوون لە خاکی هەرێمی کوردستان لە کاتی ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی، بەڵام دەکرا دەستکەوتی گرنگ ببەخشێ بە هەرێمی کوردستان.

df
بانگەشەی ریفراندۆمی کوردستان ـ ئەیلولی ٢٠١٧

لە بەدەستهێنانەوەی کێڵگە نەوتییەکان لە تشرینی یەکەمی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی نەوت لە بەغداد کۆتایی هێنا بە گرێبەستێک لەگەڵ کۆمپانیای پترۆڵی بەریتانی بە هیوای زیادکردنی توانای بەرهەمهێنان، لە جیاتی بەکارھێنانی ئەو بۆرییە نەوتییەی کە نەوتی خاوی لە کەرکوکەوە دەنارد بۆ تورکیا لە ڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە، ئەم پلانە ئێرانی هەڵبژارد بۆ ناردنی نەوتی عێراق لێیەوە.

زۆرێک لە خەڵکی پێشنیاریان کردووە کە هەوڵەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ دەستبەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان شەڕکەرەکانی داعشی بێبەش کردووە لە قازانجکردن لە فرۆشتنی نەوت، کە یەکێک بوو لە ڕێگە سەرەکییەکانی پەیداکردنی داراییان لە ماوەی حوکمیاندا.

بۆ زیاتر ئاڵۆزیی بارودۆخی نێودەوڵەتی، دیمیتری ژدانیکۆف لە ڕاپۆرتێکدا دەڵێت کاتێک وەزیری دەرەوە ڕیکس تیلەرسۆن لە حکومەتی هەرێم ئەپاڕایەوە تا بوەستن لە بانگەشەی ریفراندۆمی سەربەخۆیی، ئیگۆر سێچن، بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ڕوسنەفتی ڕوسی، خەریکی نووسینی ڕێککەوتن بوو لەگەڵ لێپرسراوانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

ژدانیکۆف ئاماژەشی بەوە داوە کە سێچین نامەیەکی گەیاندووەتە وەزارەتی نەوت لە بەغداد و ڕەخنەی لە`` کەمی پێگەی بنیادنان و بەرژەوەندی`` بەغداد گرتووە،  لەجیاتی هاوکاریکردن لەگەڵ بەغداد، ڕوسنەفت بە باشتری زانیووە کە پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان بەهێزتر بکات کە هەڵگری`` بەرژەوەندی باڵاترە بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکان``.

،،

لە ماوەی کێشەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو، لە کاتێکدا کە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپی هەوڵیاندەدا بۆ وەستاندنی کوردەکان و دڵنیاکردنەوەی بەغداد، بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ڕوسیا دەگەرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر حسابی بەغداد.

fgc

کۆبوونەوەی ڤلادیمێر پۆتین و  نێچیرڤان بارزانی ـ مۆسکۆ ـ ٢٠١٧.٦.٢

لە ماوەی کێشەکانی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان لە ساڵی ڕابردوو، لە کاتێکدا کە ئەمریکا و یەکێتی ئەوروپی هەوڵیاندەدا بۆ وەستاندنی کوردەکان و دڵنیاکردنەوەی بەغداد، بەرژەوەندییە ئابوورییەکانی ڕوسیا دەگەرا بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەسەر حسابی بەغداد.

بەڵام با هەڵە نەکەین، ئیگۆر سێچین تەنها بەڕێوبەری جێبەجێکاری کۆمپانیایەکی سەرەکی نییە لە پیشەسازیی نەوتدا، ئەو هەروەها جێگری سەرۆک وەزیرانی پێشووتری یەکێتی ڕوسیایە،  ئەفسەری پێشووی دەزگای هەواڵگری KGB یە، باوەڕپێکراو و نزیکی سەرۆکی ڕوسیی ڤلادیمێر پۆتینە.

ڕاپۆرتی` ستراتفۆر` جارێک وەسفی کردووە بە فەرمانداری دڵسۆزی FSB و نوێنەری  FSB (خزمەتگوزاری ئەمنی فیدڕالی) لە سێکتەری ووزەی ڕووسی. سێچن ئاماژەی بۆ دەکرێت وەک بەهێزترین پیاوی ڕوسیا، لەدوای پۆتین، وە بە شێوەیەکی بەردەوام لە لیستی سزاکانی ئەمریکادا بووە بۆ ئەو ڕۆڵەی کە لە بابەتی دوورگەی قرم دا هەیبوو.

یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی پێشوو ریکس تیلەرسن لە ماوەی کارکردنیدا بۆ ئیکسۆن مۆبیل، کارەکانی سێچین لە ڕوسنەفت کردی بە کەسی بەرپرس لە بەکارهێنانی ووزە گەورەکەی ڕوسیا لە سەرانسەری جیهاندا. بەبێ گومان ڕوسنەفت ئامرازێکە بۆ سیاسەتی دەرەوەی ڕوسی و سێچن نووکی ڕمەکە پێکدەهێنێت. بۆ نمونە لە هەنگاریا، لە ڕێگەی سێچنەوە، کۆمپانیای سورگوتنێفتگاس، کە سەر بە دەوڵەتە، پشکێکی گەورەی لە کۆمپانیای مۆڵ بەدەست هێنا، کە گەورەترین کۆمپانیای نەوتی هەنگارییە. ئەم بەشە تەنها بەرەوپێشچونێکی ئاسایی نەبوو لە بازاڕی ووزەی نێودەوڵەتیدا، نمونەیەک بوو لە هێزی سیاسەتی ڕوسیا کە لەلایەن سێچنەوە ئەنجامدرا.

کەیبڵسی ئەمریکی لە وتارێکی هەفتانەدا بڵاویکردەوە کە لە کاتی وەرگرتنەکەدا، ئیگۆر سێچین هەڕەشەی لە بەڕێوبەری مۆڵ کردووە بەوەی کە وتویەتی ئەو`` نەک لەگەڵ سورگوتنێفتگاس بەڵکو لەگەڵ دەوڵەتی ڕوسیا دەجەنگێ کە هەنێ ئامرازی هەیە کە کۆمپانیاکان نییانە``. ئەم هەڕەشە شاراوەیە بخەینە کەنارەوە، ئەوەی هەڵسوکەوتی سێچن دەریدەخات ئەو ڕۆڵە دینامیکییەیە کە لە جیاتی کرێملن ئەنجامی دەدات. ئەو لەوانەیە بە ڕەسمی نوێنەری ئەو کۆمپانیا نەوتیە ڕوسیە گەورەیە بێت، بەڵام بە ناڕەسمی وەزیری دووەمی دەرەوەی ڕوسیایە کە بەجێگای کرێملن کار ئەنجام دەدات.

لەگەڵ سەرهەڵدانی جەنگی ساردی دووەم، ترس ئەوەیە کە زۆرێک لەو ستراتیژیی و شێوازانەی کە بڵاوکرابوونەوە لە ماوەی گرژییە جیهانییە دوو جەمسەرییەکەدا لە سەردەمی دیجیتاڵیدا بگەڕێنەوە- سەردەمێک لە جەنگی ناهاوتا و هێرشی زانیاری. بابەتە ئاڵۆزەکان و تەنگژە نێودەوڵەتییەکان دەتوانرێت دووبارە ڕێکبخرێنەوە بۆ ئەوەی بگونجێت بۆ یارییە گەورەکان لەلایەن یاریکەرە دەسەڵاتدارەکانەوە لە نێوان دوو جەمسەرە منافسەکەوە. یەکێک لەو بابەتە ئاڵۆزانە کە دەتوانرێت هەڵبژێردرێت گەڕانە بۆ سەربەخۆیی کوردەکان، کە چەندەها بابەتی ئاڵۆزی تێدایە. زیادبوونی بەرژەوەندی کە ڕوسیا نیشانی داوە لەگەڵ بنیادنانی پرد لەنێوان مۆسکۆ و هەولێر ئەگەری هەیە ئەم بابەتە ئاڵۆزتر بکات. ئەوە ڕوونە کە سێچن تەنها بۆ ڕوسنەفت کار ناکات، بەڵکو بۆ بەرژەوەندییەکانی کرێملنیش کار دەکات. زیادبوونی کاریگەری بەسەر هەولێرەوە، و دۆزە کوردییە گەورەکە، ئەکرێت ببێت بە کێشەیەکی گەورە لە ساڵانی داهاتوودا.

،،

شتێک کە سیاسەتوانانی ئەمریکی نایانەوێ ڕووبدات هەڵبژاردنی دۆزی کوردییە لە لایەن ڕوسیاوە بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، چاندنی فیتنە و دووبەرەکی بووەتە تایبەتمەندییەکی ڕوسەکان لە جەنگی نوێی سارددا، دەکرێت عێراق ببێتە ئامانجی ئەم کارە.

dfxc
ئیگۆر سێچین و ڤلادیمێر پۆتین

گەلی کورد لە عێراق، لە هەموو شتێکدا سەربەخۆن جگە لە سەروەیی نەتەوەیی و دەوڵەت، بەردەوام داوای سەربەخۆیی تەواو و دەوڵەت دەکەن. ئەم تێکۆشانانە ڕووبەڕوی کۆسپ بووەتەوە بەهۆی هەوڵە پێچەوانەکانی ئەمریکا بۆ جێبەجێکردنی پلانی عێراقێکی سەقامگیر و درێژخایەن.

هەرچۆن بێت داواکاری کوردەکان بۆ سەربەخۆیی دەکرێت تەنها ڕووبەڕوی وەڵامی`` ئێستا کاتی نییە`` ببێتەوە بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ. هەندێ جاریش ڕەتکردنەوەی ئەو هەوڵانە بە شێوەیەکی ئاشتییانە نابێت. چونکە دۆزی کورد بە شێوەیەکی سروشتی دۆزێکی سنوربڕە کە کاریگەری هەیە لەسەر هەموو وڵاتانی ناوچەکە، بە ڕەچاوکردنی کوردە نیشتەجێ بووەکانی وڵاتەکانیان، بۆیە هەر بارگرژییەک لەنێوان بەغداد و هەولێر ئەکرێت ببێتە هەڕەشە بۆ ناوچەکە کە خودی خۆی لە بنەڕەتدا ناوچەیەکی ناجێگیرە.

هێزە کوردییە پاڵپشتی کراوەکان لەلایەن ئەمریکاوە ڕووبەڕوی هێرش دەبێتەوە لەلایەن تورکیاوە لە سوریا لە کاتێکدا کە لە دژی ڕژێمی ئەسەد شەڕ دەکات. ڕێکخراوە کوردییە نەتەوەییەكان دڕکێک بوون بۆ ئەنقەرە لە ناوخۆدا، ناوچە ئازادە کوردییەکە لە باکووری عێراق داوای سەربەخۆیی دەکات لە حکومەتە ناجێگیرەکەی بەغداد. 

شتێک کە سیاسەتوانانی ئەمریکی نایانەوێ ڕووبدات هەڵبژاردنی دۆزی کوردییە لە لایەن ڕوسیاوە بۆ لێدان لە بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا، چاندنی فیتنە و دووبەرەکی بووەتە تایبەتمەندییەکی ڕوسەکان لە جەنگی نوێی سارددا، دەکرێت عێراق ببێتە ئامانجی ئەم کارە.

ئەگەر ڕێگەی ئەمریکا بەردەوام دواخستنی بانگەشەی هەولێرە بۆ سەربەخۆیی، لەوانەیە حکومەتی ھەرێمی کوردستان هەستێت بە پچڕاندنی هەندێک لە پەیوەندییەکانی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکاندا بەهۆی`` کەمی بەرژەوەندی بونیادنەرانە`` دەتوانێت بگەڕێت بەشوێن هاوبەشیدا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە نیشاندەری بەرژەوەندییەکی باڵاترن بۆ فراوانکردنی هاوکارییە ستراتیژییەکان. ئەگەر حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەست هەڵبگرێت لەسەر متمانەی بە واشنتن بۆ هاوبەشێک کە هاندەری ویستەکانیانە بۆ دامەزراندنی دەوڵەت، ئەوکات شەڕی ناوخۆی سوریا تاکە جەنگ نابێت لە ناوچەکەدا کە یارمەتیدەرە بۆ پێکهێنانی جەنگێکی ساردی نوێ.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك