بایكۆتی هەڵبژاردنەكان وڵاتانی بەهاری عەرەبی دەگرێتەوە

رەشبینی هاوڵاتیانی عەرەبی و كەنداو لە پرۆسەی دەنگدان

بایكۆتی هەڵبژاردنەكان وڵاتانی بەهاری عەرەبی دەگرێتەوە

489 خوێندراوەتەوە

ن. قاسم حسین
 

وەرگێران و دارشتنەوە
رەزوان زەڵمی

دەتوانین ساڵی 2018 بە ساڵی هەڵبژاردنەكان لە وڵاتانی عەرەبی لە قەڵەم بدەین، بەهۆی ئەو كۆمەڵە هەڵبژاردنە یەك لەدوای یەكانەوە كە لە زۆرێك لە وڵاتانی عەرەبی بەرێوەچوون كە هەم هەڵبژاردنی پەرلەمانی هەم شارەوانی هەم سەرۆكایەتی بوون.


سەرەرای ئەنجامدانی ئەو هەڵبژاردنانە لە وڵاتانی عەرەبی بەڵام لەبەرامبەردا پاشەكشەیەكی زۆر بە بەشداری سیاسی هاوڵاتیانی عەرەبییەوە بەرچاو دەكەوێت بەتایبەت دوای حەوت ساڵ بەسەر تێپەربوونی بەهاری عەرەبی و لەبار بردنی.


دوای بەهاری عەرەبی شتێكی ئەوتۆ نەكرا بۆ چاكسازی لە ژیانی تاكی عەرەبیدا هەم سیاسی هەم ئابوری، و بگرە رۆژانە داواكاری هاوڵاتیان زیاتر و ئارامی و خۆراگریان كەمتر دەبێت، ئەم هەڵبژاردنانەش بەرهەمێكی بەرچاویان نەدا بەدەستەوە لە وڵاتانی عەرەبی. و ئەم كێشەیە تەنها ئەو وڵاتانەی نەگرتەوە كە گۆرانكاری تیایدا روویدا بەڵكو ئەو وڵاتانەشی گرتەوە كە بەردەوامی و ئارامیان دا بە سیستەمەكانیان وەك كوەیت و مەغریب.

 

،،

ئەو چەند هەڵبژاردنەی كە لەم مانگەدا لە عێراق و كوەیت و لوبنان و تونس بەرێوەچون نمونەی ئەو پاشەكشە دیارە بەرچاو دەكەوێت لە بەشداری سیاسی هاوڵاتیان و لە پرۆسەی دەنگدان لە وڵاتانی عەرەبی.

 

یەكێك لە گردبوونەوە جەماوەرییەكان لە بەهاری عەرەبیدا.

 


دەرەنجامی ئەوەی كە هیچ لە هەڵبژاردنەكان بەرهەم نەهات بویە هۆی ئەوەی لێكەوتەی خراپی لێ بكەوێتەوە بۆ نموونە كۆمەڵێك سەركردەی حزبی دەسەڵات و كەمینەیەك لە دەسەڵات مانەوە، تا ئەو سنوورەی كە هاوڵاتیان بەتەواوی رەش بین بوون لە بەرامبەر پرۆسەی دیموكراتی و گۆرانكارییە سیاسییەكان، تا بووە هۆی ئەوەی كە خەڵكی بەتەواوی سڵ بكەنەوە لە بەشداری سیاسی و دەنگدان.

ئەو چەند هەڵبژاردنەی كە لەم مانگەدا لە عێراق و كوەیت و لوبنان و تونس بەرێوەچون نمونەی ئەو پاشەكشە دیارە بەرچاو دەكەوێت لە بەشداری سیاسی هاوڵاتیان و لە پرۆسەی دەنگدان لە وڵاتانی عەرەبی.


لێرەوە دەتوانین باس لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی عێراق بكەین كە رێژەی بەشداری هاوڵاتیان لە دەنگدان لە %45 تێپەری نەكرد، سەرەرای ئەو هەموو بانگەشە و كۆكردنەوەی هاوڵاتیان و بەرێوەچوونی كەرنەڤاڵەكانی هەڵبژاردنەكان و هاندانی خەڵك بۆ رۆشتن بەرەو سندووقەكانی دەنگدان لە رێگەی كەناڵەكان و سۆشیاڵ میدیایەوە وە هەروەها سەرەرای ئەوەی كە رێبەرو زاناو مەرجەعە ئاینییەكان لە عێراق گوێ لێگیراون و تا رادەیەكی زۆر قسە و فتواكانیان لای هاوڵاتیان گرنگی هەیە و هەرچەندە بەخەڵكیان دەگووت برۆنە سەر سندوقەكانی دەنگدان و سزای گەندەڵ بدەن و خەڵكی چاك و باش هەڵبژێرن بەڵام دەرەنجام ئەو رێژەیە كەمە تۆمار كرا كە ئاماژەمان پێكرد.


ئەمەش دەرەنجامی ئەوەی كە هاوڵاتیانی عێراقی رەشبین بوون لەوەی كە لە رێگەی سندوقەكانی دەنگدانەوە بتوانن سزای گەندەڵ بدەن و گۆرانكارییەك بێتە ئاراوە.
كەواتە دەتوانین بڵێین پارتە سیاسیەكان و كەناڵە حزبییەكان سەركەوتوو نەبوون لەوەی كە خەڵكی هان بدەن بچن بەرەو هەڵبژاردن و دەنگدان، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە كوتلەی (سائرون) سەر بە رەوتی صەدر بتوانێ ئەم بۆشاییە پر بكاتەوەو كاریگەری سیاسی لەناوخۆو دەرەوە دابنێت و هاوڵاتی و هەوادارانی خۆی رازی بكات بچن دەنگی پێ بدەن و بەمەش ئەو كوتلەیە بوویە یەكەم و زۆرترین كورسی پەرلەمانی بۆ خۆی مسۆگەر كرد.

 

موقتەدا صەدر، سەرۆكی كوتلەی سائیرون.


هەروەها سەبارەت بە وڵاتی كوەیتیش هەرچەندە هەڵبژاردنی شارەوانی بۆ دە بەربژێر ئەنجامدرا، كە نۆ دانەیان دەمووچاوو خوێنی تازە بوون بەڵام هەر نەبووە هۆی ئەوەی خەڵكی بەشداری زۆر بكەن لە دەنگدانەكەدا و لە %30 رێژەی بەشداری دەنگدان تێنەپەری، سەرەرای ئەوەی كە هەندێ بنەماڵە و خێڵ و كەسایەتی ئۆپۆزسیۆنی یەكیانگرت. و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە سەرۆكی ئەنجوومەنی پێشوو مهلهل خالد دەنگی پێویست بەدەست نەهێنێتەوە. دەتوانین ئەوەش بڵێین كەناڵەكانی راگەیاندنیش لە كوەیت گرنگییەكی ئەوتۆیان بە پرۆسەی هەڵبژاردنی شارەوانیەكان نەدا بەراورد بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی لەو وڵاتە.

 

،،

كەمی بەشداری سیاسی تەنها لە وڵاتانی كەنداودا كورت نابێتەوە بەڵكو ئەمە دیاردەیەكە لەهەموو وڵاتە عەرەبییەكان بوونی هەیە و هاوڵاتیان رەشبینن بەرامبەر سندوقەكانی دەنگدان و بە پێچەوانەی هەندێ لە كۆمەڵگەكانی جیهان، پێیان وایە كە سندووقەكانی دەنگدان هیچیان بۆ ناكات.

 


ئایا كەمی بەشداری سیاسی تەنها وڵاتانی كەنداوی گرتەوە یان هەموو وڵاتە عەرەبییەكان؟


كەمی بەشداری سیاسی تەنها لە وڵاتانی كەنداودا كورت نابێتەوە بەڵكو ئەمە دیاردەیەكە لەهەموو وڵاتە عەرەبییەكان بوونی هەیە و هاوڵاتیان رەشبینن بەرامبەر سندوقەكانی دەنگدان و بە پێچەوانەی هەندێ لە كۆمەڵگەكانی جیهان، پێیان وایە كە سندووقەكانی دەنگدان هیچیان بۆ ناكات.


بەهۆی ئەو روداوەی كە لە میسر رویدا دوای ئەوەی حوسنی موبارەك لەرێگەی شۆرشی جەماوەرییەوە لەسەر كار لابرا و بۆ ماوەی ساڵك (برایانی موسڵمان) لەرێگەی دەنگدانەوە هاتنە سەر حوكم بەڵام هێزی عەسكەری دەسەڵاتی شەرعی لێ سەندنەوە و لەسەر كورسی فەرمانرەوای محمد مورسی سەرۆكی میسری لابرد و دواتر عبدالفتاح سی سی بە پاڵپشتی جەیش و سوپا توانی ببێتە سەرۆك و لەم هەڵبژاردنەی دوایشدا كە سی سی توانی بێ ركابەر ببێتەوە بە سەرۆكی میسر و ركابەرەكانیشی بكاتە زیندانەوە ئەمەش وایكرد كە رێژەی دەنگدان لە میسریش لە %40 تێ‌ نەپەرێت.


لێرەوە دەتوانین باس لە نموونەی دوو وڵاتی دیكەی عەرەبی بكەین كە بەهۆی بێ هیوای هاوڵاتیان لە سندووقەكانی دەنگدان و نەچوونیان بۆ پرۆسەی دەنگدان رێژەی بەشداری هاوڵاتیان وەك وڵاتانی دیكەی عەرەبی لە %40 تێ نەپەری ئەمەش دوای ئەوە كە هاوڵاتیان چاوەروانیان دەكرد كە دوای بەهاری عەرەبی ژیانیان خۆشتربێت و دیكتاتۆرییەت لەوڵات خۆری ئاوا بووبێت و سندووقەكانی دەنگدان ببێتە جێگەی بریاردانی هاوڵاتیان.

وێنەی هەندێ لەسەركردە عەرەبەكان.

 

،،

و بەهۆی بەشداری نەكردنی هاوڵاتیان و بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەسەڵات ئیرادەی تاكی كۆمەڵگا و دەنگدەر تەزویر دەكات و هەڵبژاردن بە سنوورداری دەمێنێتەوە بەبێ هیچ گۆرانكارییەكی سیاسی كەمینەیەك دەست دەگرن بەسەر دەسەڵاتدا بەمەش رۆژبەرۆژ گەندەڵی و ستەمكاری لە وڵاتدا زۆرتر دەبێت.

 

بایكۆت و ئەنتی بایكۆت:

دەرەنجامی ئەم حاڵەتە دەبێتە هۆی ئەوەی كە كۆمەڵێك نوخبەی سیاسی یان حزبی تەقلیدی دەست دەگرن بەسەر كورسی دەسەڵاتدا یاخود لەگەڵ هەندێ حزبی دیكە حكومەت پێك دەهێنن و بۆ ماوەیەكی دووروودرێژ لە دەسەڵات دەمێننەوە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی خەونی گۆرانكاری و پێشكەوتنی سیاسی لەگۆڕ بنرێت.


و بەهۆی بەشداری نەكردنی هاوڵاتیان و بایكۆتی پرۆسەی هەڵبژاردن دەسەڵات ئیرادەی تاكی كۆمەڵگا و دەنگدەر تەزویر دەكات و هەڵبژاردن بە سنوورداری دەمێنێتەوە بەبێ هیچ گۆرانكارییەكی سیاسی كەمینەیەك دەست دەگرن بەسەر دەسەڵاتدا بەمەش رۆژبەرۆژ گەندەڵی و ستەمكاری لە وڵاتدا زۆرتر دەبێت.

لە بەرامبەر بایكۆتدا دەنگێكی دیكە هەیە كە پێی باشە بایكۆتی دەنگدا نەكرێت هانی خەڵكی ئەدەن برۆنە سەر سندووقەكانی دەنگدان وە هەڵبژاردن وەك هەلێك بزانن بۆ گۆرانكاری لە دەمووچاوە دووبارەكاندا، و لەرێگەی كەناڵەكانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا گرنگی بەم دروشمە دەدەن كە بریتییە لە " هاوڵاتی بەرێز بە دانیشتنت لەماڵەوە و نەچوونت بۆ دەنگدان، بەشدار دەبیت لە بەهێزكردنی هەلی سەركەوتنی گەندەڵەكان."


هەرچەندە ئەمەی سەرەوەش شتێكی لۆژیكییە، بەڵام نەیتوانیوە ببێتە خواستێكی گشتی لە شەقامی عەرەبیدا و هاوڵاتی رازی بكات بچن بۆ دەنگدان. هۆكاری سەرەكیش لێرەدا نەبوونی متمانەیە بە پرۆسەی سیاسی و دەسەڵاتداران، بەمەش بازنەی گەندەڵی و خزمایەتی و هەژاری و بێ كاری و فەرامۆشكردنی هاوڵاتیان زۆرتر دەبێت.
...

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك