س: عربى بوست
و: ئاسان محه‌مه‌د
دیارنه‌مانى ئەبوبەکر به‌غدادیی بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ له ماوه‌ى ڕابردودا ناونیشانى چه‌ندین ڕاپۆرتى جیاجیا بوو، وه‌ك له پێشبینیهكاندا ده‌وترا یان مردوه یان برینداره وپێكراوه به‌پێى ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ى كه هه‌بوو، هه‌ندێ له لێپرسراوانى دژه تیرۆرى ئه‌مریكا بۆچونیان وایه كه هێشتا به‌غدادى له ژیاندا ماوه و پلاندانه‌رى ئه‌و ستراتیژە درێژخایەنهى داعشه و پاشماوه‌ى ئه‌و گومڕا و جه‌نگاوه‌رانه‌ى داعش ڕیكده‌خات كه له ڕۆژهه‌ڵاتى سوریادا ماون,
به‌گوێره‌ى ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست)ی ئەمریکی ئه‌وه‌ى كه پشتگیره له بۆچونه‌كانى ئه‌مریكا، ئه‌و زانیاریه ههواڵگریانهیە په‌یوه‌سته به په‌یوه‌ندى و وه‌ڵامى به‌كرێگیراوه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕاپۆرت و ڕونكردنهوانهى كه سیخورەکان له ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا گه‌ڵاڵه‌ى ده‌كه‌ن، وه ئه‌و پێشبینی و به‌ڵگانه‌ى كه ئه‌سته‌مه لێكۆڵینه‌وه و پشتڕاستكردنه‌وه‌ى، ته‌نانه‌ت له‌ناو كه‌سانى ڕێكخراوهكهشدا شاراویە,
وه‌به‌پێى ئه‌و سكاڵایانه‌ى ژێرده‌سته‌كانیان كردویانه و لێكۆڵه‌رانى تیرۆر لە ئەمریکا ئاشكرایان كردووه، ڕێكخراوه‌كه هێزو توانایان زۆر كه‌مه و ناتوانن كۆببنه‌وه‌و كێشه كه‌وتوه‌ته نێویان و دۆخیان زۆر خراپە.
ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ له 1شه‌ممه 20ى ئایارى 2018به‌گوێره‌ى وته‌ى هه‌ندێ له بەپرسانى داعش كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپای عێراقى ئه‌نجام درابوو دەستگیرکران، به‌غدادى داواى له‌هه‌ندێ كه‌سى تایبه‌ت كردووه بۆ كۆبوونه له نزیك شارى (دێره‌زوورى) سوریا بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دوباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى زانستى رێكخراوه‌كه,
،،
به‌گوێره‌ى وته‌ى هه‌ندێ له بەپرسانى داعش كه له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له لایه‌ن ئه‌فسه‌ره‌كانى سوپای عێراقى ئه‌نجام درابوو دەستگیرکران، به‌غدادى داواى له‌هه‌ندێ كه‌سى تایبه‌ت كردووه بۆ كۆبوونه له نزیك شارى (دێره‌زوورى) سوریا بۆ گفتوگۆ كردن له‌سه‌ر چۆنیه‌تى دوباره داڕشتنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى زانستى رێكخراوه‌كه.
هه‌روه‌ها بڵاوبونه‌وه‌ى چه‌ندین به‌ڵگه‌نامه‌ى هه‌واڵگرى تایبه‌ت و جیاجیا، دەربارەی ئەوەی كه به‌غدادیی له‌م مانگانه‌ى كۆتاییدا كار بۆ دووباره داڕشتنه‌وه‌ى چوارچێوه‌ى فیكرى و بیروباوه‌ڕی رێکخراوەکە ده‌ه‌كات بۆ رزگاربوون له‌و هه‌ره‌سه ئابورییه‌ى كه به‌سه‌ر ڕێكخراوهكهیدا هاتووه له عێراق و شام، به‌ده‌ر له مانه‌ش هه‌وڵى گۆڕین نوێكردنه‌وه‌ى په‌یڕه‌وى خوێندنى رێكخراوه‌كه‌ى داوه,
به‌گوێره‌ى خزێندنهوهى پشت ئه‌و په‌یامانه‌ى ئێستاى به‌غدادیی، وادهدردهكهوێت كه هه‌وڵ بۆ داڕشتنه‌وه‌و رێكخستن ڕاستكردنه‌وه‌ى خەلافهتێكى ئایدۆلۆژى له نێوان چه‌كدارانى داعش دەدات.
به‌غدادى پلان بۆچى داده‌نێت ؟
لێپرسراوانى پێشوو و ئێستاى ئه‌مریكا ده‌ڵێن ئه‌مه كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كه ئه‌گه‌ر به‌غدادى سور بێت له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه و ده‌ستبه‌كار بوونى ئه‌وا ڕێكخراوه‌كه به‌شێوه‌یه‌كى ئاسایی ده‌گه‌ڕێته‌وه دۆخى جارانى و خهلافهتەکەیان، كه‌م تازۆر چالاكى جوڵه‌ى نهێنى و نێوده‌وڵه‌تى ده‌ست پێده‌كه‌نه‌وه, (نیكۆلاس ڕاسمۆسن) به‌ڕێوه‌به‌رى پێشوى سه‌نته‌رى نیشتمانى بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر له دیسه‌مبه‌رى ڕابردودا وتی: دواى له‌ده‌ستدانى موسڵ و ڕه‌قه كۆمه‌ڵه ئاماژه‌یه‌كمان ده‌بینى كه ئه‌وه‌ى ده‌سه‌لماند پلان دانراوه بۆ كاروجوڵهى په‌نهان وه‌ك ڕێكخراوێكى نهێنى، هه‌روه‌ها كاتێك له‌و ناوچانه‌ى خۆیاندا وه‌ده‌رنران له‌دواى خۆیان كۆمه‌ڵێك خه‌ڵك و شانه‌ى نوستویان به‌جێهێشتووە.
كاتێك به‌غدادى بانگهێشتى سه‌ركرده‌كانى كرد بۆ كۆبوونه‌وه له ڕۆژهههڵاتى سوریا لە ساڵی ٢٠١٧ کە ده‌وڵه‌تى ئیسلامى له دواساته‌كانیدا بوو، ڕێكخراوه‌كه له عێراق به‌ته‌واوى كۆتاى پێهاتبوو، له سوریاش له ساتى تواوهنهوهدا بوون، له‌و كاته‌دا به‌غدادى بیرۆكه‌ى (منداڵانى خوێندنگه‌ى) له مێشكدا بو كه له‌لاى داعش په‌روه‌رده ده‌كرێن,
داعش هەرەشەی لە ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بیه‌كان کردووە كه جه‌نگاوه‌رانى به‌ره‌و ئه‌وێ ئاڕاسته بكات، ئەبوبەکر به‌غدادیش ده‌یه‌وێت (سعودیه و میسر و ئێران و فه‌له‌ستین) گه‌وره‌ترین گورزیان به‌ر بكه‌وێت,
لە ئێستادا سه‌ره‌راى ئه‌و بارودۆخه‌ى كه داعشى تیایه به‌ڵام گۆڕانكاریى به‌سه‌ر ئامانج په‌یڕه‌وى ڕێكخراوه‌كه له مانه‌وه‌ى گرنگتره، به‌رپرسێكى قۆڵبهستكراویان كه ناسراوه به ئه‌بو زه‌ید عێڕاقى، له گرته‌یه‌كى ڤیدۆیی کە ته‌له‌ڤزێۆنی عێراق بڵاویکردەوە ده‌ڵێت: به ئاماده‌بوونى چه‌ندین سه‌ركرده‌ى گه‌وره كه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كاروباریی په‌یره و پڕۆگرام كۆبوونەتەوە، ئه‌م كۆبوونه‌یه له ناوه‌راستى ساڵى 2017 دا كراوە، ئه‌مه كۆبوونه‌وه‌ى سێیه‌م بوو كه لیژنه‌كه په‌سه‌ندى بكات كه (خه‌لیفه‌ى داعش) ئامادههى كردبوو، كه كه‌سایه‌تیه‌كى گۆشه‌گیر و ژیانێكى سه‌یرى هه‌یه، كه پیاوێكه ته‌نها ڕێگەى داوه بۆ یه‌ك جار ده‌ربكه‌وێت ئه‌ویش له ته‌موزى 2014دابوو لە موسڵ لە کاتی وتاری هەینی دا.
له ستراتیژەکەیدا هاتووە، له‌مه‌ودوا خۆى ده‌رنه‌خات وه‌ك یه‌كێك له سیخورەکانی ناو داعش‌یش ئه‌وه‌ى پشتڕاستكردووەتهوه، كه په‌یوه‌ندى كردووه به ڕۆژنامه‌ى (واشنتۆن پۆست) له ڕێى نامه‌ى كۆد و نهێنیەوە و ده‌ڵێ به‌غدادى به‌رله‌وه‌ى ببێت به تیرۆرست سه‌رقاڵى پیشه‌ى مامۆستاى زانكۆ بووە.
،،
بەپێی ستراتیژە تازەکەیان، سه‌ركرده‌كانى ڕێكخراوه‌كه بڕیارى ئه‌وه‌یانداوه كه به‌رده‌وام نه‌وه‌یه‌كى نوێ و كه‌سانى تازهشیاو پێبگه‌یه‌نن كه بڕوایان به ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هه‌بێت و ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن و بمێننه‌وه و به درێژاى كات بڕوایان به خه‌لافه‌ت هه‌بێت,
ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆربه‌ى سه‌ركرده‌كانى داعش بڕیاریانداوه به زوترین كات ئه‌و منداڵانه‌ى كه له فێرگهكاندان، بهێنرێنه پێشه‌وه و ده‌ستبه‌كاربن و به جه‌نگاوه‌ر بكرێن, چ له عێراق و سوریا بێت یان له ده‌ره‌وه جیاوازى نییه، ده‌ڵێ بۆ ئه‌و كاره هه‌وڵێكى بێ‌سنور و له ڕاده‌به‌ده‌ریان خستووه‌ته گه‌ڕ كه چاوهوهڕوان نه‌كراوه، سه‌ركرده‌كانى ڕێكخراوه‌كه بڕیارى ئه‌وه‌یانداوه كه به‌رده‌وام نه‌وه‌یه‌كى نوێ و كه‌سانى تازهشیاو پێبگه‌یه‌نن كه بڕوایان به ده‌وڵه‌تى ئیسلامى هه‌بێت و ئه‌م نه‌وه‌یه به‌رده‌وام بن و بمێننه‌وه و به درێژاى كات بڕوایان به خه‌لافه‌ت هه‌بێت,
هەروەها ئەم نەوەیە تین و هێز و ورهشیان له ده‌ست نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ته‌كه‌ش شكستیهێنا له هه‌ر ڕویه‌كه‌وه، گوێڕایه‌ڵ بن بۆ فه‌رمانه‌كانى به‌غدادیی و( به‌ها و پێویستى ده‌وڵه‌تى خه‌لافه‌ت له نه‌ستى هه‌موو نه‌ته‌وه‌ى موسوڵمانان و گه‌نجانى باوه‌ڕدار بچه‌سپێنن).
ئایا بەغدادیی زیندووە ؟
له‌و دانیشتنه‌ى كه ئه‌نجامدرا له ساڵى ڕابردودا له (دێره‌زوور) یه‌كێك بووه له‌و دهركهوتنانهى به‌غدادیی كه به‌نهێنى و بە شێوه‌یه‌كى په‌نهان ڕویداوه، به‌غدادیی به‌شێوه‌یه‌كى وورد سه‌ركه‌وتوه بووه له خۆشاردنه‌وه و خۆدزینه‌وه و خۆى به‌دوور گرتووه له هه‌ر بینینێك، کاتێک له 4ى ته‌موزى ساڵى 2014دا كاتێك به‌غدادى چوه ناو مزگه‌وتێكى شارى موسڵ بۆ ڕاگه‌یاندنى ده‌وڵه‌تى ئیسلامى، ئیدی لەوە به‌دوا هه‌ر له ساڵى 2014دا چه‌ندین ڕاپۆرتى ناڕاست سه‌باره‌ت به مردنى بڵابوونه‌وه كه زیاتر له شه‌ش جار له ڕاگه‌یاندن و كه‌ناڵه‌كانه‌وه ڕاگه‌یه‌ندرا كه به سه‌ختى برینداره یان مردوه.
ده‌وترا له كاتى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌دا له جه‌نگێکدا له دواى سێ جار بۆردومانى فڕۆكه‌كانى ئه‌مریكى یان ڕوسى فڕۆكه جه‌نگیه‌كان هه‌ڵیانگرتووه و بێسه‌روشوێنه، وه له هه‌ندێ ڕاپۆرتى تردا ئاماژه به‌وه ده‌كرا كه له لایه‌ن هێزه‌كانى سوریا قۆڵبه‌ست كراوه، یان له بۆردومان و هێرشى زرێپۆشهكاندا به‌سه‌ختى برینداربووه له حوزه‌یرانى ساڵى ڕابردودا، به‌رپرسه‌كانى مۆسكۆ به‌ته‌واوى پشتڕاستیان كرده‌وه و ڕایانگه‌یاند به‌غدادى(سه‌دله‌سه‌د)مردوه,
دواتر وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مریكا (په‌نتاگۆن) تانه‌ى له‌و بڵاوكراوه‌ى مۆسكۆ دا‌و به‌درۆى خسته‌وه‌و ڕاگهیاندراوهكهى به‌بێ به‌ڵگه له قه‌ڵه‌مدا، پاشان به‌رپرسانى ئه‌مریكا بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌غدادى دواى شه‌ڕێكى سه‌خت له موسڵ و ڕه‌ققه قوتار بووه و ئێستا زیندوه‌و له چالاكیدایه به‌ڵام جیگاكهى نادیاره‌و ئاشكرا نییه,
به‌رپرسێكى ئه‌مریكى تایبه‌تمه‌ند له بوارى دژى تیرۆر به‌مه‌رجى ناو نه‌هێنانى ده‌دوێت و ده‌ڵێت: ( به گوێره‌ى هه‌موو ئاماژه‌كان ئه‌و له ژیاندایه‌و به‌رده‌وام خەریکی رێنوێنی و یارمەتیدانە له هه‌موو كاروبارى ڕێكخراوه‌كه‌دا)
له‌دواى لابردنى بهخشیشى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ى له ساڵى 2016 له 10 بۆ 20 ملیۆن دۆلار، له هه‌ندێ شوێن ده‌وترا بینراوه به‌ڵام پشتڕاست نه‌ده‌كرایه‌وه و له هه‌ندێ ڕاپۆرتدا كه به‌رپرسان ئاماژه‌یان پێداوه له بونى هه‌ندێ جوڵه‌ى دیاریكراو، بەرپرسە ئەمریکیەکە ده‌ڵێ دروستترین بۆچون و خه‌مڵاندن كه‌لاى ئێمه هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و هێشتا له سوریایه و له‌و جێگایانه‌ى كه هێشتا له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى داعشدان.
له به‌هارى ئه‌مساڵدا هێزه كوردییه‌كان په‌یتا په‌یتا ئه‌و ناوچه و گوندانه‌یان ئازاد ده‌كرد كه له‌ژێر ده‌ستى داعشدا بوون لە سوریا، به‌غدادیش له كۆتا په‌ناگه‌ى خۆیدا بوو له‌و ناوناچانهدا و كه‌وتبووه مه‌ترسیه‌وه,
دواجار كورده‌كان ناچار به وه‌ستاندن كران و هێرشه‌كانى توركیا ده‌ستى پێكرد و ناوچه‌كانى ژێرده‌ستى داعش دووباره پارێزراو مایه‌وه و لێپرسراوه ئه‌مریكییه‌كان و وڵاتانى تر پشتگیرى خۆیان بۆ هێرشه‌كه‌ى توركیا کە بووە هۆی پاراستن و داڵده‌دانى به‌غدادیی دوپات كرده‌وه,
،،
به‌رپرسانى ئه‌مریكا بۆیان ده‌ركه‌وت كه به‌غدادى دواى شه‌ڕێكى سه‌خت له موسڵ و ڕه‌ققه قوتار بووه و ئێستا زیندوه‌و له چالاكیدایه به‌ڵام جیگاكهى نادیاره‌و ئاشكرا نییه,
ئه‌و به‌رپرسه ئه‌مریكییه ده‌ڵێت داعش دووباره ڕیزه‌كانى خۆى ڕێكده‌خات و وه دوباره هه‌لیان بۆ ههڵكهوتوهتهوه كه خۆیان دروست بكه‌ن، بڕواى وایه ئه‌م جاره به ئه‌سته‌م توشى شكست و شكان ده‌بن, وه‌ك شكسته‌كانى ساڵى كه 2015 ڕویاندا به‌هۆى بێده‌نگبوون و نادیارى به‌غدادى بووە چونکە خۆى پیشانى هێز و چەکدارەکانی نه‌ده‌دا، ته‌نانه‌ت به په‌یامى ده‌نگیش به‌شدارى نه‌ده‌كرد كه ڕه‌نگه به‌س بێت بۆ كۆكردنه‌وه‌ى هێزێكى گه‌وره، كۆتا نامه‌ى كه بڵاویکردەوە له 28ى ئه‌یلولى 2017دا بوو دواى دوو هه‌فته له گرتنى ڕه‌ققه.
ستراتیژیی بێده‌نگبوونى به مەبەست:
چاودێران ده‌ڵێن ونبوون و بێده‌نگبوونى ئه‌نقه‌ستى به‌غدادى به‌شێكه له ستراتیژییه‌كه‌ى كه له ساڵانى ڕابردوودا په‌یڕه‌وى كردووه، (كۆڵ بانزڵ) توێژه‌ر له كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له زانكۆى (برنستۆن) وه بهرٍێوهبهرى نوسین له بڵاوكراوه‌ى (جیهادیكا)كه بڵاوكراوه‌یه‌كى شیكارییه له‌سه‌ر جوڵه جیهادییه‌كان له جیهاندا، ده‌ڵێت زۆربه‌ى پاڵپشتكهرانى داعش ده‌ڵێن به‌غدادیی نایه‌وێت هه‌موو ڕێكخراوه‌كه له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه و كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ئه‌وكه‌سه ده‌كرێت كه له‌ناو ڕێكخراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت,
هه‌روه‌ها كاریگه‌رى كاره شاراوه‌كانى به‌غدادیی له‌سه‌ر ڕێكخراوه‌كه زۆره‌و و زۆرجار مشت‌ومڕ ده‌كه‌وێته ناو ڕێكخراوه‌كه‌وه له‌سه‌ر دیارنه‌مانى، چونکە لای ئەوان ده‌ركه‌وتنى زۆر كاریگه‌ره‌و ڕوداوى چاوه‌ڕوان نه‌كراو دروست ده‌كات,
،،
ونبوون و بێده‌نگبوونى ئه‌نقه‌ستى به‌غدادى به‌شێكه له ستراتیژییه‌كه‌ى كه له ساڵانى ڕابردوودا په‌یڕه‌وى كردووه، (كۆڵ بانزڵ) توێژه‌ر له كاروبارى ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له زانكۆى (برنستۆن) ده‌ڵێت زۆربه‌ى پاڵپشتكهرانى داعش ده‌ڵێن به‌غدادیی نایه‌وێت هه‌موو ڕێكخراوه‌كه له ده‌ورى خۆى كۆبكاته‌وه و كار له‌سه‌ر له‌ناوبردنى ئه‌وكه‌سه ده‌كرێت كه له‌ناو ڕێكخراوه‌كه ده‌رده‌كه‌وێت,
كاتێك له‌م هه‌فتانه‌ى كۆتاییدا كه په‌یامه‌كه‌ى بڵاوبوه‌وه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له دێره‌زوور، واگومان دەبرا كه به‌غدادیی خودى خۆى ده‌یه‌وێت بێته ناو به‌ره‌ى جه‌نگه‌كانه‌وه، (ستیڤن ستالینسكى) به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكردن له په‌یمانگاى توێژینه‌وه‌ى ڕاگه‌یاندن بۆ ڕۆژهه‌ڵات کە ڕێكخراوێكى قازانج نه‌ویسته له واشنتۆن چاودێرى پێگه جیهادییه‌كان ده‌كات له ئینته‌رنێت ده‌ڵێ ئه‌مه كاریگه‌ری له‌سه‌ر مه‌عنه‌ویات و دڵسۆزانى داعش و لاینگرانى ڕێكخراوه‌كه کردووە، به پاڵپشتى و پێشوارى لێكردنى ئه‌م په‌یامه دووباره به‌یعه‌تدانه‌وه به به‌غدادى نوێ بووەتەوە.
ستالینسكى ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌م جاره گرفت و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵات ڕوو بكاته خودى به‌غدادیش، به‌وه‌ى كه ته‌مه‌نى گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 46 ساڵ، ڕه‌نگه به‌هۆى ئه‌و پشتگیریی و پاڵپشتهى كه هه‌یه‌تى و ئه‌و هێزه په‌رته‌وازه‌ى كه له‌و ناوچانه هه‌ن هه‌ركات بیه‌وێت ڕوبكاته ( سامه‌ڕا) زێدى خۆى بۆ خۆ تۆكمه كردن، به‌پێى وته‌ى ئه‌و به‌رپرسه داعش كه وه‌ك ده‌نگۆ بیستویه‌تى له یه‌كێك له‌و پێنج یاریده‌ده‌ره‌ى به‌غدادى كه له ئۆپهراسێنى هێزه عێراقیه‌كان به هاوكارى سوپاى ئهمریكاو توركیا به‌ڕێوه‌چوو.
(رامۆسن) به‌ڕێوه‌به‌رى سه‌نته‌رى نیشتمانى پێشوى بۆ نه‌هێشتنى تیرۆر ده‌ڵێت: ئه‌م هه‌ڵمه‌ته سه‌ربازییه دژ به داعش هێواشه به‌ڵام جێگیر و به‌رده‌وام ده‌بێت و ده‌رفه‌ته بۆ به‌غدادى كه رێگایه‌كى ئارام بگرێته به‌ر بۆ داهاتوو، ڕه‌نگیشه ڕێگاكه بگۆڕێت و به‌ره‌و ئه‌نجامدانى كرده‌ى هه‌ره گه‌وره و ترسناك ( كارى له‌سه‌ر ڕه‌گ و ڕیشه داكوتینى بیرى خه‌لافه‌تى سیاسى و سه‌ربازى كردوه له‌سه‌ر زه‌وى دواى نه‌مانى داعش‌یش وه‌ك ده‌وڵه‌تى ئیسلامى)، پلانیان هه له‌مه‌به‌دوا ده‌ست بگرن به‌سه‌ر شارى موسڵ و ڕه‌ققه‌دا تا ئه‌به‌د، به‌ڵام پڕۆژه‌ى ئیسلامى سونیی توندهاژو تاڕاده‌یه‌ك سه‌رابه‌و نهزۆكە، پێویستى به پاڵپشتى كۆمه‌ڵه لایه‌نێكى چالاك هه‌یه,