ئەمەریكا دەتوانێت خەونی كڕینی فرۆكەی ئێف-35 لە لایەن توركیاوە بخاتە مەترسییەوە؟

ئەمەریكا دەتوانێت خەونی كڕینی فرۆكەی ئێف-35 لە لایەن توركیاوە بخاتە مەترسییەوە؟

828 خوێندراوەتەوە

ن: ئانشێل پێفەر

و: بەهمەن ئەحمەد

مانگی حوزەیرانی داهاتوو توركیا یەكەم پرۆسەی وەرگرتنی ( ئێف-35) ئەنجامدەدات كە بەجەنگاوەری شەبەح ناسراوە، بەپێی لێكدانەوەكانیش ئەمە سەرئێشەیەكی دیكە دەبێت بۆ ئەمەریكا و ئیسرائیل لەپرسی پاراستنی ئاسایشی ناوچەكەدا، سێ هەفتە بەرلە ئێستا یەكەم فڕۆكەی( ئێف-35) كە ئاڵای توركیای لێدرابوو بەسەر ئاسمانی تەكساسدا پیاسەیەكی كرد وەك ئامادەكارییەك بۆ گواستنەوەیان بۆ شوێنی كڕیار.

بەپێی رێككەوتنێكی نێوان ئەمەریكا و توركیا، رۆژی 21 ی حوزەیران فرۆكەی( ئێف-35)ی ئەمەریكی رادەستی هێزی هەوایی توركیا دەكرێت و فرۆكەوانەكانیشیان لەبنكەی فرۆكەوانی (ئێگلین)ی فلۆریدا دەستبە راهێنان دەكەن لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی، لەماوەی چەند مانگێكی كەمیشدا، بەوجۆرەی كە رێككەوتنی لەسەركراوە، دوو فرۆكەی( ئێف-35)ی ئەمەریكی دەگوازرێنەوە بۆ ناوچەی (مالاتیا) ی توركیا و بەئاسمانی ئەو وڵاتەدا دەسوڕێنەوە و ئامانجە سەربازییەكانی خۆیان دژی كوردەكانی سوریا دەپێكن.

فرۆشتنی ئەو دوو فڕۆكەیەش لەلایەن ئەمەریكاوە كە سەرچاوەی دروستبوونی سەرئێشەی دیپلۆماسی و ئاسایشی دەبێت بۆ ئەو وڵاتە و دەستە خوشكەكەی لەرۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئیسرائیل. وەك ئەندامێكی ناتۆ پاش دەیان ساڵ توركیا توانی ببێتە یەكەم بەكارهێنەری جەنگاوەری شەبەح كە پێشتر داوای 100 دانەی لێكردووە، بەڵام رەنگە بەدیهێنانی ئەم خەونە ئاسان نەبێت بەوپێیەی هەفتەی رابردوو لیژنەیەك لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمەریكا رەشنوسی هەمواری یاسای دەسەڵاتەكانی بەرگری نیشتیمانی پێشكەش كردووە كە رێگری لە رادەستكردن و فرۆشتنی فڕۆكەی( ئێف-35) بەتوركیا دەكات.

لەمبارەیەوە، سیناتۆر جەیمس لانكفۆرد، بەهارتسی راگەیاندووە " توركیا لەهاوپەیمانێتی راستەقینە و هاوكارێكی گرنگی ئەو رێكخراوە لەدژایەتیكردنی تیرۆردا دووركەوتۆتەوە."

،،

بەپێی رێككەوتنێكی نێوان ئەمەریكا و توركیا، رۆژی 21 ی حوزەیران فرۆكەی( ئێف-35)ی ئەمەریكی رادەستی هێزی هەوایی توركیا دەكرێت و فرۆكەوانەكانیشیان لەبنكەی فرۆكەوانی (ئێگلین)ی فلۆریدا دەستبە راهێنان دەكەن لەسەر چۆنیەتی بەكارهێنانی، لەماوەی چەند مانگێكی كەمیشدا، بەوجۆرەی كە رێككەوتنی لەسەركراوە، دوو فرۆكەی( ئێف-35)ی ئەمەریكی دەگوازرێنەوە بۆ توركیا.

DFC
فرۆکەی ئێف ٣٥ ی ئەمریکی

لەماوەی جەنگی سارد و ساڵانی دواتریشدا توركیا هاوبەش و پشتیوانێكی گرنگ بووە لەرووبەرووبونەوەی یەكێتی سۆڤیەتدا، بەڵام لەم چەند ساڵەی دوایدا سەلماندویەتی كە چیتر هاوپەیمانی رۆژئاوا نیە. لەماوەی حەوت دەیەی رابردوودا ناتۆ هیچ وڵاتێكی ئەندامی نەبووە كە هێندەی ئێستای ئۆردوغان لاساری ئەو رێكخراوە بكات و ئامادەیی هاوكاریكردنی نەبێت لەڕووی ستراتیژی سەربازییەوە.

ئەردۆغان كەدەسەڵاتەكانی لەزیادبوندایە، لەماوەی جەنگی سوریادا سیاسەتێكی كۆنەپارێزی نیشتیمانی ئیسلامی پەیڕەو كردووە و سەربەخۆیانە گروپە جیهادییەكانی پرچەك كردووە و رێگەی بەجەنگاوەرانی دەوڵەتی ئیسلامیش داوە بەناو خاكەكەیدا گوزەر بكەن.

كاتێك ساڵی 2014 ئەمەریكا بنكە سەربازییەكانی داعشی بۆمباراندەكرد، توركیا رێگەی نەدا ئەمەریكا بنكەی (ئەرچەلیك) بۆ ئەو مەبەستە بەكاربهێنێت.

ئەردۆغان پاش هەوڵی كودەتا شكستخواردووەكەی توركیا لەساڵی 2016، ئۆردوغان تەواوی ئەو ئەفسەرە سەربازییانەی لەكارەكانیان دوورخستۆتەوە كە لەگەڵ ناتۆ كاریان كردووە و بەو ئەفسەرانە جێگەیان گیراوەتەوە كە دژی رۆژئاوان، لەبەرامبەریشدا كار لەگەڵ ئێران و رووسیا دەكات.

هاوكات خزمەتگوزارییە هەواڵگرییەكانیشی ماوەی چەندین ساڵە لەلایەن بەرپرسانی ئێرانییەوە بەڕێوەدەرێت.

توركیا دووهەمین ئەندامی خاوەن هێزی سەربازی ناتۆیە بەڵام بەهۆی تێڕوانینە نەگونجاوەكانی لەگەڵ رۆژئاوا وەك موڵكی ئەو رێكخراوە سەیرناكرێت، بەڵكو هەمیشە وەك قەرزێكە كەدەبێت بیداتەوە و بیگێڕێتەوە بۆ خاوەنەكەی.

پڕچەككردنی توركیا بەپێشكەوتوترین سیستمی سەربازی كە لەخزمەتی رێكخراوی ناتۆ و هاوپەیمانەكانیدا بەكاریناهێنێت دەرئەنجامەكەی ژەنەراڵە ئەمریكییەكانی پنتاگۆن و ئیسرائیلییەكانی تەلئەبیب ناچاردەكات هەمیشە لەسەرخەت بن بۆ رێككردنەوەی ئەو هەڵەیە.

فرۆكەی( ئێف-35) نەك تەنها دواین مۆدێلی فرۆكەی جەنگییە، بەڵكو پێشكەوتوترین بەرهەمی تەكنۆلۆژیای سەردەمیشە. تواناكانی ئەو فرۆكەیە بەجۆرێكە كە دەتوانێت خۆی لە پێشكەوتوترین جۆرەكانی رادار بپارێزێت و سیستمی هەستەوەرە زانیارییەكانیشی هاوكاری دەكات لەرێگەی تۆری زانیارییەوە پەیوەندی لەگەڵ كەشتییە ئاسمانییەكان و ناوەندەكانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی دروستبكات.

بوونی فڕۆكەی( ئێف-35) لەهێزی هەوایی توركیادا تەنها مانای ئەوەنیە كە خاوەنی پێشكەوتوترین چەكی تەكنۆلۆژییە، بەڵكو ئەوەش دەگەیەنێت كە توركیا خاوەنی جۆرێك لەفرۆكەیە كە رێگەی دەدات جوڵەی كەشتییە ئاسمانییەكانی تر ئاشكرابكات و تۆڕی پەیوەندییە هەواڵگرییەكانیان تێكبشكێنێت.

ئەنقەرە لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا زیاتر لەستراتیژی رووسیا نزیكبوەتەوە بەجۆرێك كە داوای سیستمی بەرگری پێشكەوتووی ( ئێس-400) ی لێكردووە. كارپێكردنی فڕۆكەی( ئێف-35) لەناو سیستمی بەرگری رووسیدا وادەكات بەئاسانی نهێنییەكانی دروستكردنی فرۆكەكە بگاتە رووسەكان و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست لەسەری كە یارمەتییان دەدات لەئایندەدا بەئاسانی سیستمی هێرشكردنەكەی راگرن.

،،

بوونی فڕۆكەی( ئێف-35) لەهێزی هەوایی توركیادا تەنها مانای ئەوەنیە كە خاوەنی پێشكەوتوترین چەكی تەكنۆلۆژییە، بەڵكو ئەوەش دەگەیەنێت كە توركیا خاوەنی جۆرێك لەفرۆكەیە كە رێگەی دەدات جوڵەی كەشتییە ئاسمانییەكانی تر ئاشكرابكات و تۆڕی پەیوەندییە هەواڵگرییەكانیان تێكبشكێنێت.

بەرپرسانی ئیسرائیل كە تاوتوێی ئەو بابەتەیان لەگەڵ هاوتا ئەمەریكییەكانیان كردووە دەڵێن گوایا زەحمەتە رێگری لەفرۆشتنی فرۆكەی( ئێف-35) بگرن، بەڵام هیوادەخوازن ئەمەریكا رێگە بەپێدانی سیستمی پێشكەوتوتری سۆفتوێر نەدەن لەفڕۆكەكەدا.

بەپێی بۆچونی شیكەرەوە سیاسییەكان تەنانەت ئەو پرسەش گرفتی گەورەی دپلۆماسی لەنێوان توركیا و ئیسرائیل دروستدەكات. لەلایەكی تریشەوە تەنانەت ئەگەر پرسەكە وەك خۆشی بڕوات و توركیا ببێت بەخاوەنی چەندین فرۆكەی( ئێف-35) ئەوا توركیا خۆی دەزانێت كە پێویستی بەوجۆرە لەپەیوەندی دپلۆماسی هەیە تەنانەت ئەگەر بڕیاری كەمكردنەوەی فرۆشتنی تەكنۆلۆژیاش لەلایەن ئەمەریكاوە بدرێت.

میدیاكانی توركیا ئاماژەبەوەدەكەن كە توركیا هۆشیاری داوەتە ئەمەریكا گەر رێگری لەكڕینی فرۆكەی( ئێف-35) بكەن ئەوا وڵاتەكەی ناچاردەبێت فڕۆكەی( سوخۆی-57) لەرووسیا بكڕێت، بەڵام ئەو بابەتە نابێت جێگای گرنگی خەڵك بەوپێیەی هێشتا فڕۆكەی( سوخۆی-57)ی رووسی لەژێر تاقیكردنەوەدایە و چەندین ساڵی دیكە بریاری كارپێكردنی یەكلایی دەبێتەوە، تەنانەت توانا تەكنۆلۆژییەكانیشی هاوشانی فرۆكە ئەمەریكییەكە نیە.

پرسیارە سەرەكییەكە لێرەدا ئەوەیە دەبێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەندامێكی ناتۆدا بكرێت كە بەوجۆرە مەترسی بۆسەر ئاسایشی جیهان هەبێت و نەتوانێت ببێتە جێگای متمانەی پڕچەككردنی بەسیستمی پێشكەوتووی تەكنۆلۆژی.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك