لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ساختەكاری لە پارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە

نيوەى دەنگی پوچەڵكراوەى هەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆكە

لەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ساختەكاری لە پارێزگای دهۆك ئەنجامدراوە

1570 خوێندراوەتەوە

لەناو ئەو 2000 وێستگەیەی كە لەلایەن كۆمسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانەوە گومانی خراوەتە سەر و چێك كراوەتەوە 1020 سندوق هەڵوەشێنراوەتەوە كە بەتەنها 224 سندوقیان لە پارێزگای دهۆك بوە. بەم پێیەش پارێزگای دهۆك لەەسەر ئاستی عێراق زۆرترین ساختەكاری تێدا ئەنجامدراوە. چونكە لەكۆی 1668 بنكەی دەنگدان، دەنگەكانی 224 دەنگ هەڵوەشێنراوەتەوە كە دەكاتە 13.4% ی كۆی گشتی سندوقەكانی ئەو پارێزگایە.پەرلەمانتارێكی پارتیش دەڵێت" كێشەكە هونەریە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئەنجامدانی تەزویرەوە نییە لەو پارێزگایە".

بەشێوەیەكی گشتی لە هەرێمی كوردستان 400 سندوقی دەنگدان پوچەڵكراوەتەوە كە 224 سندوقی لە پارێزگای دهۆك و 96 سندوقی لە پارێزگای سلێمانی و 73 سندوقی لەپارێزگای هەولێربوە.

بەگریمانەی ئەوەی كە لە هەر سندوقێكدا 200 دەنگ هەبوبێت ئەوا لە هەرێمی كوردستان 80 هەزار دەنگ پوچەڵكراوەتەوە كە بەتەنها 44 هەزای بەر پارێزگای دهۆك دەكەوێت. بەمانەیەكی تر 55%ی كۆی دەنگی پوچەڵكراوە لەهەرێمی كوردستان لە پارێزگای دهۆكە.

لە پارێزگای دهۆك پارتی دیموكراتی كوردستان 353177 دەنگی هێناوە،و یەكگرتوی ئیسلامی 43417 دەنگی بەدەستهێناوە و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی 25656 دەنگی بەدەستهێناوە و یەكێتی 25575 هەزار دەنگی هێناوە و نەوەی نوێ‌ 18026 دەنگی بەدەستهێناوە و گۆڕان 3797 دەنگی بەدەستهێناوە و كۆمەڵی ئیسلامیش 3627 دەنگی بەدەستهێناوە.

هەرچەندە چاوەكان لەسەر ساختەكاریەكانی پارێزگای سلێمانین، بەڵام پێدەچێت ئەوەی لەهەولێر و دهۆك كراوە كەمتر نەبێت لەوەی سلێمانی، كەواتە هۆكاری جەختكردنەوە لەسەر سلێمانی و فەرامۆشكردنی ناوچەكانی دیكە چییە؟

وادەردەكەوێت ململانێی توندی لایەنەكان لەسەر پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی كێبەڕكێی گۆڕان و هاوپەیمانی لەگەڵ یەكێتی هۆكاری ئەوەبێت كە ململانێكە توندوتیژتربێت و دەنهەڵبڕینەكانیش زیاتر بێت.

،،

قاسم گەڵاڵی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوی ئیسلامی:

لە هەولێر و دهۆك هاوشێوەی سلێمانی بەیەك كۆدی هاوشێوە چەند جارێك دەنگ بۆ یەك لیست و كاندید دراوە، هەروەها بەشێوەیەكی دیكەش كراوە كەبریتیە لە دەنگدان بەكارتی جیاواز كە كۆدەكەی جیاوازە، بەڵام شیوازی نوسینی كۆدی سەر كارتە ساختەكان جیاوازە لە نوسینی كۆدی سەر كارتە ئەسڵیەكان و بەو هۆیەشەوە هەزاران دەنگ بۆ لایەنی دەسەڵات دراوە"

لەسەر ئەرزی واقیع لەدهۆك یەكگرتوی ئیسلامی لەدوای پارتیەوە دەنگی دووەمی پارێزگاكەیە، لەدوای ئەویش هاوپەیمانی دێت. وادیارە گۆڕان دهۆكی فەرامۆشكردوە بەهۆی ئەوەی نەبۆتە جێگایەك كە هیوای لەسەر هەڵبچنێت.بۆیە كەمتر خۆی پێوە مەشغوڵ دەكات.

قاسم گەڵاڵی، بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی یەكگرتوی ئیسلامی باس لەوە دەكات كە لە هەولێر و دهۆكیش هاوشێوەی سلێمانی لەڕێگەی پرۆگرامكردنی سیستمەكەوە ساختەكاری كراوە، ئەو دەڵێت" لە هەولێر و دهۆكیش هاوشێوەی سلێمانی بەیەك كۆدی هاوشێوە چەند جارێك دەنگ بۆ یەك لیست و كاندید دراوە، هەروەها بەشێوەیەكی دیكەش كراوە كەبریتیە لە دەنگدان بەكارتی جیاواز كە كۆدەكەی جیاوازە، بەڵام شیوازی نوسینی كۆدی سەر كارتە ساختەكان جیاوازە لە نوسینی كۆدی سەر كارتە ئەسڵیەكان و بەو هۆیەشەوە هەزاران دەنگ بۆ لایەنی دەسەڵات دراوە"


بەبڕوای قاسم گەڵاڵی لە دهۆكدا زیاندمەندی یەكەمی پرۆسەكە ئەوانن و لەكاتێكدا كۆی پرۆسەكە رەتدەكەنەوە چاویان لەوە نییە بەهۆی هوڵوەشاندنەوەی ئەو سندوقانەوە كورسیان بۆ بگەڕێتەوە.

،،

 ڤیان عباس عومەر، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان:

پوچەڵكردنەوەی 224 سندوقی دەنگدان لە دهۆك  كێشەى هونەریە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئەنجامدانی تەزویرەوە نییە لەو پارێزگایە، چونكە بەرای ئەو پارتی خزمەتێكی زۆری خەڵك و ئاوارەكانی كردووە لە ناوچەكەدا بۆیە دەنگی زۆر هێناوە.

بەڵام ڤیان عباس عومەر، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، دەڵێت: پارتی دیموكراتی كوردستان هەر لەسەرەتاوە لەرێگەی سكرتێری مەكتەبی سیاسییەوە فازڵ میرانی ئەوەی راگەیاندووە كە بێ منەتە لە هەر رێو شوێنێ كە كۆمسیۆن بگیرێتەبەر بە بیانووی ئەنجامدانی تەزویر و پارتی ئامادەیە دووبارە بەدەست دەنگەكان ئەژمار بكرێنەوە، چونكە پارتیش غەدری لێكراوە.


ئەو ئەندامەی پارتی سەبارەت بە پوچەڵكردنەوەی 224 سندوقی دەنگدان لە دهۆك پێی وایە كێشەكە هونەریە و هیچ پەیوەندیەكی بە ئەنجامدانی تەزویرەوە نییە لەو پارێزگایە، چونكە بەرای ئەو پارتی خزمەتێكی زۆری خەڵك و ئاوارەكانی كردووە لە ناوچەكەدا بۆیە دەنگی زۆر هێناوە.


ڤیان عباس دەشڵێت دەبێت كۆمسیۆن ئەم كێشەیە یەكلای بكاتەوە، و ئەگەر جارێكی دیكەش دەنگەكان دووبارە ئەژمار بكرێنەوە پارتی لە ئێستا دەنگی زۆرتر دەهێنێت.

 

author photo

ماسته‌ر له‌ زانسته‌ رامیارییه‌كان

ئه‌ندامى كاراى سه‌ندیكاى ڕۆژنامەنووسانی کوردستان