پێشمەرگـە، فاکتەری سەقامگیریی یان ئاڵۆزیی سیاسیی لە داهاتووی کوردستانی عێراقدا

بزوتنـەوەی گۆران داوای لە ئەمریکییەکان کردووە بە مەرج یارمەتی هێزی پێشمەرگە بدەن

پێشمەرگـە، فاکتەری سەقامگیریی یان ئاڵۆزیی سیاسیی لە داهاتووی کوردستانی عێراقدا

1138 خوێندراوەتەوە

فازیل هەورامی ـ ئەلمۆنیتۆر

و: راشـد کەمــال

کاتێک هێزە سەربازییەکانی کوردستانی عێراق، ناسراو بە پێشمەرگە، دەستیکرد بە جەنگی سێ ساڵەی خۆی لە دژی داعش لە ساڵی ٢٠١٤، خەڵکی کوردستان گەشتبوونە ئەو باوەڕەی وەک یەک هێزی نەتەوەیی کە بەرگری لە خاکەکەیان دەکەن سەیریان بکەن، تەنانەت پلە نزمەکانی ئەو هێزەش بڕوایان وابوو بۆ کوردستان شەڕ دژی داعش دەکەن نەک بۆ حزبە سیاسییەکان، هیوایەکی گەورە هەبوو کە لە کۆتاییدا هێزەکانی پێشمەرگە ببن بە هێزێکی ناسیاسی یەکگرتوو لە ژێر دەستی یەک سەرکردەدا.
بەڵام هەڵمەتی ئەم هەڵبژاردن و بارگرژییە پەیوەندیدارەکان ئەم هیوایەی ووردوخاش کرد و جارێکی دیکە سەلماندی کە دوو حیزبی دەسەڵاتدار- پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان وەک "میلیشیایەک" هێزی پێشمەرگە بەکاردەهێنن  بۆ پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندییەکانیان.
"ئەگەر شەق و پارەت نەبێت، ناتواتی لێرە هیچ بەدەست بێنیت" ئەمە وتەیەکی بڵاوە لە کوردستانی عێراقدا، بە مانای ئەوەی هیچ هێزێکی سیاسی توانای گۆڕانکاريي نییە بەبێ بوونی هێزی چەکدار و بڕێکی زۆر لە پارە، ئەمە زیاتر لە ناو هێزی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی باوە، وەک بزووتنەوەی گۆڕان، کە خاوەنی هێزی چەکداریی خۆی نییە.
لە دوای داخستنی سندووقەکانی هەڵبژاردن لە ١٢ی مانگی ئایار، سەرکردەیەکی باڵای یەکێتی نیشتمانی فەرمانی دا بە هێرشکردنە سەر مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان لە سلێمانی، لەو کاتەوە، زۆرێک لە خەڵکی کوردستان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا دەتوانن متمانە بە هێزەکانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییە بە سیاسیکراوەکانی دیکە بکەن لە پارێزگاریکردنی ئەم سیستەمەدا.
شۆڕش حاجی کە بەرپرسێکی باڵای گۆڕانە، لە ٢١ ی ئایار ئاماژەی بەوە دا کە" هێزێکی پڕ چەککراو بە سەرکردایەتی سەرکردەیەکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان هێرشی کردووەتە سەر مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕان بە چەکی قورسەوە... بەبێ ڕووبەڕوبوونەوەی هیچ سزایەکی یاسایی لەلایەن حکومەت و یەکێتی نیشتمانی یەوە، بۆیە لەم جەنگەڵستانەدا گۆڕان پێویستە بیر لە ڕێگەیەکی دیکە بکاتەوە بۆ پارێزگاریکردن لە خۆی".

،،

"ئەگەر شەق و پارەت نەبێت، ناتواتی لێرە هیچ بەدەست بێنیت" ئەمە وتەیەکی بڵاوە لە کوردستانی عێراقدا، بە مانای ئەوەی هیچ هێزێکی سیاسی توانای گۆڕانکاريي نییە بەبێ بوونی هێزی چەکدار و بڕێکی زۆر لە پارە، ئەمە زیاتر لە ناو هێزی ئۆپۆزسیۆنی سەرەکی باوە، وەک بزووتنەوەی گۆڕان، کە خاوەنی هێزی چەکداریی خۆی نییە.

DFXC
هێزەکانی پێشمەرگە بە چەکی قورسەوە لە بەرەیەکی شەری دژ بە داعش


هەرچەندە گۆڕان میلیشیای ڕێکخراوی نییە، بەڵام شوێنکەوتووی چەکداری هەیە کە دەتوانرێت بە خێرایی کۆیان بکاتەوە، وەک لە شەوی هێرشەکەدا، فشارێکی زۆر هەیە لەسەر سەرکردایەتی گۆڕان لەلایەن لایەنگرانیەوە بۆ دروستکردنی هێزێکی میلیشیا بۆ بەرگریکردن لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی هێرشێکی دیکە.
لەو شەوەوە، چەند وەفدێک لە حکومەتی ئەمریکا و نەتەوە یەکگرتووەکان و پەرلەمانی بەریتانیا سەردانی گردی زەرگەتەیان کردووە، کە مەکۆی بزووتنەوەی گۆڕانی لێیە، بۆ باسکردنی پێکهێنانی حکومەتی نوێی بەغداد، هەروەها بۆ بینینی دیمەنەکانی هێرشەکە.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ساڵانە ٤٠٠ ملیۆن دۆلار بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دابین دەکات، کە بە ڕواڵەت خۆیان بە یەکگرتوویی نیشان دەدەن لە پێناو پارێزگاری کردن لەو بەخشینە.
"ئێمە وتمان کە پێویستە ئەو یارمەتییانەتان بۆ پێشمەرگە بە مەرجی یەکگرتنەوەی راستەقینەی هێزەکان دابین بکرێت"، وشیار عومەر بەرپرس ژووری دیپلۆماسی لە بزووتنەوەی گۆڕان کە چاوی بە وەفدە ئەمریکییەکە کەوتبوو وای وت.
لە ساڵی ١٩٩٢وەوە، کە کوردستانی عێراق شێوە ئۆتۆنۆمییەکی وەرگرت، سەرکردەکان دەڵێن کە دەیانەوێت هێزەکان یەکبخەن و یەک سەرکردایەتی دابمەزرێنن. ئەم هەوڵانە لە باشترین بارودۆخدا ڕووبەڕوی سەرکەوتنێکی کاتی بوونەتەوە.
نەوشیروان مستەفا، سەرکردەی سەرەکی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی بووە بۆ زیاد لە دوو دەیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەڵێت`` میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی مەترسی سەرەکین بۆسەر دیموکراسی لە کوردستانی عێراق".

،،

"نەوشیروان مستەفا، سەرکردەی سەرەکی هێزەکانی پێشمەرگەی یەکێتی نیشتمانی بووە بۆ زیاد لە دوو دەیە، لە ساڵی ٢٠٠٥ دەڵێت`` میلیشیاکانی یەکێتی و پارتی مەترسی سەرەکین بۆسەر دیموکراسی لە کوردستانی عێراق".

ERD
چەند پێشمەرگەیەک لە سەنگەرێکەوە چاودێریی جموجوڵی چەکدارانی داعش دەکەن


لە ساڵی ٢٠١٠، مەسعود بارزانی،کە ئەوکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان بوو، ئاگادارییەکانی نەوشیروان مستەفای دووبارە کردەوە لە کاتی بینینی سەرکردە باڵاکانی پێشمەرگەدا، دووپاتی کردەوە کە هێزە سیاسییەکان نابێت دەسەڵاتیان هەبێت بەسەر هێزی پێشمەرگەدا.

بارزانی دەڵێت:" داهاتووی کوردستان پەیوەستە بە هێزەکانی پێشمەرگەوە، بۆیە پێویستەئەم هێزانە ڕێکبخرێنەوە لەسەر بنەمایەکی نوێ، تاوەکو ئەم هێزانە ڕێکخراوتربن، ئێمەی کورد کاریگەرتر دەبین، هەتاوەکو ئەم دوو هێزە یەکنەگرن خەڵک لە ترسدا دەژین".
بارزانی هەنگاوێک زیاتر ڕۆشتە پێش و ووتی کوردەکان "بەڵێنی زۆریان پێ دراوە" لەلایەن هاوپەیمانە ڕۆژئاواییەکانیانەوە، بەڵام بە ئامانج گەیاندنی ئەم بەڵێنانە پەیوەستە بە "ڕێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە".
زۆرێک پرسیار دەکەن کە ئایا هەندێک لە سەرکردە باڵاکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان گرنگییەکی ڕاستەقینە دەدەن بە یەکڕیزی. بەرژەوەندییەکانیان دەکەوێتە مەترسییەوە ئەگەر هێزەکان شەفافتر و یەکڕیزببن، باڵوێزی ئەمریکا ڕایان کرۆکەر لە تەمووزی ٢٠٠٧ نوسیویەتی، یەکڕیزی یانی" هاوکارییەکی سیاسی گەورە لە لایەن پارتی دیموکرات و یەکێتی نیشتمانی، کە پەیوەندییان پڕە لە دووژمنایەتی و گومان و منافەسەوە".
یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان توانییان ١٢ لیوا یەکبخەن لە کۆتایی ساڵی ٢٠١٠ وە تا ساڵی ٢٠١٣، بەڵام لەدوای ئەوە پرۆسەکە وەستا. لە ئەنجامی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردەکان لە ئەیلولی ساڵی ٢٠١٧، بەغداد لەگەڵ هێزی پێشمەرگە تێکگیرا و زۆربەی لیوا یەکخراوەکان بە ئاسانی لێک جودابوونەوە.

،،

بارزانی: داهاتووی کوردستان پەیوەستە بە هێزەکانی پێشمەرگەوە، بۆیە پێویستەئەم هێزانە ڕێکبخرێنەوە لەسەر بنەمایەکی نوێ، تاوەکو ئەم هێزانە ڕێکخراوتربن، ئێمەی کورد کاریگەرتر دەبین، هەتاوەکو ئەم دوو هێزە یەکنەگرن خەڵک لە ترسدا دەژین.


هێزە ئەمنییە کوردییەکان زۆر بە زەقی دابەشبوون، بۆ دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکە و کەسە دەسەڵاتدارەکانی ناو ئەو دوو حیزبە. نەبوونی چاودێری و لێپێچینەوەی گونجاو بۆتە هۆی ئەوەی ئەم هێزە دابەشبووە نووقم بێت لە گەندەڵیدا.

تەنانەت هەندێک بەرپرسی گەندەڵ تێکەڵی بازرگانی بووبوون لەگەڵ داعش، بەڵام وا دیارە کە ڕووبەڕوی هیچ لێپێچینەوەیەک نەبوونةوة، وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە پێکهاتووە لە سەرکردەکانی یەکێتی نیشتمانی و پارتی دیموکراتی کوردستان، ساڵی ڕابردوو پاکێجێکی چاکسازی ٣٥ خاڵیان قبوڵکردووە کە بە هاوکاری ڕاوێژکارە سەربازییە ئەمریکی و بەریتانی و ئەڵمانییەکان جێبەجێ دەکرێت.

DF
هێزەکانی پێشمەرگە لەکاتی تێکشکاندنی پەلامارێکی چەکدارانی داعشدا ـ دەوروبەری کەرکوک

،،

شەڕی دژ داعش و گەندەڵی هەندێک لە سەرکردە باڵاکانی پێشمەرگە و ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە زۆرێک لە پێشمەرگەکان تیایدا دەژین وای کردووە کە پێشمەرگەکان دەرک بەوە بکەن کە تاکە ڕێگای پێشکەوتن یەکخستنی هێزەکانیانە لەژێر دەستی یەک سەرکردەدا بەهیوای شەفافبوونی زیاتر.


شەڕی دژ داعش و گەندەڵی هەندێک لە سەرکردە باڵاکانی پێشمەرگە و ئەو بارودۆخە نالەبارەی کە زۆرێک لە پێشمەرگەکان تیایدا دەژین وای کردووە کە پێشمەرگەکان دەرک بەوە بکەن کە تاکە ڕێگای پێشکەوتن یەکخستنی هێزەکانیانە لەژێر دەستی یەک سەرکردەدا بەهیوای شەفافبوونی زیاتر.
ئەفسەرێک لە هێزی پۆلیسی زێرەڤانی سەر بە پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئەلمۆنیتۆری ڕاگەیاند:" هەموو پێشمەرگە ئاساییەکان و تەنانەت ئەفسەرە پلە مامناوەندەکانیش دەیانەوێت بچنە ژێر دەستی یەک سەرکردایەتی، ئەوەی ڕویدا لە ١٢ ی ئایار لە گردەکەی گۆڕان پێویستە ئاگادارکردنەوەیەک بێت بۆ سەرکردەکانی کوردستان".
هێشتا ئەو دەستەیە لەسەر ئەو پاکێجە چاکسازییەن کە وەزارەتی پێشمەرگە لەگەڵ ڕاوێژکارە هاوپەیمانەکان دەیەوێت جێبەجێی بکات، بەڵام سروشتی دابەشبووی ئەم هێزە لەوانەیە ڕووداوی زیاتر بخولقێنێ وەک ئەوەی لە گردی گۆڕان لە ١٢ ی ئایار ڕویدا، وە ناجێگیری زیاتر ڕوو دەدا ئەگەر بەرپرسەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان نەیەنەوە هۆش خۆیان و هێزێکی تۆکمەی یەکگرتوو بونیاد نەنێن.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك