ڕاپۆرتی بنار هیدایەت
به‌پێی زانیارییەکانی دیپلۆماتیك مەگەزین، به‌هۆی نیگەرانیانەوە له به‌رپرسی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له شاری كه‌ركووك وەک ژمارەیەک لە کادیرانی حزبەکە بەوشێوەیە باسی دەکەن، ژماره‌یه‌ك كادیرانی باڵای پارتی له لقی سێ ده‌چنه ماڵه‌وه و داوا ده‌كه‌ن سه‌ركردایه‌تی حزبەکەیان له‌سه‌ر ئه‌و كێشانه‌ى له‌ناو لقی سێ هه‌یه بێته سه‌رخه‌ت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو لقی سێ ده‌ڵێت "ئیحتیكاری به‌رپرسی لق سنوری تێپه‌ڕاندووه، هاوكات به وته‌ى كارگێرێكی لقی سێی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌كه‌ركووك، به‌هۆی نا عه‌داله‌تی به‌رپرسی لقه‌وه له‌ماڵه‌وه دانیشتوین و ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی پارتی و پارتی نه‌یه‌نه سه‌رخه‌ت قسه‌ى دیكه‌مان ده‌بێت، جێگری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك – گه‌رمیان رایده‌گه‌یه‌نێت "ئه‌و كێشانه په‌یوه‌ستن به‌حزبه‌وه و چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین".
ناوی کادیرە زویر بووەکان:
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ى ده‌ست دیپلۆماتیك كه‌وتووه، ژماره‌یه‌ك به‌رپرسی پارتی كه له 11 كارگێری لق و ئه‌ندامی لقی سێی پارتی له‌كه‌ركووك پێك دێن له‌ماڵه‌وه دانیشتوون، به‌شێك له‌و به‌رپرسانه هۆكاره‌كه‌ى بۆ ئه‌و داگیركارییهى به‌رپرسی لقی سێی پارتی ده‌گێڕنه‌وه، ئه‌و كادرانه پێكهاتوون له " ئارام جه‌باری و دیاری مه‌لا عه‌زیز و فه‌همی فایه‌ق و فوئاد ساڵه‌یی كارگێرانی لق و هه‌ریه‌ك له هه‌ژار و سه‌رحه‌د قادر و حه‌میده ڕه‌ش و مه‌ریوان جه‌لال و هه‌ڵۆ له‌كی ئه‌ندامانی لقی سێی پارتین".
یه‌كێك له‌و كارگێڕانهى لقی سێی پارتی له ئێستادا به‌هۆی به‌رپرسی لقه‌كه‌وه دانیشتووه بۆ دیپلۆماتیك ئاماژه‌ى بههۆكارهكانی چوونه ماڵه‌وه‌ى ده‌كرد، فه‌همی فایه‌ق كارگێری لقی سێی پارتی وتی "به‌رپرسی لقی سێ جۆرێك له قۆرخكاریكردووه له‌ناو لقدا و گوێ به‌شه‌فافییه‌ت نادات، ئێمه ده‌ستمان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ماڵه‌وه دانیشتووین و كاری حزبایه‌تی ناكه‌ین، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام لق به‌هۆی ناعه‌داله‌تی به‌رپرسی لقه‌وه ناچنه‌وه بۆ ده‌وام".
ئه‌و كارگێرهى لقی سێ جهختیشیكردۆتهوه "به‌نیازین نامه‌یه‌ك ئاڕاسته‌ى سه‌رووی لق بكه‌ین، سه‌رجه‌م راستییه‌كان باس بكه‌ین، ئه‌و ئه‌ندامانه‌ی ئێستا له‌ماڵه‌وه‌ن به‌هۆی ناعه‌داله‌تییه‌وه ناچنه‌وه بۆ سه‌ر كاره‌كانیان ئه‌گه‌ریش مه‌كته‌بی سه‌رۆكی پارتی و مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی وه‌ڵاممان نه‌داته‌وه بۆ هه‌ر رووداوێك قسه‌ى خۆمان ده‌بێت.
،،
فه‌همی فایه‌ق كارگێری لقی سێی پارتی لە کەرکوک: به‌رپرسی لقی سێ جۆرێك له قۆرغكاریكردووه له‌ناو لقدا و گوێ به‌شه‌فافییه‌ت نادات، ئێمه ده‌ستمان له‌كار نه‌كێشاوه‌ته‌وه به‌ڵام له‌ماڵه‌وه دانیشتووین و كاری حزبایه‌تی ناكه‌ین، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك ئه‌ندام لق به‌هۆی ناعه‌داله‌تی به‌رپرسی لقه‌وه ناچنه‌وه بۆ ده‌وام.
کەمپینی بانگەشەی پارتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی و ئەنجومەنی پارێزگاکان ـ کەرکوک ـ ٢٠١٤
وەک باقی حزبەکانی دیکەی کوردستان، سەرەرای مەرکەزیەتی حزبەکە بەڵام پارتی كه‌متر کێشە ناوخۆییەکانی دزە دەکەنە ناو میدیا و رایگشتییەوە، به‌ر له‌ساڵێك تاهیر ره‌باتی به‌رێوه‌به‌ری پێشووی ئاسایشی كه‌ركوك ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی پێشكه‌ش به‌پارتی كرد، به‌پێی زانیارییه‌كان له‌رێی ته‌له‌فۆنێكی مه‌سرور مه‌سعود بارزانییه‌وه كێشه‌كه‌ى بۆ چاره‌سه‌ركرا و گه‌ڕایه‌وه ناو ریزه‌كانی پارتی، له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی باڵای پارتی له كه‌ركوك ئاماژه به‌و كێشانه ده‌كات و ده‌ڵێت "هه‌موو حزبێك كێشه‌ى تێدایه وچاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌ش ده‌كرێت".
جێگری بەرپرسی سه‌ركردایه‌تی كه‌ركووك – گه‌رمیان: له‌ناو هه‌موو حزبێكدا كێشه هه‌یه
مامۆستا رێبوار جێگری به‌رپرسی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی پارتی له كه‌ركووك – گه‌رمیان بۆ دیپلۆماتیك باسی له‌وه‌كرد "هه‌ر پارتێكی سیاسیی له‌دنیادا كێشه‌ى هه‌یه، ئه‌و هه‌ڤاڵانه‌ى كێشه‌یان هه‌یه له‌ناو لقی سێ كێشه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ر ده‌كرێت، كه‌س ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه و هه‌مووشیان كوڕی پارتین، ره‌نگه دڵگرانییه‌ك یا شتێكی به‌و جۆره هه‌بێت له‌هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی دا ده‌بین".
ئه‌ندامێكی لقی کەرکوکی پارتی: قسه له‌سه‌ر چوونه ماڵه‌وه‌مان ناكه‌ین
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى له‌ماڵه‌وه دانیشتووه و ده‌وامی لق ناكا، به‌بێ ئه‌وه‌ى ره‌تیبكاته‌وه دڵگرانه له به‌رپرسی لق و كێشه‌یان هه‌یه، ده‌ڵێت هیچ قسه‌یه‌كم نیه له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته.
فوئاد ساڵه‌یی كارگێڕی لقی سێی پارتی بۆ دیپلۆماتیك رایگه‌یاند "له‌سه‌ر بابه‌تی كێشه و چوونه ماڵه‌وه‌مان هیچ قسه‌یه‌كم نیه و باسی هیچ شتێك ناكه‌م جارێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌بێت".
د.محەمەد خورشید، بەرپرسی لقی کەرکوکی پارتی دیموکراتی کوردستان
،،
فوئاد ساڵه‌یی كارگێڕی لقی سێی پارتی لە کەرکوک: له‌سه‌ر بابه‌تی كێشه و چوونه ماڵه‌وه‌مان هیچ قسه‌یه‌كم نیه و باسی هیچ شتێك ناكه‌م جارێ چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین بزانین چی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌ناو لقی سێی پارتی له‌به‌ر هه‌ستیاری بابه‌ته‌كه پێی باش نه‌بوو ناوی بهێنرێت تایبه‌ت بهدیپلۆماتیك مه‌گه‌زینی وت "كێشه‌یه‌كی زۆر هه‌یه له‌ناو لقی سێ، هۆكاره‌كه‌ى بۆ لێك تێنه‌گه‌یشتنی به‌رپرسی لق و ئه‌و كادیرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه، راستییه‌كه‌ى به‌رپرسی لق جۆرێك له قۆرخكاری كردووه له‌ناو لقهكهیدا و كه‌سانی سه‌ربه‌خۆی له ناو لق ده‌هێنێته پێشه‌وه ئه‌مه‌ش بۆته هۆی دڵگرانی ئه‌و كادیرانه و لقیان به‌جێهێشتووه و چوونه‌ته ماڵه‌وه، ده‌شڵێت سه‌ركردایه‌تی پارتی له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته هاتونه‌ته سه‌ر خه‌ت و لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یان پێكهێناوه".
دیپلۆماتیك زیاتر له‌جارێك په‌یوه‌ندی كرد به د. محه‌مه‌د خورشید به‌رپرسی لقی سێی پارتی لە کەرکوک بۆ ئەوەی دەرباری قسەی کارگێر و کادیرە زوویربووەکان قسە بکات و بۆچوونی خۆی بخاتە روو به‌ڵام وه‌ڵامی نه‌دایه‌وه.