ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بۆمبێکی تەوقیتکراو لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک دا

نەتەوە یەکگرتووەکان: کەرکوک خاڵی گەرمی گرژییەکانە و ئەگەری تەقینەوەی هەیە

ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، بۆمبێکی تەوقیتکراو لە نێوان پێکهاتەکانی کەرکوک دا

579 خوێندراوەتەوە

مستەفا سەعدون ـ ئەلمۆنیتۆر

و: بەهـمــەن کەریــم

هه‌ڵبژاردنه‌كانى 12ى ئایار بارگرژى سیاسى و ئه‌منى گه‌وره‌ى دوچارى كه‌ركوك كردۆته‌وه‌و بوه‌ته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى قه‌یران له‌نێو پێكهاته‌ ئیتنیه‌كانى ئه‌م شاره‌ له‌ (كورد ,عه‌ره‌ب و توركمان)، له‌ 30ى ئایار كۆمسیۆنى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى زیاتر له‌ (1000)بنكه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ ,له‌ نێویشیدا (186)بنكه‌ى كه‌ركوك، كه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌ ڕوبه‌ڕوى نائارامى سیاسى بوه‌ته‌وه‌ له‌ نیوان سێ پێكهاته‌ى (كورد ,عه‌ره‌ب و توركمان).


له‌ هه‌مان ڕۆژدا (یان كۆبیچ) سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكارى عێراق له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ئاماژه‌ى به‌و ڕاپۆرتانه‌ دا كه‌ باس له‌ ساخته‌كارى ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌ڵێت "كه‌ركوك خاڵى گه‌رمى گرژییه‌كانه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌رى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه‌.
سه‌دان ئه‌ندامى به‌ره‌ى توركمانى له‌ كه‌ركوك له‌ده‌ورى ئه‌و كۆگایه‌دا مانیان گرتووه‌، كه‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدانى ئه‌و شاره‌ى تیدا پارێزراوه‌ و ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ ئه‌ندامانى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستیان بگات به‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان هه‌رجه‌نده‌ هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆری عێراقیش هاوكاریان ده‌كه‌ن.
به‌ وته‌ى كۆمسیون هه‌ندێک له‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدان له‌ كۆگاكاندا ماونه‌ته‌وه، به‌هۆى ئه‌و مانگرتنانه‌وه‌ ناتوانرێت بگوازێنه‌وه‌ له‌ بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بۆبەغدادی  پایته‌خت، به‌پێى لێدوانى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى كۆمسیۆن هه‌ندێک له‌ مانگرتووه‌كان چه‌كدارن و له‌لایه‌ن په‌ڕله‌مانتار (ئه‌رشه‌د ساڵحی)ه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتى ده‌كرێن.(ئه‌لمۆنیته‌ر) كۆپیه‌كى ئه‌و لێدوانه‌ى سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى لاى خۆى پاراستوووه، كه‌ باس له‌وه‌ ده‌كات ئۆفیسى كه‌ركوكى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستى ناگات به‌و سندوقانه‌ به‌هۆى گردبونه‌وه‌ى چه‌ند گروپێك كه‌ سه‌ر به‌ چه‌ند پارتێكى سیاسى دیاریكراون له‌ ده‌ورى ئه‌و كۆگایه‌ى كه‌ سندوقه‌كانى تیدایه‌.

،،

 سه‌رۆكى نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان بۆ هاریكارى عێراق: له‌ كۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ نیویۆرك ئاماژه‌ى به‌و ڕاپۆرتانه‌ دا كه‌ باس له‌ ساخته‌كارى ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و وتی كه‌ركوك خاڵى گه‌رمى گرژییه‌كانه‌ و ئه‌گه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ به‌رده‌وام بێت ئه‌گه‌رى ته‌قینه‌وه‌ى هه‌یه‌.

DFC
خۆپیشاندانی بەرەی تورکمانی دژی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن ـ کەرکوک


حه‌سه‌ن تۆران، سه‌رۆكى به‌ره‌ى توركمانى هۆشدارى ده‌دات له‌ مه‌ترسى پێكدادان و شه‌ڕ له‌ نێوان پێكهاته‌ جیاوازه‌كانی كه‌ركوك ئه‌گه‌ر وه‌ڵامی داواكاری توركمانه‌كان نه‌درێته‌وه‌ بۆ بژاردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست.

تۆران كه‌ ئێستا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراقه‌، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه‌ له‌لایه‌ن دوو كوڕه‌كه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی پێشوو ڕابه‌رایه‌تی ده‌كرێت تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ ساخته‌كاری له‌ ده‌نگه‌كانی كه‌ركوك، هه‌روه‌ها ڕه‌خنه‌ى توند له‌ "فواد مه‌عسوم"ده‌گرێت كه‌پۆسته‌كه‌ی به‌كارهێناوه‌ بۆ ڕیگریكردن له‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ له‌ ئه‌نجامه‌كان.
له‌ 30 ئایار فواد مه‌عسوم سه‌رۆك كۆمارى عێراق رایگه‌یاند كه‌ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ى هه‌ندێ له‌ ئه‌نجامه‌كان كارێكى نا ده‌ستوریه‌، ئه‌م لێدوانه‌ى سه‌رۆك كۆمار دواى 24 كاتژمێر هات له‌ ڕه‌تكردنه‌وه‌ى دووباره‌ ژماردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان له‌ لایه‌ن یه‌كێتی نیشتمانی كوردستانه‌وه‌.
كورد به‌ ناڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامانى به‌ره‌ى توركمانى تۆمه‌تبار ده‌كەن به‌ پیلانگێڕى له‌ دژى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پیكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك.

شوان داودى ئه‌ندام په‌ڕله‌مانى عێراق سەر بە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئه‌م مانگرتنه‌ به‌راورد ده‌كات به‌ مانگرتنه‌كه‌ى ساڵانى 2012-2013 ى پارێزگاى ئه‌نبار كه‌ بوه‌ هۆى گه‌شه‌كردنى داعش و پێكدادانى ناوخۆیى .

،،

كورد به‌ ناڕاسته‌وخۆ ئه‌ندامانى به‌ره‌ى توركمانى تۆمه‌تبار ده‌كەن به‌ پیلانگێڕى له‌ دژى ئه‌نجامه‌كانى هه‌ڵبژاردن و پیكه‌وه‌ ژیانى ئاشتیانه‌ له‌ پارێزگاى كه‌ركوك، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ( به‌ره‌ى توركمانى ) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ند میلیشیاو پارتێكى سیاسى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ دروستكردنى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و كۆگایانه‌ى كه‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدانى كه‌ركوكى تێدا پارێزراوه‌.

NM
بانگەشەی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ـ کەرکوک ـ ٢٠١٨.٤.١٦


وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ( به‌ره‌ى توركمانى ) یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان چه‌ند میلیشیاو پارتێكى سیاسى تۆمه‌تبار ده‌كات به‌ دروستكردنى به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م ئه‌و كۆگایانه‌ى كه‌ سندوقه‌كانى ده‌نگدانى كه‌ركوكى تێدا پارێزراوه‌.

،،

ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له‌ پارێزگای كه‌ركوك هۆشدارى ده‌دات له‌ پێكدادان و قوڵبونه‌وه‌ى كێشه‌كان كه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و چاره‌نوسێكى نادیار ده‌بات و ئاماژه‌ به‌ لێكه‌وته‌ خراپه‌كانى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها پاكوبێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .

شوان داودى له‌ كونگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ 30ى ئایاردا ده‌ڵێت : سه‌رۆكى لیژنه‌ى هه‌لبژاردنه‌كانى كه‌ركوك كلیلى كۆگاى سندوقه‌كانى داوه‌ به‌ میلشیا چه‌كداره‌كان .
عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركوكیش چونه‌ته‌ پاڵ ئه‌و خۆپیشاندانانه‌وه‌ كه‌له‌ دژی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن ده‌كرێت، كه‌سایه‌تیه‌ سیاسیه‌كانی عه‌ره‌ب بڕوایانوایه‌ كه‌ یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان ساخته‌كاریی له‌ ده‌نگداندا ئه‌نجام داوه‌ و به‌دوای ئه‌وه‌دا ده‌گه‌ڕێت كه‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ بهێنێته‌وه‌ كه‌ركوك,

بۆ ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری پەرلەمانی عێراق دوای  لیستی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، پارێزگاری كه‌ركوك (ڕاكان جبوری) كه‌سه‌ر به‌ هاوپه‌یمانێتی عه‌ره‌بی شاره‌كه‌یه‌ له‌ پله‌ی دوه‌مدا دێت و سێ كورسی له‌ په‌رله‌مانی داهاتوو به‌ده‌ست هێناوه‌، راکان جبوریی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان تاوانبار ده‌كات به‌ چاوپۆشی كردن له‌ ساخته‌كاری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كه‌ركوك.
ئه‌نجومه‌نى عه‌ره‌بى له‌ پارێزگای كه‌ركوك هۆشدارى ده‌دات له‌ پێكدادان و قوڵبونه‌وه‌ى كێشه‌كان كه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و چاره‌نوسێكى نادیار ده‌بات و ئاماژه‌ به‌ لێكه‌وته‌ خراپه‌كانى ئه‌و ئه‌نجامانه‌ ده‌ده‌ن و هه‌روه‌ها پاكوبێگه‌ردى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌خه‌نه‌ ژێر پرسیاره‌وه‌ .
فه‌لاح مه‌شعه‌ل سه‌رنوسه‌رى پێشوى ڕۆژنامه‌ى سه‌باح ده‌ڵێت: كیشه‌كانى كه‌ركوك زۆر جدین به‌تایبه‌ت له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى به‌ قه‌باره‌ى ڕاسته‌قینه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌ڕێوه‌بردن له‌ پێكهاته‌ جیاوازه‌كان هه‌یه‌و پێیوایه‌ كه‌ كورد مافى نوێنه‌رایه‌تى ته‌واوى به‌ توركمانه‌كان نه‌داوه‌.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك