و: دانا ساڵـــح
ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك كۆماری توركیا و كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی له هه‌ر ساته وه‌ختێكدا پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌رپا ده‌كات له باكوری عێراق دژی بنكه و پێگه‌كانی پشته‌وه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه).
دوێنی پێنجشه‌ممه ئه‌ردۆغان له چاوپێكه‌وتنێكی هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌گه‌ر بچوكترین هه‌ره‌شه له‌سه‌ر توركیا هه‌بێت، ئه‌وا سه‌رچاوه‌كه‌ی له عێراقهوهیهوه، بۆیه وڵاته‌كه‌ی ئاماده‌یه بۆ پاككردنه‌وه‌ی باكوری عێراق له په‌كه‌كه ئه‌گه‌ر به‌غداد خۆی به‌و كاره هه‌ڵنه‌سێت، وتیشی، پرۆسه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مجاره فراوان ده‌بێت و مه‌خموریش (مه‌به‌ست كامپی مهخمورهی كوردانی توركیایه) ده‌گرێته‌وه.
له چاوپێكه‌وتنه ته‌له‌ڤزیۆنییه‌كه‌دا كە زیاتر وه‌ك بانكه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه بووه، ئه‌ردۆغان هۆشداریدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر شنگال و قه‌ندیل و مه‌خمور، به‌تایه‌تیش له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌غداد نه‌توانێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
،،
ئه‌ردۆغان هۆشداریدا و ئاماژه‌ی به‌وه كرد مۆڵه‌ت له هیچ كه‌س وه‌رناگرن بۆ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆن بۆ سه‌ر شنگال و قه‌ندیل و مه‌خمور، به‌تایه‌تیش له حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر به‌غداد نه‌توانێت ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بكات.
بانگەشەی ئەردۆغان بۆ هەڵبژاردنەکەی ٢٤ی حوزەیران
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆشی دووباره كرده‌وه كه ده‌ڵێت" له هه‌ر وه‌ختێكدا بێت ئێمه دێین هه‌روه‌ك چووین بۆ غه‌ززه".
ئه‌ردۆغان له‌م دواییانه‌دا، باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ئه‌گه‌ری ئۆپراسیۆنی سوپای توركیا بۆ سه‌ر چیای قه‌نیل و شنگال هه‌یه كه بنكه و باره‌گاكانی پشته‌وه‌ی په‌كه‌كه‌ی لێبه، هاوشێوه‌ی ئۆپراسیۆنی "قه‌ڵعانی فورات" له ئابی 2016 و "چڵه زه‌یتوون" له كانونی دووه‌می 2017 له باكوری سوریا، كه دژی هێزه كوردییه‌كان بوون.
دووشه‌ممه‌ی رابردووش، وه‌زیری ناوخۆی توركیا وتی "سوپای وڵاته‌كه‌ی به ئاراسته‌ی بنكه‌كانی پارتی كرێكارانی كوردستان له چیای قه‌ندیل له باكوری عێراق پێشره‌ویی ده‌كه‌ن، ده‌ستپێكردنی ئه‌و پرۆسه سه‌ربازییه‌ش ته‌نها له‌سه‌ر كاته‌كه‌ی وه‌ستاوه".
،،
ئه‌ردۆغان ئه‌و قسه‌یه‌ی خۆشی دووباره كرده‌وه كه ده‌ڵێت" له هه‌ر وه‌ختێكدا بێت ئێمه دێین هه‌روه‌ك چووین بۆ غه‌ززه".
سەڵاحەدین دەمیرتاش، کاندیدی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی تورکیا
سه‌رۆكی توركیا داواشی له حكومه‌تی عێراق بجوڵێت دژی بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان له‌سه‌ر خاكی باكوری وڵاته‌كه‌ی، هه‌ره‌شه‌ی ده‌ستێوه‌ردانیشی كرد ئه‌گه‌ر به‌غداد وه‌ك رابردوو هیچ شتێكی نه‌كرد.
ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان، پێش دوو هه‌فته له به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مانی توركیا دێت، وه‌ك به‌شێك له پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه داده‌نرێت، چونكه هه‌ر له چاوپێكه‌وتنه‌كه‌دا ئه‌ردۆغان وتی تاوتوێی هه‌ڵگرتنی باری نائاسایی له وڵات‌دا ده‌كه‌ن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 24ی حوزه‌یران، توركیا له دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی 15ی ته‌موزی 2016 وه باری نائاسیی به‌سه‌ر وڵات‌دا سه‌پاندووه.
له دوایین چاوپێكه‌وتنیدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری دێر شپیگڵی ئه‌ڵمانی، سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی توركیا باسی له ئه‌ردۆغان كرد و وتی توركیا له ئه‌ردۆغان توره‌یه و گه‌له‌كه‌یان له هه‌ڵبژاردندا به ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت به‌سه.