كێ له‌پشت سه‌ركه‌وتنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه‌ بوو ؟

ئایا زه‌مه‌نى باڵاده‌ستى پارتى و یەکێتی كۆتایى هاتووه‌؟

كێ له‌پشت سه‌ركه‌وتنى دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانه‌وه‌ بوو ؟

2940 خوێندراوەتەوە

تێپه‌ڕاندنى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردن له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكدا له‌ به‌غدا چۆن هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌؟ له‌ كاتێكدا لایه‌نه‌ براوه‌كان خه‌ریكى گفتوگۆكانى پێكهێنانى حكومه‌ت و هاوپه‌یمانى بوون، لایه‌نه‌ ناڕازیبه‌كانیش سه‌ركه‌وتوبوون له‌وه‌دا كه‌ ڕیسه‌كه‌یان بكه‌نه‌وه‌ خورى و هه‌موو شتێك بهێننه‌وه‌ بۆ خاڵى سه‌ره‌تا، هەمواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌، ده‌رگا به‌ ڕووى قۆناغێكى سیاسى نوێدا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ سه‌ره‌تاكه‌ى دیاره‌ نازانرێت كۆتایه‌كه‌ى به‌كوێ ده‌گات.

له‌كارخستنى كۆمسیۆن و بڕیارى دووباره‌ بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ ده‌ست و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ده‌نگدانى تایبه‌ت و ئاواره‌كان، له‌و بڕیاره‌ قورسانه‌ بوون كه‌ ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ل ایه‌ن په‌رله‌مانى عێراقه‌وه‌ له‌ چوارچێوه‌ى هه‌موارى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان تێپه‌ڕێندران.

هه‌رچه‌نده‌ له‌سه‌ر ئاسى عێراق زۆر لایه‌ن هه‌ن كه‌ هه‌نگاوه‌كه‌ى په‌رله‌مان زیانیان پێده‌گه‌یه‌نێت به‌ڵام هیچ كام له‌ لیسته‌ گه‌وره‌كان به‌ ئاشكرا دژایه‌تى ئه‌و پڕۆژه‌ یاسایه‌یان رانه‌گه‌یاند جگه‌ له‌ پارتى دیموكراتى كوردستان و یه‌كێتى نیشتیمان كوردستان، كه‌ به‌ئاشكرا دژى یاساكه‌ى په‌رله‌مان هاتوونه‌ته‌ سه‌ر خه‌ت، تەنانەت میدیای یەکێتی  ئەو دانیشتنەی پەرلەمان بە "پیلانگێریی ٦ی حوزەیران" ناودەبەن
پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ چۆن ڕوویدا؟ له‌كاتێكدا هه‌موان خه‌ریك بوو ته‌سلیمى ئه‌نجامه‌كان ده‌بوون، ئایا له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا چۆن یاریه‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ ؟

،،

پرسیارى سه‌ره‌كى ئه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ چۆن ڕوویدا؟ له‌كاتێكدا هه‌موان خه‌ریك بوو ته‌سلیمى ئه‌نجامه‌كان ده‌بوون، ئایا له‌ ماوه‌ى چه‌ند كاتژمێرێكى كه‌مدا چۆن یاریه‌كه‌ هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ ؟

 

گومان له‌وه‌دا نییه‌ داینه‌مۆى دژایه‌تى پرۆسه‌كه‌ سه‌رۆكایه‌تى پەرلەمانی عێراق بوون به‌ سه‌رۆك و هه‌ردوو جێگره‌كه‌یه‌وه‌.

سه‌لیم جبورى، سه‌رۆكى په‌رله‌مان كه‌ به‌پێى ئه‌نجامه‌كان سه‌رنه‌كه‌وت بۆ په‌رله‌مان، ڕۆڵى سه‌ره‌كى بینى له‌ جوڵاندنى په‌رله‌مان به‌ ئاراسته‌ى ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ى كۆمسیۆن.
هه‌روه‌ها هومام حه‌مودى، جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مانیش كه‌ سه‌رۆكایه‌تى ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی ده‌كات ته‌نها یه‌ك كورسى په‌رله‌مانى هێناوه‌ و كورسیه‌كه‌ش بۆ ئه‌و نییه‌.
ئارام شێخ موحه‌مه‌د، جێگرى دووه‌مى سه‌رۆكى په‌رله‌مان، كه‌ حزبه‌كه‌ى خۆى به‌ زیانمه‌ندترین لایه‌نى ساخته‌كارییه‌كان ده‌بینێت ڕۆڵى گرنگى بینى له‌ كۆكردنه‌وه‌ى لایه‌نه‌ نارازییه‌ كوردییه‌كان و سه‌ركه‌وتنى پرۆسه‌كه‌.

dfc
بەرێچوىەچوونی پرۆسەی دەنگدان بۆ پەرلەمانی عێراق ـ ٢٠١٨.٥.١٢


له‌سه‌ر ئاستى حزبه‌ سیاسیه‌كان، په‌رله‌مانتارانى سێ لایه‌نى كوردستانى گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ به‌ هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ له‌ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى رابردوو له‌ به‌غداد كۆششێكى زۆریان كرد بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ى دۆخه‌كه‌، به‌ڵام له‌ هه‌مووان كاریگه‌رتر نورى مالیكى و فراكسیۆنه‌ 90 كه‌سیه‌كه‌ى بوون، كه‌ زۆر به‌توندى دژى ئه‌نجامه‌كان وه‌ستانه‌وه‌، پاشان فراكسیۆنى وه‌ته‌نیه‌ى ئه‌یاد عه‌لاوى و به‌شێكى زۆر له‌ سوننه‌كان له‌پشتى هه‌موار كردنه‌وه‌كه‌ بوون.
له‌ هه‌مووشى گرنگتر گۆڕانى هه‌ڵویستى ئه‌مریكا و ئێران بوو له‌ قۆناغه‌كانى كۆتایدا له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌.
به‌لاى ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ دوو هۆكارى گرنگ هه‌بوون بۆ پشتكردنه‌ ئه‌نجامه‌كان، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به‌ سه‌ركه‌وتنى موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رئێشه‌یه‌ بۆ ئه‌مریكیه‌كان و نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌كاتێكدا تائێستاش به‌ فه‌رمى ئه‌مریكا وه‌ك داگیركه‌ر سه‌یرده‌كات. خاڵى دوه‌میش په‌یوه‌ندى به‌ خستنه‌ڕوى هه‌زاران به‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ ده‌یسه‌لمێنێت ساخته‌كارى گه‌وره‌ كراوه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا.
بۆ ئێرانیه‌كانیش هه‌مان هۆكار راسته‌، چونكه‌ موقته‌دا سه‌در وه‌ك چۆن بۆ ئه‌مریكا گره‌نتى نییه‌ بۆ ئیرانیش پیاوێكى رامكراو نییە و كه‌س نازانێت چى له‌ مێشكیدا هاتوچۆ ده‌كات.
نێرده‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كانیش له‌ عێراق ناسراو به‌ یونامى، هاتونه‌ته‌ سه‌رخه‌ت و نزیكه‌ى 45 هه‌زار لاپه‌ره‌ى دیكۆمێنتى ساخته‌كارییان خراوه‌ته‌ به‌رده‌ست.

،،

به‌لاى ئه‌مریكیه‌كانه‌وه‌ دوو هۆكارى گرنگ هه‌بوون بۆ پشتكردنه‌ ئه‌نجامه‌كان، یه‌كه‌میان په‌یوه‌ندى به‌ سه‌ركه‌وتنى موقته‌دا سه‌دره‌وه‌ هه‌یه‌ كه‌ سه‌رئێشه‌یه‌ بۆ ئه‌مریكیه‌كان و نازانن چۆن مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵدا بكه‌ن، له‌كاتێكدا تائێستاش به‌ فه‌رمى ئه‌مریكا وه‌ك داگیركه‌ر سه‌یرده‌كات. خاڵى دوه‌میش په‌یوه‌ندى به‌ خستنه‌ڕوى هه‌زاران به‌ڵگه‌وه‌ هه‌یه‌ لەسەر ساختەکاریی.

له‌ ئێستادا هه‌ر به‌ته‌نها خواستێكى ناوخۆیى نییه‌ كه‌ داواى دووباره‌ بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ڕێگه‌ى ده‌ستى ده‌كات، به‌ڵكو خواستێكى نێوده‌وڵه‌تیشى بۆ په‌یدابووه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا داموده‌زگا گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌ى عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ و چاودێرى دارایى و ئاسایش و هه‌واڵگرى پشتگیرى له‌ دووباره‌ پێداچونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

ته‌نانه‌ت ئه‌و شاره‌زا یاسایانه‌شى له‌ نمونه‌ى تاریق حه‌رب كه‌ تا دوێنێ دژى پرۆسه‌كه‌ بوون ئێستا قسه‌كانیان گۆڕانى به‌سه‌ردا هاتوه‌ و باس له‌ ده‌ستوریبوونى كاره‌كه‌ ده‌كه‌ن..

df
دانیشتنی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەکان ـ پەرلەمانی عێراق ـ بەغداد ـ ٢٠١٨.٦.٦

ته‌نها ده‌زگایه‌ك كه‌ له‌وانه‌یه‌ بتوانێت گرفت بۆ یاساكه‌ دروست بكات بریتیه‌ له‌ دادگاى فیدراڵى، كه‌ وه‌ك دوایه‌مین ڕێگه‌ چاره‌ لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان په‌نایان بۆ بردووه‌، هه‌رچى كۆمسیۆنه‌ به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان ته‌سلیم بوون و ئاڵاى سپیان هه‌ڵكردووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى قه‌ده‌غه‌ى سه‌فه‌ریان لێكراوه‌ له‌ماوه‌ى داهاتوشدا ره‌وانه‌ى دادگا ده‌كرێن، بۆیه‌ ترسیان هه‌یه‌ له‌حاڵه‌تى ملكه‌چ نه‌بوون بڕیارى مه‌ترسیدارتریان له‌سه‌ر ده‌ربچێت
به‌هۆى بڕیاره‌كه‌ى په‌رله‌مانه‌وه‌ هه‌ڵبژاردن گه‌ڕێنرایه‌وه‌ بۆ چوار گۆشه‌ى یه‌كه‌م و دوور نییه‌ ئه‌و پرۆسه‌یه‌ چه‌ند مانگێك نه‌خایه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌م هه‌فته‌یه‌ 9 دادوه‌ر دیارى بكرێن له‌جێگه‌ى 9 ئه‌ندامه‌كه‌ى ئەنجومەنی کۆمسیاران، پاشان نۆره‌ى دانانى دادوه‌رى شاره‌كان دێت له‌ جێگه‌ى به‌رپرسانى كۆمسیۆنى شاره‌كان، پاشان باگكردنه‌وه‌ى فه‌رمانبه‌رانى كۆمسیۆن بۆ بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان و له‌وانه‌یه‌ پرۆسه‌كه‌ تا 30-50 ملیۆن دۆلار خه‌رجى بوێت.

،،

هه‌ر ته‌نها خواستی ناوخۆیى نییه‌ كه‌ داواى دووباره‌ بژاردنه‌وه‌ى ده‌نگه‌كان به‌ڕێگه‌ى ده‌ستى ده‌كات، به‌ڵكو خواستێكى نێوده‌وڵه‌تیشى بۆ په‌یدابووه‌، هه‌ربۆیه‌ له‌ماوه‌یه‌كى كه‌مدا داموده‌زگا گرنگه‌كانى ده‌وڵه‌ى عێراق له‌ ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى و ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ و چاودێرى دارایى و ئاسایش و هه‌واڵگرى پشتگیرى له‌ دووباره‌ پێداچونه‌وه‌ى بابه‌ته‌كه‌ ده‌كه‌ن.

به‌هه‌موو پێوه‌رێك ئه‌وه‌ى له‌به‌غدا ڕویدا شكستى دیبلۆماسیه‌تى یه‌كێتى و پارتى بوو، له‌ به‌رامبه‌ریشدا سه‌ركه‌وتن بوو بۆ دیبلۆماسیه‌تى لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان.

له‌ چه‌ند كاتژمێرى به‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌ى په‌رله‌مان وه‌فدى باڵاى یه‌كێتى و پارتى له‌ به‌غداد بوون به‌ مه‌به‌ستى شكستهێنان به‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان و په‌یوه‌ندیان به‌ چه‌ند لایه‌نێكیشه‌وه‌ كرد، هه‌ر هه‌مان كات به‌رهه‌م ساڵح له‌ به‌غداد بوو به‌ یاوه‌رى سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى گۆڕان و یه‌كگرتوو كۆمه‌ڵ ژماره‌یه‌ك سه‌ردانى دیپلۆماسى كرد.

به‌ سه‌ركه‌وتنى دانیشتنه‌كه‌ى په‌رله‌ماندا ده‌ركه‌وت كه‌ به‌رهه‌م ساڵح و لایه‌نه‌ نارازییه‌كان گروه‌كه‌یان برده‌وه‌ و به‌ڕه‌كه‌یان له‌ژێرپێى پارتى و یه‌كێتى ده‌رهێنا.
ئێستا پرسیاره‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئایا زه‌مه‌نى رێكه‌وتنه‌ سیاسیه‌كانى پارتى و یه‌كێتى له‌ به‌غداد كۆتایى هاتووه‌؟ له‌كاتێكدا پێشتر پارتى و یه‌كێتى نوێنه‌رایه‌تى به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانى كوردیان ده‌كرد له‌به‌غداد، پێده‌چێت شكستى دیپلۆماسیان به‌رامبه‌ر به‌رهه‌م ساڵح له‌ رازیكردنى زۆرترین لایه‌ن بۆ به‌شداری كۆبوونه‌وه‌كه‌ى په‌رله‌مان، سه‌ره‌تاى كۆتایى قۆناغى به‌هارى یه‌كێتى و پارتى بێت، بەڵام هەموو ئەگەرێکی  پێچەوانەش و هەڵگەرانەوەی جارێکی دیکەی یاریەکە بۆ بەرژەوەندی پارتی و یەکێتی چاوەڕێکراوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری