دواى عەفرین، ئەردۆغان بەختی خۆی لە قەندیل تاقی دەکاتەوە

" ده‌گه‌ینه‌ سەر په‌كه‌كه‌ پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان بگه‌ن به‌ ئێمه‌"

دواى عەفرین، ئەردۆغان بەختی خۆی لە قەندیل تاقی دەکاتەوە

876 خوێندراوەتەوە

 راپۆرتی dailysabah

و: بەهمەن کەریم

پاش چه‌ند مانگێك له‌ ئاماده‌كارى و چونه‌پێش له‌ هه‌رێمى كوردستان سوپاى توركیا ئاماده‌یه‌ بۆ ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌یه‌كى به‌رفراوان دژى بنكه‌ سه‌ره‌كیه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و وه‌شاندنى گورزى سه‌ربازى له‌و ڕێكخراوه‌، ڕۆژى سێشه‌مه‌ ٥ی حوزەیران "ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"وتى كه‌ ئه‌وان سورن له‌سه‌ر ڕیشه‌كێشكردنى په‌كه‌كه‌"ئێمه‌ ده‌گه‌ینه‌ سه‌رچاوه‌كانى ئه‌وان(په‌كه‌كه‌) پێش ئه‌وه‌ى ئه‌وان بگه‌ن به‌ ئێمه‌".

ئه‌ردۆگان كه‌ له‌باكوورى پارێزگاى زۆنگولداك قسه‌ى بۆ لایه‌نگرانى پارته‌كه‌ى (AKP) ده‌كرد وتى سوپا ده‌چێته‌ قه‌ندیل و سنجار و باكورى عێراق و پارێزگاى نه‌ینه‌وا كه‌ ناوچه‌ى چالاكیه‌كانى په‌كه‌كه‌ بوون له‌ ساڵى 2015 وه‌.
سوپاى توركیا له‌ ئێستادا 25 كیلۆمه‌تر هاتونه‌ته‌ ناو هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ى برادۆست و دۆڵى به‌رازگیردا گرتووه‌، كه‌به‌ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى داده‌نرێت به‌ره‌و قه‌ندیل.

هه‌روه‌ها ڕۆژى سێشه‌مه‌ی هەفتەی پێشوو هێزه‌ تایبه‌ته‌كانى سوپاى توركیا، كه‌ به‌شداربون له‌ ئۆپراسیۆنى "چڵه‌ زه‌یتون" له‌ دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ عه‌فرین، گواسترانه‌وه‌ بۆ قه‌ندیل بۆ به‌شداریكردن له‌و هێرشه‌ چاوه‌ڕوانكراوه، زیاتر له‌وه‌ش سوپا بنكه‌ى تانك و هه‌لیكۆپته‌رى له‌و ناوچه‌یه‌ دامه‌زراندووە، هه‌روه‌ها بنكه‌ى ئاسمانى بۆ فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانی UAVs كه‌ ده‌ستكردى ناوخۆیى توركیایه‌ دامه‌زراندووە، کە پێشتر ئەو فرۆکەیە له‌ جه‌نگى دژى په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنور به‌كارهێنراوه‌.

،،

سوپاى توركیا له‌ ئێستادا 25 كیلۆمه‌تر هاتونه‌ته‌ ناو هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌ى برادۆست و دۆڵى به‌رازگیردا گرتووه‌، كه‌به‌ ده‌روازه‌ى سه‌ره‌كى داده‌نرێت به‌ره‌و قه‌ندیل، هەروەها هێزه‌ تایبه‌ته‌كانى سوپاى توركیا، كه‌ به‌شداربون له‌ ئۆپراسیۆنى "چڵه‌ زه‌یتون" له‌ دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ عه‌فرین، گواسترانه‌وه‌ بۆ سنوری برادۆست.

df
ئەردۆغان لەسەر سنوری نێوان تورکیا و سوریا ـ نیسانی ٢٠١٨


وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركیا "به‌كر بۆزداخ" له‌ چاوپێكه‌تنێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌وه‌ى، كه‌ په‌كه‌كه‌ تواناى جموجۆڵ و چالاكى نه‌ماوه‌ و هه‌ركات پێویست بێت ده‌بێت هێرشى زه‌مینى ده‌ستێبكات و نابێت شه‌ڕى دژى په‌كه‌كه‌ له‌به‌ر خاترى هه‌ڵبژاردنه‌كانى 24 ى مانگ بوه‌ستێنرێت.
چیاى قه‌ندیل له‌ ساڵى 1990ه‌وه‌ بنكه‌ى سه‌ره‌كى په‌كه‌كه‌ بووه‌ له‌ دواى دۆڵى بیقاع له‌ لوبنان كه‌ بۆ چه‌ند ساڵێك مه‌شق و ڕاهێنانى زه‌مینیان تێدا كرووه‌، ئه‌م ناوچه‌یه‌ به‌ پێى یاسا له‌ژێر كۆنترۆڵى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستاندایه‌ و له‌ل ایه‌ن په‌كه‌كه‌وه‌ بۆ چوونه‌ ناو خاكى توركیا و هێرشكردنه‌ سه‌ر هێزه‌ گه‌ڕۆكه‌كانى ئه‌و وڵاته‌ له‌ نزیك سنوور به‌كارهێنراوه‌.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا "مه‌ولود چاوش ئۆغلو"ش رۆژی ٤ی حوزەیران به‌ ڕۆژنامه‌ نوسانى ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن و به‌غداد و هه‌ولێر هه‌مه‌ئاهه‌نگى ده‌كه‌ن كاتێك هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى گرنگى عێراق كرد په‌یوه‌ست به‌م ئۆپراسیۆنه‌وه‌.
هێرشه‌كانى توركیا بۆ سه‌ر هه‌رێمى كوردستان ناو به‌ناو گرژى له‌ په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان به‌غداد - ئه‌نقه‌ره‌ دروست ده‌كرد به‌ هۆى ناڕه‌زایه‌تییه‌كانى به‌غدا له‌ پێشێلكردنى سه‌روەریی وڵاته‌كه‌ى، به‌رفراوانى هێرشه‌كانى ئه‌مجاره‌ جیاوازه‌ له‌و هه‌ڵمه‌ته‌ كاتیانه‌ى كه‌ له‌ ئاسمانه‌وه‌ ده‌كرانه‌ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ لە رابردوودا.
بۆ یه‌كه‌م جار ساڵى 1983 ئۆپراسیۆنێكى به‌رفراوان به‌ قوڵایى (5)كیلۆمه‌تر و به‌شدارى (5) هه‌زار سه‌رباز كرایه‌ سه‌ر باره‌گاكانى په‌كه‌كه‌ له‌ قه‌ندیل و پاشان گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ناو خاكى توركیا.

له‌ ناوه‌ڕاستى ساڵانى (90)كان به‌هۆى زۆربونى هێرشه‌كانى په‌كه‌كه‌ و دزه‌كردن بۆ ناو شاره‌ سنورییه‌كانى توركیا كه‌ به‌سه‌دان سه‌ربازى توركیا دەکوژران، له‌ مانگى ئابى 1995 سوپاى توركیا ئۆپراسیۆنى "پۆڵا"ى به‌ به‌شدارى 3500 سه‌رباز بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێكرد كه‌ ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و گه‌ریلاى تێدا كوژرا.
عه‌بدلقادر سه‌لڤى له‌ ڕۆژنامه‌ى حوڕیه‌تى توركى له‌ ستونێكدا نوسیویه‌تى ئۆپراسیۆنى سه‌ربازى بۆ قه‌ندیل له‌ كۆبونه‌وه‌ى كابینه‌ى وزارى 27ى نۆڤمبه‌رى 2017 بڕیارى له‌سه‌ر دراوه‌.

هه‌مان ڕۆژنامه‌نوس باس له‌وه‌ ده‌كات كه‌ سه‌رۆك وه‌زیرانى توركیا "بینالى یڵدرم" له‌گه‌ڵ هاوتا عێراقیه‌كه‌ى "حه‌یده‌ر عه‌بادى" گفتوگۆى له‌باره‌ى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه‌ كردووه‌ و گڵۆپى سه‌وزى له‌ لایه‌ن به‌غداوه‌ بۆ هه‌ڵكراوه‌.

،،

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا "مه‌ولود چاوش ئۆغلو"ش رۆژی ٤ی حوزەیران به‌ ڕۆژنامه‌ نوسانى ڕاگه‌یاند كه‌ ئه‌نقه‌ره‌ و واشنتۆن و به‌غداد و هه‌ولێر هه‌مه‌ئاهه‌نگى ده‌كه‌ن كاتێك هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كان بۆ سه‌ر قه‌ندیل ده‌ستپێده‌كات، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌ ڕۆڵى گرنگى عێراق كرد په‌یوه‌ست به‌م ئۆپراسیۆنه‌وه‌.

df
موراد قەرەیلان چەند فەرماندەیەکی سەربازیی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)

دواى چڕبوونه‌وه‌ى هه‌وڵه‌ دیپلۆماسیه‌كان سوپاى توركیا ده‌ستى به‌ ئاماده‌كاریی كرد و له‌ مانگى ئازاردا ده‌ستى به‌ به‌زاندنى سنورى عێراق كرد بۆ لێدان له‌ سه‌ركردایه‌تى په‌كه‌كه‌ و ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ له‌ نێوان یه‌كه‌كانى سوپاو گه‌ریلاكانى په‌كه‌كه‌ له‌و كاته‌دا ڕوویدا.
ڕاگه‌یەنراوى سوپاى توركیا باس له‌وه‌ ده‌كات، كه‌ په‌كه‌كه‌ هێرشه‌كانى توندكردووەته‌وه‌ بۆ ڕێگریكردن له‌ به‌ره‌وپێشچون و چالاكییه‌كانى سوپاى توركیا.
ڕاپۆرته‌كان وا پێشبینى ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌ له‌لایه‌ن "ئیسماعیل مه‌تین"سه‌ركردایه‌تى ده‌كرێت كه‌ فه‌رمانده‌یى ئوپراسیۆنى چڵه‌ زه‌یتونى كردووه‌ له‌ دژى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات له‌ عه‌فرین.
ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ بووه‌ته‌ هۆى دروستكردنى ناكۆكى له‌ نێوان ئاکەپە و پارتى ئۆپۆزسیۆنى سه‌ره‌كى (جه‌هه‌په‌)، جێگرى سه‌رۆكى جه‌هه‌په‌ "ئۆزگور ئۆزێل " له‌ ڕۆژى سێشه‌مه‌ وتى ئۆپراسیۆنى چاوه‌ڕوانكراو بۆ سه‌ر قه‌ندیل به‌كارده‌هێنرێت بۆ زیادكردنى ده‌نگه‌كان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ قه‌ندیل "تیرۆریستى" تێدا نیییە.

بۆزداغ وته‌كانى ئۆزێلى ڕه‌تكرده‌وه‌ و وتى كه‌ هێشتا قه‌ندیل وه‌ك باره‌گاى سه‌ره‌كى په‌كه‌كه‌ به‌كارده‌هێنرێت كه‌ له‌ ساڵى 1978ه‌وه‌ دامه‌زراوه‌و شه‌ڕ له‌دژى توركیا ده‌كات و هه‌وڵده‌دات بۆ دروستكردنى ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ، په‌كه‌كه‌ دواى شكستهێنانى ئاگربڕ كه‌ بۆ ماوه‌ى سێ ساڵ به‌رده‌وام بوو ,له‌ ساڵى 2015 ه‌وه‌ ده‌ستى به‌ چالاكیه‌كانى له‌ دژى توركیا كردووەتەوە.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك