کۆمسیۆن لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر سەلیم جبوریی تۆمار کرد

داوای هەڵوەشاندنەوەی دانیشتەکەی ٦ی حوزەیرانی پەرلەمانی عێراق دەکەن

کۆمسیۆن لە دادگای فیدراڵی سکاڵای لەسەر سەلیم جبوریی تۆمار کرد

561 خوێندراوەتەوە

س: alghadpress

و: ڕێژین کوێخا

ئەنجومەنی باڵای کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق سکاڵای لەسەر سەلیم جبوریی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی پەرلەمان هەمواری یاسای هەڵبژاردنەکانی کردوە و لە سکاڵاکە ئەو کارەی وەک سەرپێچیەکی دەستوریی و یاسایی وەسف کردووە، سکاڵاکەش، لە لایەن مەعەن هیتاویی سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی کۆمسیۆنەوە سکاڵاکەی لە دادگای باڵای فیدراڵی لە دژی سەلیم جبوریی تۆمار کردووە.

هیتاویی لە سکاڵاکەدا باسی ئەوەی کردووە، لە بەرواری ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨ پەرلەمانی عێراقی یاسای هەموارکردنەوەی سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی (یاسای ژمارە ٤٥ی ساڵی ٢٠١٣) دەرکرد  لە رۆژی دەنگدانیش لەسەری کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەوەش سەرپێچی دەستور و یاسایە بۆیە تانەی لێ دەدەین.

بەپێی ئەوەی لە سکاڵاکەدا هاتووە، هیتاویی دەڵێت ئەم یاسایە لە دانیشتنێکی نائاسایی پەرلەمان کە لە بەرواری ٢٨ی ئایاری ٢٠١٨ گرێدراوە دەرکراوە، کە دانیشتنەکە بە کراوەیی هێڵراوەتەوە تاوەکو ئەوکاتەی دەنگ لەسەر یاساکە دراوە لە ٦ی حوزەیرانی ٢٠١٨، ئەوەش سەرپێچیەکی ئاشکرا و روونە لە مادەی ٨/ یەکەمی دەستوری عێراق.

سەرۆکی ئەنجومەنی کۆمسیارانی لە سکاڵاکەیدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە، یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان نەنێردراوە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و لە رۆژنامەی فەرمی وڵات بڵاونەکراوەتەوە تاوەکو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە ناکرێت لە بەرواری دەنگدان لەسەری و لە ٦ی حوزەیرانەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردن بەبێ ئەوەی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کرابێت.

،،

هیتاویی لە سکاڵاکەیدا بۆ دادگای باڵای فیدراڵی ئاماژەی بەوە کردووە، یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکان نەنێردراوە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و لە رۆژنامەی فەرمی وڵات بڵاونەکراوەتەوە تاوەکو بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، بۆیە ناکرێت لە بەرواری دەنگدان لەسەری و لە ٦ی حوزەیرانەوە بخرێتە بواری جێبەجێکردن بەبێ ئەوەی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوە پەسەند کرابێت.

 

DFC
سەلیم جبوریی و مەعەن هیتاویی ـ ٢٠١٨.٢.٢٥

 

هیتاویی جەختی کردووەتەوە، کە دەسەڵاتی یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن تەنها کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانە، هەروەک دادوەر رێگەی پێنادرێت لە پاڵ ئەرکەکەیدا کە دادوەرییە ئەرکێکێ دیکەی یاسایی یان جێبەجێکردن بگرێتە ئەستۆ، ئەو کارە پێچەوانەی ئەرکی سەرەکییانە.

بەپێی سکاڵاکەی مەعەن هیتاویی، "وەستاندنی کاری ئەندامانی ئەنجومەنی کۆمسیاران کە لە مادەی دووەمی یاسای هەمواری هەڵبژاردنەکان هاتووە، پێچەوانەی دەقی مادەی ٦١ی دەستورە کە رێوشوێنەکانی وەرگرتنەوەی متمانەی لە سەرۆکی دەستە سەربەخۆکان رێکخستووە، بۆیە وەستاندنی کاری کۆمسیاران پێچەوانەیە بە ئەحکامەکانی مادەی (٦١/هەشتەم/ هـ) ی دەستور".

،،

هیتاویی جەختی کردووەتەوە، کە دەسەڵاتی یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆکییەکانی هەڵبژاردن تەنها کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانە، هەروەک دادوەر رێگەی پێنادرێت لە پاڵ ئەرکەکەیدا کە دادوەرییە ئەرکێکێ دیکەی یاسایی یان جێبەجێکردن بگرێتە ئەستۆ، ئەو کارە پێچەوانەی ئەرکی سەرەکییانە.

 

هیتاویی لە سکاڵاکەیدا، باسی لە  راپۆرتەکەی لیژنەی وەزاریەکەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە کە نێردراوە بۆ پەرلەمان کە پێچەوانەی دەستور و یاسایە، بەشێوەیەکی وورد و جدیش لێکۆڵینەوە نەکراوە لە بابەتی بانگەشەکانی ساختەکاریی لە هەڵبژاردن، لێکۆڵینەوە و پشکنیانیان لە یەک وێستگەدا نەکردووە، یان یەک سندوقی دەنگدانیان نەکردووەتەوە و سەیری هیچ فۆرمێکی دەنگدانیان نەکردووە، یان سەک سەردانی ئۆفیسی کۆمسیۆنیان نەکردووە بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ئالیەتەکانی داخڵ کردن و جیاکردنەوەی دەنگەکان، بەڵکو لەبری هەموو ئەو رێوشوێنانە پشتی بەستووە بە راسپاردەکانی ئەو راپۆرتە و هەندێ لە کاندیدە دەرنەچووەکان، ئەوان هیچ بەڵگەیەکی مادی و مەعنەوییان لەسەر حاڵەتی ساختەکاریی و دەستکاریکردنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن.

مەعەن هیتاویی لە کۆتایی سکاڵاکەیدا داوای لە دادگای باڵای فیدراڵی کردووە حوکم بدات لەسەر نادەستوریی بوونی یاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی ساڵی ٢٠١٣. 

 

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك