بۆچی ئەمریكیەكان هەرێمی كوردستانیان جێهێشتوە بۆ نفوزی ئێرانی

ئایا هەرێمی كوردستان باخچەی پشتەوەی كۆماری ئیسلامی ئێرانە؟

بۆچی ئەمریكیەكان هەرێمی كوردستانیان جێهێشتوە بۆ نفوزی ئێرانی

2072 خوێندراوەتەوە

ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی 12ی ئایار لە هەرێمی كوردستان و شاری كەركوك تاڕادەیەك شۆك هێنەربوو، هەرگیز هێزە ناڕازیەكان بیریان لەوە نەكردبۆوە كە لە سندوقی ئەلكترۆنیدا دەنگەكانیان دەبێتە هەڵم.

بانگەشەی هێزە ناڕازیەكان لە بونی ساختەكاری و دزینی دەنگەكانیان هەرچەندە زیادەڕۆیشی تێدا بێت هێشتا بەشی ئەوە راستی نكوڵی لێنەكراوو هەیە كە دەیسەلمێنن لەو هەڵبژاردنەدا بەشێوەی مەترسیدار یاری بەدەنگی لایەنەكان كراوە.


ئەگەرچی بەفەرمی دانی پێدا نەنێن، بەڵام هەموو لایەنە ناڕازیەكانی هەرێم كۆكن لەسەر ئەوەی ئێران و جەنراڵ قاسم سولەیمانی لەپشتی یاریكردن بەئەنجامی هەڵبژاردنەكانەوەن لە قازانجی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان.

چەند ڕۆژ دوای هەڵبژاردنەكە، یەكێك لە هێزە ناڕازیەكان وەفدێكیان ناردە كونسوڵخانەی ئێران و پێیان وتن " پەیەمەكەتان گەیشت".

 

،،

لەڕۆژی 13/1/2013 قاسمی سولێمانی هەریەكە لە هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح ی بانگهێشتی تاران كردو دوای لێكردبون ڕێك بكەون و كێشەكانی ناو یەكێتی چارەسەر بكەن. هەر لەو دانیشتنەدا پێی وتون" یەكێتی بەرلەوەی هی ئێوە بێت هی منە".

 

كاریگەری ئێران

لەڕۆژی 13/1/2013 قاسمی سولێمانی هەریەكە لە هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەد و كۆسرەت رەسوڵ و بەرهەم ساڵح ی بانگهێشتی تاران كردو دوای لێكردبون ڕێك بكەون و كێشەكانی ناو یەكێتی چارەسەر بكەن. هەر لەو دانیشتنەدا پێی وتون" یەكێتی بەرلەوەی هی ئێوە بێت هی منە".

كاتێك بەرهەم ساڵح لیستی سەربەخۆی دروستكردو بەتەواوی لەیەكێتی هاتەدەر، مانای ئەوەبوو كە داواكاریەكانی ئێران و سوپای پاسدارانی پشتگوێخستوە بۆ لاوازنەكردنی یەكێتی، بەڵام بەرهەم ساڵح بەم دوایانە لەڕێگەی هەندێك لە دۆستەكانیەوە كەناڵێكی پەیوەندی دروستكرد لەگەڵ ئێرانیەكان كە زیاتر نزیك بون لە حكومەت.

بەر لە هەڵبژاردنەكان ئێرانیەكان بەڵێنی ئەوەیاندابوو بە بەرهەم ساڵح كە دەستوەرنەدەنە هەڵبژاردنەكانەوە لە هەرێمی كوردستان و بێلایەنی خۆیان بپارێزن، هەمان پەیامیشیان بۆ بزوتنەوەی گۆڕان ناردبوو. بەڵام كاتێك سەر لەئێوارەی 12ی ئایار ئەنجامی بەرایی بنكەكان ئاشكرا كران تێگەیشتن كە لەلایەن ئێرانیەكانەوە كراونەتە ئامانج.هەڵەكە لەوەدابوو ئەوەی هاوپەیمانی و گۆڕان لەگەڵی ڕێكەوتبون لایەنێكی دیكەی ناو دەسەڵاتی ئێران بوو نەك سوپای پاسداران.

،،

قاسمی سولەیمانی، یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە لەڕوداوەكانی كوردستاندا ئامادەبونی بەردەوامی هەیە و كاریگەریشی لە ئاراستەی ڕوداوەكاندا دەبینرێت.بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی كە لەوانەیە زیدەڕۆیی نەبێت لەبری" پارێزگای سلێمانی" پێی بوترێت "پارێزگای قاسمی سولەیمانی".

 

 

قاسمی سولەیمانی كێیە؟

قاسمی سولەیمانی، فەرماندەی سوپای قودس، كوخەڵكی گوندێكی شاری كرمانە، باڵی ئۆپراسیۆنەكانی دەروەی ووڵاتە لە سوپای پاسدارانی ئێران، یەكێكە لەو كەسایەتیانەی كە لەڕوداوەكانی كوردستاندا ئامادەبونی بەردەوامی هەیە و كاریگەریشی لە ئاراستەی ڕوداوەكاندا دەبینرێت.بەتایبەتی لە پارێزگای سلێمانی كە لەوانەیە زیدەڕۆیی نەبێت لەبری" پارێزگای سلێمانی" پێی بوترێت "پارێزگای قاسمی سولەیمانی".

 

،،

كاتێك بەرپرسانی ئێرانی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر بانگیان دەكەن بۆ یەكێك لە ئوتێلەكانی شاری سلێمانی و لەوێ‌ پەیامی ئێرانیان پێدەگەیەنن كە بریتییە لە دروستكردنی حكومەتێكی نوێ‌ كە لەپارێزگای كەركوك و سلێمانی پێكدێت و دابڕاودەبێت لە هەولێر و دهۆك. بەرپرسەكانی گۆڕان لەو دانیشتنەدا بە ئێرانیەكانیان وتوە "حاجی ئاغا ئایا ئەمە خێمەی سەفوانە؟"

 

 

داواكاریەكانی ئێران

بەرهەم ساڵح دەزانێت ئێرانیەكان تۆڵەی دووشتی لێدەكەنەوە، یەكەمیان لەتكردنی یەكێتی و ئەویدیكەشیان رەتكردنەوەی پێشنیاری حكومەتی ڕزگاری نیشتیمانی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەرەوە لەپارێزگای سلێمانی بەشێوەیەكی تاك لایەنە و دابڕاوو لە هەولێر و دهۆك.

بۆ بزوتنەوەی گۆڕانیش هەمان داواكاری هەیە. كاتێك بەرپرسانی ئێرانی لەدوای 16ی ئۆكتۆبەر بانگیان دەكەن بۆ یەكێك لە ئوتێلەكانی شاری سلێمانی و لەوێ‌ پەیامی ئێرانیان پێدەگەیەنن كە بریتییە لە دروستكردنی حكومەتێكی نوێ‌ كە لەپارێزگای كەركوك و سلێمانی پێكدێت و دابڕاودەبێت لە هەولێر و دهۆك. بەرپرسەكانی گۆڕان لەو دانیشتنەدا بە ئێرانیەكانیان وتوە "حاجی ئاغا ئایا ئەمە خێمەی سەفوانە؟" وەك ئاماژەیەك بۆ رازیبونی ناچاری وەك ئەوەی وەفدی عێراق دوای دۆڕاندنی جەنگی كوەیت لەژێر خێمەی سەفواندا بەناچاری هەموو مەرجەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیان قبوڵكرد.وادیارە بزوتنەوەی گۆڕان قبوڵیان نەبوە بچنە ژێر خێمەی سەفوانەوە.

بۆ یەكگرتوی ئیسلامیش چیرۆكێكی هاوشێوە هەیە، چونكە لەسەروبەندی دوای 16 ی ئۆكتۆبەر قاسمی سولەیمانی داوای بینینی سەلاحەدین بەهادین كەسی یەكەمی یەكگرتوی ئیسلامی كردبوو، بەڵام ناوبراو دیدارەكەی رەتكردبۆوە. ئەو ڕۆژەی یەكگرتوو پەیامی ناڕەزاییان دابوە ئێران لەسەر دەسكاریكردنی ئەنجامی دەنگەكانیان، ئێرانیەكان پێیان وتبون "ئێستا زانیتان ئێران چییە؟"

،،

لەسەروبەندی دوای 16 ی ئۆكتۆبەر قاسمی سولەیمانی داوای بینینی سەلاحەدین بەهادین كەسی یەكەمی یەكگرتوی ئیسلامی كردبوو، بەڵام ناوبراو دیدارەكەی رەتكردبۆوە. ئەو ڕۆژەی یەكگرتوو پەیامی ناڕەزاییان دابوە ئێران لەسەر دەسكاریكردنی ئەنجامی دەنگەكانیان، ئێرانیەكان پێیان وتبون "ئێستا زانیتان ئێران چییە؟"

كێشەی دووەمی ئێران لەگەڵ یەكگرتوی ئیسلامی لە دژایەتیكردنی یاسای حەشدی شەعبیەوە دەستپێدەكات لە پەرلەمانی عێراق، كاتێك یەكگرتوی ئیسلامی دژایەتی كرد و دەنگی پێ‌ نەدا.هەروەها لەماوەی رابردودا یەكگرتوو لەسەر هێڵێكی سونی بووە دژ بە هێڵی شیعی لە عێراق.

كۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتی دەرەوەیدا بەدەگمەن پشت دەكاتە دۆستەكانی خۆی و پارێزگاریان لێدەكات،حەزیشدەكات ئەوانەی ڕوبەڕوی دەبنەوە بزانن تاڵاوی ڕوبەڕوبونەوەی چۆنە؟

بەڵام ئەمە بۆ ئەمریكییەكان پێچەوانەیە، ئەوان نەدەتوانن دۆستەكانیان بپارێزن، نە بۆیان گرنگە سزای ئەو هێزانەبدەن كەلەسەر هێڵی ئێرانن.بەڵكو بەشێوەیەكی كاتی دۆست و دوژمن هەڵدەبژێرن؟

،،

ئەمریكیەكان لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە تەماشاكەر دەچن تا ئەكتەر، ئەوان نەیانتوانی بەرگری لە نزیكترین دۆستی خۆیان لە كوردستان بكەن كە بەرهەم ساڵحە،.تەنانەت دوای ئەو هەموو تەزویرەی بەرامبەری كراوە مەكگۆرك ئامۆژگاری كردووە"ئەنجامەكە قبوڵبكەن و بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن". راستەخۆ پێشی وتوە "سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی عێراق لە رەخنەكانی ئەوان گرنگترە لای ئەمریكا".

 

ڕۆڵی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا

ئەمریكیەكان لە هەرێمی كوردستاندا زیاتر لە تەماشاكەر دەچن تا ئەكتەر، ئەوان نەیانتوانی بەرگری لە نزیكترین دۆستی خۆیان لە كوردستان بكەن كە بەرهەم ساڵحە،.تەنانەت دوای ئەو هەموو تەزویرەی بەرامبەری كراوە مەكگۆرك ئامۆژگاری كردووە"ئەنجامەكە قبوڵبكەن و بەشداری پرۆسەی سیاسی عێراق بكەن". راستەخۆ پێشی وتوە "سەركەوتنی پرۆسەی سیاسی عێراق لە رەخنەكانی ئەوان گرنگترە لای ئەمریكا".

بێدەنگی ئەمریكییەكان بەرامبەر بانگەشەی فراوانی ساختەكاری هەڵبژاردن لە هەرێمی كوردستاندا و بەهەند نەگرتنی دوای لایەنە ناڕازیەكان ئەوەندەی دیكە هەرێمی كوردستان دەخاتە باوەشی ئێرانەوە.

ئەگەر ئەنجامەكانی ئەمجارەی هەڵبژاردن بچێتە سەر، چیتر هیچ هێزێك لە هەرێمی كوردستان، جورئەتی بەشداریكردن لەهەڵبژاردنەكان ناكات تائەوكاتەی كارتی سەوزی ئێرانیەكان دەست نەخات و پێش وەختە گرەنتی لە تارانەوە وەرنەگرێت.

تەنانەت بەم دواییانە پارتی دیموكراتی كوردستان كە لەسەر هێڵی (توركیا –سعودیە- ئەمریكا) سیاسەتی دەكرد، قورسایەكانی خۆی گواستەوە بۆ جەمسەری (ڕوسی- ئێرانی) و لەئێستادا بە یەكێك لە نزیكترین هێزە سیاسیەكانی سەر گۆڕەپانی سیاسی عێراق دادەنرێت لە ئێرانەوە.

پەیوەندیەكانی پارتی و ئێران بەڕادەیەك چۆتەپێشەوە، هەفتەی رابردو جەنەراڵ قاسمی سولەیمانی و بارزانی كۆبونەوەیەكی رانەگەیەندراویان كردوە و دواهەمین گۆڕانكاریەكانی گۆڕپانی سیاسی عێراقیان تاوتوێ‌ كردووە.

پرسیارە سەرەكیەكە ئەوەیە بۆچی ئەمریكیەكان هەروا بەئاسانی ناوچەیەكی گرنگی وەك هەرێمی كوردستانیان بەجێهێشتوە بۆ ئێران؟.

ئایا هەر بەراست ئەوان هەرێمێكی لەوجۆرەیان دەوێت كەجێگای تەراتێنی قاسمی سولەیمانی و ئێرانیەكان بێت و هەتا سەر بە تەماشاچی دەمێننەوە لەو بارودۆخە؟

https://www.theglobepost.com/2018/06/09/iraq-elections-iran-kurdistan/

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری