ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات

ئاگرەکە داهاتووی عێراق دیاری دەکات

750 خوێندراوەتەوە

لە کۆتایی شوباتی١٩٣٣ دا ، ڕایخستاگ ( بینای پەرلەمانی ئەڵمانی ) ئاگری تێبەردرا . لەو ئاگرەوە نازیەکان شیوعیەکانیان تۆمەتبارکرد بە هۆکارەکەی . لە حکومەت و پەرلەمان دوریان خستنەوە . هیتلەر حکومەتی نازی بە دەستەڵاتی ڕەهای خۆیەوە پێکهێنا .


ئاگر کەوتنەوە لە بەشێک لە گەنجینەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ، کەمترنی یە لە تەقینەوەکەی مەرقەدی ئیمامەینی عەسکەری لە سامەڕا ، لە ٢٠٠٦ دا . کە شەڕی ناوخۆی نێوان شیعە و سونەی تیادا ڕاگەیەندرا . هاوکات هەمان دیمەنی سوتاندنی ڕایخستاگی بەرلینمان بیردەخاتەوە کە حکومەتی داهاتووی عێراق دیاری دەکات بە زەبری سوتاندن بێت یان حکومەتی تەواری .


ئەم ڕووداوانە چاوەڕوانکراوبوون بەپێ ی بەریەککەوتنەکانی ناوچەکە و جیهان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراقدا . پێکهێنانی حکومەتی ئاییندەی عێراق ، زۆر سەخترە لە ڕێکەوتنی ئەتۆمی نێوان ئەمریکا - ئێران و کۆریای باکور . 


پێشتر باس لە هەڵکردنی ڕەشەبای پاش هەڵبژاردنەکانمان کردووە . مەترسیەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمان و ئەنجامەکانیمان دیاری کرد کە لەسندوقەکانەوە لەبری دەنگی سیاسی هاوڵاتی عێراقی ، ئەگەری ئەوەی لێدەکرێت جەولەیەکی تری جەنگی نێوخۆی عێراقی لێ بکەوەێتەوە . 


پاڵەوانە ڕاستەقینەکانی پرۆسەی سیاسی لە عێراقدا ، کارەکتەرەکانی نێو پارلەمان نین ، بەڵکە کارەکتەرە سەرەکیەکان لە تاران و واشینتۆن و ریاز و ئەنکەرەوە ڕەسمی ئایندەی عێراق دەکێشن . یەکەم پەیامی توندی ئێرانیش لە بەرانبەر هێزی پشت ژماردنەوەی دەنگەکان بە ئەنکەرە و واشینتۆن ئەمڕۆ بەئاگرەوە گەیشت .