س: ahvalnews
و: عومەر عەلی ئەحمەد
كه‌سایه‌تی سیاسیی دیاری كورد، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا،كه له‌م مانگه‌دا به‌ڕێوه ده‌چێت، رووبه‌ڕووی دوو ئاسته‌نگ ده‌بێته‌وه، له‌لایه‌ك كێبڕكێ له‌گه‌ڵ (ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردوگان) ده‌كات و له‌لایه‌كی دیكه‌وه ده‌بێت ئه‌ركه مهحاڵهكهی جێبه‌جێ بكات كه رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانه له زیندانه‌وه.
هێشتا هاوسه‌رۆكی پێشووی پارتی دیموكراتی گه‌لانه(هه‌ده‌په)یه و دیارترین كه‌سایه‌تیانه تا ئێستا، له(4/10/2016) ،به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ رێكخراوێكی كوردی یاساغ ده‌سگیركراوه.به‌ڵام حیزب وه‌كو كاندید بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌ردوگان له هه‌ڵبژاردنی(24 حوزه‌یران)كاندیدی كرد،دواتر ده‌میرتاش داوای له‌هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی حیزب كرد، به‌ناوی ئه‌وه‌وه هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌ڕێوه ببه‌ن.هه‌فته‌ی رابردوو نوسیبووی"من متمانه‌م به ئێوه‌یه،ئێوه ده‌نگ و هه‌ناسه‌ی منن".
ده‌میرتاش له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی له‌دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا له(ته‌موزی2016)ده‌سگیركرا،نه‌یاره‌كانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، لە ئێستادا ئه‌و ئامانجی پیالانگێڕهكانی زیاتر تێپه‌ڕاندووه.
ده‌میرتاشی(45ساڵ)،تۆمه‌تباره به‌بوونی ئینتما بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه)، كه پارتێكی یاساغه و هه‌روه‌ها رهواجیداوه بۆ ئه‌و گروپانه‌ی وه‌ك رێكخراوی تیرۆریستی له لیستی ره‌شدا ناویان هاتووه له‌لایه‌ن توركیا‌و هاوپه‌یمانه‌كانی له رۆژئاوا. به 142 ساڵ سزای زیندانیان به‌سه‌ردا بڕیوه.
،،
ده‌میرتاش له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تێكی ئه‌منی له‌دوای كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ی توركیا له(ته‌موزی2016)ده‌سگیركرا،نه‌یاره‌كانی ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، لە ئێستادا ئه‌و ئامانجی پیالانگێڕهكانی زیاتر تێپه‌ڕاندووه.
پارێزه‌ری پێشوو و به‌رگریكاری مافی مرۆڤ، له هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی توركیا له‌ساڵی(2014)به به‌ده‌ستهێنانی رێژه‌ی10% ده‌نگه‌كان براوه‌بوو، خۆی بهركابهرێكی به‌هێزی ئه‌ردوگان داده‌نا.دوای ئه‌وه، پارته‌كه‌ی بوو به پارتی یه‌كه‌م بۆ پشتگیری له كورده‌كان و له هه‌ڵبژاردنه‌كانی حوزه‌یران(2015)چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه ، سه‌رباری خۆپارێزیان بوون به دووه‌م گه‌وره‌ترین پارتی ئۆپۆزسیۆن له دووباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان له تشرینی یه‌كه‌می هه‌مان ساڵدا.
ساروهان ئۆلۆج، ریكخه‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌میرتاش و جێگیری سه‌رۆكی حیزب، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "بوونی ده‌میرتاش له زیندان نادادی و نایاساییه.ئه‌مانه‌وێت ده‌ركه‌وێت چونكه ئێمه ئه‌م سته‌مه قبوڵ ناكه‌ین".
سەڵاحەدین دەمیرتاش لە ژووری زیندانیکردنی
له‌ژوری زیندانه‌وه له پارێزگای ئه‌دیرنه له(باكوری رۆژئاوا)، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاریكی هاوڕێی له پارتی دیموكراتی گەلان پێكه‌وه‌ن، رۆژانه په‌یامه‌كانی خۆی له‌و ژوره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، به ناردنی نامه‌ی سیاسیی و لێدوان له‌سه‌ر هه‌واڵ و رووداوه‌كان و هه‌ندێجاریش گاڵته‌كردن و قسه‌ی نافه‌رمی.
له‌یه‌كێك له په‌یامه‌كانیدا ده‌ڵێت: "له راپرسییه‌كدا له زیندان كردوومه،من 100% ده‌نگه‌كانم به‌ده‌ستهێناوه،گاڵته ده‌كه‌م،جارێكیان له‌خۆم توڕه‌بووم چونكه ته‌نها 50% ده‌نگه‌كانم به‌ده‌ستهێنابوو".
هه‌ریه‌ك له په‌روین بوڵدان و سیزای تیمیلی، هاوسه‌رۆكانی ئێستای پارتی دیموكراتی گه‌لان(هه‌ده‌په)،هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنیان له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا ریكخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی و په‌رله‌مان به‌شێوه‌یه‌كی هاوسه‌نگ بڕوات.له‌پشتی لۆریه‌وه و له ئه‌نكه‌ره له هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كانیدا و له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی فرانس پرێس،تیمیلی ده‌ڵێت"رێكخستنی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن به‌م رێگایه قورسه به‌ڵام هه‌رگیز به مێشكماندا نایه‌ت بدۆڕێن و شكست بهێنین".
،،
دەمیرتاش له ژووری زیندانه‌وه له پارێزگای ئه‌دیرنه له(باكوری رۆژئاوا)، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاریكی هاوڕێی له پارتی دیموكراتی گەلان پێكه‌وه‌ن، رۆژانه په‌یامه‌كانی خۆی له‌و ژوره‌وه و له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یه‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه، به ناردنی نامه‌ی سیاسیی و لێدوان له‌سه‌ر هه‌واڵ و رووداوه‌كان و هه‌ندێجاریش گاڵته‌كردن و قسه‌ی نافه‌رمی.
ژماره‌یه‌ك له په‌رپرسانی پارتی گه‌لان، رایانگه‌یاندووه، له‌زۆربه‌ی گردبوونه‌وه و كۆبوونه‌وه‌كانیان تهنگیانپێههڵدهچنرێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی حكومه‌ته‌وه، به‌تایبه‌ت ئه‌ندامانی پۆلیس. تیمیلی ده‌ڵێت" له ئێستادا زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كان(......) پێكه‌وه كارده‌كه‌ن، تا پارتی دیموكراتی گه‌لان له‌ژێر (10% كه پێویسته بۆ چوونه ناو په‌رله‌مانه‌وه)بهێڵنه‌وه، تا نه‌چێته ناو په‌رله‌مانه‌وه و رێگه ناده‌ن هه‌ڵمه‌ته‌كه‌مان به‌باشی ریكبخهین".
ده‌زگا میدیایه فه‌رمیه‌كانی توركیا له رووماڵی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، پانتیاییهكی فراوان بۆ پارتی گه‌لان ته‌رخان ناكه‌ن چونكه ئه‌ردوگان به‌بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارنی كوردستان تۆمه‌تباریان ده‌كات. به گوێره‌ی راگه‌یاندنی رێكخراویی شه‌فافیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی لقی توركیا،كه‌ناڵی(TRT)فه‌رمی، له روماڵه ته‌له‌فزیۆنه تایبه‌ته‌كانی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان سێ چركه‌ی بۆ ده‌میرتاش ته‌رخان كردووه، له‌به‌رامبه‌ردا(105)خوله‌كی بۆ ئه‌ردوگان ته‌رخان كردووه،ئه‌مه بۆ كاندیده‌كانی دیكه‌ش راسته،ده‌سته‌ی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی توركیا رێگه‌یداوه به ده‌میرتاش، بۆ تۆماركردنی په‌یامه‌كه‌ی تایبه‌ت به هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردن بۆ كه‌ناڵی(TRT).
سەڵاحەدین دەمیرتاش
رۆژی چوارشه‌ممه ئه‌م سه‌ركرده كورده تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه كه ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت"به‌داخه‌وه توركیا خه‌ریكه ده‌بێته زیندانێكی نیمچه كراوه،ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ترس دروست بكه‌ن و له‌رێگه‌ی تۆقاندنه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن".وا خۆی ناوزه‌ند كردووه، كه "بارمته‌یه‌كی سیاسیه".
له گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیدا، حیزب له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه ده‌ڵێت"سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی من ده‌ستم به كۆت و پێوه‌نده،كه‌چی هه‌ڵمه‌تی رۆژانه‌ی به‌رپرسانی حكومه‌تی توركی دژی من به‌رده‌وامه،هه‌موو رۆژێك له ته‌له‌فزیۆنه‌كانه‌وه و به‌بێ وه‌ستان".
،،
ئه‌م سه‌ركرده كورده تۆمارێكی ده‌نگی بڵاوكرده‌وه كه ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ئه‌نجامداوه و ده‌ڵێت"به‌داخه‌وه توركیا خه‌ریكه ده‌بێته زیندانێكی نیمچه كراوه،ده‌یانه‌وێت كۆمه‌ڵگه‌یه‌ك له‌سه‌ر بنه‌مای ترس دروست بكه‌ن و له‌رێگه‌ی تۆقاندنه‌وه فه‌رمانڕه‌وایی بكه‌ن".وا خۆی ناوزه‌ند كردووه، كه "بارمته‌یه‌كی سیاسیه
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"ئه‌مڕۆ وڵاته‌كه‌مان و هه‌موو هاوڵاتیانی بوونه‌ته قوربانی سته‌مكاری...به‌داخه‌وه هه‌موو توركیا بۆته زیندان".ده‌میرتاش حكومه‌تی توركیا تۆمه‌تبار ده‌كات به هه‌وڵدان بۆ درووستكردنی كۆماری ترس،دواتر ده‌ڵێت "وڵات پارچه پارچه ده‌بێت".
ئۆزێر سنجار سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی به‌ڕیوه‌بردنی په‌یمانگای(میترۆپۆل بۆ راپرسی)،ده‌ڵێت" به‌گوێره‌ی راپرسیهكانمان ده‌میرتاش(11.4%)ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێت و پارتی دیموكراتی گهلانیشش(11%)به ده‌ست ده‌هێنێت".هه‌روه‌ها ده‌ڵێت"بوونی ده‌میرتاش له زینداندا هۆكارێكی نه‌رێنی نییه".
واداده‌نرێت كه ده‌میرتاش"باشترین كاندیده كه پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ڵیبژاردبێت چونكه گه‌نجه و زیره‌كه و قسه‌خۆشه،كورده‌كان خۆشیان ده‌وێت و هاوسۆزه له‌گه‌ڵ توركه‌كان به تایبه‌ت چه‌په‌كان".
له‌لایه‌ن خۆیه‌وه، (دوروست)، كه یه‌كێكه له‌به‌شداربووه‌كانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی حیزب له ئه‌نكه‌ره و بۆ ده‌ربڕینی پاڵپشتی خۆی بۆ حیزب هاتبوو، ووتی"له ساتێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌ژین،یا ئه‌وه‌تا حیزب سه‌رده‌كه‌وێت یا ئه‌مه كۆتایمانه".