جەمیل هەورامی: پێم باش نییە یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت

"پارتی هیچ كێشه‌یه‌كی نییه‌ له‌سه‌ر وەرگرتنەوەی پۆستی سه‌رۆك كۆمار لە لایەن یەکێتییەوە"

جەمیل هەورامی: پێم باش نییە یەکێتی پۆستی سەرۆک کۆمار وەربگرێت

1049 خوێندراوەتەوە


دیداری بنار هیدایه‌ت
له‌م گفتوگۆیه‌دا له‌گه‌ڵ دیپلۆماتیك مه‌گه‌زین، جه‌میل هه‌ورامیی ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان وه‌ڵامی چه‌ند پرسیارێك ده‌داته‌وه‌ ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنی 12ی ئایار و پرسی ساخته‌كاریی هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، جه‌میل هه‌ورامی ده‌ڵێت:"پێمباش نییه‌ یه‌كێتی ئه‌مجاره‌ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت"، دەشڵێت ئەگەر دادگای فیدراڵی وتی ساخته‌كاریی نه‌كراوه‌ ئه‌وا هه‌ڵوێستی ئه‌و لایه‌نانه‌ چۆن ده‌بێت كه‌ ده‌ڵێن یه‌كێتی ته‌زویری كردووه‌.


دیپلۆماتیك مەگەزین: گۆڕان رایگه‌یاندووه‌ سیدی و فلاشیان به‌رده‌سته‌ له‌سه‌ر ساختەکاریی هەڵبژاردن،  هه‌ڵوێستی حزبه‌كه‌ت له‌و باره‌یه‌وه‌ چییه‌؟
جه‌میل هه‌ورامی: گۆڕان جۆرێك له‌ ریكلامی ئاوها ده‌كات و مه‌رج نیه‌ قسه‌كه‌یان راست بێت، تانه‌ى داوه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان و له‌ دادگای فیدراڵی شكاتی كردووه‌، له‌ كۆمسیۆن تانه‌ى هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر دادگا و كۆمسیۆن نه‌یسه‌لماند ئه‌و كاته‌ چی ده‌بێت، مه‌رج نیه‌ هه‌موو دیعایه‌یه‌ك راست بێت.

دیپلۆماتیك مەگەزین:: ئه‌وان ده‌ڵێن سیدی و فلاشمان له‌به‌رده‌سته‌ زیاتر له‌ 120 هه‌زار ده‌نگ ساخته‌  كراوه‌؟
جه‌میل هه‌ورامی: باشه‌ با بیده‌ن به‌ كۆمسیۆن و شكاتی خۆیان بكه‌ن، مه‌رج نیيه‌ هه‌ر كه‌سێك قسه‌یه‌كی كرد و راست بێت، بۆ ئه‌و به‌ڵگانه‌ راده‌ست ناكه‌ن.

دیپلۆماتیك مەگەزین:: ئه‌گه‌ر تۆمەتی ساختەکاریی ساغ بوویەوە یه‌كێتی زه‌ره‌رمه‌ند نابێت؟
جه‌میل هه‌ورامی: پێم وایه‌ زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت، هه‌ر ته‌نها گۆڕان نیه‌ ناڕازییه‌ له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ڵكو لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش هه‌مان قسه‌یان هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر به‌ڵگه‌یان هه‌یه‌ با بیده‌ن به‌دادگا و ئه‌وكاته‌ یه‌كێتیش قسه‌ى خۆی ده‌بێت.

،،

لایەنەکانی دیکە تا ئێستا ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی دابنیشن، من دڵنیام كۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی كۆتایی به‌م قسه‌ى ساخته‌كارییه‌ ده‌هێنن، ئه‌و كاته‌ پێمان باشه‌ به‌كۆده‌نگی به‌شداری له‌حكومه‌تی ئایینده‌ى عێراق بكه‌ین.

tt
جەمیل هەورامی، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان

دیپلۆماتیك مەگەزین: له‌سه‌ر پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، ته‌نها یه‌كێتی و پارتی هاوهه‌ڵوێستن له‌سه‌ر به‌شداریكردن له‌و حكومه‌ته‌دا؟
جه‌میل هه‌ورامی: نه‌خێر ئێمه‌ كۆبوونه‌وه‌مان هه‌بووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیارمانداوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه‌كان قسه‌ بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شداربین، به‌ڵام ئه‌وان تا ئێستا ئاماده‌نین له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پارتی دابنیشن، من دڵنیام كۆمسیۆن و دادگای فیدراڵی كۆتایی به‌م قسه‌ى ساخته‌كارییه‌ ده‌هێنن، ئه‌و كاته‌ پێمان باشه‌ به‌كۆده‌نگی به‌شداری له‌حكومه‌تی ئایینده‌ى عێراق بكه‌ین.

دیپلۆماتیك مەگەزین:: له‌ئه‌گه‌ری به‌شداری نه‌كردنیان ئه‌و كاته‌ هه‌ر له‌گه‌ڵ یه‌كێتی به‌شداری ده‌كه‌ن؟
جه‌میل هه‌ورامی: ئه‌گه‌ر نه‌یه‌ن چاره‌ى تر نیه‌، ئه‌گه‌ر بڕیار بووه‌ هه‌موومان بایکۆتی عێراق بكه‌ین ئه‌وا بۆ به‌شداری هه‌ڵبژاردنمان كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌یه‌ن به‌چ حه‌قێك ئێمه‌ بایکۆتی عێراق بكه‌ین.

دیپلۆماتیك مەگەزی:: پێتان وایه‌ پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق به‌ر یه‌كێتی یا پارتی ده‌كه‌وێت؟
جه‌میل هه‌ورامی: پۆسته‌كه‌ موڵكی كورده‌، ئه‌وه‌ش ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر وتووێژ، پێم باش نdیه‌ یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێته‌وه‌ و پارتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی به‌ر بكه‌وێت، ناكرێت پارتی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم وه‌ربگرێت و یه‌كێتی به‌ 12 بۆ 15 خاڵ پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، تا ئێستاش قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ نه‌كراوه‌.

دیپلۆماتیك مەگەزین::ئاماژه‌كان بۆچی ده‌ڕۆن، پارتی ئه‌و پۆسته‌ وه‌رده‌گرێت یا یه‌كێتی؟
جه‌میل هه‌ورامی: پارتی هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، چونكه‌ دواجار دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌رێم دێته‌ پێشه‌وه‌.

،،

پارتی هیچ كێشه‌یه‌كی نیه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى یه‌كێتی پۆستی سه‌رۆك كۆمار وه‌ربگرێت، چونكه‌ دواجار دابه‌شكردنی پۆسته‌كانی هه‌رێم دێته‌ پێشه‌وه‌.

دیپلۆماتیك مەگەزین: كاندیدی فه‌رمی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان كێیه‌ بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار؟
جه‌میل هه‌ورامی: تا ئێستا كه‌س به‌فه‌رمی دیارینه‌كراوه‌.

دیپلۆماتیك مەگەزین: ده‌ڵێن هه‌ریه‌ك له‌ محه‌مه‌د سابیر و له‌تیف ره‌شید كاندیدن؟
جه‌میل هه‌ورامی: تا ئێستا هیچ باسێكی لێوه‌نه‌كراوه‌ و له‌كۆبوونه‌وه‌ى سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی باسی لێوه‌ ده‌كرێت.

df
جەمیل هەورامی لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ حزبەکەی ـ هەڵەبجە ـ نیسانی ٢٠١٨

دیپلۆماتیك مەگەزین: بۆ كۆده‌نگی دروست نابێت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم؟  سه‌رجه‌م تۆمه‌ته‌كان ئاڕاسته‌ى ئێوه‌ و پارتی ده‌كرێن ؟
جه‌میل هه‌ورامی: چاره‌سه‌كردنی كێشه‌ چۆن ده‌كرێت، لایه‌نێك ده‌ڵێت یه‌كێتی ساخته‌كاریی كردووه‌ له‌هه‌ڵبژاردنه‌كان و یه‌كێتی ره‌تیده‌كاته‌وه‌، یه‌كێتی له‌به‌رنامه‌یدایه‌ سه‌ردانی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بكات، هه‌وڵ دراوه‌ و هه‌وڵ ده‌درێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئه‌ی ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ دادگای فیدراڵی وتی ساخته‌كاری نه‌كراوه‌ ئه‌وا هه‌ڵوێستی ئه‌ولایه‌نانه‌ چۆن ده‌بێت كه‌ ده‌ڵێن یه‌كێتی ته‌زویری كردووه‌.

دیپلۆماتیك مەگەزین: رووداوی 12ی مانگ په‌یوه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی و گۆڕانی به‌یه‌كجاری په‌كنه‌خستووه‌؟
جه‌میل هه‌ورامی: په‌كیخستووه‌، به‌ڵام ناوه‌رۆكه‌كه‌ی نازانم چونكه‌ من له‌هه‌ڵه‌بجه‌ بووم، شێخ جه‌عفه‌ر قسه‌یه‌ك ده‌كات و براده‌رانی گۆڕانیش قسه‌یه‌ك ده‌كه‌ن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵ دراوه‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌و رووداوه‌ سیاسه‌تی یه‌كێتی و بڕیاری یه‌كێتی نه‌بووه‌.

دیپلۆماتیك مەگەزین: كه‌واته‌ ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ په‌یوه‌ندییه‌كانتان وه‌ك خۆی لێبێته‌وه‌؟
جه‌میل هه‌ورامی: هیواخوازین نه‌ك وه‌كوو جاران به‌ڵكو یه‌كبگرینه‌وه‌ و به‌یه‌ك لیست بچینه‌ كێبڕكێی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه‌، هه‌موو سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی هیواخوازی ئه‌و یه‌كگرتنه‌وه‌یەن.

دیپلۆماتیك مەگەزین: ئه‌وه‌ له‌مه‌حاڵه‌وه‌ دوور نیه‌؟
جه‌میل هه‌ورامی: هیچ شتێك له‌ سیاسه‌تدا مه‌حاڵ نییه‌، به‌ڵام له‌ئێستادا براده‌رانی گۆڕان ئاماده‌یی ئه‌و پرۆسه‌یه‌یان تێدانیه‌، ئه‌م بارودۆخه‌ش تێده‌په‌ڕێنین، هه‌وڵ ده‌ده‌ین هه‌موو ده‌نگی خۆمان له‌م ناوچه‌یه‌ كۆبكه‌ینه‌وه‌ و ته‌وافوق هه‌بێت و هه‌ماهه‌نگی بۆ كاره‌كان دروستبكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى خزمه‌تی ناوچه‌كه‌ بكه‌ین.