نورجان بایساڵ
و: بەهمەن کەریم
ئه‌نجومه‌نى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا ((YKS)) ڕایگه‌یاند پێده‌چێت له هه‌ندێ له شاره كوردییه‌كان سندوقه‌كانى ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنه سه‌رۆكایه‌تى و پهڕلهمانیهكهى 24ی ئەم مانگە، جێگۆڕكێى پێ بكرێت، ئه‌م هه‌نگاوه له به‌رژه‌وه‌ندى ئەردۆغان و پارتى ده‌سه‌ڵاتدار ده‌كه‌وێته‌وه و زیان له ده‌نگه‌كانى پارتى ئۆپۆزسیۆنى كوردیی (هەدەپە) ده‌دات.
به‌لاى ئه‌ردۆگانه‌وه سه‌ركه‌وتن له‌م هه‌ڵبژاردنه زۆر گرنگه، چونكه سیسته‌مێكى سه‌رۆكایه‌تى نوێ له توركیا دێته ئاراوه و نوسینگه‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و په‌ڕله‌مان زۆرێك له ده‌سه‌ڵاته‌كانى له ده‌ست ده‌دات.
ده‌نگى كورد له توركیا یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت، چونكه ئه‌گه‌ر پارتى سه‌ره‌كى كورد (هه‌ده‌په )سه‌ركه‌توو نه‌بێت له بردنه‌وه‌ى زیاتر له‌سه‌دا 10ى ده‌نگه‌كان كه پێویسته بۆ چوونه ناو په‌ڕله‌مان زۆرینه‌ى كورسیه‌كانى كورد له باكورى كوردستان بۆ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆگان (ئه‌كه‌په) ده‌چێت، كه زۆربه‌ى جار به پله‌ى دووه‌م دێت له‌م ناوچه‌یه‌دا.
له‌ئه‌نجامى بڕیارى ئه‌نجومه‌نى باڵاى هه‌ڵبژاردنه‌كانى توركیا YKS به جێگۆڕكێ له سندوقه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌ك خۆیان ناوی ده‌به‌ن بۆ ناوچه‌ى ئارامتر، وا ده‌كات 170 هه‌زار ده‌نگده‌ر بۆ به‌شداریكردن له‌م پرۆسه‌یه ڕێگایه‌كى دوورتر ببڕن، له ساڵى 1990 وه زۆر له ڕووداوه‌كان ده‌كرێنه به‌هانه بۆ جێگۆڕكێ كردن به سندوقه‌كانى ده‌نگدان .
لێكۆلینه‌وه‌كان ئه‌وه ده‌رده‌خه‌ن كه سندوقه‌كان له‌و ناوچانه دوور ده‌خرێنه‌وه كه پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان به‌رزترین ڕێژه‌ى ده‌نگى له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو تێدا تۆماركردوه، بۆ نمونه وه‌ك ئاژانسى ANF ده‌ڵێت 143 سندوق كه بۆ ده‌نگدانى 6706 كه‌س ته‌رخانكراوه له ماردینه‌وه ده‌برێن بۆ ناوچه‌یه‌كى تر كه له هه‌ڵبژاردنه پهڕلهمانیهكهى ٢٠ی حوزه‌یرانى 2015 هه‌ده‌په سه‌دا 73ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه.
،،
224 سندوقى ده‌نگدان له وان جێگۆركێى پێده‌كرێت كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر 50 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، هه‌ندێك له سندوقه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دوور ده‌خرێنه‌وه بۆ نمونه 27 سندوقى ناوچه‌ى گوڵپنار بۆ نزیكه‌ى 40 كیلۆمه‌تر دوور خراوه‌ته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو هه‌ده‌په سه‌دا 85ى ده‌نگه‌كانى تێدا به‌ده‌ستهێنا بوو.
بانگەشەی هەڵبژاردنەکانی ٢٤ی حوزەیران ـ شاری ئامەد ـ باکوری کوردستان
یادیشن كارابولاك هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى وان ده‌ڵێت:" 224 سندوقى ده‌نگدان له وان جێگۆركێى پێده‌كرێت كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر 50 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، هه‌ندێك له سندوقه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دوور ده‌خرێنه‌وه بۆ نمونه 27 سندوقى ناوچه‌ى گوڵپنار بۆ نزیكه‌ى 40 كیلۆمه‌تر دوور خراوه‌ته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو هه‌ده‌په له‌سه‌دا 85 ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و سندوقانه‌ى به‌ده‌ستهێنا بوو.
له ناوچه‌كانى (هانى,كوڵپ ,لیجه) له ئامه‌د كه سندوقه‌كان جێگۆڕكێى پێكراوه، کە هه‌ده‌په پێشتر سه‌دا 90ى ده‌نگه‌كانى تێدا هێنابوو، له زۆربه‌ى حاڵەتهكاندا سندوقه‌كان بۆ ئه‌و ناوچانه ده‌برێن كه ئه‌ردۆغان پێشتر ڕێژه‌ى ده‌نگى به‌رزى تێدا تۆمار كردوه، بۆ نمونه سندوقه‌كانى ناوچه‌ى سولوجا له شارى موش كه هەدەیە سه‌دا 95 ى دەنگەکانی به‌ده‌ستهێنابوو گواستراوه‌ته‌وه بۆ ناوچه‌ى ئارپهیازى، كه ئه‌كه‌په سه‌دا 75ى ده‌نگه‌كانى به‌ده‌ستهێناوه‌و له 90 شار‌و ناوچه كه هه‌ده‌په له‌پله‌ى یه‌كه‌م یان دووه‌مدا بووه جێگۆڕكێى به شوێنى سندوقه‌كان كراوه.
له سڵى 1990 وه تواناى ده‌نگدان به شێوه‌یه‌كى ئازاد له ناوچه كوردیهكانى باشوورى ڕۆژئاواى توركیا كێشه‌یه‌كى به‌رده‌وامه، هێزه ئه‌منیه‌كان و میلشیا كورده‌كانى سه‌ر به ده‌وڵه‌ت فشار له خه‌ڵك به‌تایبه‌تى له لادێنشینه‌كان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى ده‌نگ به لایه‌نێكى دیاریكراو بده‌ن.
،،
هاوسه‌رۆكى شاره‌وانى وان: 224 سندوقى ده‌نگدان له وان جێگۆركێى پێده‌كرێت كه كاریگه‌رى له‌سه‌ر 50 هه‌زار ده‌نگده‌ر هه‌یه، هه‌ندێك له سندوقه‌كان به شێوه‌یه‌كى به‌رچاو دوور ده‌خرێنه‌وه بۆ نمونه 27 سندوقى ناوچه‌ى گوڵپنار بۆ نزیكه‌ى 40 كیلۆمه‌تر دوور خراوه‌ته‌وه كه له هه‌ڵبژاردنه‌كانى پێشوو هه‌ده‌په له‌سه‌دا 85 ى ده‌نگه‌كانى ئه‌و سندوقانه‌ى به‌ده‌ستهێنا بوو.
ئۆتۆمبێلێکی بانگەشە بۆ دەمیرتاش لە لایەن پۆلیسەوە دەستی بەسەردا گیراوەـ ناوچەی بوجای ئیزمیر
فشاره‌كان شۆڕده‌بێته‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى بنكه‌كانى هه‌ڵبژاردن و نوسینگهكانى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردن به شێوه‌یه‌كى ڕۆژانه له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ته‌نگیان پێهڵدهچنرێت به بیانوى نه‌بوونى مۆڵه‌ت هه‌فته‌ى پێشوو 6 ئه‌ندامى هه‌ڵمه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كانى هه‌ده‌په له ئامه‌د ده‌ستگیركران .
پارتى دیمو‌كراتى گه‌لان ڕایگه‌یاندوه كه ئه‌وان هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى ئه‌م كێشه‌یه ده‌ده‌ن. "سهزاى تهمهلى " له میانه‌ى سه‌ردانى بۆ شارى ئامه‌د وتى هه‌زاران كه‌س ته‌رخانكراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى سندوقه‌كان و پاراستنیان.
سه‌رچاوه‌كانى هه‌ده‌په راِیدهگهیهنن كه ئۆتۆمبلیان بۆ گواستنه‌وه‌ى لادێنشینان ئاماده‌كردووه كه نزیكه‌ى 170 هه‌زار كه‌سن و 3 هه‌زار پاسیان پێویسته، ئه‌وان به ته‌نها ناتوانن ئه‌م بهرپرسیایهتیه هه‌ڵبگرن، پارته ئۆپۆزسیۆنه‌كانى دى له نێوشیاندا پارتى گه‌لى كۆمارى (جه‌هه‌په) ده‌بێت هاوكارمان بێت و ڕێكخراوه‌كانى وه‌ك (هیومان راِیتس وۆچ) له‌سه‌ر خه‌تن بۆ مسۆگه‌ركردنى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد و ئازاد.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت له بیرمان نه‌چێت كه لایه‌نى به‌رامبه‌ر كۆنترۆڵى هێزه ئه‌منیه‌كان و ده‌زگا گشتیه‌كانى به‌ده‌سته‌وه‌یه.هه‌موو كه‌سێك به‌رپرسیارێتى له‌سه‌رشانه بۆ وه‌ستانه‌وه له دژى ئه‌م بارودۆخه نایه‌كسانه، له‌سه‌ر دهوڵەتانى یه‌كێتى ئه‌وروپا و ڕێكخراوه‌كانى چاودێریكردنى هه‌ڵبژاردنه‌كان پێویسته كه چاودێرى زیاتر ڕه‌وانه‌ى شار‌و ناوچه كوردیه‌كان بكه‌ن چونكه سندوقه‌كانى ده‌نگدان له مه‌ترسیدان.