ن: مسته‌فا سعدون
و: ئامانج نیعمەت
له 15ی ئایاری 2018 قاسم سوله‌یمانی فەرماندەی فه‌یله‌قی قودسی ئێرانی سه‌ردانی به‌غدادی پایته‌ختی عیراقی كرد به‌مه‌به‌ستى خستنه‌رووی تێڕوانینه‌كانی سه‌باره‌ت به هاوپه‌یمانێتیه سیاسییه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردن له نێوان كیانه سیاسیه‌كانى عێراق، ته‌نها دوای دوو رۆژ، بریت ماكگۆگ نوێنەری دۆناڵد ترەمپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی سوله‌یمانى بۆ هه‌مان مه‌به‌ست گه‌یشته پایته‌خی عراق.
ركابه‌ره ئه‌مریكی و ئێرانیهكه له به‌غداد چاویان كه‌وت به سه‌ركرده‌كانى سوننه و شیعه دوای ئه‌مه‌ش نوینهرهكهی واشنتۆن سه‌ردانی هه‌ولێری كرد به‌مه‌به‌ستى دیدار و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ل هاوپه‌یمانه‌كه‌ی كه مه‌سعود بارزانی سەرۆکی پارتی دیمو‌كراتى كوردستانه، له لایه‌كی تریشه‌وه قاسم سوله‌یمانى له‌به‌غداوه گه‌شتى شاری سلیمانى كرد به‌مه‌به‌ستى دیار و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانى له یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان به سه‌ركردایه‌تى هه‌ردوو كوری جه‌لال تاڵه‌بانى بافڵ و قوباد و هیرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی دایکیان
واشنتۆن و تاران له‌كاتى جه‌نگ دژی رێكخراوی تیرۆرستى داعش، هه‌ریه‌كه‌یان هه‌وڵى ئه‌وه‌یان ده‌دا كه خۆیان وا ده‌ربخه‌ن رابه‌رایه‌تی جه‌نگی ئازادكردنی ناوچه‌كانى ژیر ده‌سه‌ڵاتى داعش ده‌كه‌ن، به‌ڵام له‌مرۆدا ركابهریهكه له دوای ههڵبژاردنهكەى 12ی ئایار له‌سه‌ر پێكهێنانى هاوپه‌یمانیه‌تیه سیاسیه‌كانه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تی داهاتووی عیراق هه‌ریه‌كه‌شیان تیمی تایبه‌ت به‌خۆیان هه‌یه كه پشتیان پێ ببه‌ستن.
،،
ماكگۆرك و سوله‌یمانى له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان جوڵه‌ی سیاسی زۆریان كرد به‌ڵام جیاوازی هه‌بوو له شیوازی كاره‌كانیان، ماكگۆرك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له میدیاوه دهردەكهوت به‌ڵام جوڵه سیاسیه‌كانى قاسم سوله‌یمانى نهێنى بوون به فەرمی له هیچ لایه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كران.
مەسعود بارزانی و برێت ماکگۆرک ـ پیرمام
هه‌ریه‌ك له ماكگۆرك و سوله‌یمانى له پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان جوڵه‌ی سیاسی زۆریان كرد به‌ڵام جیاوازی هه‌بوو له شیوازی كاره‌كانیان، ماكگۆرك له دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له میدیاوه دهردەكهوت به‌ڵام جوڵه سیاسیه‌كانى قاسم سوله‌یمانى نهێنى بوون به فەرمی له هیچ لایه‌كه‌وه ئاشكرا نه‌كران.
سوله‌یمانى و ماكگۆرگ له عێراق چی ده‌كه‌ن؟
هه‌تا سپێده‌ی رۆژی هه‌ڵبژاردن قاسم سوله‌یمانى كه ناسراوه به "كوڕه بۆن فرۆشه‌كه"ی شاری كرمانى ئێران له به‌غدادی پایته‌خت بوو، دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ی لایه‌نه شیعه‌كان له هاوپه‌یمانێتى (الفتح) ئه‌نجام دەدا كه هادی عامری نزیك له تاران سه‌ركردایه‌تى ده‌كات، سوله‌یمانى جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه ده‌بێت ناكۆكی نێو ماڵى شیعه نه‌بێته هۆی لێكترازانی كوتله سیاسیه‌كانى شیعه و به‌تایبه‌ت له نێوان ( الفتح ) و لایه‌نه‌كانى دیكه.
بەپێی زانیارییەکانی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت کە رایگه‌یاندوه" قاسم سوله‌یمانى ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركرده باڵاكانى شیعه رونكردووەتهوه پێویسته ده‌رگای پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێی شیعه كراوه بێت" واته هاوپهیمانێتىەکی گه‌وره‌ی شیعه به‌ناوی "هاوپه‌یمانى نیشتیمانى"
دوای ئه‌مه سوله‌یمانى به‌غدادی به‌جێهێشت و ئه‌م فایله‌ی ته‌سلیم به پیاوێكی ئاینى شیعیه مه‌زهه‌ب به ره‌گه‌ز لوبنانى كرد كه ناوی محەمەد كهوسهرانى بوو ، ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه هیچ شتیك له‌سه‌ر كهوسهرانى نازانریت و له راگه‌یاندنیشه‌وه ده‌رناكه‌وێت.
دوای هه‌ڵبژاردنی 12 ی ئایار قاسم سولهیانى گه‌رایه‌وه به‌غداد و درێژەی به دیدار و كۆبوونه‌وه‌كانى دا و چاوی كه‌وت به سه‌ركرده باڵاكانى سوننه و شیعه له نیوانیان ئه‌یاد عه‌لاوی كه ئێران تاوانبار ده‌كات به‌وه‌ی" رێگر بووه " له وه‌رگرتنی پۆستى سه‌رۆك وه‌زیران له ساڵى 2010 دوای به‌ده‌ست هێنانى 91 كورسی ئه‌نجومه‌نی نوینه‌رانی عێراق.
،،
" قاسم سوله‌یمانى ئه‌وه‌ی بۆ سه‌ركرده باڵاكانى شیعه روونكردووەته‌وه پێویسته ده‌رگای پێكهێنانى هاوپه‌یمانێتیه‌كی نوێی شیعه كراوه بێت" واته هاوپهیمانێتىەکی گه‌وره‌ی شیعه به‌ناوی "هاوپه‌یمانى نیشتیمانى"
هه‌روه‌ها ده‌شڵین نوینهرهكهی ئێران چاوی به حه‌یدەر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیران و سه‌رۆكی هاوپه‌یمانى نه‌سر کەوتووەز
هه‌روه‌ها سوله‌یمانى ناسراو "به كوڕه بون فرۆشه‌كه" له دیداری دووه‌می له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانى (الفتح ) جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه ڤیتۆیان له‌سه‌ر هیچ كاندید و كه‌سێك نییه بۆ وه‌رگرتنى پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق.
وه‌ك ئاشكرایه سه‌رۆكایه‌تى حكومه‌ت تایبه‌ت كراوه به لایه‌نى شیعه و له ساڵى 2005 ه‌وه حزبی ده‌عوه‌ی نزیك له ئێران قۆرخی ئه‌م پۆسته‌ی كردووه و پێش بینیش ده‌كرێت جارێكی تر سه‌ركرده‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌و حیزبه پۆستى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق وه‌ربگرێت، كه محەمەد باقر سه‌دری مامى موقته‌دا سه‌در به دامه‌زرینه‌ری ئه‌م حیزبه دادەنریت و ئه‌مه‌ی دوایشیان له هه‌ڵبژاردنه‌كه 12ی مانگى رابردوو باشترین ئه‌نجامی له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانى به‌ده‌ست هێنا و لیستەکەی بە ناوی سائیرون پلەی یەکەمی وەرگرت.
قاسم سولەیمانی و ئەبو مەهدی موهەندیس لە دانیشتنێکدا ـ عێراق
له‌به‌رانبه‌ریشدا جوڵه‌كانى ماكگوگ لای كه‌س شاراوه نه‌بوون و ره‌نگه ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به‌و هه‌یه زۆر كه‌س نه‌یزانێت، دیدار و كۆبونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركرده سیاسیه‌كانى عێراق هه‌موو له میدیاوه به‌ئاشكرا ئه‌نجام دراوه، زۆرتریش جه‌ختی له‌وه كردووەته‌وه كه "ئه‌مریكا پاڵپشتى پرۆسه‌ی سیاسی و پێكهێنانى حكومه‌تی نوێی عێراق ده‌كات"
سه‌رچاوه‌ی تایبه‌ت ئه‌وه‌ی خستووەتە روو" رۆڵى ولایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان تا هه‌نوكه بریتیه له راویژكردن و پێشكه‌ش كردنی تێڕوانین به لایه‌نەكان و هه‌تاوه‌كو ئێستا نهگەیشتووەته قوناغى ئاراسته كردن و به‌زۆر سه‌پاندنی بیروچوونهكانى ئه‌مریكا، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هه‌ندێ له هێزه سیاسیه‌كان دڵگرانن به جوڵه سیاسییه‌كانى برێت ماكگۆرك له پێش هه‌ڵبژاردن كه ماكگۆرك ده‌یوست له داوكاری و مه‌به‌ستى لایه‌نه سیاسیه‌كان بگات.
،،
دیدار كۆبوونه‌وه‌كانى ماكگۆرك له پێش و پاش هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانى گرتبوەوە به‌ڵام قاسم سولەیمانى لە دیدار و كۆبوونه‌وه نهێنیه‌كانى پێش هه‌ڵبژاردن جه‌ختی له‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران ده‌كرده‌وه، ئەگەرچی لە سه‌ردانى دووه‌می هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانى شیعه و سوننه و كوردیشی بینى.
دیدار كۆبوونه‌وه‌كانى ماكگۆرك له پێش و پاش هه‌ڵبژاردن هه‌موو لایه‌نه سیاسیه‌كانى گرتبوەوە به‌ڵام قاسم سولەیمانى لە دیدار و كۆبوونه‌وه نهێنیه‌كانى پێش هه‌ڵبژاردن جه‌ختی له‌سه‌ر لایه‌نه شیعه‌كانی نزیك له ئێران ده‌كرده‌وه، ئەگەرچی لە سه‌ردانى دووه‌می هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانى شیعه و سوننه و كوردیشی بینى.
سولەیمانى و ماكگۆرگ كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بریار له عێراق چەندە ؟
هه‌ریه‌ك له واشنتۆن و تاران له مه‌یدانى سیاسیى عێراق دوور نین و بێ كاریگه‌ریش نین، هه‌ر له ساڵى 2003 تاكو ئێستا له ركابه‌ری و ململانێدان بۆ سه‌پاندنی هێز و هه‌ژموونیان له‌سه‌ر شێوازی هاوپه‌یمانیه‌تیه سیاسیه‌كان له عێراق له حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كان، به‌ڵام سه‌ره‌رای جیاوازی له شێوازی كاركردنی هه‌ردوولا، سه‌ره‌نجام هه‌ردوولا سه‌ركه‌وتوبوون له چنینه‌وه‌ی ئه‌و بهرههمەی پلانیان بۆ داناوه.
قاسم سوله‌یمانى و برێت ماكگۆرگ هاوپه‌یمانى تایبه‌تی خۆیان هه‌یه، به‌ڵام هه‌موو حكومهتەكانى عێراق له ساڵى 2003 وه تاوه‌كو ئێستا به به‌شێك له پلانه‌كانى ئێران داده‌نرێت، ماكگۆرگ و زاشنتۆن له هه‌وڵى پاراستنى شێوه‌ی سیستمی سیاسی عێراقدان چونكه پێیانوایه خۆیان دایانمه‌زراندووه.