هاوپەیمانی سەدر و عامری و پارتی و یەكێتی لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی نزیك بونەتەوە

ئێران لەڕێگەی هاوپەیمانی سەدر و عامریەوە كۆدی حكومەتی داهاتوو دەكاتەوە

هاوپەیمانی سەدر و عامری و پارتی و یەكێتی لە پێكهێنانی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی نزیك بونەتەوە

6468 خوێندراوەتەوە

موقتەدا سەدر خیانەتی لە هاوپەیەمانەكانی كرد و لەهەنگاوێكی چاوەڕوانەكراودا هاوپەیمانی نەسر و حیكمەی جێهێشت و بەرەی ئێرانی هەڵبژارد

دوێنێ‌ هاوپەیمانی سائیرون و فەتح هاوپەمانیتیەكی نوێیان پێكهێنا بەمەبەستی دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی.

هاوپەیمانی سائیرون كە موقتەدا سەدر رابەرایەتی دەكات، خاوەنی 54 كورسی پەرلەمانیە و زۆرترین كورسی پەرلەمانی هێناوە، هاوپەیمانی فەتحی هادی عامریش خاوەنی 47 كورسیە و دەنگی دووەمی بەدەستهێناوە.

،،

هەرچەندە هێشتا تاوانبارەكانی ئەو ڕوداوە نەدۆزراونەتەوە، بەڵام ئاماژەكان دەریدەخەن كە ئاگركەوتنەوەی كۆگای هەڵگرتنی سندوق و ئامێرەكانی دەنگدان پەیامێكی سیاسی ناوخۆیی و ئیقلیمی بوو بەرامبەر بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و بڕیاری بژاردنەوەی دەستی دەنگەكان لەسەرتاسەری عێراق.

لە دووهەفتەی رابردوو دوو بەرەی سیاسی لەعێراقدا دروستبون بەرەیەكی نزیك لە ئێران كە لەهەرەیەكە لە لیستەكانی فەتح و دەعوە و یەكێتی و پارتی پێكدەهات و پێكەوە خاوەن 110 كورسی پەرلەمانی بوون لەگەڵ بەرەیەكی نزیك لە ئەمریكا كە لە هەریەكە لە سائیرون و نەسر و رەوتی حیكمە كە پێكەوە نزیكەی 120 كورسی پەرلەمانی بون.

بەڵام دوای هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنەكان لەلایەن پەرلەمانی عێراق و برٍیاری دورخستنەوەی كۆمسیۆ و دانانی دەستەیەكی دادوەر بۆ سەرلەنوێ‌ هەژماری دەستی دەنگەكان.سیناریۆی هاوپەیمانێتیكان گۆڕانكاری گەورەی بەسەردا هات.

لەدوای ئەمە هاوپەیمانێتیەك دروستبوو لەنێوان ئەوانەی دژی بژاردنەوەی دەستی دەنگەكانن لەگەڵ ئەوانەی لایەنگری ئەو پرۆسەیەن و خۆیان بەسەركەوتووی پرۆسەی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەكان دەزانن لە پەرلەمانی عێراق.

،،

فەتح و سائیرون هەردوكیان خۆیان بە براوەی هەڵبژاردن دەزانن و بۆنی پلانێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكەن بۆ دەسكاریكردن یان شكستهێنان بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، یەكێتی و پارتیش لەو بابەتدا لەهەموان توندترن و راستەوخۆ هەمواری یاساكە كاردەكاتە سەر كەمكردنەوەی ژمارەی كورسیەكانیان. 

بڕیارەكەی پەرلەمان هەرزوو كاردانەوەی لێكەوتەوە و رەوتی سەدر تەحەفوزی خۆیان لە سەر بڕیارەكە دەربڕی و یەكێتی و پارتیش بەئاشكرا دژی وەستانەوە.


لەچەند ڕۆژی رابردودا پەرەسەندنە سیاسیەكان ئاگركەوتنەوەی كۆگای هەڵگرتنی سندوق و ئامێرەكانی دەنگدانی بەشێك لە دەنگەكانی كەرتی رەسافەی بەغدای لێكەوتەوە.

هەرچەندە هێشتا تاوانبارەكانی ئەو ڕوداوە نەدۆزراونەتەوە، بەڵام ئاماژەكان دەریدەخەن كە ئاگركەوتنەوەی كۆگای هەڵگرتنی سندوق و ئامێرەكانی دەنگدان پەیامێكی سیاسی ناوخۆیی و ئیقلیمی بوو بەرامبەر بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و بڕیاری بژاردنەوەی دەستی دەنگەكان لەسەرتاسەری عێراق.

تازەترین پێشهاتی ئەو ڕوداوە بریتییە لە هاوپەیمانێتییە خیرا و كتوپڕەكەی نێوان سەدر و عامری لەكاتێكدا پیشتر هەریەكەیان بە داینەمۆی بەرەیەكی جیاواز سەیر دەكران.

لەوانەیە سیناریۆكە ڕون بێت، دوای ئەوەی سەدر هەستی بەمەترسی كرد بەهۆی هەمواری یاسای هەڵبژاردنەوە خۆی فڕێدایە باوەشی ئێرانەوە و تەسلیمی قاسمی سلێمانی بوو.

،،

ئیران دەیەوێت لەرێگەی هاوپەیمانەكانیەوە پەلە بكات لە دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كە پێدێت لە هەریەكە لە لیستەكانی سائیرون و فەتح و یەكێتی و پارتیش  دەچنە ناو ئەو هاوپەیمانێتیە و پێكەوە ژمارەی كورسیەكانیان دەبێتە نزیكەی 142 كورسی پەرلەمانی و ئەوەش تەنها 23 كورسی دەمێنێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی.

فەتح و سائیرون هەردوكیان خۆیان بە براوەی هەڵبژاردن دەزانن و بۆنی پلانێكی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی دەكەن بۆ دەسكاریكردن یان شكستهێنان بە ئەنجامەكانی هەڵبژاردن، یەكێتی و پارتیش لەو بابەتدا لەهەموان توندترن و راستەوخۆ هەمواری یاساكە كاردەكاتە سەر كەمكردنەوەی ژمارەی كورسیەكانیان. كەواتە دەكرێت ئەمانە پێكەوە بەرەیەكی سیاسی دروست بكەن بۆ ڕوبەڕوبونەوەی هەمواری یاساكە دوای ئەوەی نەیانتوانی لە پەرلەمان ڕێگری لێبكەن.

لەئێستادا هەواڵەكان باس لە بونی دوو كەسایەتی دیاری ئیران دەكەن لەناوچەی سەوزی بەغدا كەبریتیتن لە قاسمی سولەیمانی و موجتەبای خامنەیی كە بەم دواییانە هاتۆتە ناو مەلەفی عێراقەوە و دەوترێت رازیكردنی سەدر كاری ئەو بووە.


لەلایەكی دیكەوە هەریەكە لە مالیكی و عەلاوی و جبوری و گۆڕان و هاوپەیمانی و یەكگرتوو كۆمەڵ لەو لایەنانەن كە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردنن تا ئاستی هەڵوەشاندنەوە. لەو نێوەندەشدا عەبادی لە ناوەندا ماوەتەوە تائێستا خۆی ساغ نەكردۆتەوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لەئێستاوە دەستی كردوە بەڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی هەموارەكە و داوەرەكانی بۆ ئەو پرۆسەیە دیاریكردوە تەنها شوێنێَََََك كەمابێت ئەوكارە بكات ئەنجومەنی دادەوەری هەرێمی كوردستانە و تائێستا دادوەرەكانی بۆ ئەو پرۆسەیە دیارینەكردووە.


ئەگەر هەیە بەهۆی هەژمونی یەكێتی و پارتی بەسەر ئەنجومەنەكەدا تەنانەت هیچ دادوەرێك بۆ ئەو پرۆسەیە دیاری نەكەن و بەرهەڵستی جێبەجێكردنی یاساكە بكەن لە كوردستان.

ئیران دەیەوێت لەرێگەی هاوپەیمانەكانیەوە پەلە بكات لە دروستكردنی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانی كە پێدێت لە هەریەكە لە لیستەكانی سائیرون و فەتح و یەكێتی و پارتیش هەرزوو پێشوازیان لە رێكەوتنەكرد و ئەوەش نیشانەی ئەوەیە كە پێشوەختە قسەیان لەگەڵ كراوە و ئەوانیش دەچنە ناو ئەو هاوپەیمانێتیە و پێكەوە ژمارەی كورسیەكانیان دەبێتە نزیكەی 142 كورسی پەرلەمانی و ئەوەش تەنها 23 كورسی دەمێنێت بۆ بەدەستهێنانی زۆرینەی پەرلەمانی.


ئەم هاوپەیمانێتییە نوێیە بەپلەی یەكەم لێدانە لە حەیدەر عەبادی و كردنەدەرەوەیەتی لە ململانێی سەرۆكایەتی وەزیران.


هەرچی نوری مالیكییە، هەرچەندە لایەنگری دوبارە ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنە بەڵام یەكێكە لە نزیكترین دۆستەكانی ئێران بەڵام بە نەیاری سەرسەختی سەدریەكان دادەنرێت. وادیارە لە پیناو هەڵگەڕانەوەی یاریەكەدا ئێرانیەكان لە نیوان سەدر و مالیكی، سەدریان هەڵبژاردبێت.

ڕێكەوتنە كتوپڕەكەی دوێنێی سەدر و عامری تەنانەت شیوعیەكانیش توشی شۆك كردوە كە یەكێكن لە پێكهاتە سەرەكیەكانی ناو لیستی سەدر و نزیكەی 2 كورسیان هەیە و دوریش نییە بەو هۆیەوە لە هاوپەیمانێتی سائیرون بێنە دەرەوە.

،،

لەدوای دروستبونی ئەم هاوپەیمانێتیە گەورەیەوە چاوەڕێی پێكدادان زیاتر دەبێت چونكە لەگەڵ ئەوەی لایەنەكانی دیكە لەڕێگەی ئەنجومەنی دادوەریەوە خەریكی ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی یاساكەن، هاوپەیمانیەكەی گەورەش پەیدا دەبێت بۆ بەرگریكردن لە ئەنجامیكانی ئێستای هەڵبژاردن و ئەمەش رەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاڵۆزتر دەكات و ململانێكان دەباتە قۆناغێكی نوێوە.


بەرپرسێكی حیزبی شیوعی بە ڕۆژنامەی خلیجی راگەیاندووە كە هاوپەیمانێتیەكەی موقتەدا سەدر لەگەڵ عامری توشی شۆكی كردون و لێدانێكی بەهێزیش بوە لە بەرەی دیموكراتی و مەدەنیەت لە عێراقدا.

لەدوای دروستبونی ئەم هاوپەیمانێتیە گەورەیەوە چاوەڕێی پێكدادان زیاتر دەبێت چونكە لەگەڵ ئەوەی لایەنەكانی دیكە لەڕێگەی ئەنجومەنی دادوەریەوە خەریكی ڕێوشوێنەكانی جێبەجێكردنی یاساكەن، هاوپەیمانیەكەی گەورەش پەیدا دەبێت بۆ بەرگریكردن لە ئەنجامیكانی ئێستای هەڵبژاردن و ئەمەش رەوشی هەرێمی كوردستان و عێراق ئاڵۆزتر دەكات و ململانێكان دەباتە قۆناغێكی نوێوە.

 

author photo

ڕۆژنامەنوس و مامۆستای زانكۆ

سەرنوسەری دیپلۆماتیك مەگەزین

ڕۆژنامەنوسی تایبەتمەند لە ڕۆژنامەوانی بنكۆڵكاری