بیرەوەریی سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق

ئامانج له‌ گۆڕینى ده‌سه‌ڵات له‌ عێراق چی بوو؟

بیرەوەریی سەربازێکی ئەمریکی لە عێراق

857 خوێندراوەتەوە

دانی سجورسن ـ The Nationalinterest

و: بەهمەن حسێن

ته‌نها ئه‌وه‌نده‌م ئه‌زانى ته‌نم 24 ساڵ بوو، به‌داخه‌وه‌ ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها به‌س نه‌بوو، له‌ ئێواره‌ى 25ى كانونى دووه‌مى 2007 مه‌فره‌زه‌كه‌ى ئێمه‌ بنكه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانی FOB ى له‌ رۆسته‌میه‌ به‌ره‌و شه‌قامه‌كانى رۆژئاواى به‌غدا به‌جێهێشت، كارى ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ندێ له‌ پۆلیسى ناوخویى عێراق په‌یوه‌ندى و لێكۆڵینه‌وه‌ بوو.

به‌زه‌مه‌نێكى مه‌ترسیداردا تێپه‌ڕ ده‌بووین، مانگانه‌ له‌ سه‌روى 100 سه‌ربازى ئه‌مریكى كه‌ زورترینیان له‌ به‌غداى پایته‌خت بوو ده‌كوژران، گه‌یشتینه‌ هه‌مان ئه‌و شوێنه‌ى كه‌ شه‌وى پێشتر فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانمان وێنه‌ى چه‌ند پیاوێكیان گرتبوو كه‌ ته‌نێكى درێژكۆله‌یان هه‌ڵگرتبوو ده‌چوونه‌ ناو مزگه‌وتێك و ده‌هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌.

پیاوه‌كانمان وه‌ستاند و له‌سه‌ر شۆشته‌كه‌ ریزمان كردن و ده‌ستمانكرد به‌ پشكنینیان، داوامان له‌ پۆلیسه‌ عێراقییه‌كان كرد ناو مزگه‌وته‌كه‌ بپشكنن، كاتێك گه‌ڕانه‌وه‌، مزگه‌وته‌كه‌ نه‌ چه‌ك نه‌ هیچ شتێكى دى تێدا نه‌بوو، ده‌ركه‌وت كه‌ ئه‌و ته‌نه‌ درێژكۆله‌یه‌ تابووت بووه‌ و ته‌رمى گه‌نجێكى كوژراوى تیا بووه‌.

پشكنینمان كرد و دواكه‌تین، هه‌روه‌ها باوك و براى كوژراوه‌كه‌ ئیهانه‌یان كردیین، شه‌وى دواتر ویستم مزگه‌وته‌كه‌ تێپه‌ڕبكه‌م و ڕێگایه‌كى پێچ و په‌نا هه‌ڵبژێرم له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ تازه‌كه‌م كه‌ پێشڕه‌وى ده‌كردین گفتوگۆمان ده‌كرد له‌سه‌ر نه‌خشه‌ى رێگاكه‌مان كه‌ به‌ باشترین رێگادا بڕۆین له‌ پێشه‌وه‌ى كاروانه‌كه‌ به‌ڵام دواتر ئه‌و رێگاى هه‌ڵەكرد و هاته‌وه‌ سه‌ر هه‌مان ئه‌و شه‌قامه‌ى كه‌ مزگه‌وته‌كه‌ى لێبوو.

باقى چیرۆكه‌كه‌ مێژویه‌كى تۆقێنه‌ربوو، بۆمبێكى چێنراو  به‌ ئوتومبێله‌كه‌ى پێشه‌وه‌دا ته‌قیه‌وه‌ ئه‌وه‌ى بیرم بێته‌وه‌ هاوارو ناڵه‌و و ترس و بۆنى سوتاوییه‌، كاتێك ده‌رگاى شۆفێره‌كه‌مان كرده‌وه‌ میشیل بالیسلێى كه‌وته‌ خواره‌وه‌ كه‌لله‌ى سه‌رى سوتا بوو ده‌مو ده‌ست گیانى له‌ده‌ستدا.

،،

باقى چیرۆكه‌كه‌ مێژویه‌كى تۆقێنه‌ربوو، بۆمبێكى چێنراو  به‌ ئوتومبێله‌كه‌ى پێشه‌وه‌دا ته‌قیه‌وه‌ ئه‌وه‌ى بیرم بێته‌وه‌ هاوارو ناڵه‌و و ترس و بۆنى سوتاوییه‌، كاتێك ده‌رگاى شۆفێره‌كه‌مان كرده‌وه‌ میشیل بالیسلێى كه‌وته‌ خواره‌وه‌ كه‌لله‌ى سه‌رى سوتا بوو ده‌مو ده‌ست گیانى له‌ده‌ستدا.

له‌و كابوس و دوكه‌ڵه‌دا رۆژمان كرده‌وه‌، خۆزگه‌م ئه‌خواست ئه‌وه‌ى بینیم نه‌مبینیایه‌، فه‌رمانده‌ ئه‌لیكسه‌نده‌ر فوله‌ر پارچه‌ چارچه‌ بوو له‌گه‌ڵ ئوتومبێله‌كه‌ى .كاتێكى زۆرى ویست تا هۆش و بیرم رێكبخه‌مه‌وه‌ و په‌یوه‌ندى به‌ هاوسه‌ره‌ دوگیانه‌كه‌یه‌وه‌ بكه‌م، هه‌موومان ده‌مانزانى كه‌ كێ له‌ پشتى ئه‌م رووداوانه‌یه‌ ,سوپاى مه‌هدى كه‌ میلشیای سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در بوون.

df
سەربازانی ئەمریکی لە ناو بەغداد ـ ٢٠٠٣.٤.٩

له‌ ڕاستیدا ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه‌کەی ١٢ی ئایار له‌ عێراق هه‌مان چیرۆكمان بۆ ده‌گێڕێته‌وه‌ به‌  شێوه‌یه‌كى فراوانتر، موقته‌دا سه‌در پیاوى به‌هێزى ناو گه‌ڕه‌كه‌ هه‌ژاره‌كان براوه‌ى یه‌كه‌م هه‌ڵبژاردنى دواى ڕوخانى داعشه‌ له‌ عێراق.

میلیشیاكانى سه‌در بۆ دووه‌م جار دژى ئه‌مریكاِ راپه‌ڕینیان كرد، كه‌ به‌رپرسن له‌ كوژرانى سه‌دان  یان هه‌زاران  سه‌ربازى ئه‌مریكى، سه‌در ده‌چێته‌وه‌ سه‌ر ڕه‌چه‌ڵه‌كى ئیمام و زانا مه‌عسومه‌كانى شیعه‌، سه‌دام باوك و براو مامى كوشتووه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى له‌ نێوه‌ندى خه‌ڵكه‌ هه‌ژارو بێبه‌شه‌كان لایه‌نگرى هه‌بوو، به‌ڵام له‌ لاى شیعه‌ پێشكه‌وتوو خوازه‌كان به‌ (مه‌لا ئه‌تارى) ناسرا بوو, وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ڕووى زانستى لاهوتیه‌وه‌ هه‌ژاره‌و  بێبه‌شبووه‌ له‌ یاریه‌ ڤیدۆیه‌كان له‌ منداڵیدا، وه‌ زۆرجار سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان به‌ (مۆكى) ناویان ده‌هێنا.

له‌و كاته‌ى سه‌در وه‌ك دوژمنى گه‌نده‌ڵى و پاڵپشتیكه‌رى ریفۆرم له‌ حكومه‌تدا خۆى ده‌رده‌خات، به‌ڵام لاى ئێمه‌ وه‌ك دوژمن و رێگر و خوێنڕێژ دەبینرێت، كه‌ جه‌نگاوه‌ره‌ هه‌ژار و بێئومێده‌كانى ڕه‌وانه‌ى سه‌رشه‌قامه‌كان ده‌كرد بۆ كوشتنى سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان.

كه‌س له‌ ئێمه‌ بڕواى وانه‌بوو كه‌ ڕۆژێك دێت مۆكى هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌باته‌وه‌، ئه‌مه‌یه‌ ئه‌نجامى بێئامانجى ڕوخاندنى ده‌سه‌ڵاتیكى سته‌مكار و دیكتاتۆر و هه‌وڵدان بۆ بنیاتنانى كۆمه‌ڵایه‌تى كۆمه‌ڵگایه‌كى بێگانه‌، ته‌نها به‌ ده‌ستپێكردنى شه‌ڕ ئاشتى كۆمه‌ڵایه‌تى تێكده‌چێت و ریسه‌كه‌ ده‌بێته‌وه‌ به‌ خورى.

ئه‌مریكیه‌كان توانیان دیكتاتۆرێك بڕوخێنن به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ توانایان نه‌بوو كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى ڕاست حكومه‌ته‌ یه‌ك له‌ دواى یه‌كه‌كانى عێراق كۆنترۆڵ بكه‌ن یان بنیاتى بنێن.

،،

موقتەدا سەدر له‌ لاى شیعه‌ پێشكه‌وتوو خوازه‌كان به‌ (مه‌لا ئه‌تارى) ناسرا بوو, وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ى كه‌ له‌ ڕووى زانستى لاهوتیه‌وه‌ هه‌ژاره‌و  بێبه‌شبووه‌ له‌ یاریه‌ ڤیدۆیه‌كان له‌ منداڵیدا، وه‌ زۆرجار سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كان به‌ (مۆكى) ناویان ده‌هێنا.

ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه‌ سوپاى ئه‌مریكى ماوه‌یه‌كى زۆر پێش ئێستا دروستیكرد، ئێستا وه‌ها گه‌نده‌ڵ و لاواز بووه‌ كه‌ خه‌ڵكى متمانه‌یان پێیى نه‌ماوه‌و فه‌رمانده‌یه‌كى جه‌نگ بۆ كاپتنى كه‌شتیه‌كه‌یان هه‌ڵده‌بژێرن .

df
لایەنگرێکی موقتەدا سەدر لە بەردەم تانکێکی تێکشکاوی سوپای ئەمریکادا

ئه‌مه‌وێ ئه‌م وانه‌یه‌تان بیربهێنمه‌وه‌ كه‌ دژ به‌ گۆڕینى سیسته‌مێكى تر بوه‌ستنه‌وه‌ له‌ داهاتودا كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئێران بێت، دواى خه‌رجكردنى 2.2 ترلیۆن دۆلار له‌ عێراق و كوژرانى هه‌زاران سه‌رباز و سه‌دان هه‌زار هاوڵاتى مه‌ده‌نى ئێستا ئێمه‌ له‌ جاران پارێزراوتر نین،ئه‌و پاره‌یه‌ى له‌وێ خه‌رجمانكرد ده‌كرا له‌ ناوخۆى ئه‌مریكا وه‌به‌رهێنانمان پێبكردایه‌.

ته‌نها ڕۆشناییه‌ك كه‌ له‌م چیرۆكه‌ تاریكه‌دا هه‌بێت ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌در هه‌ڵپه‌ى ئه‌وه‌ى هه‌بێت ببێت به‌ كه‌سێكى نیشتمانپه‌روه‌رى سه‌ربه‌خۆ، له‌ راستیدا نه‌ له‌ تاران و نه‌ له‌ واشینتۆن هاوسۆزى بۆ سه‌در نییه‌، گه‌وره‌ راِوێژكارێكى خامنه‌یى ده‌ڵێت ئێمه‌ رێگه‌ ناده‌ین به‌ره‌ى سه‌در حكومه‌ت دروست بكه‌ن. 

ئه‌وى زانیمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌مریكا جه‌نگێكى نا پێویستى له‌ عێراق كرد و بردنه‌وه‌یه‌كى گه‌وره‌ى به‌خشى به‌ ئێران.

به‌ درێژایى 15 ساڵى پێشوو عێراق له‌لایه‌ن هاوكاره‌كانى ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ براوه‌، ئێستا ره‌نگه‌ ناڕاسته‌وخۆ له‌ لایه‌ن سه‌دره‌وه‌ ببرێت به‌ڕێوه‌ كه‌ پۆپۆلیستێكى ئایدۆلۆژییه‌ و به‌ ئاشكرا بانگى شه‌ڕ و كوشتنى سه‌ربازه‌ ئه‌مریكیه‌كانى ده‌دا.

له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا دوو شت ئێستا ڕوونه‌: یه‌كه‌م له‌ ڕوى ستراتیژییه‌وه‌ ئه‌مه‌ریكا هیچ شتێكى به‌ ده‌ستنه‌هێنا كه‌ به‌هاى هه‌بێت.

دووه‌م كه‌ زۆر تراژیدیی تر ئه‌وه‌یه‌ من هه‌رگیز ناتوانم ئه‌م رووداوانه‌ى ئێستا دەگوزەرێن  بۆ هاوسه‌ره‌كه‌ى فوله‌ر  روونبكه‌مه‌وه‌ یان پێی بڵیم ئه‌م هه‌موو شته‌مان بۆچی كرد؟

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك