روسلان ماميدۆڤ
و: ئەنور حسێن كاكه
ده‌رئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى 12 ئایارى عێراق تا ئێستاش له‌لایه‌ن مۆسكۆوه له ژێر چاودێرى ورد دایه، بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت ئه‌م هه‌ڵبژاردنه چ كاریگه‌ریه‌كى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان به‌غداو مۆسكۆ ده‌بێت .
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ڕوسیا ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ى به‌شێوه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو (خاڵى وه‌رچه‌رخان له ڕه‌وشى سه‌قامگیرى ووڵات وه‌سف كرد) و ڕایگه‌یاند ئومێده‌واره له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا حكومه‌تێكى یاسایى و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات كه نوێنه‌رى هاوڵاتیانى عێراق بێت دابمه‌زرێت.
هه‌روه‌ها له ڕاگه‌یه‌ندراوى فه‌رمى مۆسكۆدا هاتووه (ئێمه له‌لایه‌ن خۆمانه‌وه ئاماده‌ى پاڵپشتى به‌رده‌وامى عێراق له‌به‌رامبه‌ر تیرۆریزمى نێوده‌وڵه‌تین و ئاماده‌ى هاوكارى تایبه‌ت و به‌رده‌وامى دانى بێ گیر‌و گرفتى په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراق و ڕوسیاین )
له تێڕوانینى یه‌كه‌مدا، هاوپه‌یمانى سائیرون به‌سه‌رۆكایه‌تى موقته‌دا سه‌در كه زۆرترین كورسى له هه‌ڵبژاردن بردۆته‌وه په‌یوه‌ندیه‌كى به‌رچاوى له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا نییە، ئه‌مه‌ش به‌و مانایه نایه‌ت كه حزبه‌كانى تر‌ى ناو ئه‌و هاوپه‌یمانیه لاوازن له دروستكردنى په‌یوه‌ندیدا، ئه‌و شته‌ى كه له‌م كاته‌دا به پێویستى ده‌بینرێت به‌هه‌مان ئه‌و تێڕوانینه‌ى كه له مۆسكۆدا هه‌یه تێڕوانینێكى ئارامگرانهیه بۆ پێكهێنانى حكومه‌تى نوێ له عێراقدا، ئه‌مه‌ش ئه‌و شته‌یه كه له‌ئێستادا بووه‌ته كۆسپ له به‌رده‌م هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌دا.
ڕاگه‌یه‌ندراوى موقته‌دا سه‌در له باره‌ى پێویست بوونى په‌یوه‌ندى پراكتیكیانه له‌گه‌ڵ یاریكه‌رانى دیكه‌ى سه‌رگۆڕه‌پانى سیاسى له عێراقدا ئه‌وه پیشان ده‌دات كه ئه‌م پیاوه ئاینییه باكگراوه‌ند شیعیه ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پێك بهێنێ ڕه‌نگه دیدگایه‌كى هاوشیوه‌ى ئێستاى له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌دا هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌م تێوریه بێته كایه‌وه پێگه‌یه‌كى باش بۆ مۆسكۆ دروست ده‌بێت كه نه‌ك هه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كه‌ى ئێستاى كه هه‌یه‌تى ده‌پارێزێت به‌ڵكو ده‌توانێت په‌یوه‌ندیه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غداد دا فراوانتر بكات .
ئه‌و گرفته‌ى كه له‌باره‌ى موقته‌دا سه‌درو هاوپهیمانیهتیهكهیهوه ده‌بینرێت په‌یوه‌ندى به هۆكارى جیاوازه‌وه هه‌یه كه ڕه‌نگه كاریگه‌رى له‌سه‌ر پێكهاته‌و جومگه سه‌ره‌كیه‌كانى سیاسه‌تى ده‌ره‌وه هه‌بێت، سه‌ره‌تا ئه‌وه‌ى كه هاوپه‌یمانێتى سائیرون نه‌یتوانیووه زۆرینه‌ى ڕه‌ها له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر بكات تابتوانێت به‌تاك لایه‌نه خواسته‌كانى خۆى بچه‌سپێنێ و بره‌وى پێ بدات، ئه‌وه‌ى كه‌وا بیربكه‌ینه‌وه كه بوونى چه‌پگه‌راكان له هاوپه‌یمانیه‌تیه‌كه‌دا كاریگه‌رى له‌سه‌ر په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا دروست ده‌كات ده‌مانخاته هه‌ڵه‌یه‌كى گه‌وره‌وه، له‌ڕوانگه‌ى مۆسكۆوه بونى هێزه سیكۆلاره‌كان له نێو هاوپه‌یمانیه‌كه‌دا ده‌توانێت كاریگه‌ریه‌كى ئه‌رێنى له هاوكێشه نێو خۆییهكانى عێراقدا هه‌بێت .
،،
له ڕوانگه‌ى مۆسكۆوه بونى هێزه سیكۆلاره‌كان له نێو هاوپه‌یمانیی سائیرونی موقتەدا سەدردا ده‌توانێت كاریگه‌ریه‌كى ئه‌رێنى له هاوكێشه نێو خۆییهكانى عێراقدا هه‌بێت .
بۆ هاوڵاتیانى عێراق به‌ده‌ر له تێڕوانینه سیاسیه‌كانیان هاوڕێیه‌تى مۆسكۆ له یه‌كێك له‌م ڕێگه‌یانه‌وه ده‌توانێت سودمه‌ند بێت، هه‌ژموونى ڕوسیا له عێراق زۆر سنورداره‌و ئه‌مه‌ش نیگه‌رانیه‌كى تایبه‌ت دێنێته كایه‌وه، سه‌ره‌ڕایى ئه‌مه‌ش زۆرێك بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ مۆسكۆدا له ڕووى هاوكارى سه‌ربازى –هونه‌رى به ئه‌رێنى له قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن .
باڵوێزخانەی روسیا لە بەغداد
ئیبراهیم ئەلجبریی لێپرسراوى نوسینگه‌ى موقته‌دا سه‌در بۆ تۆڕى هه‌واڵى ڕوسى RIA له 5 ئایاردا ڕایگه‌یاند كه (ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بۆ بره‌ودان به توانا به‌رگیرى و ئه‌منیه‌كانمان بۆ پارێزگاری كردن له هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌ره‌كیى و ناوخۆى ).
ئیبراهیم ئەلجبریی له وه‌ڵامى پرسیارێكدا كه چۆن ده‌ڕوانێته په‌یوه‌ندى داهاتوویان له‌گه‌ڵ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕوسیا و ئه‌مریكا و كۆمارى ئیسلامى ئێران ده‌ڵێت ( ئێمه په‌یوه‌ندیه‌كى زۆر باشمان له‌گه‌ڵ ڕوسیا و كۆمارى ئیسلامى دا هه‌یه ئێمه ململانێى چه‌كداریمان به‌رامبه‌ر هێزه داگیر كاره‌كان واته ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان هه‌بووه به‌ڵام هیچ كێشه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ هاوڵاتیانى ئه‌مریكا دا نیه ئێمه ڕێگه ناده‌ین هیچ ده‌وڵه‌تێك چ له ناوچه‌كه‌و چ له ده‌ره‌وه ده‌ست وه‌ربداته كێشه نێو خۆیهكانى عێراق.
پێشینه‌و تێڕوانینه‌كانى موقته‌دا سه‌در ئه‌وه ده‌رده‌خات كه هاوبه‌شێكى ئاسان نابێت بۆ ڕوسیا، له‌م ڕوه‌وه كردارى بوون و ئارامگیرى سه‌در ڕه‌نگه سه‌لمێنه‌رى كۆمه‌ڵه خاڵێكى ئه‌رێنى بێت كه له ڕێگه‌یانه‌وه بتوانرێت به باشترین ده‌رئه‌نجام بگات.
كاتێك ساڵى ڕابردوو ماكسیم ماكسیمۆف باڵوێزى ڕوسیا له یه‌كه‌مین دیداریدا له عێراق له‌گه‌ڵ حاكم زاملى په‌رله‌مانتارى عێراق دا چاویان به‌یه‌ك كه‌وت، حاكم زاملى ڕۆڵى ڕوسیاى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى داعش دا به‌رز نرخاند.
زاملى كه سه‌رۆكى لیژنه‌ى بهرگیرییه له په‌رله‌مانى عێراق و په‌یوه‌ندیه‌كى پته‌وى له‌گه‌ڵ سهدریهكاندا هه‌یه، هه‌روه‌ها باس له پێویستى فراوان بوونى په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا و هاوكارى له بواره‌كانى ئابوریی و خزمه‌تگوزارى كرد، له مانگى شوباتدا زاملى له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵه بابه‌تێكى وروژاند كه جێگه‌ى سه‌رنجى زۆرێك له ووڵاتانى ناوچه‌كه‌و ته‌نانه‌ت ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان بوو.
زاملى باسى له مافى عێراق بۆ ده‌سكه‌وتنى چه‌كى پێشكه‌وتوو بۆ پارێزگارى له سنوره ئاسمانیه‌كان له به‌رامبه‌ر هه‌ر هێرشێكى له ناكاوى داعش بۆ سه‌ر شوێنه پیرۆزه‌كان كرد، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند عێراق به‌نیازه سیسته‌مێكى به‌رگیرى هاوشێوه‌ى ئێس 400 بۆ بهرگیریكردن له خاك و شوینه پیرۆزه‌كان و سنورى ئاسمانى سودى لێ وه‌ربگرێت , له‌م پێناوه‌شدا زۆر به‌جدى كار ده‌كات.
حەیدەر مەنسور هادی باڵوێزى عێراق له مۆسكۆ بوونى هه‌رجۆره دانوسانێكى له نێوان مۆسكۆ و به‌غداد دا له‌و باره‌یه‌وه ڕه‌ت كرده‌وه، به‌ڵام خستنه ڕووى ئه‌مجۆره بۆ چونانه ده‌مانخاته سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ى كه مه‌ودایه‌ك بۆ لێك نزیك بوونه‌وه‌ى هه‌ردوولا له‌م باره‌یه‌وه بوونى هه‌یه .سه‌ره‌ڕاى گۆڕانكاریه‌كان له هه‌ردوو ده‌وڵه‌تى ڕوسیا‌و عێراقدا ده‌بێت ته‌ماشا بكه‌ین و چاوه‌ڕوان بین تا بزانین كه په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا له ئاستى دامه‌زراوه فه‌رمیه‌كاندا چۆن به‌ڕێوه ده‌چێت .
تا ماوه‌یه‌ك به‌ر له‌ئێستا دیمیترى ڕوگوزین جێگرى سه‌رۆك وه‌زیرانى ڕوسیا و ئیبراهیم جەعفەریی وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى عێراق لێپرسراوانى هاوبه‌شى كۆمسیۆنى نێو ده‌وڵه‌تى بازرگانى ,ئابوریی و هاوبه‌شى زانستى –هونه‌رى بوون، ئێستا دواى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنه‌كانى سه‌رۆكایه‌تى كۆمارى ڕوسیا ڕوگوزین بووبه به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى دامه‌زراوه‌ى ڕوسیا(كاسموس) تایبه‌ت به چالاكیه فه‌زاییه‌كان، كه ئه‌مه‌ش به‌و مانایه دێت كه ڕه‌نگه كه‌سێكى تر له ڕوسیا جێگه‌ى ئه‌و بگرێته‌وه، به‌پێچه‌وانه‌وه پێگه‌ى ئیبراهیم جەعفەریی وه‌ك وه‌زیرى ده‌ره‌وه به‌هۆى گۆڕانكاریه چاوه‌ڕوان كراوه‌كانى عێراقه‌وه به‌ره‌و لێژى ده‌چێت.
،،
ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه له كۆتایدا له به‌غداد دروست ده‌كرێت بیرۆكه‌ى كڕینى چه‌ك له ڕوسیا ناخاته لاوه کە به‌دواى پاڵپشتى كردن و فراوانكردنى كه‌رتى نه‌وت و ئاوه‌دانیدا ده‌گه‌ڕێت،تاكه بابه‌ت و ڕێگه چاره‌ى جدى پێگه‌ى كۆمپانیاى نه‌وتى ڕوسیه له عێراقدا.
حەیدەر عەبادی و ڤلادیمێر پۆتین
به‌مشێوه‌یه ڕوسیا و عێراق ئاڵوگۆڕى دوولایه‌نه‌ى فراوانیان ئه‌نجام داوه و تاڕاده‌یه‌ك زۆر دیدى هاوبه‌شیان سه‌باره‌ت به كێشه‌كانى ناوچه‌كه هه‌یه، هه‌رچه‌نده ڕه‌نگه لایهنگیریهكان له هه‌ردوو وڵات‌دا كاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانى هه‌ردوولا دروست بكات به‌ڵام پێشبینى ده‌ركه‌وتنى گۆڕانكارى به‌رچاو ناكرێت .
سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه كۆمپانیاكانى وزه‌ى ڕوسیا له‌وانه كۆمپانیاى نه‌وتى گازپرۆم و لوك ئۆیل له گه‌وره‌ترین بیرهنهوتیهكانى عێراقدا سه‌رقاڵى كاركردنن، كه له‌ڕوانگه‌ى به‌غداوه خاڵیكى ئه‌رێنیه، هه‌موو ئه‌مانه ئه‌و بۆچوونانه بۆ مۆسكۆ دروست ده‌كه‌ن كه ئه‌و حكومه‌ته‌ى كه له كۆتایدا له به‌غداد دروست ده‌كرێت بیرۆكه‌ى كڕینى چه‌ك له ڕوسیا ناخاته لاوه کە به‌دواى پاڵپشتى كردن و فراوانكردنى كه‌رتى نه‌وت و ئاوه‌دانیدا ده‌گه‌ڕێت،تاكه بابه‌ت و ڕێگه چاره‌ى جدى پێگه‌ى كۆمپانیاى نه‌وتى ڕوسیه له عێراقدا.
هه‌ر بۆیه ڕۆژى 3 ى مارس ئاماژه‌یه‌كى تره بۆ بوونى په‌یوه‌ندیه‌كى درێژخایه‌نى ئه‌م كۆمپانیایه له عێراقدا، كۆمپانیاى روزنه‌فت كۆمه‌ڵێك زانیارى تایبه‌تى كۆمپانیایه‌كى سه‌ربه‌خۆى (به‌ش نه‌فت ) بڵاوكرده‌وه كه ئه‌وه پیشان ده‌دات كه بیره نه‌وتى تازه‌یان له باشورى عێراقدا دۆزیوه‌ته‌وه هه‌رچه‌نده شوێنى ته‌واوه‌تى ئه‌م بیره نه‌وتیانه دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌م كۆمپانیایه دۆزینه‌وه‌ى ئه‌م بیرانه‌ى به خاڵێكى وه‌رچه‌رخان له فراوان بوونى هه‌نارده‌ى نه‌وتى عێراق بۆ ده‌ره‌وه ده‌زانێت.
ئه‌م ناوچه تازه‌یه ده‌توانێت بابه‌تێكى به هێزبێت بۆ پته‌وكردنى په‌یوه‌ندى هه‌ردوولا ,به‌م هۆیه‌وه مۆسكۆ چاوى له هاوكارى به‌رده‌وام و به‌رنامه بۆ داڕێژراوه له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م یاریكه‌ره سیاسیه‌كان له عێراقدا وه به‌تایبه‌ت ناوه‌نده حكومیه‌كان . ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه عێراق نرخى ڕوسیا له بواره جیاوازه‌كان هه‌ست پێ ده‌كات بۆ دروست كردنى پێگه‌یه‌كى به‌هێزتر بۆ په‌یوه‌ندیه‌كى فراوانتر .