دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كیم جۆن ئونی سەرۆكی كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی (كۆریای باكور) یەكەم كۆبوونەوەی لوتكەی مێژوویی نێوانیان سازكرد لەبەرواری 12/06/2018 لەسینگاپۆر.
سەرۆك ترەمپ و سەرۆك كیم جۆن ئون كۆبونەوەیەكی چڕوپڕ و لێوان لێو لەرێز و راگۆڕینەوەیان سازكرد لەبارەی بابەتە پەیوەندیدارەكانی نێوان هەردوولاو دروستكردنی پەیوەندییەكی نوێ لەنێوان هەردوو و دامەزراندنی رژێمێكی ئاشتیخوازی بەهێز لەنیمچە دورگەی كۆریا.
سەرۆك ترەمپ پابەندە بەدابینكردن و گەرەنتیكردنی ئاسایش بۆ كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی (كۆریای باكور) و سەرۆك كیم جۆن ئونیش جەختی لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی كۆریای باكور و داماڵینی تەواوەتی لەچەكی ئەتۆمی كردەوە.
،،
هەردوولا رەزامەندبوون لەسەر ئەوەی كە هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەبێتەمایەی بنیاتنانی ئاشتی بۆ نیمچەدورگەی كۆریا و تەواوی جیهان.

هەردوولا رەزامەندبوون لەسەر ئەوەی كە هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ لەپەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا دەبێتەمایەی بنیاتنانی ئاشتی بۆ نیمچەدورگەی كۆریا و تەواوی جیهان، هەردوولا دانیش بەوەدا دەنێن كە دروستكردنی متمانە لەنێوانیان یارمەتی باشتر بەڕێوەچوونی پرۆسەی داماڵینی كۆریای باكور دەدات لەچەكی ئەتۆمی.
هەریەك لەسەرۆك دۆناڵد ترەمپ و سەرۆك كیم جۆن ئون رێككەوتن لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رادەگەیەنن:
یەكەم: ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی (كۆریای باكور) پابەند دەبن بەنیاتنانی پەیوەندییەكی نوێ لەنێوانیاندا كە ئەوەش خواستی گەورەی گەلانی هەردوولایە بۆ بەرقەراركدنی ئاسایش و ئارامی.
دووەم: هەردوو وڵاتی ئەمەریكا و كۆریای باكور هەوڵەكانیان یەكدەخەن بۆ بنیاتنانی رژێمێكی ئاشتیخوازو جێگیری درێژمەودا لەنیمچەدورگەی كۆریا.
سێیەم: جەختكردنەوە لەسەر راگەیەنراوی 27 ی نیسانی 2018 ی بانمونجون لەنێوان كۆریای باكور و باشور، كەتێیدا كۆریای باكور پابەند دەبێت بەئیشكردن بۆ داماڵینی تەواوەتی نیمچە دورگەی كۆریا لەچەكی ئەتۆمی.
چوارەم: هەریەك لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی (كۆریای باكور)پابەند دەبن زیندوكردنەوەی پرسی زیندانیای جەنگ و ونبوان دەستبەجێ ئازادكردنی ئەوانەی پێشتر ناویان هێنراوە.
هەردوولا سوپاسكوزارن بەوەی كۆبونەوەی لوتكەی نێوانیان، كە بۆ یەكەمین جارە لەمێژوودا سازدەكرێت، رووداوێكی گەورەی مێژووییە كەگرنگی زۆری لەكۆتایهێنان بە گرژی و ئاڵۆزییەكانی نێوانیاندا هەیە كە دەیان ساڵە لەنێوانیاندا بەردەوامە، هاوكات لەپێناوی ئایندەیەكی نوێشدا هەریەك لەدۆناڵد ترەمپ و كیم جۆن ئون پابەند دەبن بەبڕگەو خاڵەكانی ئەم راگەیەنراوە هاوبەشەی نێوانیان بەپەلە و بەبێ دواكەوتن.
،،
هەریەك لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆریای باكوریش پابەند دەبن بەدرێژەدان بەكۆبوونەوەكانی نێوانیان و ئەو ئەركەش دەسپێردرێت بەوەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ و بەرپرسێكی باڵای كۆریای باكور تا لەداهاتوویەكی نزیكدا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەم راگەیەنراوە دەستپێبكەن.

هەریەك لەویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا و كۆریای باكوریش پابەند دەبن بەدرێژەدان بەكۆبوونەوەكانی نێوانیان و ئەو ئەركەش دەسپێردرێت بەوەزیری دەرەوەی ئەمەریكا مایك پۆمپیۆ و بەرپرسێكی باڵای كۆریای باكور تا لەداهاتوویەكی نزیكدا هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی خاڵەكانی ئەم راگەیەنراوە دەستپێبكەن.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆكی ئەمەریكا و كیم جۆن ئونی سەرۆكی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەوڵەت لە كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی پابەندبوون بەپەرەپێدانی پەیوەندییە نوێیەكانی نێوانیان لەپێناوی بەرقەراركردنی ئاشتی و ئاسایشی نیمچە دورگەی كۆریا و تەواوی جیهان.
واژۆی: دۆناڵد جەی ترەمپ/ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمەریكا
واژۆی: كیم جۆن ئون/ سەرۆكی كۆمسیۆنی پەیوەندییەكانی دەوڵەت لە كۆماری كۆریای دیموكراتی میللی
بەروار: 12/06/2018
دورگەی سێنتۆسا/ سەنگاپور