ئوردن، وڵاتێکی ئارام لە ناوچەیەکی پڕ شەر و ئاژاوەدا

بۆچی وڵاتانی کەنداو شا عەبدوڵایان بانگهێشتی مەککە کرد ؟

ئوردن، وڵاتێکی ئارام لە ناوچەیەکی پڕ شەر و ئاژاوەدا

1175 خوێندراوەتەوە

و: ئامانج نیعمه‌ت
جه‌نگى سوریا ، قه‌یرانى كه‌نداو ، هه‌ڵبژاردنه‌ گوماناوییه‌كانى عێراق، كۆنگره‌ی نێوده‌وڵه‌تى بۆ هاوكاری لیبیا، خراپى ره‌وشی مافه‌كانى مرۆڤ له‌ میسر ، قه‌یرانى مرۆیی له‌ یه‌مه‌ن، بارودۆخی گه‌رمگوری غه‌زه‌.... له‌ گرنگترین ئه‌و باس و خواسانه‌ بوو له‌م ساڵانه‌ی دوایدا ببووه‌ جێی گرنگى میدیا جیهانییه‌كان تایبه‌ت له‌ رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌م هه‌موو قه‌یران و كیشه‌و گرفتانه‌ ئه‌رده‌ن به‌ بێ ده‌نگى و ئارامی مایه‌وه‌ و به‌ شێوه‌یه‌ك له‌ شێوه‌كان خۆی به‌ دوور گرت له‌م رووداوه‌ گه‌رمانه‌ی ناوچه‌كه‌.
له‌ دواییه‌دا ئه‌و وڵاته‌ی رێژەی دانشتوانه‌كه‌ی 9.5 ملیۆن كه‌سه‌، خوی خزاندووەته‌ ناو رووداوه‌ گه‌رمه‌كانى ناوچه‌كه‌، له‌ كوتایه‌كانى مانگى اابردووی ئه‌مساڵ دوای چه‌ندین خۆپیشاندانى ناره‌زایی خه‌ڵك له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی باجى ده‌سهات و دژی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی كاره‌با و سوته‌مه‌نی، خوپیشه‌نده‌ران داوای له‌سه‌ر كار لاچوونی حكومه‌تیان ده‌كرد.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌م روداوانه‌ "هانى مه‌قه‌لى" سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌رده‌ن له‌ چواری  ئایار دواى چاوپێكه‌وتنى له‌ گه‌ل شا عه‌بدوڵاى دووه‌می شاى ئه‌رده‌ن ده‌ستى له‌ كار كێشایه‌وه‌
به‌ڵام سه‌ره‌رای ئه‌مانه‌ بارودۆخه‌كه‌ هێور نه‌بووەته‌وه‌ و ئه‌مه‌ش واى كرد كه‌ هه‌ندی له‌ وڵاتانى كه‌نداو بكه‌ونه‌ جوڵه‌ به‌ مه‌به‌ستى هاوكاری كردنی ئه‌رده‌ن بۆ تیپه‌ڕاندنى ئه‌م قه‌یرانه‌ كه‌ تیادایه‌تى.
لێره‌دا كۆمه‌ڵیك پرسیار دێته‌ ئاراوه‌ : بۆچی وڵاتانى كه‌نداو له‌ كاته‌دا كه‌وتنه‌ جوڵه‌ و ده‌ستوه‌ردان؟ ئایا ده‌ستوه‌ردانه‌كانیان قه‌یرانی ئوردن به‌ كۆتا ئه‌هێنى ؟ چی سه‌باره‌ت به‌ سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تى كه‌ داواى چاكسازی ئابوریی له‌ ئوردن ده‌كات؟


كۆنگره‌ی مه‌ككه‌
ئێواره‌ ی رۆژی 10ی مانگى ئایار ئه‌مساڵ شا عه‌بدوڵاى دووه‌م گه‌یشته‌ سعودیه‌ به‌مه‌به‌ستى دیدار و كۆبوونەوه‌ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ شا سه‌لمان عه‌بدولعه‌زیزی شاى سعودیه‌ و شیخ سوباح جابر ئه‌لسوباح میری کوێت و جێگری سه‌رۆكی ده‌وڵه‌تى ئیمارات شیخ محه‌مه‌د بن راشد ئال مه‌كتوم، بەمەبەستی گفتوگۆ كردن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌ ئابوریه‌كه‌ی ئوردن.

sd
لوتکەی چوار قۆڵی مەککە ـ سعودیە ـ ٢٠١٨.٦.١١


له‌ كۆتایى كۆنگره‌ی مه‌ككه‌ شاى سعودیه‌ داوای له‌ هه‌ریه‌ك له‌ سعودیه‌ و كوێت و ئیمارات كرد كه‌ به‌ بری 2.5 ملیار دۆلاری ئه‌مریكی هاوكاری وڵاتى ئوردن بکەن.
به‌ پێی به‌ییانامه‌ی كۆتایی كۆنگره‌ی ناوبراو ئه‌م بره‌ پاره‌یه‌ له‌ "بانكى ناوه‌ندی ئه‌رده‌ن" و به‌ گره‌نتى بانكی نێو ده‌وڵەتی لە به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌رده‌ن داده‌نرێت بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ له‌ پاڵپشتیکردنی ساڵا‌نەی بودجەی وڵا‌تی ‌ئورد‌ن وەک بەشێک لە هاوکارییەکانی سندوقی پرۆژەکانی گەشەپێدان.

به‌ وته‌ی ئابوریناس حسێن حه‌سه‌نى " وڵاتانی ‌کەنداو له‌ كاتێكی گونجاودا كه‌وتنه‌ جوله‌ و ده‌ستێوه‌ردان و ئاماژه‌شی به‌وه‌دا " كه‌ قه‌یرانى ئابووری ئه‌رده‌دن گه‌شتبووە قوناغێكی مه‌ترسیدار هه‌ره‌شه‌ش بوو بۆ سه‌ر سه‌قامگیری سیاسی ئه‌رده‌ن ، كه‌دواجار ده‌بێته‌ هۆی ئاژاوه‌ و ئاڵوزی له‌ وڵاتانی د‌ەورو‌بەر"

ئه‌م هاوكاریانه‌ دوای چه‌ند كاتژمیریك كه‌م بوو له‌ وته‌كانى فیدیریكا موگیرینى وته‌بیژی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتى ئه‌وه‌روپا كه‌ وتبوی" بری 20 ملیون یوۆو وه‌ك هاوكاری ده‌درێته‌ ئه‌رده‌ن وه‌ك به‌شێك له‌ گرنگی دانى ولاتان ی جیهان له‌ جیگیر بونى باری سیاسی شانشینى ئه‌رده‌ن"
به‌ پیى وته‌كانى شیكه‌ره‌وه‌ ئابوریه‌كه‌" ئه‌مه‌ جاری یه‌كه‌م نییه‌ كه‌ ولاتى ئه‌رده‌ن روبه‌روی كیشه‌ی گرفتیك ده‌بێته‌وه‌ كه‌ شیوه‌یه‌كی ئابوری له‌ خۆ ده‌گریت و،له‌ سالى 2012 دا سه‌ندیكاكانى مامۆستایان ئه‌ندازیاران و جوتیاران مانگرتنی گشتیان راگه‌یاند به‌هۆی قه‌یرانى هاوشیوه‌ی ئه‌مه‌ی ئیستا،سه‌ره‌نجام بوه‌ هۆی توره‌بونی هاولاتیانى ئه‌رده‌ن چونكه‌ حكومه‌تی ئه‌و ولاته‌ بریاریدابوو به‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی زۆرینه‌ی كه‌ره‌سته‌ به‌كارهێنراوه‌كان له‌سه‌روی هه‌موشیانه‌وه‌ سه‌رچاوه‌كانى نه‌وت"
خالد سلیمان نوسه‌ری سعودی له‌وتاریكدا له‌ رۆژنامه‌ی" عوكازدا" پاساو بۆ ئه‌م هاوكاریانه‌ی ولاته‌كه‌ی و ولاتى دیكه‌ كه‌نداو ده‌هێنێته‌وه‌ كه‌ خزمه‌ت به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌ ستراتیژی و ئه‌منى و ئابووریه‌كانى سعودیه‌ و ولاتانى كه‌نداو ده‌كات له‌ پیناو سه‌قامگیری ناوچه‌كه‌ له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا نوسه‌ر پێی وایه‌ ئه‌م هاوكاریه‌ ده‌بیته‌ هۆی ریگه‌ گرتن له‌ قه‌یرانى گه‌وره‌تر و ده‌ستیوه‌ردانى ولاتى ئیران له‌ كاروباری ناوخوی ئه‌رده‌ن و هینانه‌دی ئامانجه‌كانى له‌و ولاته‌"
هوكاری ناڕه‌زایه‌تیه‌كانى ئه‌رده‌ن چین؟
گرنگرین هوكاری ناره‌زایه‌تیه‌كانى ئه‌م دوایه‌ی ئه‌و ولاته‌ بریتیه‌ له‌ پیشنیاری زیاد كردنی باجى پاشه‌كه‌وت، كه‌ هه‌موو تاكێكی خاوه‌ن پاشه‌كه‌وتى 8000 هه‌زار دیناری ئه‌رده‌نى و به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ ناچار ده‌كات به‌ پێدانى باجى پاشه‌كه‌وت بۆ شیوه‌یه‌كی په‌یكه‌ربه‌ندی به‌ره‌و سه‌ره‌وه‌ واته‌ هه‌ر تاكیك موچه‌ی زیاتر بیت بری باجى گه‌وره‌تری لى وه‌ربگیرێت هه‌روه‌ها كۆمپانیاكانیش پابه‌ند ده‌كرێن به‌ پێدانى باجى گه‌وره‌تر

dd
بەرێوەچوونی خۆپیشاندانەکانی ئوردن لە شەوانی رەمەزاندا


له‌ كۆبونه‌وی په‌رله‌مانى ئه‌رده‌ن 78 ئه‌ندام دژی ئه‌م پیشنیار و بریاره‌ وه‌ستانه‌وه‌ كه‌ سزای ئه‌و كه‌سانه‌شی تێدا بوو كه‌ خویان له‌ باج ئه‌دزیه‌وه‌،پێیان وابوو كه‌ ئه‌م بریاره‌اره‌ له‌ رووی ئابووری و كۆمه‌لایه‌تیه‌وه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لى ئه‌رده‌ندا نییه‌.
هۆكاریكێكی تری ناره‌زایه‌تیه‌كان بریتى بوو له‌ بریاری حكومه‌ت له‌ به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سوته‌مه‌نی و زیاد كرنی باج به‌ریژه‌ی 5.5% له‌سه‌ر نرخی سوته‌مه‌نی و هه‌ره‌وه‌ها زیاد كردنی نرخی كاره‌با به‌ بری 19% ،به‌لام ناره‌زایی توندی هاولاتیان و گه‌رم بوونی روداوه‌كان بووه‌ هۆی سڕ كردنی ئه‌و بریاره‌ی حكومه‌ت.
به‌لام حسین حسنى ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هۆكاری راسته‌قینه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ بریتیه‌ له‌و قه‌رزه‌ی كه‌ بركه‌ی 723 ملیار دولاره‌ و حكومه‌تى ئه‌رده‌ن له‌ سالى 2016 له‌ سندوقى دراوی نێوده‌وله‌تى وه‌ریگرتبوو به‌لێنیشی دابوو كه‌ چاكسازی ئابووری ئه‌نجام بدات"
جێی ئاماژه‌یه‌ ئه‌وكات حكومه‌ت ئه‌وه‌ی راگه‌یاندبوو " مه‌به‌ست له‌م قه‌رزه‌ كه‌م كردنه‌وه‌ی قه‌رزی گشتیه‌ كه‌ ئه‌وكات گه‌شتبوه‌ 94% له‌ به‌رهه‌می گشتى ناوخۆیی، ئه‌مه‌ش ناچاری كرد په‌نا بباته‌ به‌ر په‌یره‌و كردنی سیاسه‌تى كه‌م كردنه‌وه‌ی خه‌رجی له‌گه‌ل سه‌پاندنی باجى نوێ.
له‌لایه‌كی تره‌وه‌ سندوقی دراوی نیوده‌وله‌تى داواى له‌ ولاتى ئه‌رده‌ن كردبوو كه‌ چاكسازی ئابووری هه‌مه‌لایه‌ن ئه‌نجام بدات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانى قه‌رزی تر بكات بۆ گیرانه‌وه‌ی قه‌رزه‌ گه‌وره‌كانى كه‌ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت به‌ 35 ملیار دۆلار.

 

author photo

تایبه‌ت به‌ دیپلۆماتیك