قەندیل لەبەردەم هەڕەشەی داگیرکاری تورکیا

قەندیل لەبەردەم هەڕەشەی داگیرکاری تورکیا

1250 خوێندراوەتەوە

بەختیار ئەحمەد کاکی

 


دوای تێپەڕ بوونی زیاتر لە 30 ساڵ بەسەر هەڵبژاردنی قەندیل وەک پەناگەیەکی ئاسایش بۆ درێژە دان بە خەباتی چەکداری لەدژی دەوڵەتی تورکیا، پارتی کرێکارانی کوردستان بە یەکێک لە دژوارترین وێستگەکانی خەباتی خۆیدا گوزرە ئەکات بەو پێیەی کە پێگە سەرەکییەکەی لە قەندیل لەبەردەم هێرشێکی یەکلا کەرەوەدا قەراری گرتووە.

 

ئەردۆگان بۆ بەدەست هێنانی سەرکەوتن لە هەڵبژاردنەکەی 24/6 پێویستی بە بەدەست هێنانی دەسکەوتێکی گەورەیە لە قەندیل. بۆ ئەنجام دانی ئەو کارەش ڕەزامەندی ئەمەریکا، عێراق و تەنانەت هەولێریشی بەدەست هێناوە.

 

بە پێی گریمانەی نێوەندەکانی ڕاپرسی، ئەردۆگان لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنەکان سەرکەوتن بەدەست ناهێنێت و کارەکە درێژ دەبێتەوە بۆ خولی دووەم. بەڵام لە هەمان کاتدا دەریش کەوتووە کە شەڕەکانی سوپای تورکیا دەتوانێت دەنگی زیاتر مسۆگەر بکات لە هەڵبژاردنەکاندا. ئەمەش دەری دەخات بۆچی سوپای تورکیا تا دێت زیاتر تەنگ بە یۆنان هەڵئەچنێت و لە لایەیەکی دیکەوە بەردەوامە لەسەر پێشڕەوییەکانی بۆ ناو قوڵایی باشوری کوردستان.

 

،،

ئەردۆگان باش ئەزانێت کە هەر جوڵەیەک بکات لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر دەنگی نەتەوە پەرستەکان لە تورکیا بەدەست دەهێنێت. لە ساڵی 1999 کاتێک کە عەبدوڵا ئۆجەلان دەست گیر کرا لە کینیا، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنەکاندا.

 


ئەردۆگان بە پێی ئەزمونەکانی مێژوو بۆی دەرکەوتووە کە جووڵە بە ئاڕاستەی جەنگ، براوەی هەڵبژاردنەکان دیاری ئەکات، لە ساڵی 1974 کاتێک کە هێزەکانی تورکیا چوونە ناو قوبڕوسەوە، دەرەنجامەکەی سەرکەوتنی بەرچاوی بولەنت ئەجوید ڕابەری نەتەوەیی چەپی میانە ڕەو بوو لە هەڵبژاردنە کاندا.

 

هەروەها ئەردۆگان باش ئەزانێت کە هەر جوڵەیەک بکات لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان زیاتر دەنگی نەتەوە پەرستەکان لە تورکیا بەدەست دەهێنێت. لە ساڵی 1999 کاتێک کە عەبدوڵا ئۆجەلان دەست گیر کرا لە کینیا، سەرۆک وەزیرانی ئەو کاتەی تورکیا سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنەکاندا.

 

پڕۆسەی هێرش کردنە سەر قەندیل لە دوای سەردانەکەی چاووش ئۆغڵۆ بۆ ئەمەریکا دەستی پێکرد، هەر دوای ئەو سەردانە ئەمەریکا ڕایگەیاند کە یەکینەکانی پاراستنی گەل لە مینبەج دەچنە دەرەوە و هەر لەسەرو بەندی ئەو سەردانەدا بوو کە چاوش ئۆغڵۆ ڕایگەیاند پڕۆسەی هێرش کردنە سەر قەندیل بە هاوئاهەنگی نێوان تورکیا، ئەمەریکا ، عێراق و هەولێر ئەنجام ئەدرێت.

 

نزیک بوونەوەی سوپای تورکیا لە قەندیل لە دوو ڕوەوە دەتوانێت سوود بە تورکیا بگەیەنێت، لە لایەک دەبێتە هۆی هەڵکەندنی هێزەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان لە یەکێک لە هەرە گرنگترین پێگەکانی خۆی لە باشوری کوردستان و لەلایەکی ترەوە دەتوانێت یەکێک لە شاڕێکانی بەستنەوەی باشور بە باکور و ڕۆژئاواوە بگرێت.

،،

ئەوەش کە زیاتر ئەردۆگان دڵنیا ئەکاتەوە لە ئەنجامدانی ئەو کارە دوو هۆکاری زۆر گرنگە، یەکەمینیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئەمەریکا و عێراقە لە لایەک و لە لایەکی دیکەش کاریگەری سەرکەوتنە لەو هێرشەدا لەسەر بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی 24/6 لە تورکیا.

 

گرتنی عەفرین و دوورخستنەوەی کورد لە مینبەج و بەجێهێشتنی شەنگال لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستان و سنوربەزاندنی باشوری کوردستان بە قوڵایی 30کم، زیادتر لە هەر کاتێکی دیکە ئەو بوێرییەی بەڕەجەب تەیب ئەردۆگان داوە کە بیر لە گرتنی قەندیل بکاتەوە.

 

ئەوەش کە زیاتر ئەردۆگان دڵنیا ئەکاتەوە لە ئەنجامدانی ئەو کارە دوو هۆکاری زۆر گرنگە، یەکەمینیان بەدەست هێنانی ڕەزامەندی ئەمەریکا و عێراقە لە لایەک و لە لایەکی دیکەش کاریگەری سەرکەوتنە لەو هێرشەدا لەسەر بەدەست هێنانی دەنگی زیاتر لە هەڵبژاردنەکانی 24/6 لە تورکیا.

 
لە پڕۆسەی قەڵغانی فوراتەوە سوپای تورکیا بە چەند قۆناغێک ستراتیجی خۆی لە دژی پارتی کرێکارانی کوردستان گۆڕیوە و لە قۆناغی بەرگرییەوە چۆتە قۆناغی هێرش بردن، لە قۆناغی یەکەم بە هاوکاری هێزە ئیسلامییەکان توانی ڕووبەرێک بە مەودای دوو هەزار کیلۆمەتر لە نێوان مارع و جەڕابلوس بەدرێژایی سنوری خاکی تورکیا داگیر بکات وبەردەوام بوو تا داگیر کردنی شاری باب لە سوریا.

 

،،

سێهەمین پڕۆسەش ناردنی هێز بوو بۆ پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا و تیایدا سوپای تورکیا 12 نێوەندی سەربازی دامەزراند بە بیانوی چاودێری کردنی پڕۆسەی ئاگر بەست لەو پارێزگایەدا.

 

 

لە قۆناغی دووەم کە پڕۆسەی چڵە زەیتون بوو، سوپای تورکیا لەسەرەتای ساڵی 2018 ەوە دەستی کرد بەپڕۆسەی داگیر کردنی کانتۆنی عەفرین. دوای تێپەڕ بوونی دوو مانگ و بەدەست هێنانی سەرکەوتن لەو پڕۆسەیەدا، ئەمەریکا ناچار بوو کە لەگەڵ تورکیا بکەوێتە دانوستان کردن لەسەر پاشەکشێ پێکردنی کورد لە مینبەج سەرباری تەواوی ئەو قوربانییانەی کە لەو پێناوەدا دابووی.

 

سێهەمین پڕۆسەش ناردنی هێز بوو بۆ پارێزگای ئیدلیب لە باکوری سوریا و تیایدا سوپای تورکیا 12 نێوەندی سەربازی دامەزراند بە بیانوی چاودێری کردنی پڕۆسەی ئاگر بەست لەو پارێزگایەدا.

 

لە ئێستادا ئەکرێت بوترێت کە چوارهەمین قۆناغی ستراتیجی هێرشبەرانەی سوپای تورکیا لە ئەنجامدان دایە و دەیەوێت لە سەروبەندی هەڵبژاردنەکاندا گەورە ترین دەستکەوت بۆ خۆی دەستەبەر بکات لە ڕێگەی گرتنی قەندیلەوە.