سه‌ڵاحه‌دین خدێو
و.:پێشه‌وا ئەنوەر
مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له دوای به ئه‌نجام نه‌گه‌یشتنی ڕیفراندۆمی مانگی سێپتێمبه‌ری ٢٠١٧ و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی به دوای ئه‌ودا له پایزی هەمان ساڵدا، لە ئێستادائامادهبوونی خۆی له مه‌یدانی سیاسه‌تدا زیادكردووه.
له‌و كاته‌دا هه‌ندێك چاو‌دێر به هه‌ڵه وا وێنایان ده‌كرد كه كۆتایی هاتنی ئاماده‌بوونی بارزانی له پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به واتای ماڵئاوایی ئه‌وه له دونیای سیاسه‌ت، ئه‌گه‌رچی بارزانی له‌ژێر فشاری به‌رهه‌ڵستكاران و له دوای گۆشهگیركهوتنی سه‌رچاوه‌گرتوو له شكستی ڕیفراندۆم ناچاربوو پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێم جێبهێڵێت. به‌ڵام پێگه‌ی به‌هێزی خۆی وەک سه‌رۆكایه‌تی پارتی دیموكراتی کورستان پاراست، ئهگەرچی ئەو له هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقیش کە ١٢ی ئایاری رابردوو بەرێوەچوو، له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پارته‌كه‌ی ئاماده نه‌بوو.
له دوای ئه‌وه‌ی كه ڕوون بوەوە پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، بارزانی دووباره هاته مه‌یدانه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی ئه‌وه‌وه خۆی له پارت و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان نزیك بکاتەوە و یاده‌وه‌ریی ڕیفراندۆم پشتگوێ بخات و له‌بیربباته‌وه.
له لایه‌نی به‌رانبه‌ریشه‌وه به‌نزیكه‌یی دۆخه‌كه به هه‌مان شێوه‌یه، به مردنی جه‌لال تاڵه‌بانی، ئێستا كه‌سێكی به‌هێز له ناو یه‌كیه‌تی نیشتمانی کوردستان بوونی نییه تا پۆستی سه‌رۆكی كۆماری عێراق بگرێته ده‌ست.
ئه‌زموونی سه‌رۆك كۆماری چوار ساڵی ڕابردووی فوئاد مه‌عسوم پیشانیداوه كه ئه‌م پۆسته نه‌ك ته‌نها زیاتر له پێشوو له ده‌سه‌ڵات و هێز خاڵی بووه‌ته‌وه به‌ڵكو به‌جۆرێك بووه‌ته بوكه‌ڵه‌ی یاریپێكراوی ده‌ستی باڵێكی بچوكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیه‌تی نیشتمانی کوردستان.
،،
له دوای ئه‌وه‌ی كه ڕوون بوەوە پارتی زۆرینه‌ی ده‌نگه‌كانی له كوردستان به‌ده‌ستهێناوه، بارزانی دووباره هاته مه‌یدانه‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی ئه‌وه‌وه خۆی له پارت و لایه‌نه سیاسییه عێراقییه‌كان نزیك بکاتەوە و یاده‌وه‌ریی ڕیفراندۆم پشتگوێ بخات و له‌بیربباته‌وه.
بارزانی لە رۆژی دەنگدان بۆ ریفراندۆم ـ ٢٠١٧.٩.٢٥
به دروستبوونی ڕێگری له به‌رده‌م دووباره وه‌رگرتنه‌وه‌ی پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی کوردستان له لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه و سنورداربوونی یه‌كێتی نیشتمانی کوردستان لە رووی بوونی كه‌سێتی كاریگه‌ر و به‌هێز و ئاست به‌رزه‌وه وەک جەلال تاڵەبانی، وادێته به‌رچاو كه له قۆناغی نوێ‌دا شاهیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان بین بۆ ده‌وره‌ی نێوان ساڵه‌كانی 1992 بۆ 2003.
قۆناغێك كه به‌هۆی ئاماده‌بوونی هاوكاتی بارزانی و تاڵه‌بانی له كوردستاندا به‌رجه‌سته‌كه‌ری ته‌واوی (دوو پاشا له هه‌رێمێكدا ناگونجێن) بوو، تایبه‌تمه‌ندی دیاری ئه‌و ده‌مه؛ چالاكنهبوونی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و خۆدوورگرتنی دوو سه‌رۆكه‌كه له وه‌رگرتنی پۆسته ئیدارییه‌كان و ئه‌وله‌ویه‌تدان به پۆسته حزبییه‌كان به‌سه‌ر پۆسته حكومییه‌كاندا.
سوننه‌تی ده‌ستێوه‌ردانی مه‌كته‌بی سیاسی پارته کوردییەکان له كاروباری ده‌وڵه‌ت و لاوازی و سستی و بێهێزی كابینه‌ی حكومه‌ته‌كانی هەرێمی کوردستان له به‌رانبه‌ری مه‌كته‌ب سیاسی و كادیره حیزبییه‌كاندا یادگاری ئه‌و ده‌ورانه‌یه.
شوێنه‌واری ئاشكرا و درێژماوه‌ی ئه‌م بارودۆخه، دواكه‌وتوویی هه‌رێمی كوردستان بوو له كاروانی گه‌شه‌ی سیاسی و وه‌ستانی له قۆناغی مه‌شروعیه‌تی شۆڕشگێڕی و تێنهپهڕینه به قۆناغ و شێوه‌كانی مه‌شروعیه‌تی دامه‌زراوه‌یدا.
به‌و شێوه‌یه‌ی كه باسكرا له قۆناغی نوێ‌دا ده‌بێت بینه‌ری ده‌ورێكی نوێ له گواستنه‌وه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات بین له كابینه‌كانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان، كارێك كه به ڕه‌هایی به سودی گه‌شه‌ی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان نییه.
جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردووی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان
،،
له قۆناغی نوێ‌دا لە هەرێمی کوردستان ده‌بێت بینه‌ری ده‌ورێكی نوێ له گواستنه‌وه‌ی هێز و ده‌سه‌ڵات بین له كابینه‌كانه‌وه بۆ مه‌كته‌بی سیاسی حزبه‌كان، كارێك كه به ڕه‌هایی به سودی گه‌شه‌ی سیاسی و ئابوری هه‌رێمی كوردستان نییه.
به‌دبه‌ختانه له كه‌مترین شوێنێكی هاوشێوەی هەرێمی کوردستان سیاسه‌ت و ئابوریی و فه‌رهه‌نگ پێكداچوون و گه‌نده‌ڵبوونی یه‌كێكیان كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌وانی دیكه داده‌نێت.
قۆناغی 2005 بۆ 2017 هه‌لی زۆری بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ئابوری و به دامه‌زراوه‌یی بوونی سیاسه‌ت هێنایه پێشه‌وه كه ده‌یتوانی له كۆتاییدا هه‌رێمی کوردستان بخاته سه‌ر ڕێگه‌یه‌ك كه كۆتاییه‌كه‌ی سه‌ركه‌وتنی ده‌وڵه‌تی مه‌ده‌نی به‌سه‌ر حزبە چه‌كداره‌كاندا بێت.
به‌ڵام دیارده‌ی خۆگرتنه‌وه له حاكمیه‌ت كه له لێكترازانی مێژوویی نێوان دوو حزبه سه‌ره‌كیه‌كه‌وه هه‌ستاوه ڕێگه‌ی له‌به‌رده‌م چاكسازی ڕاسته‌قینه‌دا به‌ستووه و له هه‌ندێک بواردا ئه‌وانی بۆ سه‌ره‌تای ڕێگه گه‌ڕاندۆته‌وه، به‌وجۆره ده‌بێت دووباره له چاوه‌ڕوانی حكومه‌تی لاواز حزبی به‌هێزدا بین بۆ فەرمانرەوایی کوردستانی عێراق.