سەرما و بەفری قەندیل ئەنکەرەی تەزاندووە

هەڵوێستی واشنتۆن و تاران بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەر قەندیل چییە ؟

سەرما و بەفری قەندیل ئەنکەرەی تەزاندووە

1784 خوێندراوەتەوە

مه‌تین گورجان ــ ئه‌لمۆنیتۆر
و: به‌همه‌ن كه‌ریم

له‌گه‌ڵ توندبونه‌وه‌ى گرژیه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ى 24ى مانگ، به‌مدواییانه‌ ئۆپراسیۆنه‌ سه‌ربازییه‌كه‌ى توركیا دژى گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان ـ په‌كه‌كه‌ ـ له‌ ناوچه‌ى سیده‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌ستى به‌سه‌ر ئه‌جێنداكانى توركیادا گرتووه‌.
له‌ ئێستادا نزیكه‌ى 1500 سه‌ربازى توركى له‌ كۆماندۆس و كه‌تیبه‌ى پیاده‌ كه‌ به‌رپرسن له‌ پاراستنى ئاسایشى سنوور له‌ سیمندلى(ناوچه‌یه‌كه‌ ده‌كه‌وێته‌ پارێزگاى هه‌كارى لە باکوری کوردستان/ تورکیا) هاوشان له‌گه‌ڵ جه‌ندرمه‌و به‌تالیۆنى ئۆپراسیۆنه‌ تایبه‌ته‌كان، له‌ هه‌وڵدان بۆ كردنه‌وه‌ى ده‌روازه‌یه‌ك له‌ سیده‌كان به‌ره‌و قه‌ندیل كه‌ بنكه‌ى سه‌ره‌كى پارتى كرێكارانى كوردستانه‌.
له‌ دوو هه‌فته‌ى پێشوو نزیكه‌ى 1500 كۆماندۆسى تر وه‌ك هێزى پاڵپشت گه‌یشتنه‌ ناوچه‌كه‌، ئه‌مه‌ سوور بوونى ئه‌نكه‌ره‌ ده‌رده‌خات له‌ به‌رده‌وامى ئه‌م ئۆپراسیۆنه‌ بۆ مانگێك یان دوو مانگى تر,

هه‌رچه‌نده‌ مه‌ترسى كه‌شوهه‌واى سه‌خت هه‌یه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هێشتا زووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى بڵێین پرۆسه‌یه‌كى فراوان ده‌ستى پێكردوه‌ له‌ ڕووى زه‌مینیه‌وه‌، زۆربه‌ى هێرشه‌كان بۆ سه‌ر قه‌ندیل تا ئێستا له‌ڕێگه‌ى فڕۆكه‌ى F16 و هه‌لیكۆپته‌رى هێرشبه‌ر و فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ ده‌كرێت.

توركیا ده‌ڵێت 26 گه‌ریلامان له‌ ڕێگه‌ى 12 هێرشى هه‌واییه‌وه‌ كوشتووه‌ له‌ 12 ى مانگی حوزەیراندا، ئه‌م هێرشانه‌ ئه‌و هۆكاره‌ پیشان ده‌ده‌ن كه‌ هێشتا گونجاو نییه‌ ئه‌م قۆناغه‌ به‌ هێرشى زه‌مینى پاڵپشت به‌ هێرشى ئاسمانى بناسێنینن.

ئه‌و 10 سه‌ربازه‌ى توركیا كه‌ له‌سه‌ره‌تاى ده‌ستپێكردنى ئۆپراسیۆنه‌كه‌وه‌ كوژراون له‌ ڕێگه‌ى بۆمبى چێندراو له‌سه‌ر ڕێگاكان و موشه‌كى دژه‌ تانكى ATGM دوور هاوێژه‌وه‌ بووه‌، ئه‌مه‌ ئاماژه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هێشتا په‌كه‌كه‌ بڕیارى نه‌داوه‌ بكه‌وێته‌ شه‌ڕى ده‌سته‌ویه‌خه‌ و گه‌وره‌ له‌گه‌ڵ توركیا.

میدیاى توركى سه‌ر به‌ ده‌وڵه‌ت له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ بڵاوده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ باس له‌ پلانى توركیا ده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى توركیا له‌ ماوه‌ى 90 ڕۆژدا له‌ قه‌ندیل، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه‌ سه‌رچاوه‌ ئه‌منیه‌ بڕواپێكراوه‌كان له‌ ئه‌نكه‌ره‌ باس له‌ سووربونى توركیا ده‌كه‌ن بۆ به‌رده‌وامی له‌ پرۆسه‌ سه‌ربازیdه‌كه‌ى بەڵام هێشتا ڕێگرى ده‌كه‌ن له‌ پیشاندانى وێنه‌ گه‌وره‌كه‌.

،،

توركیا له‌ ڕێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر ( په‌یه‌ده‌) له‌ سوریاوه‌ بۆ عێراق ئامانجى لاوازكردنى ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌ ده‌ستیهێناوه‌، توركیا به‌ ئه‌مریكا و وڵاتانى ڕۆژئاواى وتووه‌ كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ و هه‌روه‌ها دڵنیایه‌ له‌وه‌ى هه‌ولێر و به‌غداش تێده‌گه‌ن كه‌ ئاسایشى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

 

dfc
تانكێکی سوپای تورکیا لە سنوری عێراق و تورکیا لە نزیک پیشخاپور ـ ٢٠١٧.٩.٢٧

یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ى بۆ (ئەلمۆنیتۆر) قسه‌ى كردووە و نه‌یویست ناوى ئاشكرا بكرێت ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ئامانجى سه‌ره‌كى دروستكردنى كاریگه‌رى سایكۆلۆژى و تراومایه‌ له‌سه‌ر گەریلاکانی په‌كه‌كه‌، هه‌روه‌ها توركیا له‌ ڕێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى به‌ره‌كانى جه‌نگ له‌سه‌ر ( په‌یه‌ده‌) له‌ سوریاوه‌ بۆ عێراق ئامانجى لاوازكردنى ئه‌و شه‌رعیه‌ته‌یه‌ كه‌ په‌كه‌كه‌ له‌ شه‌ڕى دژ به‌ داعش به‌ ده‌ستیهێناوه‌، توركیا به‌ ئه‌مریكا و وڵاتانى ڕۆژئاواى وتووه‌ كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر پرۆسه‌كه‌ و هه‌روه‌ها دڵنیایه‌ له‌وه‌ى هه‌ولێرو به‌غداش تێده‌گه‌ن كه‌ ئاسایشى توركیا له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ئامانجێكى تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئه‌نكه‌ره‌ ده‌یه‌وێت تاران تاقی بكاته‌وه‌، كه‌ هێشتا دوو دڵه‌ له‌ پشتگیریكردنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌.

سه‌ربازێكى پێشووى سوپاى توركیا كه‌ بۆ كارى هه‌واڵگریی ساڵى 2000 له‌ باشورى قه‌ندیل بووه‌ ده‌ڵێت ده‌بێت سه‌ره‌تا باسى بارودۆخى كه‌شوهه‌وا بكه‌ین، كه‌ زیاتر له‌ هێزى په‌كه‌كه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر سوپاى توركیا، قه‌ندیل ده‌كه‌وێته‌ سێگۆشه‌ى توركیا و عێراق و ئێران، ناوچه‌یه‌كى شاخاوى سه‌خته‌ كه‌ به‌تێكڕاى نزیكه‌ى 2200 پێ به‌رزه‌ و سه‌دان چه‌م و گه‌لى تێدایه‌ و هه‌تا به‌ره‌و باكوور بڕۆین ناوچه‌كه‌ سه‌ختتر ده‌بێت، نزیكه‌ى 600 گوندى تێدایه‌ كه‌ زۆربه‌یان ده‌كه‌ونه‌ به‌شى باشور و له‌و ناوچانه‌دا په‌كه‌كه‌ و دێهاتییه‌كان تێكه‌ڵ بوون و به‌ هه‌زاران ئه‌شكه‌وت و تونێلى كۆنكرێتى تێدا دروستكراوه‌.
په‌كه‌كه‌ هێزى سه‌ربازى گه‌وره‌ى له‌ قه‌ندیل نه‌ماوه‌، چونكه‌ زۆرێك له‌ گەریلاکانی ناردووه‌ بۆ سوریا و ناوخۆى توركیا، بڕیارى توركیا بۆ گۆڕینى ئاراسته‌ى شه‌ڕ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتى فوراته‌وه‌ له‌ سوریا بۆ سه‌ر قه‌ندیل پشتبه‌ستووه‌ به‌و به‌ڵگه‌ هه‌واڵگرییانه‌ى له‌سه‌ر هێزى په‌كه‌كه‌ ده‌ستیكه‌وتووه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا توركیا پێیوایه‌ كه‌ قه‌ندیل بۆ ڕوسیا و ئه‌مریكا و ئه‌وروپا بایه‌خێكى ئه‌و تۆى نییه‌، بۆیه‌ له‌و بڕوایه‌دا نییه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ به‌رهه‌ڵستیه‌كى توندى ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بكه‌ن، به‌ پشتبه‌ستن به‌ ژماره‌ى ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له‌م پرۆسه‌یه‌دا به‌شداری ده‌كه‌ن، بارودۆخى سه‌ختى ناوچه‌كه‌ و ئاماده‌كارییه‌كانى په‌كه‌كه‌ ئه‌و راستیه‌ ده‌بینین كه‌ هێرشه‌ هه‌واییه‌كان كاریگه‌ریه‌كى گه‌وه‌ره‌ دروست ناكات و ئه‌م پرۆسه‌یه‌ له‌ ئێستا یه‌كلاى نابێته‌وه‌ و ته‌نها ئامانجى ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سنورێك بۆ چالاكییه‌كانى په‌كه‌كه‌ له‌ سنوره‌كانى توركیا دابنێت و كاریگه‌رى دروست بكات له‌ ڕوى سایكۆلۆژیه‌وە.

df
گەریلایەکی پەکەکە لە چیای قەندیل

،،

به‌هۆی بارودۆخى سه‌ختى كه‌شوهه‌وا له‌ مانگى ئه‌یلول، كه‌مبوونه‌وه‌ى راده‌ى بینین له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ر تا مانگى ئایار له‌ باكورى چیاى قه‌ندیل، له‌وانه‌یه‌ پێشكه‌شكردنى هاوكاریی لۆجستى بۆ ئه‌و 10 بنكه‌ سه‌ربازییه‌ى به‌م دواییانه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى باكورى قه‌ندیل بنیاتنراوه‌ كارێكى نه‌گونجاو بێت.

 

توركیا به‌بێ پاڵپشتى لۆجستى به‌غداد و هه‌ولێر ناتوانێت به‌رده‌وام بێت له‌م پرۆسه‌یه‌، به‌هۆی بارودۆخى سه‌ختى كه‌شوهه‌وا له‌ مانگى ئه‌یلول، كه‌مبوونه‌وه‌ى راده‌ى بینین له‌ مانگى ئۆكتۆبه‌ر تا مانگى ئایار له‌ باكورى چیاى قه‌ندیل، له‌وانه‌یه‌ پێشكه‌شكردنى هاوكاریی لۆجستى بۆ ئه‌و 10 بنكه‌ سه‌ربازییه‌ى به‌م دواییانه‌ له‌ سه‌ر ڕێگه‌ى باكورى قه‌ندیل بنیاتنراوه‌ كارێكى نه‌گونجاو بێت له‌ رووى تاكتیكیه‌وه به‌پێى ئه‌وه‌ى كه‌ ڕێگەوبانه‌كانى بۆ جوڵه‌ و جێگۆڕكیى سه‌ربازیی باش نییه‌, په‌كه‌كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ پشت به‌ بۆمبى چێنراو له‌سه‌ر رێگاکان و كه‌مین دانان به‌ چه‌كى دژه‌ تانكى ATGM ده‌به‌ستێت بۆ دانانى سنورێك بۆ جوڵه‌ى سوپاى توركیا.

توركیا پێویستى به‌ پاڵپشتى ته‌واوى تاران هه‌یه‌ بۆ چوونه‌ ناو قه‌ندیل له‌ باكور و باكورى رۆژهه‌ڵات، له‌ باشوره‌وه‌ پێویستى به‌ پاڵپشتى هه‌ولێر و به‌غداد هه‌یه‌، توركیا چاوی له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ 30 هه‌زار سه‌ربازى هاوبه‌ش له‌ نێوان (توركیا _ ئێران _ عێراق) پێکبهێنێت تا بتوانێت بۆ ماوه‌ى ساڵێك گه‌مارۆى قه‌ندیل بدات، به‌بێ ئه‌م هاوكاریانه‌ ئه‌نكه‌ره‌ ناتوانێت ئه‌نجامێكى كاریگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێت.
واده‌رده‌كه‌وێت تاران له‌ ئێستادا زیاتر بیروهۆشى له‌سه‌ر چالاكییه‌كانى (پژاك) ه‌و هاوكارییه‌كانى له‌گه‌ڵ توركیا سنوردار كردووه‌، به‌ پێچه‌وانه‌ى ئه‌نكه‌ره‌وه‌ تاران له‌ ستراتیژیدا نییه‌ ئوپراسیۆن له‌ دژى په‌كه‌كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى سنوره‌كانى خۆى بكات به‌ تایبه‌ت له‌ عێراق.

پێویسته‌ ئه‌وه‌مان له‌یاد نه‌چێت كه‌ چه‌ند جارێك تاران ئه‌وه‌ى دوپات كردوەتەوه‌ كه‌ نیازى ئه‌وه‌ى نییه‌ هاوكارى توركیا بكات بۆ هێرش كردنه‌ سه‌ر په‌كه‌كه‌ له‌ عێراق، هه‌رچه‌نده‌ ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى توركیا گه‌شبینى خۆیان نیشانداوه‌ له‌سه‌ر هاوكارى ئێران له‌م پرۆسه‌ سه‌ربازیه‌دا به‌ڵام لانیكه‌م له‌ ئێستادا واپێده‌چێت تاران خۆى به‌ دوور بگرێت له‌ هاوكاریكردنى ئه‌م پرۆسه‌یه‌.
هه‌ڵوێستى واشنتۆن له‌م روه‌وه‌ زۆر گرنگه‌، چونكه‌ ئاسمانى هه‌رێمى كوردستان له‌ ژێر كۆنترۆڵى ئه‌مریكادایه‌ و توركیا هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانى چڕكردۆته‌وه‌ كه‌ ئه‌م كاره‌ پێویستى به‌ڕەزامه‌ندیی و هه‌مه‌ئاهه‌نگى سیاسیی و دیبلۆماسى ئه‌مریكا هه‌یه‌.

ئه‌مریكا نیگه‌رانى ئه‌وه‌ى هه‌یه‌ كه‌م ئه‌م پرۆسه‌یه‌ ببێته‌ هۆكارى كه‌مكردنه‌وه‌ و به‌ربه‌ست له‌ به‌رده‌م هاوكارییه‌ لۆجستى و مرۆییه‌كانى په‌كه‌كه‌ بۆ یه‌كینه‌كانى پاراستنى گه‌ل (یه‌په‌گه‌) لە سوریا، له‌ ئه‌نجامیشدا ببێته‌ هۆى لاوازكردنى ئه‌وان كه‌ هاوبه‌شێكى سه‌ره‌كى ئه‌مریكان له‌ سوریا و له‌ژێر چه‌ترى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) كار ده‌كه‌ن.
ئه‌گه‌ره‌ چاوه‌ڕونكراوه‌كانى به‌رده‌م هه‌وڵه‌كانى توركیا بۆ گه‌یشتن به‌ قه‌ندیل له‌ داهاتوویه‌كى نزیكدا چین؟ له‌ چوار هه‌فته‌ى پێشوو شه‌ش سه‌ربازى توركیا به‌ ئاگرى راسته‌وخۆى په‌كه‌كه‌ و به‌ چه‌كى A4 ،MILAN و دژه‌ تانكى ATGM كوژراون، كه‌ پێده‌چێت په‌كه‌كه‌ ئه‌م چه‌كه‌ى ATGM له‌بازاڕى ره‌ش و له‌ هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌ ده‌ستكه‌وتبێت یان له‌ باكورى سوریاوه‌ گواستراوه‌ته‌وه‌ قه‌ندیل كه‌ ئه‌مریكا پێشكه‌شى هه‌سه‌ده‌ى كردووه‌ بۆ روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ى داعش، پێده‌چێت مه‌سه‌له‌ى ئه‌م جۆره‌ چه‌كه‌ ببێته‌ هۆى سه‌رهه‌ڵدانى جه‌نگێكى دیپلۆماسى له‌ نێوان توركیا و ئه‌و وڵاتانه‌ى ئه‌م چه‌كه‌یانه‌ى ره‌وانه‌ى سوریا و عێراق كردووه‌.