سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیاریكرا

سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەی گۆڕان و كۆمەڵ و هاوپەیمانی دیاریكرا

5045 خوێندراوەتەوە


سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكەی بزوەتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی بۆ دیموكراسی و دادپەروەری دیاریكرا و كەسێك لە بزوتنەوەی گۆڕان كە پێشتر پۆستی باڵای لە هەرێمی كوردستان هەبوە ئەو پۆستەی وەرگرت.


بەپێی زانیارییەكانی "دیپلۆماتیك" د. یوسف محەمەد، سەرۆكی پێشوی پەرلەمانی كوردستان وەك سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە دیاریكراوە.
لەسەرەتادا هەرسێ‌ لایەن هاوڕابون لەسەر ئەوەی عومەری سەید عەلی، رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان سەرۆكی هاوپەیمانێتیەكە بێت بەڵام رێكخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان رەتیكردۆتەوە.

hawpaymani

یوسف محەمەد، هێشتا سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانە بەوپێیەی هێشتا دەستلەكاركێشانەوەكەی لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند نەكراوە، پێشتریش سەرۆكی لیستی بزوتنەوەی گۆڕان بوە بۆ هەڵبژاردنەكانی خولی چوارەمی پەرلەمانی كوردستان و توانی 39 هەزار و 922 دەنگ بهێنێت و دواتر لەسەر پشكی گۆڕان پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستانی وەرگرت و ڕۆژی 26 ی مانگی رابردوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە پۆستی سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان ڕاگەیاند.


ڕۆژی 11 ی ئەم مانگە لە كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق هەرسێ‌ لایەنی بزوتنەوەی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و هاوپەیمانی دیموكراسی و دادپەروەری هاوپەیمانێتیەكیان بەناوی "نیشتیمان" بۆ پارێزگاكانی ناوچە جێناكۆكەكان پێكهێنا.


وابڕیارە لە مانگی ئایاری ساڵی داهاتودا هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەرێوەبچێت، لەئێستادا دەرگای خۆكاندید كردن كراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی رۆژی 11 ی ئەم مانگە قۆناغی پێكهێنانی هاوپەیمانێتی كۆتایی هات.

 

author photo

بەكالۆریۆس لە ڕاگەیاندن 

ئەزمونی ١٢ ساڵ كاركردن لە میدیای نوسراو، بینراو و بیسراو