ئارۆن جێڵ ـ BUSINESS IMSIDER
و: به‌همه‌ن كه‌ریم
پێش چه‌ند مانگێك له داگیركردنى عێراق، ئه‌ندامانى CIA له‌هه‌رێمى كوردستان بوون ده‌یانزانى ڕوبه‌ڕوى كێشه ده‌بنه‌وه، چه‌ند مانگێك پێش جه‌نگى عێراق تیمێكى هه‌واڵگرى و كڵاو سه‌وزه‌كان به نهێنى هاتنه ناو هه‌رێمى كوردستان، 9 مانگ مانه‌وه بۆ ڕوپێوى گۆڕه‌پانى جه‌نگ,گرێبه‌ست و ڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ دوژمن,پێشبینى كردن بۆ كاره‌ساته‌كان، یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كان دابینكردنى پارێزراوترین ده‌روازه بوو بۆ هاتنه ناوه‌وه له باكوره‌وه كه زۆرترین كاتیان له بینایه‌ك به‌نهێنى به‌سه‌ر ده‌برد و ڕاپۆرتیان ده‌نوسى، له كۆتایدا هه‌واڵگرى عێراق دزه‌ى كرده ناوشوینى مانه‌وه‌ى تیمكهو سى ئاى ئه‌ى نزیكه‌ى 6 كه‌سى لێدهسگیركردن.
له 20 ئازاری ٢٠١٨ ئه‌مریكا ئاهه‌نگى 15 ساڵه‌ى داگیركردنى عێراقى گێڕا، كه به‌یه‌كێك له باشترین كرده سه‌ربازیه سه‌ركه‌وتوه‌كانى هێزى ئه‌مریكا له میژوودا داده‌نرێت، ئه‌گه‌رچی ئه‌و ترسه‌ى له تواناكانى سه‌دام حسێن ده‌كرا له‌جێگه‌ى خۆیدا نه‌بوو، هاوپه‌یمانان به به‌شدارى هێزه‌كانى ئه‌مریكا,به‌ریتانیا,ئوسترالیا‌و پۆڵه‌ندا توانیان به كه‌مترین زیان ده‌ستبه‌سه‌ر عێراقدا بگرن.
ئه‌گه‌ر واز له‌و به‌ربه‌ستانه بێنین كه دواتر هاتنه ڕێگه‌ى ئه‌م جه‌نگه، پرۆسه‌ى ئازادكردنى عێراق كرده‌یه‌كى سه‌ركه‌وتوو و ئاسان بوو وه‌ك له‌وه‌ى چاوه‌ڕێى ده‌كرا،
به‌ڵام له‌كاتێكدا كه‌پلان و ستراتیژ و هه‌مه‌ئاهه‌نگى سه‌ربازى فه‌رمانده و هێزى ئاسمانى پله باڵاكان، له‌گه‌ڵ هێزه تایبه‌ته‌كان ڕۆڵێكى سه‌ركه‌وتوانه‌یان له‌م هه‌ڵمه‌ته‌دا گێڕا، كه‌متر باس له ڕۆڵى ئه‌و تیمه پێشكه‌وتووه‌ى ده‌زگاى هه‌واڵگرى و هێزى تایبه‌ت ده‌كرێت كه ماوه‌ى 9 مانگیان له عێراق به‌سه‌ربرد پێش هاویشتنى موشه‌كه توماهۆكهكان، به وردى گۆڕه‌پانى جه‌نگیان ئاماده‌كرد، دواتر به‌رچاوڕونی پێشوه‌ختیان سه‌باره‌ت به سوپاى عێراق خسته به‌رچاوى سوپاى ئه‌مریكا.
(سام فادیس) ئه‌ندامى پێشووى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا كه سه‌رۆكى یه‌كه‌م تیم بوو كه چوونه باكورى عێراق، ده‌ڵێت سه‌ركه‌وتنى ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌درێته پاڵ ئه‌وانه‌ى ئاماده‌كارى ووردیان بۆ كرد، هه‌روه‌ها ده‌ڵێت له باكوره‌وه له‌گه‌ڵ سوپاى عێراق به‌شه‌ڕ نه‌هاتین، ئه‌وان سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵ كرد‌و گه‌ڕانه‌وه ماڵه‌وه، ئه‌مه ڕووینه‌ده‌دا ئه‌گه‌ر ئێمه پیش‌تر بۆ ماوه‌یه‌كى درێژ كارمان له‌گه‌ڵ نه‌كردنایه كه بوو به‌هۆى تێكدانى شیرازه‌ى ڕژیمى عێراق.
سەربازانی سوپای ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان
هه‌شت ئه‌ندامى CIA له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه كورده‌كان فه‌رمانیان له فادیس وه‌رده‌گرت، چوار ئه‌ندامیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى نیشتمانى كوردستان له سلێمانى له ژێر فه‌رمانى جێگرى فادیس بوون، له كاتێكدا فادیس له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان له هه‌ولێر بنكه‌یه‌كیان دامه‌زراند، دواتر سێ ئه‌ندامى كڵاو سه‌وزه‌كان كه سه‌ر به مه‌فره‌زه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌لتا 066 كه سه‌ربه هێزه تایبه‌ته‌كان بوون بۆ هه‌ر دوو تیمه‌كه زیاد كرا و كاتێك ئۆپراسیۆنه‌كه نزیك بوه‌وه ژماره‌كه زیادى كرد.
ئۆپراسیۆنه‌كه ناوێكى تایبه‌تى نه‌بوو، زۆرێك له كاره‌كانى ئه‌م تیمه له ژێر ناوى (سید كروز) به‌ڕێوه ده‌چوو كه فه‌رمانده‌ى مه‌فره‌زه‌یه‌كى تایبه‌تى كردووه كه به كه‌تیبه‌ى (سنوپین و پوپین) ناسرا بوو كه كارى نهێنیان ئه‌نجامده‌دا له‌سه‌رده‌مى شه‌ڕى فێتنام.
یه‌كێك له ئامانجه سه‌ره‌كیه‌كانمان دابینكردنى گونجاوترین ڕێگا بوو بۆ هاتنه ناوه‌وه‌ى هێزه‌كانى فیرقه‌ى چوارى پیاده له باكوره‌وه، كه ئه‌مه بوو به‌هۆى دروستبوونى مشت‌ومڕ كاتێك توركیا ڕه‌تیكرده‌وه كه ڕێگه به سوپاى ئه‌مریكا بدات زه‌مینى وڵاته‌كه‌ى به‌كار بهێنێت.
،،
هه‌شت ئه‌ندامى CIA له‌گه‌ڵ كورده‌كان فه‌رمانیان له فادیس وه‌رده‌گرت، چوار ئه‌ندامیان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى له سلێمانى له ژێر فه‌رمانى جێگرى فادیس بوون، له كاتێكدا فادیس له‌گه‌ڵ پارتى له هه‌ولێر بنكه‌یه‌كیان دامه‌زراند، دواتر سێ ئه‌ندامى كڵاو سه‌وزه‌كان كه سه‌ر به مه‌فره‌زه‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌لتا 066 بوون بۆ هه‌ر دوو تیمه‌كه زیاد كرا
ئیشى من به ئامانج گرتنى پرد و فرۆكه‌خانه‌و پێشخستنى بارودۆخى شه‌ڕو دیاریكردنى هێزه‌كانى دوژمن بوو، تیمه‌کانی پێشرەوکەوتووان ڕاسپێران بۆ لێدانى ئه‌و شوێنانه‌ى كه چه‌كه كۆمهڵكوژهكانى تێدا بوو، كه بیانوى سه‌ره‌كى ئیداره‌ى بووش بوو بۆ لێدانى عێراق، له كاتێكدا CIAچه‌ند كارگه‌یه‌كى سه‌ره‌تاى دروستكردنى چه‌كى كیمیاى دۆزیه‌وه كه له‌لاى چه‌كداره‌كانى "ئه‌نسار ئیسلام "ى گرێ‌دراو به‌ڕێكخراوى قاعیده له كوردستان بوون و په‌یوه‌ندیان به سه‌دام حسینه‌وه نه‌بوو، ده‌ركه‌وت كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى مه‌ترسیدارن كه له‌دواى هێرشى ئه‌مریكا بۆ سه‌ر قاعیده له ئه‌فغانستان ساڵی 2002 دزه‌یان كردبووه ئه‌و ناوچه‌یه.
به تێپه‌ڕبوونى كات تواناكانمان كۆكرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له بازنه‌ى ده‌سه‌ڵاتى ڕژێمه‌وه نزیك بوون و په‌رۆشیان هه‌بوو بۆ هاوكاریكردنى هه‌واڵگرى ئه‌مریكا، تا ئه‌و كاته به فه‌رمى هیچ ئه‌مریكیه‌ك چالاكى له ناو عێراق ئه‌نجام نه‌دابوو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره چالاكیانه ئه‌گه‌رى هه‌بوو ڕوبه‌ڕوى مه‌ترسی ببێته‌وه.
تیمه‌كه باس له‌وه ده‌كه‌ن كه CIA ویستى ئه‌وه‌یان هه‌بوو كه زۆرترین زانیاری‌یان له كه‌مترین ماوه‌دا ده‌ستبكه‌وێت، له‌به‌رامبه‌ردا پاره‌یه‌كى زیاتریان ته‌رخان ده‌كرد بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ى زانیاریان پێده‌گه‌یه‌نێت.
هه‌ندێکجار ئه‌و زاناریانهى پێیان ده‌گه‌یشت وه‌ك پێویست نه‌بوو، تیمه‌كه‌ى هه‌واڵگریی ئه‌مریكا باسى كه‌سێك ده‌كه‌ن كه ویستوویه‌تى زانیاریان لهسهرپهیوهندیهكانىعێراق پێبدات، به‌ڵام كاتێك داوامان لێكردووه له‌سه‌ر نه‌خشه شوێنه‌كه‌یان بۆ دیاری بكات هیچى نه‌ده‌زانی و وه‌ك ئه‌وه‌بوو گوێزى بۆ بژمێریت .
شاری موسڵ ـ ساڵی ٢٠٠٣
ترسى ئه‌وه‌شمان هه‌بوو كه بچێته‌وه بۆ باشورى عێراق و شوێنه‌كه‌مان ئاشكرا بكات، چاره‌سه‌ر ئه‌وه بوو دهمانترسان، پێمان ده‌ووت كه ژیانت ده‌كه‌ین به دۆزه‌خ بۆ ئه‌وه‌ى ڕێگرى بكه‌ین له‌وه‌ى كارى گه‌مژانه بكات، له كۆتاییدا ده‌زگاى هه‌واڵگرى عێراق توانیان دزه بكه‌نه ناو تیمه ئهمریكیهكه و سیخوریان له ناودا بچێنن، به‌ڵام فادیس ده‌ڵێت توانیمان شه‌ش ئه‌ندامى هه‌واڵگرى(جووت سیخوڕ‌ى) ده‌ستگیر بكه‌ین كه كاریان بۆ هه‌ردوولا ده‌كرد.
فادیس ده‌ڵێت یه‌كێك له پرۆژه هه‌ره گرنگ و پێشكه‌وتوه‌كانى ئێمه‌ی CIA له‌ل ایه‌ن سوپاكه‌ى خۆمان (سوپاى ئه‌مریكا)وه پوچه‌ڵ كرایه‌وه، دواى چه‌ند مانگێك له هه‌وڵ و كۆشش,
یه‌كێك له ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌ى ئێمه كه له‌گه‌ڵ ژه‌نه‌راڵێكى پێشمه‌رگه (بابه‌كر زێبارى) هه‌ماهەنگی هه‌بوو، گه‌یشتنه ڕێكه‌وتنێكى زاره‌كى له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌قى (5)ى سوپاى عێراق و سه‌رۆك شاره‌وانى موسڵ و ژماره‌یه‌ك سه‌رۆك خێل، بۆ خۆدان به ده‌سته‌وه‌ی 50 هه‌زار سه‌رباز له سوپاى عێراق و جیابوونه‌وه‌و هاتنه ڕیزه‌كانى ئێمه.
شارى موسڵ به‌بێئه‌وه‌ى یه‌ك فیشه‌كى تێدا بته‌قێنرێت كه‌وته ژێرده‌ستى ئێمه، فادیس برواى وابوو كه سوپاى عێراق له باكوره‌وه هه‌مان رێگهدهگرنه به‌رو خۆیان به‌ده‌سته‌وه دەده‌ن، به‌ڵام كاتێك CIA دوورخرایه‌وه له ڕێكه‌وتنه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى به‌رگرییه‌وه، ئه‌ركه‌كه خرایه ژێرده‌ستى كۆڵۆنیۆڵ (ڕۆبێرت واڵتیمیهر )ى فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى دوو له یه‌كه‌ى 10ى هێزه تایبه‌ته‌كان، ئه‌و پێداگیرى له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجێكى ناپێویست كرد و هه‌ندێ بێڕێزى به‌رامبه‌ر سه‌رۆك خێڵه‌كان كر، .فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كه‌ى فه‌یله‌قى (5) ڕێكهوتنهكهى ڕه‌تكرده‌وه و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى كوشت كه داواكارییه‌كه‌ى بۆ بردن و ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
،،
ئه‌ركه‌كه خرایه ژێرده‌ستى كۆڵۆنیۆڵ (ڕۆبێرت واڵتیمیهر )ى فه‌رمانده‌ى به‌تالیۆنى دوو له یه‌كه‌ى 10ى هێزه تایبه‌ته‌كان، ئه‌و پێداگیرى له‌سه‌ر چه‌ند مه‌رجێكى ناپێویست كرد و هه‌ندێ بێڕێزى به‌رامبه‌ر سه‌رۆك خێڵه‌كان كر، .فه‌رمانده سه‌ربازیه‌كه‌ى فه‌یله‌قى (5) ڕێكهوتنهكهى ڕه‌تكرده‌وه و ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ى كوشت كه داواكارییه‌كه‌ى بۆ بردن و ڕێكه‌وتنه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاتێك سوپاى ئه‌مریكا گه‌یشته ناو عێراق، فه‌یله‌قى 5 وه‌كو زۆربه‌ى یه‌كه‌كانى تر‌ى سوپاى عێراق هه‌ڵوه‌شانه‌وه، فادیس و تیمه‌كه‌ى سوربوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه ده‌بێت پایه سه‌ره‌كیه‌كانى سوپاى عێراق بمێنێته‌وه و به‌كاربهێنرێت له دژى هه‌ر ههڵگهڕانهوهیهكى چه‌كدارى كه له دواتردا دروست ببێت.
سەربازانی ئەمریکی پەیکەرەکەی سەدام دەروخێنن ـ بەغداد ـ ٩ی نیسانی ٢٠٠٣
دوورخستنه‌وه‌ى به‌عسیه پله باڵاكان و دانانى كه‌سانى پله خوارتر له شوێنیان به‌مه‌رجێك هه‌یكه‌لى سوپا وه‌ك خۆى بمێنێته‌وه به‌و شێوه ده‌توانرا ڕێگرى بكرێت له دروست بوونى بۆشایى له ده‌سه‌ڵات و هاتنى گروپه چه‌كداره‌كان و دواتر داعش بۆ ناو عێراق، ئه‌گه‌ر له ڕووى تاكتیكیهوه سه‌یر بكه‌ین كارێكى گه‌وره نییه ,به‌ڵام له ڕووى ستراتیژییه‌وه كارێكى گه‌وره و گرنگ بوو.
دواى شه‌ش هه‌فته و له‌دواى ته‌واو بوونى پرۆسه سه‌ربازییه‌كان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتى كاتى هاوپه‌یمانانه‌وه سوپاى عێراق به ته‌واوى هه‌ڵوه‌شێنرایه‌وه، ئه‌م كاره بوو به هۆى هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى چه‌كداریی.
فادیس پێیوابوو كه له بری ئه‌وه‌ى 160 هه‌زار سه‌ربازى ئه‌مریكى ڕۆڵى پۆلیس و ئاگركوژێنه‌وه‌و شتى تر ببینێت، ده‌كرا سوپاى عێراقى چاودێرى خاڵه‌كانى پشكنین بكات و ئێمه توشى ئه‌م هه‌موو كابوسه نه‌بوینایه، كه له ڕاستیدا كارى ئێمه له‌و قۆناغه‌دا ته‌نها دڵنیا بوون بوو له‌وه‌ى كه عێراقیەكان له ژێر فه‌رمانى ئێمه‌دا بن.
ئێستا فادیس كار له‌سه‌ر نوسینى كتێبێك ده‌كات به ناوى (كالیفۆرنیا هۆتێل).كه چیرۆكى ئه‌و ئه‌مریكیانه ده‌گێڕێته‌وه به نهێنى له هه‌رێمى كوردستان بوون و ڕێگه‌یان بۆ هاتنى سوپاى ئه‌مریكا خۆش ده‌كرد.